كامیانم؟ …. ئـاری عوسمان خه‌یـات
كورتیله چیرۆك:
نازانم هیرۆم یا هێمن؟! ئه‌وه بیست و ئه‌وه‌نه ساڵی ڕه‌به‌قه، ناچارم هه‌ردووكیان بم، هه‌م هێرۆ و هه‌میش هێمن. ئه‌بێ بچم مووچه‌ی ئه‌نفالانه‌كه‌شیان وه‌رگرم.. هی كێ؟ هێرۆ یا هێمن؟ نازانم.
ئێمه هه‌ردووكمان، من و ئه‌و، ئه‌گه‌رچی له‌ڕاستیدا یه‌كێك له ئێمه بوونی نییه، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌زاران تارمایی تردا ده‌ژی، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆحگه‌له‌ی ده‌یان حیكایه‌تی سه‌یر و سه‌مه‌ره به دوای مه‌رگی خۆیانا كێش ده‌كه‌ن.
داپیره‌م ده‌یگێڕێته‌وه: بۆ ئه‌وه‌ی من نه‌بمه عه‌سكه‌ر، باوكم هێرۆی ناو لێناوم، بۆیه پێده‌چی من هێمن بم.. ئینجا وه‌ك گوتم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم مانگانه، یا ڕاستـر بڵێم ناوه‌ناوه، بڕێك مه‌عاش وه‌رگرم، ده‌بێ ببمه‌وه هێرۆ..
سه‌یره ئێستا خۆم نازانم به ته‌واوه‌تی من كامیانم.. بریا به یه‌كجاریی بۆم ڕوون ده‌بووه‌وه، من كێم؟ هێمن یا هێرۆ؟ هێرۆ یا هێمن.. هێ من.. هێ رۆ.
گوێم لێیه داپیره‌م ده‌ڵێ: هێ.. من ڕۆ.
arikhayat@yahoo.com