بۆ ؟ چڵه سه‌وزه‌کانی شکاوه یادگاریم ؟
…. .کوێستان /بۆن
که هه‌ڵه‌بجه‌م به‌جێهێڵا !
سروشتم مرد ،؟
به‌فرم سووربوو
سه‌رم بوو بهکهپری
دارمێوووێکی ترێی وشکی عه‌نه‌ب ،
که‌مناڵبووم !
ئێوارانم ڕاده‌خست و له به‌ر باران یاریم ده‌کرد ،
که شه‌و ده‌هات !
له‌گه‌ڵ تۆدا هاوڕێ ی دڵم
خوشکم سارا ، ئه‌بووین به‌یه‌ک
وه‌کو به‌یانیه‌ک هه‌ر به‌په‌له کازیوهمان له‌به‌رده‌کرد
سالار ئه‌بوو بهئهرخهوان
ترێ ئه‌بوو به‌شیرینی قوتابخانه‌م
وانه‌کانم ئه‌بوون به هه‌ڵوه‌دای پێکه‌نینی هه‌ڵه‌بجه‌که‌م ،
که گهورهشبووم !
دڵم له‌سه‌ر به‌فری نوسی مردن ،
په‌نجه‌کانم دێڕێکیان بۆنهنووسرا بۆ ئارا میم ،! .
ته‌نیا….ته‌نیا
بهفرمێسکم ڕووبارێکم بۆ هه‌ڵگرتی و
له‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانی ئاوم نووسی یاده‌وه‌ری
برینێکه ساری ،خه‌مێکه تاڵ
شه‌وێکه بێ ئه‌ستێره ، که ژێکه ڕیش هاتوو
کۆڵانێکه عاجزو وێرانه
مناڵێکه برسی ، دره‌ختێکی زڕه‌و وه‌ریوو ،
ته‌نیا و ته‌نیا
چڵه شکاوه‌کانی له‌شم نه‌بێ خه‌ونه سه‌وزه‌کانی فڕی و
به ناو گۆڕستانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌دا وه‌ک و کۆترێکی خۆڵه‌مێشی
له باڵیدا و
هێلانه‌ی کرد له‌سه‌ر گڵکۆی گۆڕی دایکم ،
له‌و ڕۆژه‌وه نه‌من و
نه ئه‌نفال و نهشارهکهم
له‌و ده‌ستانه خۆشئهبین پرچیان بڕین
نه چڵه سهزهوزه شکاوهنی یادگاریم
ئه‌بنه‌وه به مناڵی و نه سروشتم به به‌هاری ساراو سالار…….
تێبینی < بۆ؟
سارا و سالار‌و دایکم له ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌هید بوون ،،.