
مارکسیزم و پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد….2
بەشی دووەم
له عێراقدا هه‌رچه‌نده هاوکێشه‌کان جیاوازبوون و باڵی کوردستان زۆر تۆکمه بوو له ناو حزبی شوعی عێراقی و زۆرێک له سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حزبه کورد بوون هه‌ر له ساڵانی چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، به‌ڵام به هۆی کاریگه‌ری سۆڤیه‌ت و ئه‌و پێناسه چه‌وته‌ی که ستالین بۆ نه‌ته‌وه‌ی ده‌کرد، ئه‌گه‌رچی ڕاسته خرۆشۆف دژی ستالین بوو به‌ڵام هیچ گۆڕانکارییه‌کی له هه‌یکه‌لی سیسته‌می سیاسی ستالین له سۆڤیه‌ت نه‌کرد، بۆیه ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ستالین مایه‌وه که پێی وابوو پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه له ئابووریدایه نه‌ک زمان و که‌لتوور و سنوور و هتد، حزبی شوعی عێراقیش خواستی جیابوونه‌وه و خۆیبوونی کوردی له به‌رنامه‌کانیدا نه‌ده‌بینران و ته‌نانه‌ت فیدرالیزمیشی له چوارچێوه‌ی عێراقدا نه‌کردبووه شیعاری خۆی تا ئه‌م دواییانه. ئه‌م بۆچوونه سۆڤیه‌تییه - ستالینستیه دواتر کێشه‌ی ئایدۆلۆژیشی بۆ ماوییه کورده‌کان درووست کرد له باشووری کوردستان (عێراق). ماوییه‌کان له نیوه‌ی حه‌فتاکاندا له شکستی ئه‌و ئۆتۆنۆمییه‌ی به “لامه‌رکزی” ناسراوه ، له هه‌ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراقه‌وه خۆیان ڕێکخست بوو و له ناو ڕێکخراوی مارکسی – لینینی کوردستاندا یه‌که‌مجار به نهێنی و دواتر به ئاشکرا بوونه کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانیان دامه‌زراند وه‌ک به‌ره‌یه‌کی نیشتمانی بۆ مافی کورد له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی خه‌باتیان ده‌کرد. له بیرمان نه‌چێت که یه‌کێتی سه‌ره‌تا به‌ره‌یه‌کی ڕزگاریخوازی نیشتمانی بوو، هه‌روه‌ک شه‌هید ئارام له پێشه‌کی نامیلکه‌ی “یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆچی” که مام جه‌لال به عه‌ره‌بی نووسی بووی و ئارام وه‌ریگێرابوه سه‌ر زمانی کوردی، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی تێکه‌ڵ نه‌کرێت ئارام ئاماژه‌ی کردووه که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان :”پارتی پێشڕه‌وی پرۆلیتاریا نییه… به‌ڵکو به‌ره‌ی نیشتمانییه” هه‌رچه‌نده دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ڕێکخراوه وه‌ک خاڵه شه‌هاب و شه‌هید ئارام مارکسیستی – ماوی و کوردستانی بوون، به‌ڵام دوای له‌ناوچونیان هه‌ژمون و که‌لتووری نابینای زاڵی سۆڤییه‌تی که باڵی به سه‌ر ته‌واوی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی جیهانیشدا کێشابوو، دووباره کێشه‌ی فیدرالیزم و جوداخوازی له ناو کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌راندا درووستکرد و هه‌ندێکیان له ناو ڕه‌نجده‌ران فیدرالیزمیان هه‌ڵبژارد، به قه‌ولی ماوییه کورستانییه‌کانی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو، عێراقچێتی که دواتر به په‌رت و بڵاوی له ناو ڕێکخراوێکی شپرزه‌دا به سه‌رکردایه‌تی مه‌لا به‌ختیار له ئاڵای شۆڕشدا خۆیان بینییه‌وه. عێراقچێتی ئه‌و مۆرکه بوو که فیدرالیسته‌کانی ناو ڕێکخراوی ئاڵای شۆڕشی پێوه ده‌ناسرایه‌وه‌ه. ئه‌مه کورته‌یه‌که له مێژووی پارته مارکسیسته‌کانی ئه‌و جوگرافیایه‌ی کوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه که هه‌ندکیان وه‌ک حزبی شوعی تورکیا ، حزبه‌که‌ی به‌گداش له‌سووریا و حزبی توده‌ی ئێران و حزبی شوعی عێراقیش، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ڕێکخراوگه‌لێکی پته‌و و به‌هێز بوون.جێگای قسه له‌سه‌رکردنه پێگه‌ی سیاسی پارته شوعی و مارکسیسیته‌کانی جیهانیش دیسانه‌وه هه‌ندێکی که‌مییان نه‌بن، له سه‌ر مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی میلله‌تانی ژێرده‌سته به ده‌ستی خۆیان، زۆر له‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین باشتر نین. هه‌رچی ئه‌و پارته ستالینستانه‌ی پێشوون که هه‌ندێکیان ئه‌مڕۆ له هه‌ناوی لیبراڵیزمدا تواونه‌ته‌وه و زۆر زیاتر له بۆرژوازی دیفاع له بازاڕی ئازاد و دیموکراسی بۆرژوازی ده‌که‌ن له خۆرئاوا، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ئارگومێنتی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م میلله‌تانه پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی بمێننه‌وه هه‌تاوه‌کو گه‌یشتن به سۆسیالیزم که ئیدی کێشه‌که‌یان چاره‌سه‌ر ده‌کات، پرسه‌که ئه‌وه‌یه که سۆسیالیزم بنیاتنرا ئیدی بۆچی جیاببینه‌وه؟ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کێشه‌یه‌کی سیاسی هه‌نووکه‌ییه و هه‌روه‌ک مارکس و ئه‌نگلس و لینین شرۆڤه‌یان کردووه ده‌بێت ڕاسته‌خۆ چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ بکرێت و کۆمۆنیسته‌کانیش له‌و مه‌یدانه‌دا ده‌بێت ده‌ستێکی باڵایان هه‌بێت ئه‌گه‌ر خوازیارن خاوه‌ندارێتی گشتی له کۆمه‌ڵگه‌دا دابمه‌زرێننن یان ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌نگاوێک به‌رنه پێشه‌وه. له به‌رامبه‌ر ستالینسته‌کانیشدا هێڵی ترۆتسکیسته سونه‌تییه‌کان هه‌ن، که جودا له ستالینسته‌کان ئه‌وان بڕوای ته‌واویان به جیابوونه‌وه هه‌یه به‌ڵام: “جیابوونه‌وه‌یه‌کی سۆسیالیستی” هه‌روه‌ک له مانیفێسته‌کانیاندا وه‌ده‌رده‌کوێت ئه‌و کاتانه‌ی بانگه‌واز ده‌که‌ن بۆ “فه‌ڵه‌ستینێکی سۆسیالیست و ئیسرائیلێکی سۆسیالیستی” بۆ نموونه پرۆگرامی کۆمیته‌ی کریکارانی ئه‌نته‌رناسیۆنال، که ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین باڵی ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی ترۆتسکیسته‌کانه و له چل وڵاتی دنیا پارت و ڕێکخراویان هه‌یه له ئیسرائیل و لوبنان و نایجیریا و ته‌نانه‌ت به کازاکستانیشه‌وه. کاتێک له کۆنگره‌ی جیهانی کۆمیته‌که‌دا له ساڵی2007 له به‌لجیکا ئاماده‌بووم، ئه‌وان ته‌نانه‌ت دوو رێکخراوی جیاوازی سۆسیالیستییان هه‌بوو بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین که نوینه‌رانیان ئاماده‌بوون،به‌ڵام به هه‌مان شێوه، چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌نووکه‌ییه و ئه‌گه‌ر به لۆژیک و پێوه‌ره سۆسیالیستییه‌کان خوازیاربین چاره‌سه‌ری سیاسی‌یان بۆ بدۆزنینه‌وه، ده‌بێت هه‌رئێستا هه‌ڵوێستمان هه‌بێت، بۆیه من بۆچوونه ستالینیسته‌که به لادان له مارکسیزم ده‌زانم و پێگه‌ی ترۆتسکیه‌کانیش که هه‌رچه‌نده زۆر ڕادیکاڵه، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک به ئایدیالیست تێیده‌گه‌م، چونکه تێزه تیرۆییه‌کی “شۆڕشی به‌رده‌وام” ی ترۆتسکی هه‌رچه‌نده تێزێکی کۆنکرێتییه به‌ڵام له ناوچه‌یه‌کی وه‌کو فه‌ڵه‌ستین یان کوردستان که پیشه‌سازی و پرۆلیتاریا بوونی نییه سۆسیالیزم به‌و مانایای کاری کرێگرته‌یی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئامانجێکی خه‌یاڵی و نه‌کرده‌یه، زۆر به دووریشی نازانم هه‌نگاوێکی له‌وشێوه‌یه ڕه‌وتی سۆسیالیستی جیهانیش پاشه‌کشه پێ‌بکات، چونکه زۆر زوو له‌ناو ده‌چن . ئه‌م تێڕوانینه ته‌قلیدییانه کێشه‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژی و لۆژیکی دایه‌لیکتیانه‌یان هه‌یه، که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاویش ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه له مانیفێستی زۆرێک له پارت و ڕێکخراوه سۆسیالیست و کۆمۆنیست و مارکسیسته‌کاندا، بۆیه پێویسته ڕه‌خنه‌گرانه شرۆڤه‌یان بکه‌ین له پێناو ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی سۆسیالیستی جیهانی و خه‌باتی کۆمۆنیستانه‌ش له به‌رامبه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره که مارکسیسته‌کانی پێشووتر کردوویانه و وه‌ک میراتیش ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه هه‌ر به تێڕوانیه ئابوورییه‌که‌ی ستالین ده‌ڕواننه بابه‌ته‌که و به‌بۆنه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ ناکه‌ن له نێوان پێکهاته چینایه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست. هه‌رچه‌نده مارکس و ئه‌نگلس و ته‌نانه‌ت لینینیش ئه‌و جیاوازییانه‌یان کردووه. زۆربه‌ی ئه‌و پارتانه‌ی که له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا پێشتر ناومان هێنان چی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و چی له ئاستی جیهانیدا، لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه که کردوویانه ئه‌وه‌بوو که به‌شێوه‌کی گشتی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لانی ژێر ده‌سته‌یان ڕاسته‌وخۆ به‌ستۆته‌وه به خه‌باتی چینایه‌تی چینی کرێکاری نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واوه. له دیدگای مارکس و ئه‌نگلسه‌وه ئه‌مه شیکارییه‌کی ته‌واو واقعییه بۆ دوو نه‌ته‌وه که هه‌ردوولا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان هه‌یه و کرێکاری پیشه‌سازی (پرۆلیتاریا) له چوارچێوه‌ی جوگرافیای هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌دا له یه‌ک ئاستدان، بۆ وێنه سکۆتله‌ندا و ئینگلته‌ره. به‌ڵام بۆ وڵاتێکی وه‌کو کوردستان ئه‌مه تێڕوانینێکی هه‌ڵه‌یه. له کوردستاندا له نێوان نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا و کورد سه‌رباری جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له پێکهاته‌ی چینه‌کاندا، جیاوازییه‌کی به‌رفراوانتر هه‌یه له ماف و ئازادییه‌کانیاندا، وه‌ک مافه‌کانی هه‌بوونی زمان و که‌لتوور و پراکتیکردنی ژیانێکی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌ربه‌رز. کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ستی وه‌ک کورد به‌تایبه‌تی چه‌وساوه‌کانی کورد ته‌نها له ململانێ ئابووریه‌کاندا خۆیان نابیننه‌وه، که ئه‌م ململانێ ئابوورییه به ته‌واوه‌تی تاکه کێشه‌ی چینایه‌تی چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه، ئاخر له تورکیا و ئێران و سووریادا کورد بۆشی نییه به‌زمانی دایکی له پرۆسه‌ی خوێندندا په‌روه‌رده بکرێت. ئه‌مه‌یه جیاوازییه جه‌وهه‌رییه‌که له نێوان ئه‌م دوو چینه‌دا، که‌واته کێشه‌ی چه‌وساوه‌ی کورد زۆر زیاتره له کێشه‌ی چه‌وساوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا ، که ته‌نها کێشه‌ی ئابووری چینایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیدا و ئامانجی خه‌باتی چینایه‌تی ئه‌ویش گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کرێکاران و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کرێکارییه، لێره‌دا مه‌به‌ستمان ده‌وڵه‌تی “کۆماری دیموکراتی” کرێکارانه که ئه‌نگلس شیکردۆته‌وه نه‌ک سۆسیالیزم ، به‌ڵام بێگومان کۆماری دیموکراتی کرێکاران ئه‌و قۆناغه‌یه که ڕێگه بۆ دامه‌زراندنی سۆسیالیزم خۆش ده‌کات، که دواتر گرنگه په‌یوه‌ست بێت به بزووتنه‌وه کرێکارییه‌کانی ناوچه‌که و ئینجا به ڕه‌وتی سۆسیالیستی جیهانییه‌وه.
ڕۆژ ئه‌حمه‌د
ماویەتی
لە ژمارە ٩٥١ ی “ڕێگای کوردستان”دا بڵاوبۆتەوە