
مه‌رگی هه‌ڵبژارده، مه‌رگی بۆهیمی، بەربوونەوەی پیاوێکی تەنها…
چرکەساتی بەربوونەوەی ئەم پیاوە لەیازدەی سێپتمبەری 2001 و لەکاتژمێر 9:41:15 نۆ و چل و یەک خولەک و لەدواچرکەی پازدەهەمینی ژیانیدا بوو، فۆتۆی ئەم پیاوە چرکەساتێکی ترسناکی ڕووبەڕووبونەوەی مرۆڤە لەبەرامبەر مردن، لەهەمانکاتیشدا چرکەساتی بڕیاردانی شێوازی کۆتایی هێنانە بەژیان. لەچرکەی پازدەدا چیتر ئەم پیاوە لەسەر زەوی نەما، لەنێو هەوادا بەهێمنی وەک پەڕی باڵندەیەکی بەختەوەر خۆی هەڵدایە خوارەوە. لەفۆتۆکەدا دیارە، قاچی ڕاستی نوشتانۆتەوە و سەریشی بەهێمنی بۆ خوارەوە شۆڕکردۆتەوە، وەک ئەوەی بیەوێت دواساتەکانی ژیانی لەتێپەڕبوونی خێرایی پەنجەرەکان بڕوانێت، وەک ئەوەی بیەوێت لەدواساتەکانی ژیانیدا شتێک بدۆزێتەوە کەهێشتا بەدویدا دەگەڕێت، ئەویش چێژ وەرگرتنە لەمردنێکی هەڵبژاردە. له‌م فۆتۆیه‌دا ئیرادەیەک هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەژیان بەو شێوەیەی خود دەیەوێت، نەک جەبرێک هەبێت بەتۆبزی خود بخاتە بەردەم پرسی مردن. له‌م فۆتۆیه‌دا مەرگێک هەیە هەڵبژاردە، مەرگێک هەیە بەختەوەر، یاخود مه‌رگ (بازهه‌ڵدانێکی وجودیانه)یه بەتەعبیری ئالبێرکامۆ بۆ‌نێو ژیان، به‌مانای مەرگێک هەیە بەشێکە لەنێو ژیانەوە دێتە دەرێ و دەچێتەوە نێو ژیان. ئیدی چەندە ڕاوکردنی ئەو چرکەساتانەی مردن دەمانخاتە بەردەم پرسیارە وجودیەکانی نێوان خۆمان و دنیای دەرەوەی خۆمان، ئەوەندەش ئیشکالیەتی فیکری لەگەڵ خۆیدا ڕاپێچدەکات. مەرگی هەڵبژاردە یەکێکە لەو کێشەبەندیە گەورانەی دنیای ئێمە، کەتێدا پرسیار لەسەر پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژیان، مرۆڤ و به‌رپرسیارێتی، لەسەر لیستی مۆڕاڵی ئاینی و هیومانی یه‌کلاده‌کاته‌وه.
ئەم فۆتۆیە تەنها چرکەساتیکی تیرۆر نییە وه‌ک ئه‌وه‌ی دیاره و ده‌یبینین، بەڵکو چرکەساتی ئامادەبوونی مردنێکی هەڵبژاردەیە، له‌سووچێکی بچوکی ڕووداوێکی گه‌وره‌که‌دا خۆی نمایشده‌کات . لەوانەیە ئاماده‌بوونی بیرۆکه‌ی (مردنی هه‌ڵبژارده) له‌م فۆتۆیه‌دا هۆکارێک بووبێت، کەئەم فۆتۆیە تەنها یەکجار لەسەر لاپەڕەی ڕۆژنامەکان بڵاوبکرێتەوە و چیتر هیچ ڕۆژنامە و گۆڤارێک ئامادەنەبوو جارێکی دیکە فۆتۆی (پیاوە بەربۆوەکەی یازدەی سێپتمبەر)ی فۆتۆگراف (ڕیتچارد درۆ) بڵاوبکاتەوە، سانسۆرێکی ئه‌خلاقی له‌دژی ئه‌م فۆتۆیه که‌وته‌کار، که‌هه‌موو ڕۆژنامه‌یه‌ک به‌تایبه‌ت له‌ئه‌مه‌ریکا، له‌و بڕوایه‌دا بێت، به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆتۆیه گوناهه‌یه‌کی گه‌وره‌که ده‌کات. له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م له‌مۆتیڤه‌کانی پشت ئه‌م نیگه‌رانیه ئه‌خلاقیه تێبگه‌م، هه‌وڵده‌ده‌م له‌ڕێگه‌ی هونه‌ری فۆتۆگرافه‌وه کۆد و شفره نه‌کراوه‌کانی ئه‌م گرته‌یه ڕاڤه‌بکه‌م.