
بۆچوون له‌سه‌رباسه‌كه‌ی دکتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور *
جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور…..
1. بۆ ئه‌وه‌ی حاڵی بوون له‌باسه‌كه بۆ هه‌موو‌خوێنه‌ره‌وه‌كانی "ده‌نگه‌كان" هاسان‌بێت، هێندێك له‌زاراوه‌كان ده‌ناسێنم.
مه‌منونم له ماڵپه‌ری ده‌نگه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وی ئه‌م بۆچوونه.
2. كاك ئه‌میر زۆرلایه‌نی باسی كۆكۆژی له "مه‌ڵبه‌ندی جینۆساید" ڕوونكردووه‌ته‌وه. به‌ڵام باسه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناسیۆنالیزم له‌چه‌ند شوێندا حوكمییه. بۆچوونی وه‌سفی (descriptive) ڕووداوه‌كان و واقع ئه‌وجۆره‌ی هه‌یه نیشان ده‌دا و بۆچوونی حوكمی (prescriptive) له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی پێخۆش‌بوون داده‌نرێ: نیشاندانی دنیا ئه‌وجۆره‌ی كه‌سێك پێیخۆشه.
3. كاك ئه‌میر له ڕوانگه‌ی كۆمۆنیست یان سۆسیالیستێكی ڕادیكاڵ چاو لهناسیۆنالیزم ده‌كا. ئهوڕوانگه تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووه له ڕه‌خنه لهناسیۆنالیزم به‌ڵام ناتوانێ به‌ته‌واوی ئه‌وبیروڕایه بناسێنێ و به‌دیلێك پێشكهشكا.
4. ده‌توانین كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری دابه‌ش كه‌ین به‌چوار هێزی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی-ئابوری و كولتوری واتا دیموكرات، لیبڕاڵ، به‌پارێز و ڕادیكاڵه‌كان.
دیموكراته‌كان بۆ ئاڵوگۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌شه‌ڕ و توندوتیژی كه‌لك وه‌رناگرن و هه‌میشه به‌یارمه‌تی تێكۆشانی تیۆری وسیاسی و خه‌باتی هێمنانه‌ی سیاسی- كولتوری حهولدهدهن بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگه. لیبڕاڵه‌كان تاڕاده‌یه‌ك ئاڵوگۆڕ ده‌سه‌لمێن به‌ڵام لهتوندوتیژیش كه‌لك وه‌رده‌گرن. ڕادیكاڵه‌كان لیبڕاڵی توڕه‌ن. ئه‌وانیش له‌توندوتیژی و شه‌ڕ كه‌لك وه‌رده‌گرن. به‌پارێزه‌كان(كۆنسرفاتیفهكان ئه‌وه‌نده‌ی بتوانن پێشئاڵوگۆڕ ده‌گرن و وه‌پاشی ده‌ده‌ن ولهتوندوتیژی وشهڕیش كه‌لك وه‌رده‌گرن.
5. ناسیۆنالیزم بیروڕای چینێكی تایبه‌تییه واتا بۆرژوازی. ئهوبیرورایه بۆ دانانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه. ناسیۆنالیسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن به چوار ده‌سته‌ی گه‌وره:دیموكرات، لیبڕاڵ، به‌پارێز و ڕادیكاڵه‌كان.
6. سۆسیالیستێكی ڕادیكاڵ جیاوازی له‌نێوان ئهوچواردهسته دانانێ.
7. كاك ئه‌میر ده‌ڵێ "…پێگه‌ی جینۆساید نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیسمه." بۆچوونه‌كه‌ی كاكئهمیر لێره‌دا حوكمییه. ده‌توانیین بڵێین پێگه‌ی كۆكوژی ناسیۆنالیزمی به‌پارێزی توندوتیژه.
كاك ئه‌میر:"… كوردایه‌تی توانای خه‌بات بۆ بنه‌بڕكردنی جینوسایدی نییه". ئه‌وه‌ش حوكمییه: كامهچهشن كوردایه‌تی؟
8. ناسیۆنالیزمی دیموكراتانه له كۆكوژی كه‌لك وه‌رناگرێ. له‌ساڵی 1905 نۆروێژ بهبێشهڕ و به‌ڕاپرسی گشتی له‌سوید جیابۆوه، جیایی دوو كۆماری چێك و سلۆفاك به‌هێمنی بوو و هیندوستان به‌خه‌باتی هێمنانه سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت.
9. كاك ئه‌میر باسی ئهوتاقهكهسانه ده‌كا كه ناسیۆنالستن و دیموكرات. ئه‌وه‌ش لاوازێكی دیكه‌ی سۆسیالیزمی ڕادیكاڵه كه‌ناتوانێ سۆسیالیزمی دیموكراتانه وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تی ببینێ.
10. سۆسیالیستێكی دیموكرات بۆچاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌ته‌وه ناسیۆنالیزمی دیموكراتانه قبوڵ ده‌كا و حه‌ولی بۆده‌دا. چونكه سۆسیالیزم تیۆرییه‌ك نییه بۆ دانانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. سۆسیالیسم بیروڕایه‌كه له‌خزمه‌ت چینی كرێكاردا. سۆسیالیستێكی دیموكرات له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیستێكی دیموكرات ده‌حاوێته‌وه. كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ده‌سمایه‌داری دیموكراتانه باشترین ههلومهرجسازدهكا بۆ دامه‌زرانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆسیالیستانه، فێمینیستانه و ژینگه‌پارێزانه‌ی دیموكرات.
11. بۆچوونه‌كه‌ی كاك ئه‌میر دابونهریتێكی كۆنی سۆسیالیستهڕادیكاڵهكانه؛ ماركس بۆچوونی ڕایكاڵی هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ڕووخاندنی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری و لێنین ئهوبۆچوونانهی زیاتر په‌ڕه‌پێدا.
12. برایه‌تی نه‌ته‌وه‌كان مومكنه. ئێستا له ئه‌وروپا ده‌بینین كه سنووره‌كان هه‌ڵگیراون. به‌ڵام ده‌بێ به‌دیلمان هه‌بێ.
13. به‌كورتی له‌ڕوانگه‌ی ناسیۆنالیستێكی دیموكرات، حه‌ولدان بۆ گۆڕینی قانونی بنه‌ره‌تی ئێران، توركیا و سوریا و ناساندنی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه ده‌توانێ هه‌نگاوێ یه‌كه‌م بێ. لهوڕهوتهدا جه‌ماوه‌ر ئاگادار ده‌كرێنه و خهباتهكهش، هێمنانه، سیاسی، كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ.
14. بۆوێنه له ئێران ده‌كرێ داوا بكه‌ین و خه‌بات بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ئێران و دامه‌زرانی حكومه‌تێكی سێكولار، كه له‌وێدا ده‌وڵه‌ت و له‌شكر و دین له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه. ده‌وڵه‌تێكی وا باشترین هه‌لومه‌رج ساز ده‌كا بۆ ڕاپرسی گشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
15. دیاره پرسی ڕاپرسی گرێنادهین به‌دیموكرات كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و ئه‌وه‌ی كه ڕاپرسیگشتی بكرێ له چواربهشهكان مافێكی سه‌ره‌تاییه.
16. من له دیمانه و هه‌ڵوێستدا به‌دوورودرێژی بیروڕای خۆم سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزم و ستراتیژیای شۆرشی كورد باس كردووه. (www.dimane.com و www.helwist.com)
17. ئێمه ده‌توانین به‌هه‌ڵگرتنی ئاڵای ناسیۆنالیزمی دیموكراتانه‌ی كورد، شه‌قامه‌كانی كوردستان و دنیا بكه‌ینه كۆڕی مۆسیقای ژیان وئازادی و ئاشتی و كورستان بده‌ینه‌وه ده‌ست نه‌ته‌وه‌ی كورد.
18. مه‌به‌ستم له‌و كورتهباسه وه‌ڕێخستنی قسه‌وباس و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره.
jafar22@telia.com
2008.03.18
——————————————————————————-
هه‌له‌بجه دوای بیست ساڵان: کوردستان وه‌ک "مه‌ڵبه‌ندی جینوساید