
بۆنی شیعری ….. فاتیح سه‌لام
* *
ئێستا شنه‌یه‌ك له‌سه‌رخۆ
ره‌نگاڵه‌یی به نیگای نه‌رمی هێورتا گوزه‌ر ده‌كات
بێده‌نگییه‌ك سه‌رنجه‌كانت ده‌فرێنێ و
مانگه‌شه‌وێ له تریفه‌ت هه‌لده‌كێشێت
كۆترێك له گمه‌ی ده‌گه‌رێ و..
تاڵێك قژی ئه‌ستێره‌یت
بۆ هێلانه‌ی به‌ربارانی ته‌ربووی ده‌بات
ــ 2 ــ
جگه‌ره‌كه‌ت داگیرسێنه
له‌گه‌ڵ سووتان و دووكه‌ڵیا
پۆلێ په‌پووله‌ی ناو مشتت
ده‌رژێنه نێو دارستانی عه‌شق بردووی په‌نجه‌كانم
من ده‌ستێكم بوو به باخچه و له سێبه‌ری رۆژا جێمهێشت
تۆ هه‌ردووكیان ..
قه‌ڵه‌مێكم له هه‌ناسه‌ی قووڵتا وونكرد
تا له بناری شیعرێكما بته‌قییه‌وه
وه‌كو كانی ..
غه‌ریبیم لێ رابماڵی و..
دڵم ته‌ركه‌یت به ئاونگی كازیوه‌یه‌كی خه‌مناك و
جه‌سته‌م بچنی به نۆته‌و ..
رۆحم پر كه‌یت له گۆرانی
— 2 —
له نێوانی من تۆدا
ووشه‌یه‌ك باڵی باده‌دا و ..
ده‌فرێت به‌سه‌ر وه‌رزی گوڵ و
به‌رامه‌كانی شه‌پۆلی نه‌ترووكانی چاوه‌كانا
له ناو له‌پم راده‌مێنم
بۆنی چرۆی حه‌رفی سپی و ..
به‌رسیله‌ی شیعرێكیان لێدێت
تۆ به‌خشیتنه ره‌وه هه‌وری گلاراو .. و
هاژه‌ی چه‌می راچڵه‌كین و
كسپه‌و گڕی تێرامانا
به ته‌نیایی له ئه‌لبومی هاروهاجی مناڵیتا پیاسه ده‌كه‌م
دره‌خته‌كان رووتده‌بنه‌وه
گه‌ڵاكان نوقمی خه‌و ده‌بن
ره‌نگه‌كان ده‌رژێنه جۆگه‌ی دوا چركه‌ی لێكدابرانا
— 3 —
دووری هه‌ڵیژه‌ندووم له تۆ
لێوان لێو بوومه له سۆزی روانینێكی ئه‌رخه‌وانی
به باڵای ئاوێته بوونا
هێشووی ووشه‌م
بۆنی ده‌ست و په‌نجه و شیعری تۆیان لێدێت
له ژێرسۆمای ساباتێكی نێرگسیدا
جه‌نگ و شه‌یتان و ئیره‌یی
فواز فواز ده‌بن
ئاشتی له جێگه‌یان ده‌روێت
1/9/2011