
پێكه‌نینم بیرچۆته‌وه …. كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی
Closed
ئه‌وه‌نده منت داوه‌ته ده‌ستی گریان
زۆرنه‌ماوه پێكه‌نینیش له یاد بكه‌م…
بێ وه‌فایی و كۆچ و كۆچبار
هه‌موو شادی یان لێ دزیووم
ئیتربه‌چی دڵی پڕ خه‌مم شادبكه‌م …
ئێستا دڵم باڵنده‌یێكی بێ لانه‌ی
ته‌ریووی ده‌ستی بارانه…
هه‌رچی هه‌مه چه‌ندیادێكی سوتێنه‌ری
تێ په‌ڕیووی به‌ندی زنجیری جارانه…
گه‌رده‌ته‌وێت له زستانی من بپرسیت
ژیاننامه‌ی خۆم له‌لای به‌هار جێ هێشتووه…
گه‌رده‌ته‌وێت له نهێنی تاڵه سپی یه‌كانم بگه‌یت
وه‌ره له دڵم پرسیاركه ,چی چه‌شتووه…
من خۆم و تۆ له هۆنراوه‌یێك ده‌نووسم
بۆعیشق ببێته فه‌رهه‌نگ…
ووشه‌كانی پڕپڕده‌كه‌م له هه‌نگوینی خۆشه‌ویستی
وه‌ك هه‌ڵاڵه‌ی جوانترین گول َ ,ده‌یده‌م به هه‌نگ
1/2/2011
kawa_kiwiny@yahoo.co.uk