
كورد وسیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان
كتێبخانه‌ی كوردی و كتێبێكی نوێ:
ناوی كتێبه‌كه:-
كورد وسیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان
په‌یوه‌ندییه ناونهتهوهیییهكان له ڕۆهه‌ڵاتی ناوین
له 1945ـه‌وه
نووسینی:
ماریا خاروداكی
وه‌رگێڕانی:
مامكاك
ئه‌م كتێبه ژماره 1153یه كه ده‌زگای ئاراس له هه‌ولێر 1000 دانه‌ی له چاپی یه‌كه‌می له 2011دا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ژماره‌ی سپاردنیشی له به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان 720 – 2011یه، قه‌واره‌ی مامناوهدییه و درێژییه‌كانی: 21,5 X 14,5 X3,3 سانتیمه‌تره و 516 لاپه‌ڕه‌یه.
ئه‌م كتێبه له حه‌وت به‌ش پێك هاتووه.
1- به‌شی یه‌كه‌م بریتییه له پێناسه‌ی كتێبه‌كه و ڕێبازه‌كه‌ی و پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌و بابه‌تانه‌ی له باره‌ی كورد و كێشه‌ی كورده و پێناسهكردنه زاراوهیییهكانی نێو نووسینه‌كان: ڕه‌خنه‌یه‌ك و پێداچوونه‌وه و ڕه‌خنه‌ی په‌یامی په‌یوه‌ندییه ناونهتهوهیییهكان و په‌یكه‌ری كتێبه‌كه‌یه.
2- به‌شی دووه‌م باسی سرووشتی فره ڕوخساریی كێشه‌ی كورد و پێشه‌كی و دیده‌نی هزریی كێشه‌كه و ڕیشه مرۆیییهكانی و په‌یدابوونی و فاكته‌ره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و كێشه‌ی كورد و پێوه‌ندی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و كورد ده‌كات و پاشبهندێكیشی هه‌یه.
3- به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه خۆی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات و پێشینه‌یه‌كی ده‌خاته ڕوو و شرۆڤه‌ی ده‌كات و قسه و كرده‌وه‌كان باس ده‌كات و پاشان باس له‌و فاكته‌رانه‌ی دروستبوونی سیاسه‌تی ده‌روه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و ئینجا سیاسه‌تی ده‌روه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ده‌ی بیسته‌مین دێنێ و پاشهبندێكیشی بۆ ڕێك ده‌خات.
4- به‌شی چواره‌می كتێبه‌كه له دهسپێكیدا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له به‌رانبه‌ر به كورد له 1945 – 1990 ده‌ورووژێنێ و پێشینه‌یه‌كی داوه‌تێ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له به‌رانبه‌ری كورد و كێشه‌ی كورد له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا و گۆڕانی فاكته‌ری كورد له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان دێنێ و به‌ره‌نجامێكی بۆ ساز ده‌دات.
5- به‌شی پێنجه‌می كتێبه‌كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له به‌رانبه‌ری كورددا له 1991 تا 2003 نیشان ده‌دات و به‌ركوڵێكی بۆ دێنێ و پاشان باسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له 1991 تا 1998 ڕوون ده‌كاته‌وه و ئینجا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له 1998ـه‌وه تا شه‌ڕی سێیه‌می كه‌نداو وه‌به‌ر نه‌شته‌ر ده‌دات و بهرهنجامێكیشی بۆ داناوه.
6- به‌شی شه‌شه‌مین باسێكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و كورد له سه‌رده‌می دوای سه‌ددامی (2003 تا 2009) ده‌كات و بهركوڵ په‌ره سهندنهكانی له 2003 وه وه‌به‌ر چاو ده‌خات و به‌ره‌نجامیشی بۆ دێنێ.
7- له به‌شی كۆتاییدا هێما و به‌ره‌نجامه گشتییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و باسێكی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و كورد و پێوه‌ندییه نێو نهتهوهیییهكانیش ده‌كات و بهرهنجامێكیشی بۆ دێنێ.
8- كتێبه‌كه به پاشهبند و بیبیلۆگرافیا كۆتایی دێ. پاشبهندهكه گه‌له‌ك ده‌قی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی تێدایه كه له دانیشتنانهكانی لێژنه‌كانی كۆنگرێس به‌رانبه‌ری كورد كراون.
شایانی تێبینی كردنه كه به‌رگی دوواوه‌ی كتێبه‌كه تایتڵی كتێبه‌كه‌ی به زمانی ئینگلیسی هه‌ڵگرتووه و له بیر كراوه بنووسن ئه‌م كتێبه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و كه‌سێكیش هه‌بووه كه ئه‌م ئیشه‌ی كردووه، جا كه خوێنه‌رێكی غه‌یری كورد ته‌ماشای به‌رگی دوواوه‌ی كتێبه‌كه بكات، كه ده‌بێته به‌ركی پێشه‌وه‌ی ئینگلیسی، چونكه ئ‌وان له چه‌په‌وه بۆ ڕاسته دێن، وا ده‌زانێ كه كتێبه‌كه به زمانی ئینگلیسی نووسراوه‌ته‌وه و كه بهرگهكهیشی هه‌ڵده‌داته‌وه سه‌ری له ده‌قه‌كان سوڕ ده‌مێنێ و نازانێ چ باسه و چ هه‌رایه… ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه‌یه‌كه ئاراسته‌ی ده‌زگای ئاراس ده‌كرێ.