له ڕۆژهه‌ڵات چ باسه؟ … کامه‌ران چروستانی
له ڕۆژهه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌داران هه‌ڵگری په‌یامێکی خواوه‌ندین، نوێنه‌ری هێزێک و بوونێکی پیرۆزن له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه. هه‌روه‌کو پاپای ڕۆما و خه‌لافه‌ته‌کانی درێژایی مێژوو ته‌نها مه‌رگ کۆتایی به په‌یامیان ده‌هێنێت، چونکه هێزه پیرۆزه‌کان بڕیاریان داوه، که ئه‌وان هه‌تا دوا ساتی ژیانیان پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه‌دا به‌رده‌وام بن.
له ڕۆژهه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌داران هێزێکی پیرۆزن، توانایه‌کی بێ‌سنوورن، سه‌رمایه‌یه‌کی بێکۆتان، چونکه ئه‌وان مرۆڤێکی ئاسایی نین، به‌ڵکو هه‌ڵبژارده‌ی ده‌ستی ئه‌و هێزه پیرۆزه‌ن، که ئه‌وانی ڕه‌وانه‌ی سه‌رتاپای مرۆڤایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کردووه. جا هه‌موو دژه‌وه‌ستانێک، پرۆتێستێک، ڕه‌خنه‌یه‌ک بڤه‌یه‌که و کۆمه‌ڵگا ده‌بێت خۆی لێی دووره‌په‌رێز ڕابگرێت. هه‌موو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ک کفرێکه و سه‌رتاپای هێزه پیرۆزه‌کان و مرۆڤایه‌تی به گوناهی داده‌نێن.
سه‌رکرده‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌رگیز هه‌ڵه ناکه‌ن، ئه‌وان له هه‌ڵه به‌دوورن، شتێک نییه له‌ناو بڕیار و هه‌نگاو و هه‌ڵوێستیاندا ناوی هه‌ڵه بێت، چونکه هه‌مووی له‌و به‌هره خواوه‌ندییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که یه‌زدان پێی به‌خشیون. ئه‌وان به ده‌رن له هه‌ڵه، ڕێچکه‌کانی ئه‌وان هه‌میشه ڕاسته‌ڕێ و ڕاستییه.
سه‌رکرده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات درۆ ناکه‌ن، هه‌موو وشه و وته‌یه‌کیان ڕاستییه‌کی ڕه‌هایه. ئه‌وان کاتێک درۆش بکه‌ن، هه‌ر ڕاستی ده‌بێژن، چونکه به‌شێک له‌و په‌یامه‌ی هه‌ڵیان گرتووه بریتییه له به‌رجه‌سته‌کردنی ڕاستییه‌کان. ئه‌م سه‌رکردانه مامۆستا و ڕابه‌ری هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانن بۆ ڕاستیی، بۆ ئه‌و ڕێگه ڕاسته‌ی که مرۆڤایه‌تی به‌دوایدا وێڵه.
له ڕۆژهه‌ڵات سه‌رکرده‌کان بیرن، هۆشن، هزرن، نەستن، چاون، گوێچکه‌ن. ئه‌وان زۆر له‌سه‌روو کۆمه‌ڵگاوه ته‌ماشای ئه‌وه ده‌که‌ن، که له کۆمه‌ڵگاکه‌دا ده‌گوزه‌رێت، مه‌ودای بینینیان بێکۆتایه. له‌به‌ر ئه‌وه گه‌له‌کانی ڕۆژهه‌ڵات پێویستیان به چاو نییه، سەرکردەکان لە بری کۆمەڵگا دەبینن، ئەوان پێویستیان بە گوێ نییە، سەرکردەکان لەبری ئەوان دەبیستن، هه‌مان شتیش بۆ ده‌م، بۆ پلان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی، به‌ڕێوه‌بردن، گۆڕانکاری، چاکسازی. کۆمه‌ڵگا پێویستی به هیچ شتێک نییه و پێویستیش ناکات هیچ بکات، چونکه سه‌رکرده هه‌موو شتێکه.
له ڕۆژهه‌ڵات ته‌نها سه‌رکرده ده‌زانێت به‌رژه‌وه‌ندی چییه، ئازادی چییه. ئه‌وان ده‌زانن چۆن ئازادی به‌رجه‌سته بکه‌ن، ئه‌گه‌رچی به‌های ئه‌و ئازادییه یان به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها قوربانی بێتاوانی کۆمەڵگاکەش بێت. پێناسه‌ی ئه‌وان بۆ ده‌سته‌واژه‌ی سه‌ربه‌ستیی و ئازادی له هیچ فه‌رهه‌نگێکی ئاسایی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا به‌دی ناکرێت.
سه‌رکرده‌کان به‌هۆی ئه‌و بیر و هۆشه پیرۆزه یه‌زدانییه‌ی هه‌یانه بیر ده‌که‌نه‌وه، بڕیار ده‌ده‌ن. کۆمه‌ڵگا پێویستی به بیرکردنه‌وه نییه، پێویستی به‌وه نییه مێشکی خۆی بخاته گه‌ڕ. بیرکردنه‌وه‌کانیان هه‌موو سنووره ئاساییه‌کانی توانای مرۆڤه ساده‌کان ده‌به‌زێنێت. ئه‌وان ده‌ڵێن: ئازادی هه‌یه. که‌واته ئازادی هه‌یه. ئه‌وان ده‌ڵێن: بێ‌کاری نییه. که‌واته بێ‌کاری نییه. ئەوان دەڵێن: کۆمەڵگا ئاسودەیە. کەواتە کۆمەڵگا ئاسودەیە. ئه‌وان ده‌ڵێن: هه‌موو میلله‌ت ئێمه‌ی ده‌وێت. که‌واته میلله‌ت ئه‌وانی ده‌وێت، ئیتر پێویست به‌وه ناکات میلله‌ت بیر له‌وه بکاته‌وه ئایا ئه‌وانی ده‌وێت یان نا. ئه‌وان ده‌ڵێن: سه‌رتاپای گه‌ل پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌کات. که‌واته دوودڵییه‌ک نییه سه‌باره‌ت به‌م “ڕاستییه ڕه‌هایه”. دووپاتی ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه، که ئابووری جێگیره: که‌واته جێگیره، ئاسایش به‌رقه‌راره: که‌واته به‌رقه‌راره، یاسا سه‌روه‌ره: که‌واته یاسا سه‌روه‌ره.
ئه‌م خه‌سڵه‌تانه سه‌رچاوه‌ی هه‌میشه سه‌رکه‌وتنی سه‌رکرده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتن. ئه‌م سه‌رکردانه له سه‌رکه‌وتنێکی هه‌میشه‌ییدان وه له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، ئه‌وان شکستهێنان نازانن، نایناسن چونکه ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ شکستدا نییه، ئه‌گه‌رچی له لوتکه‌ی شکستی ژیان و ده‌سه‌ڵاتیاندا بن.
له ڕۆژهه‌ڵاتدا سه‌رکرده‌کان ته‌واون، بێهه‌ڵه‌ن، ژیرن، به‌توانان، هێورن، خۆبه‌خشن، ڕۆشنبیرن، ساکارن، خۆنه‌ویستن . . . هتد.
له ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌رجه‌سته‌که‌ری ئه‌م تابلۆیانه ده‌سه‌ڵاتیان له‌ژێر ده‌ستدایه، بۆیه ڕۆژهه‌ڵات دۆزه‌خێکه و تونچییه‌که‌ی ئه‌و دۆزه‌خه‌ش سه‌رکرده‌کانیه‌تی.
chrostani@hotmail.com