ئێمه و ئه‌وان! … کامه‌ران چروستانی
هه‌واڵێک: دوو برای خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌کان، به ڕه‌گه‌ز عێراقین، دایکوباوکیان ڕاسته‌وخۆ پاش له‌دایکبوونیان له ناو کارتۆنێکدا له یه‌کێک له مه‌یدانه‌کانی شاری به‌غداددا فڕێیان داون، له لایه‌ن ئافره‌تێکی ئوسترالییه‌وه ساڵی 1993 له ناو عێراقه‌وه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و براون بۆ ئوسترالیا بۆ به‌خشینی ژیانێکی نوێ پێیان. کاتێک ئه‌م ئافره‌ته هه‌واڵی بارودۆخی ئه‌م دوو برایه‌ی بیستووه، زانیویه‌تی، که هه‌ردووکیان کێشه‌ی جه‌سته‌ییان هه‌یه و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌کانن.
ئه‌م هه‌واڵه سه‌ر له نوێ ئه‌و بۆچوونانه‌می وروژانده‌وه، که زۆر جار ئاراسته‌ی خۆمم کردووه سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان دوو کۆمه‌ڵگا: کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتیی، کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕۆژائاوایی، کۆمه‌ڵگایه‌ک که شانازی به په‌یوه‌ندییه‌کان و خزمایه‌تیی و ئاین و دۆستایه‌تی و مرۆڤایه‌تی و دڵنه‌رمی و شه‌ره‌ف و پیاوه‌تی و داب و نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌وه ده‌کات. کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕۆژئاواش، که زۆر که‌متر ده‌دوێت، به‌ڵام کرداریان زۆرتره، په‌یوه‌ندییه‌کان که‌مترن، زیاده‌ڕۆیی له گه‌لێک لایه‌نی ژیاندا که‌متر به‌دی ده‌کرێت. کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان هه‌میشه شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌ن، که مرۆڤایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌کان و خۆشه‌ویستیی و سه‌رتاپا به‌ها مرۆییه‌کان به‌رزتر و به‌هێزترن.
ئایا ئه‌م شانازییه‌مان له شوێنی خۆیدایه یاخود بێبنه‌مایه؟
کاتێک له ئینته‌رنێت به‌دوای مێژووی ئه‌م دوو برایه‌دا ڕۆشتم، ئه‌و پرسیاره هات به مێشکمدا: ئایا چه‌ند مرۆڤی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه ئاماده‌کاریمان تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی هه‌ڵبگرینه‌وه و به‌خێوی بکه‌ین؟ بێگومان ئه‌مه له تڕێوانینێکی مرۆڤایه‌تی ڕه‌هاوه به‌رجه‌سته ده‌کرێت، چونکه به‌خێوکردنێکی ئه‌م جۆره که‌سانه هه‌میشه کێشه و کۆسپ بۆ باوکودایکه به‌خێوکه‌ره‌که ده‌هێنێت. ئایا چه‌ند له ئێمه ئامادییمان تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ڕووبه‌ڕووی گرفته‌کانی ژیان بکه‌ینه‌وه له پێناوی ئه‌وه‌ی ژیانی که‌سێکی دیکه ڕزگار بکه‌ین؟ ئایا ئه‌مه‌نده‌مان (مرۆڤایه‌تی) تێدایه، که (مرۆڤێک) له‌و باره‌دا ڕزگار بکه‌ین و هێنده‌ش بوێریمان تێدا بێت، که دڵمان بکه‌ین به لانکه‌یه‌ک بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که پێویستی به بچوکترین یارمه‌تییه. له‌م کۆمه‌ڵگا ده‌وڵه‌مه‌نده‌دا که ڕێژه‌ی ملیۆنه‌ره‌کانی له ڕاده ئاساییه‌کان ده‌رچووه و تاکه‌کانی به ده‌فته‌ر و بلۆک قسه ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیشی یاری به پاره ده‌که‌ن، سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها هاووڵاتی په‌ککه‌وته و بێده‌ره‌تان و بێ‌توانا هه‌ن، که منداڵه‌کانیان پێویستیان به بچوکترین یارمه‌تییه بۆ ته‌واوکردنی خوێندنه‌کانیان، بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک، هاریکارییه‌ک، ده‌ستگرتنێک. ئایا چه‌ند ئاوڕ له‌و که‌سانه ده‌درێته‌وه؟ ئایا چه‌ند که‌س له ئێمه‌ئاماده‌یی تێدایه له تاقمێکی نیوده‌فته‌ریی هۆڵه‌که‌ی یان پارچه خشڵێکی ئاڵتون یان هه‌ر شتێکی دیکه خۆش بێت له به‌ر خاتری گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌نده‌ی ئه‌و منداڵه غه‌مبارانه؟ به‌ڵام بۆچی ئێمه به‌م شێوه‌یه‌ین، به وته هیچ نامانگرێت و هه‌میشه‌ش ئه‌وان به دڵڕه‌ق و بێبه‌زه‌یی ده‌بینین، به‌ڵام له ڕاستیدا به‌رجه‌سته کردنی مرۆڤایه‌تی هێنده‌ی له‌وێ هه‌یه، گومانم هه‌یه لێره هێنده هه‌بێت.
توانای ماددی له هه‌موو شوێنێک ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت بۆ دیاریکردنی ڕه‌وتی ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام به مادده‌کردنی ژیان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا له گۆشه نیگایه‌کی دیکه‌وه ڕۆڵێکی گرنگتری هه‌یه. لای هه‌ندێک خوێنه‌ر ئه‌م بۆچوونه له‌وانه‌یه سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت، به‌ڵام له نێوان ناخی تاکی کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتیی و ڕۆژئاواییدا جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که ئه‌وان بایه‌خ به لایه‌نه ماددیه‌که‌ی ژیان ده‌ده‌ن و گرنگێتی ئه‌و لایه‌نه‌ش به‌رز ده‌نرخێنن، به‌ڵام له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌های ماددی تێکه‌ڵاوی به‌ها مرۆییه‌کانی ده‌که‌ین و هه‌میشه به دوای “ته‌واوگه‌رێتیدا” ده‌گه‌ڕێین: هاوسه‌رگیرێتیمان، په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان، تێڕوانینمان بۆ که‌سێکی به‌رامبه‌ر. که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به دوای که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌نددا ده‌گه‌ڕێت بۆ هاوسه‌رگیری و هاوڕێیه‌تی. گه‌ر به دوای منداڵێک‌دا بگه‌ڕێین بۆ به‌خێوکردن، ئه‌وا ده‌بێت له هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه ته‌واو بێت و کێشه‌ی نه‌بێت، ئافره‌تێک هاوسه‌رگیری ده‌کات، هێنده‌ی جوانی ده‌بێت زیاتر داوای ئاڵتونی بۆ بکرێت، له پشت بنیاتنانی مزگه‌وته‌کانیش زۆر پرسیار ده‌کرێت: ڕزگاربوونه له باجی میری، ناو ده‌رکردن یاخود بازرگانی . . . هتد هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندییه‌کانمان زۆرتر بن، تێکه‌ڵاوییه‌کانمان به‌هێزتر بن، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌ێنێت، که مرۆڤایه‌تیمان وه‌ک به‌رجه‌سته‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی مرۆییانه جێگه‌یه‌کی شیاو و پێناسه‌یه‌کی گونجاومان بۆ دۆزیبێته‌وه. هه‌موو ئه‌م دیارده و شێوازه بیرکردنه‌وه و تێڕوانینه‌ش له په‌روه‌رده، داب ونه‌ریت، ئاستی ڕۆشنبیری و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
به هیوای تێڕوانین و تێگه‌شتنێکی مرۆیانه‌تر