
پیاوێك لە بیجامەیەکی شیندای جه‌لال به‌رزنجی چاپ كرا
سمكۆ
كه‌نه‌دا 1 -9 – 2011
دوای چاوه‌روانیێكی زۆر چاپی ئینگلیزی كتابی “پیاوێكی بێجامه شین”رۆژی 9 -9 2011 له لایه‌ن زانكۆی ئه‌لبێترتا له‌كه‌نه‌دا كه‌شه‌شه‌مین زانكۆیه له‌گێتی,چاپكرا.ئه‌وكتابه جگه له‌وه‌ی له لایه‌ن زانانكۆی ئه‌لبێرتاو كتێب فرۆشه‌كانی ناوكه‌نه‌داوناوه‌ندی (كتاب بۆ هه‌مووكه‌سێك) كه‌ته‌نیا كتابه دانسه‌قه‌و پرٍِفرۆشه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه, بڵاوده‌كرێته‌وه.له‌هه‌مان كات له ده‌ره‌وی كه‌نه‌دایش زانكۆی مه‌شیگان ٍله ئه‌مریكاو ده‌زگای په‌خش وبڵاوكۆدنه‌وه‌ی كتێب له‌به‌ریتانیابڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌لال به‌رزنجی ساڵی 2007 كه نووسه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌ی له كه‌نه‌دا تایتلی” نووسه‌ری یه‌كه‌می تاراوگه”ی پێی دا,توانی به‌ستایلێكی سه‌رنج راكێش و هه‌ستیارنه یاده‌وه‌ری تاڵی ژیانی شه‌و رۆژی سه‌ر (سی وپێنج) سانتی مه‌تری زیندانی به‌عس له‌ساڵی 1986 بكاته ئه‌وكتابه. پرۆفیسۆری ئه‌ده‌ب له زانكۆی په‌نسه‌لڤانیه له‌ئه‌مریكا دكتۆر سه‌باح سالح كردویه‌تیه ئینگلیزی و له پێناسه‌ی تێروته‌سه‌له‌كه‌ی.به‌كتابێكی جوان سه‌ركه‌وتووی داده‌نێ.
نووسه‌رو رومانووسی جیهانی و سه‌رۆكی نووسه‌رانی نیونه‌ته‌وه‌ی (جۆن رۆلسن سو) پێشه‌كی بۆ نووسیوه. زۆرسه‌رسامه به كتابه‌كه‌وله یه‌كێك له رسته‌كانی ده‌ڵی”من ژیانی جه‌لال نه‌ژیاوم,به‌ڵام رایكێشامه ناوژیانی خۆی, خوێنه‌رله‌گه‌ڵ نووسینه‌كه‌ی جه‌لال ده‌بێته یه‌ك,به‌درێژای رێگا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌مانهێنته ئیدمنتۆن .ئه‌و مه‌عریفه‌ی له رێگه‌ی هه‌سته‌وه پێمیدا, به‌جۆرێك, بووه به‌شێكه له خه‌یاڵم..وه‌ك من تێی بگه‌م ئه‌وكاره داهێنانێكی جوامێرانه‌یه(گًًَینه‌رس كرێتڤ ئاكت”له‌رسته‌یێكی ترداده‌ڵێ”ئه‌وكتابه شه‌هاده‌یێكی (ته‌سته‌مۆنی) زیندووی رووی راسته‌قینه‌ی كورده. له هه‌مان كاتیش ژیانی نووسه‌ره.”پیاوێكی بێجامه شین” پێشوازیه‌كی به‌رچاوی له‌لایه‌ن خوێنه‌رانی له‌باكووری ئه‌مریكا لێ ده‌كرێت, سه‌دان كه‌س پێش ئه‌وه‌ی كتابه‌كه بكه‌وته‌بازارله رێگه‌ی(ئه‌مازۆن دات كه‌م) وهه‌ردوو كتێب فرۆشی زه‌به‌لاحی (چاپته‌ر) ئیندیگۆ) و كتێبخانه كانی تر پێش وه‌خت(پری-ئۆرده‌ر) داوایان كردوه.شایانی باسه,ئه‌وكتابه له‌ڤیستڤاڵی نیونه‌ته‌وه‌ی ئه‌ده‌بی(نه‌ن فه‌كشن)(لێت فیست) له ئیدمنتۆن له 17 ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له‌سه‌عات 12 نیوه‌رۆله له سه‌ر سه‌كۆی (س.ب.س) رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی كه‌نه‌ی و سه‌عات 7 ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ له هۆڵی شانۆی كتێبخانه‌ی گشتی ئیدمنتۆن ئاهه‌نگی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتابه‌كه سازده‌كرێت.بلیتی چوونه‌ژووره‌وه به10 دۆلاره, پاره‌ی بلیته‌كانیش ده‌به‌خشرێته نوسه‌رانی نیونه‌ته‌وه‌ی. پیاوێكی بیجامه شین تاكه‌كتابه له‌وفیستڤاڵه دوو كۆڕی بۆ بگیرێ..له‌و ئاهه‌نگه‌دا,نووسه‌ری پیاوێكی بێجامه شین جه‌لال به‌رزنجی (ئیدته‌ر)ی كتابه‌كه پیته‌رماگملندی و وه‌رگێری كتابه‌كه پرۆفیسۆر سه‌باح سالح قسه له سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌رگێرانی كتابه‌كه ده‌كه‌ن .دوایش جه‌لال به‌رزنجی كتابه‌كه‌ی بۆ خوێنه‌رانی ئیمزا ده‌كات.
بێحامه شینی جه‌لال یه‌كێكه له‌و كتابانه‌ی زانكۆی ئه‌لبًًَیرتا به‌هاوكاری ده‌زگای بڵاو كردنه‌وه‌ی كتاب له به‌ریتانیا ده‌یباته‌پێشنگای ساڵانه‌ی نیونه‌ته‌وه‌ی كتێب له فرانكفرت.پێشنگاكه‌ئه‌مساڵیش له مانگی 10 له ئه‌لمانیا سازده‌كرێت.له‌پێشنگای فرانكفۆرت ,سه‌دان ده‌زگای په‌خش وبڵاوكردنه‌و جیهانی كتێب فرۆش,نووسه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ری سینه‌مای به‌شدارده‌بن.له پێشنگای ساڵی 2010 100 وڵات به‌شداریان كرد.300هه‌زار كه‌س و 10هه‌زار رۆژنامه‌نووس سه‌ردانی پێشنگاكه‌یان كرد. .