ئایی مرۆڤ چه‌ند درۆزنی! …. حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
ئایا مرۆڤ ڕۆڵی چییه له شانۆی ژیاندا؟
بۆچی هه‌موو شتێك گه‌شه‌ی سه‌ند ته‌نها مرۆڤ وه‌ك خۆی مایه‌وه!
ئایا مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ له دڵنیایی و كه‌سایه‌تی خودی خۆی سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ یاخود په‌رده‌یه‌ك هه‌قیقه‌ت و ڕاستگۆیی داپۆشیوه؟
له راِستییدا له سه‌د هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ ته‌نها دانه‌یه‌كیان سروشتییه، ئه‌وانیدیكه هه‌موویان ده‌ستكردن. به‌گوزارشتێكیتر مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوان دوو ژیاندایه:
یه‌كه‌م: ناوه‌كی (الداخلی).
دووه‌م: ده‌ره‌كی (الخارجی).
گومانی تێدا نییه مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وت كردنت به‌پێچه‌وانه‌ی ویست وقه‌ناعه‌تی خۆت، نا سروشتیت له‌لا ده‌كات به‌سروشتی تاكو ده‌قی له‌سه‌رده‌گری و ده‌بی به‌كه‌سێكی (دژه سروشت)، ئه‌وسا ده‌كه‌ویته‌شه‌ڕو به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ بیروڕاكانی خۆت.
له‌م زه‌مانه‌دا مرۆڤ بوه‌ته كۆپی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی، هه‌ركارێك ده‌كات بڕوا‌و متمانه‌ی پێ نییه، پرسیارێكی ته‌قلیدی هه‌یه: ئایا ته‌وژمی چاكه‌خوازی به‌هێزتره یاخود خراپه؟ له‌وه‌رامدا ده‌ڵێین: چاكه زاڵترو هێزدارتره،هه‌رچه‌نده شه‌ڕانگێزی باڵی ڕه‌شی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا كێشاوه.
جاك دوناڵد ده‌ڵێت: ده‌توانیت به ماچێك له مرۆڤی شه‌ڕانگێزدا به ئاسانی توخمی چاكخوازی دروست بكه‌ی ، یاخود ته‌نها به وشه‌یه‌كی جوان، به‌ڵام مرۆڤی چاكخواز ناتوانرێت له‌پڕێكدا بكرێ به شه‌ڕخواز.
ئه‌ونه‌رێته دزێوانه‌ی ئێمه‌ش كه زۆربه‌یان سه‌رچاوه‌ی ڕواڵه‌تبازی و رووپامایین، ده‌كرێت ڕیشه كێشیان بكه‌ین له ژیانمان،چونكه ئێمه‌ی مرۆڤ زۆر درۆزنین و به‌رده‌وام خه‌ریكی فڕو فێڵین،ئه‌وه‌تا (برنا) زۆر به‌ڕاشكاوی و جورئه‌ته‌وه ده‌ڵێت: شێوه‌ی نه‌رێته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان، جگه له‌درۆ هیچی ترنین، هه‌موو ده‌عوه‌ت و ئاهه‌نگه‌كانمان، ماته‌م و سه‌ردانی نه‌خۆشمان، سیناریۆنه، دوورن له‌هه‌قیقه‌ت و ڕاستی.
به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: بۆ ڕوونكرنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته له‌خۆمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م، به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌ڕاست و دروستی بۆتان بدوێم، ئیعتراف ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: نه‌رێته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژیانی منیان ژێراو ژوور كرد، فێری درۆكردنیان كردم، دووچاری مامه‌ڵه‌ی صناعییان كردم، به‌ڕاستی پێتان بڵێم، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆم ڕێده‌كه‌م … ئه‌وه‌ی كه‌له‌هه‌ستم دایه له ته‌سه‌ڕووفاتم جیایه…
ڕۆژێك چووم بۆلای هاوڕێیكم نه‌خۆش كه‌وت … سه‌ردانی من بۆ ئه‌و ته‌نها بۆ پێویستی بوو،نه‌ك له‌خۆشه‌ویستی ئه‌وبێت، له‌ده‌رگامدا دوای سڵاو و به‌خێرهێنان گوتم:
– هاوڕێ ته‌نها له‌به‌ر تۆ هاتووم ( درۆی یه‌كه‌م)
+سوپاس بۆخه‌م خۆریت.
– زۆر بیرم ده‌كردی تامه زرۆی دیدارت بووم (درۆی دووه‌م)
+ ستایش بۆ خوا زۆر باشم.
دوای نیوكات ژمێر له دانیشتنم حه‌لوایان هێنا بۆم.
– تكا ده‌كه‌م… من حه‌زم له‌حه‌لوا نییه(درۆی سێ یه‌م).
پاشان گوتم حه‌زده‌كه‌م بڕۆم ،گوتی:
+ بۆچی نانمان له‌گه‌ڵ ناخۆیت؟
– نا، برسیم نییه! (زۆریش برسی بووم) (درۆی چواره‌م)
له‌سه‌ر ئه‌م ڕیگا هه‌ڵه‌یه ڕۆژانه به‌سه‌دان كه‌س خه‌ریكی درۆكردنن، زۆری له خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجام دانی و كاروباریان.
كه‌مێك پێش ئێستا گوتمان هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی خودی خۆی جیایه، ده‌ی باشه به‌فیعلی ئه‌مه ئێستا سه‌لماوه به‌گشتی ده‌ركه‌وتووه له‌سه‌دا په‌نجا هه‌ڵسوكه‌تی ئێمه صناعییه…واته دووره له قه‌ناعه‌تمان، ئه‌م ڕێژه‌یه له‌نێوان ژن و مێرد بۆ سه‌دا حه‌فتا به‌رز ده‌بێته‌وه، دڵگران مه‌بن ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كیێشه‌مان زۆره له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانمان به‌هۆی ئه‌م درۆكردنه له‌گه‌ڵیان، به‌ڵام ڕۆژئاوا ڕزگاری بووه له‌م باسه، هه‌ربۆیه ته‌ڵاقیان له‌نێو زۆر بووه، له‌نێوان هونه‌رمه‌ندو ڕۆژنامه‌نووسان سه‌دا نه‌وه‌ت قسه‌كانیان له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یان جیاوازه، له‌نێوان عاشقانیش له‌پله‌ی سه‌دی ڕه‌تی داوه،
له‌باسی به‌رپرسانیش هه‌ر مه‌پرسه چونكه گوناهت ده‌گاتێ، به‌داخه‌وه جیهان گه‌شه ده‌سه‌نێت به‌ڵام مرۆڤ هه‌ر به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌د ڕه‌حمه‌ت له‌و زانایه‌ی كه‌گوتویه‌تی: ئێمه‌ی مرۆڤ به‌نێو ده‌ماره‌كانی زه‌ویدا رۆچووین، به‌سووچه‌كانی ئاسمان هه‌ڵچوین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا نه‌زانین له‌زه‌ویدا بڕۆین. مرۆڤی ئه‌م چه‌رخه هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌ست كرده، له‌ته‌مه‌نی حه‌فتاو هه‌شتادایه به‌ڵام دان به‌هیچ حه‌قیقه‌تێك نا هێنێت، ئایی مرۆڤی پێشینه چه‌ند ڕاست گۆبووی ئایی مرۆڤی ئه‌مرۆ چه‌ند درۆزنی!
ئه‌رێ خه‌ڵكینه ئێمه سروشتین؟ وه‌رام نه‌خێر…
نه‌خێر… ئێمه ده‌ست كردین… (صناع)ین.
بۆنووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم له‌كتێبی(قچایا الحیاه المعاصره ، عندالرجل والمرأه) وه‌رگرتووه