ئۆژێن پۆتییه
به بۆنهی 25 ههمین سالیادی مهرگیی یهوه
نووسینی لینین
وهرگێڕانی له فهرهنسی یهوه هۆشیار قادر
ئهم سرووده بێجگه لهوهی که وهرگێردراوهته سهر ههموو زبانه ئهوروپییهکان ، لهو ووڵاتانهی که کرێکارێکی هۆشیار توشی شکست بوون دهبێت، لهو شوێنانهی که داهاتوویهکی باشتر له لایان چهکهره دهکات، ههست کردن به نامۆ بوون، بێ بهش له زبانی هاورێیانیان، دوور له ووڵاتی خۆی،ههموو ئهمانه دهتوانن هاورێیان و هاودهمانی خۆیان بدۆزنهوه بههۆی سروودی ئهنتهرناسیۆناڵهوه.
سروودی ئهنتهرناسیۆناڵی پرۆلیتاریا هاتهوه سهر زاری کرێکارانی ههموو وولاتان، که له نهبهردهکان دا پێشڕهویان بووه، وه بووه به سروودێکی جیهانی پرۆلیتاریا.
ئهمڕۆله کاتێک دا کرێکارانی ههموو ووڵاتان ڕێز له یادی ئۆژێن پۆتییه دهگرن،بهڵام ژن و کچهکهی که له ژیان دا ماون ههروهکو ژیانی نووسهری سروودی ئهنتهرناسیۆناڵ له ههژاری دا ژیان بهسهر دهبهن. ئۆژێن پۆتییه له 4ی ئۆکتۆبهری ساڵی 1816 له پاریس له دایک بووه، له تهمهنی14 ساڵیدا یهکهمین سروودی نووسی به ناوی : بژی ئازادی! بهشداری شۆڕشی 1848 ی کردووه که گهورهترین شهڕی کرێکاران بوو له دژی بۆرژوازی.
پۆتییه له خێزانێکی ههژار له دایک بووه، به درێژایی ههموو ژیانی ههر به ههژاری مایهوه، پرۆلیتارێک، کهوهکو بارههڵگرێک کاری دهکرد له سهرهتادا، دوایی وهکو نهخشه سازی جل و بهرگ بژێوی ژیانی بهدهست دههێنا.
لهساڵی 1840 وه له ههموو ڕووداوه گرنگهکانی فهرهنسادا بهشداری چالاکانهی کردووه به سرووده جهنگاوهرهکانی، بۆ هۆشیار کردنهوهو خرۆشانی چهوساوهکان، بۆ یهکگرتنی کرێکاران، ههروهها ڕهخنهی توندی له بۆرژوازی و له حکومهتی بۆرژوازی گرتووه.
ساڵی 1871، پۆتییه وهک و ئهندامی کۆمۆنی پاریس ی گهوره ههڵبژێردرا، له کۆی 3600 دهنگ، 3352 دهنگی بهدهست هێنا. لهم یهکهمین حکومهتی پرۆلیتاریایهدا، بهشداری ههموو چالاکی یهکانی کۆمۆنی کردووه.
تێکشکانی کۆمۆن پۆتییهی ناچار به ههڵهاتن کردو وهک و پهنابهر ڕووی کرده بهریتانیاو دوایی بهرهو ئهمهریکا، له دوای تێکشکانه خوێناویهکهی{کۆمۆن}مانگی مهی، له مانگی ژوانی1871 دا سرووده به ناوبانگهکهی ئهنتهرناسیۆناڵی نووسی.
کۆمۆن تێکشکا —— بهڵام ئهنتهرناسیۆناڵی پۆتییه له ههموو جیهان دا بڵاوبووهو ئێستا له ههموو کاتێک زیندووتره.
له پهنابهریدا ساڵی 1876 پۆتییه هۆنراوهی : له کرێکارانی ئهمهریکاوه بۆ کرێکارانی فهرهنسا ی نووسی، له و هۆنراوهیهدا به درێژی باسی ژیانی کرێکارا ن دهکات له ژێر دهسهڵاتی سهرمایهداری دا: مهینهتهکانیان، ناچارکردنیان به کاری قورس و تاقهت پڕوکێن، چهوساندنهوهیان، و باوهڕی پتهویان بهسهرکهوتنی ئایندهیان.
پۆتییه پاش 9 ساڵ تێپهربوون به سهر کۆمۆن دا، گهڕایهوه بۆ فهرهنسا: وبه زووترین کات چووه ناو ڕیزهکانی پارتی کرێکارانهوه . بهشی یهکهمی هۆنراوهکانی ساڵی 1884 بڵاوبونهوه، بهشی دووهمیان ساڵی 1887 بڵاوبونهوه، له ژێر ناونیشانی : سرووده شۆرشگێرهکان . ههندێکی تر له سروودو هۆنراوه کرێکاری یهکانی پاش مردنی بڵاوبونهوه.
له 8 ی نۆڤامبهری ساڵی 1887 دا،کرێکارانی پاریس لاشهی بێ گیانی پۆتییهیان بهرهو قهبرسانی پێغ-لاشێز برد، که له وێدا سهرجهم کۆمۆناره به گوله کوژراوهکان {جهنگاوهرانی کۆمۆنهی پاریس} به خاک سپێردراون. پۆلیس شهڕو ئاژاوهی نایهوهو کهوتنه دڕاندنی ئاڵا سورهکان. جهماوهرێکی زۆر ئامادهی مهراسیمی ناشتنهکهی بوون و لهههموو لایهکهوه هاواریان دهکرد:<< بژی پۆتییه!.
پۆتییه به ههژاری سهری نایهوه، بهڵام بهرههمهکانی دوای خۆی که به جێ ی هێشتوون ههمیشه زیندوون، پۆتییه به هۆی سروودهکانی یهوه بوو به یهکێک له کهسه ناودارو مهزنهکان، کاتێک که یهکهمین سروودی نووسی، جهماوهری له ناو ڕیزی کرێکاره سۆسیالیستهکان دا دهیهها کهس دهبوون، بهڵام ئهمڕۆ دهیهها ملیۆن له پرۆلیتاریا به سرووده مێژوویی یهکهی ئۆژێن پۆتییه ئاشنان.
لینینی مهزن ئهم باسهی له گۆڤاری پراڤدا ی ژماره2 ی جانواری 1913 دا نوسیوه.
ئهم باسه وهرگیراوه له سایتی ئهرشیفی مارکسیستهکان.
تهئکیدی ئهم دوو کهوانهیه { } هی منه. وهرگێڕ
18/03/2008