
ئه‌ندیرا گاندی …فه‌رمانڕه‌واێكی ناوازه*
گه‌ر كه‌سێكی نائاشنا زه‌برێكت تێ بسره‌وێنێت كارێكی ئاسایی یه، به‌ڵام گه‌ر كه‌سێكی نزیك زیانت پێ بگه‌ێنێ ئه‌مه یانی كاره‌سات. ئه‌مه ئه‌و ئازار و ناسۆره‌یه كه به‌ناوبانگترین ژنی سه‌ده‌ی بیسته‌م، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی هیند ئه‌ندێرا گاندی یه‌خه‌ی پێده‌گرێت. هه‌رگێز ئه‌ندێرا پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد ڕۆژێك له رۆژان له‌سه‌ر ده‌ستی پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی كه ماوه‌یه‌كی زۆر مه‌شق و ڕاهێنانی كردبوو بۆ پاراستنی تیرۆر بكرێت. له به‌یانی سی و یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1984، سێ له پاسه‌وانه‌كانی لووله‌ی تفه‌نگی تێده‌كه‌ن و له‌كاتی ده‌رچوونی له باخچه‌ی پێش ماڵی خۆی جه‌سته‌ی كزۆڵی گولله‌باران ده‌كه‌ن، ئه‌وێ رۆژێ گه‌لی هێند كۆچی دوای ژنێكی ڕاگه‌یاند كه له ڕۆژگاره هه‌ره‌دژوار و ناخۆشه‌كانی هیند ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی گرتبۆوه ده‌ست.
له وانه‌یه قه‌ده‌ر له پشت هاتنه دنیای (ئه‌ندێرا)وه بووبێت، له وه‌ختێك دا خه‌ڵكێكی زۆر چاوه‌ڕوانی له دایك بوونی نێرینه‌یه‌ك بوون كه‌چی ئه‌و به پێچه‌وانه‌وه له 19نۆڤمبه‌ری ساڵی 1917 به مێیینه‌یی له دایك بوو. ئه‌ندێرا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌رستۆقڕاتی یه، باوكی (جواهر لال نهرۆ) ئه‌وده‌م سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌یه‌كی تێكۆشه‌ری نیشتمانی بوو، دژ به كۆڵۆنیالیزمی ئینگلیزی خه‌باتی ده‌كرد.
هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگه‌ی هێند خۆرهه‌ڵات ئاسایانه له ئاستی پێشوازی هاتنه دنیای كچ دا نه‌بوو، به‌ڵام باوكی به وشیاری و عه‌قڵانیه‌تێكی زۆره‌وه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ده‌ڕوانی، ئه‌و نه‌هات ته‌نها شووشتنی جل و به‌رگ و كاروباری خێزانی به ئه‌ندیڕای كچی بسپێرێ، به‌ڵكوو پێشبینی ئه‌فسۆناوی زۆر گه‌وره‌ی له ئه‌ندیرا ده‌كرد.
بۆ هاتنه‌دی و به‌ڕاستگه‌ڕانی پێشبینی باوكی، ڕۆژگار زۆر خێرا تێپه‌ڕی ده‌كرد. باوك و باپیری ئه‌ندێرا و مه‌هتاما غاندی سێ ڕه‌مزی نیشتمانی گه‌لی هیندن، ئه‌وان به سێ كوچكه‌ی پیرۆز (الپالوپ المقد‌س) ناوزه‌د ده‌كرێن.
وه‌ختێك ئه‌ندێرا ده‌ركه‌وت وڵات له نێو قه‌یراندا ئاڵۆزكابوو، زۆر له خزم و نزیكانی له پێناو ئازادكردنی هیند له ده‌ستی به‌ریتانیا باجیان دابوو. ئه‌ندێرا وه‌ك كچێكی زیره‌ك و چه‌له‌نگ به‌رگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرت و له‌نێو ئه‌م سیاسه‌ته دژواره هاته‌كایه‌وه.
په‌یوه‌ندی ئه‌و له گه‌ڵ باوكی زۆر تایبه‌ت بوو، ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌نامه‌كانی نێوانیان ته‌واو به‌رجه‌سته‌بووه، نامه‌كانی باوكی ئه‌ندێرا له دووتوێی ئاماده‌كردنی ئه‌ندێرا بۆ خزمه‌تكردنی نیشتمان ده‌خولێنه‌وه.
ئه‌ندێرا له په‌یمانگای ((سانتینیكیتان))ی هیندی كه پێشتر شاعیری مه‌زنی هیندی تاغور بونیادی نابوو، ده‌ستی به خوێندن كرد، پاشان خوێندنی زانسته‌سیاسییه‌كانی له سویسرا ته‌واوكرد، دواتر له كۆلیژی سۆمه‌ڕ و زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی خوێندن كۆتایی پێ دێنێت.
ئه‌ندێرا كاریگه‌ری گاندی به‌سه‌ره‌وه‌بوو به تایبه‌ت له‌و بۆچوونانه‌ی كه‌باسی ڕزگاربوون له چنگی ئیستعماری به‌ریتانی و خودموختاری بۆ گه‌ل و توڕهه‌ڵدانی شه‌ڕی چینایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌ندێرا له 1942 پرۆسه‌ی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ فه‌یرۆز گاندی له بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی هیندی پێكهێنا، كه ئه‌وده‌م چالاكوان بوو دوو منداڵی به نێوی (سنجای و ڕاجیف) لێ بوو. به تۆمه‌تی ئاژه‌وه‌گێڕی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆلۆنیالیزم به سزای یه‌ك ساڵی ته‌واو له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی زیندانی كران. دوای سه‌ربه‌خۆیی هیند له ساڵی 1947باوكی ئه‌ندێرا كورسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته ده‌گرێته ده‌ست.
له ساڵی 1959بۆماوه‌ی ساڵێك به سه‌رۆكی حیزبی موئته‌مه‌ڕ هه‌ڵده‌بژێردێرت، له‌م موده‌یه‌دا هه‌وڵی دا حیزب له سه‌ركرده بیرۆقڕاته‌كان پاك بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ندێرا له هه‌مبه‌ر حیزبی شیوعی هیندی له ویلایه‌تی (كیرلا) سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س دێنێ.
له ساڵی 1960هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ندێرا كۆچی دوایی ده‌كات، وه له‌ساڵی 1964یش باوكی ده‌مرێت، له‌لایه‌ك هه‌تیم ده‌بێت و له‌لاێكی دیكه‌ش بێوه‌ژن ده‌كه‌وێت، به‌م كۆسته دووسه‌ره هه‌ست به‌ته‌نهایی و بۆشایی ده‌كات له ژیانی دا.
دوای كۆچی دوایی باوكی سه‌رانی حیزبی موئته‌مه‌ر ته‌ماع له ئه‌ندێرا ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵات، هێندێك پێیان باش بوو بیكه‌نه سه‌رۆكێكی ڕۆبۆتی و به‌كه‌یف و ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵیسوڕێنن . به‌ڵام ئه‌ندێرا پۆزشی لێ خواستن به بیانوی ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئه‌و پله‌یه نییه و ئه‌زموونی له‌م باره‌وه كه‌مه.
پاش تێپه‌ربوونی چه‌ند ساڵێك ئه‌ندێرا له ژێر ناونیشانی (بنبڕكردنی هه‌ژاری) خۆی هه‌ڵبژارد، ده‌ره‌نجام به سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات هه‌ڵبژێردرا، به‌مه‌ش بوو به فه‌رمانڕه‌وای یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاتانی جیهان.
له ساڵی 1971هیند گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی به خۆوه بینی 150ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌شداری تێداكرد، ئه‌ندێرا و حیزبه‌كه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان بۆخۆیان مسۆگه‌ركرد.
ئه‌ندێرا بوو به خاوه‌نی حوكمراِنیه‌تێكی به‌رفراوان، هه‌روه‌ها بوو به پایه‌دارترین سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌مێژووی هیند. ئه‌ندێرا له ساڵی 1962له‌لووتكه‌ی شكۆداری حوكمڕانی دابوو، هه‌وڵیدا چاكسازی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵات ده‌س پێ بكا، وه‌لێ په‌رته‌وازه‌یی و ئاڵۆزیه‌كانی وڵات ئه‌ندێرایان له‌م چاكسازیانه هه‌ڵگێڕایه‌وه. له ترسی ته‌شه‌نه نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزیه‌كان ئه‌ندێرا په‌نای بۆ چه‌ند كارێكی فاشیستانه‌برد. له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1975ئه‌ندێرا به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی هۆكاری ناشه‌رعی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1971تۆمه‌تباركرا، ئه‌مه وایكرد ئۆپۆزسیۆن داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئه‌مه‌ی قبووڵ نه‌كرد و باری نائاسایی و ئه‌حكامی عوڕفی ڕاگه‌یاند، سانسۆری خسته سه‌ر رۆژنامه‌كان و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنیشی ده‌سگیركرد.
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1977، ئه‌ندێرا گاندی و حیزبه‌كی تووشی نسكۆ هاتن و ئه‌ندێرا كورسیی سه‌رۆك وه‌زیرانی دۆڕاند. به‌ڵام ئه‌م حیزبه هه‌رزوو نێو ماڵی خۆی ڕێكخسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كوررسیه‌كانی په‌رله‌مان ده‌سگیربكاته‌وه. له ساڵی 1980ئه‌ندێرا بۆجاری دووه‌م پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی گرته‌وه ده‌ست.
له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان هیند گه‌وره‌ترین كوتله‌كاری په‌رته‌وازه‌یی به‌خۆوه بینی، كێشمه‌كێشمێكی تووند له نێوان هیندۆس و كۆمه‌ڵه‌ی سیخ و موسڵمانان و مه‌سیحیه‌كان سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌رێمكی زۆری نێو هیند هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌یان ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌ندێرا نه‌یده‌زانی به‌ته‌نها چه‌سپاندنی حوكمی مه‌ركه‌زیه‌ت شه‌پۆلی ناڕه‌زایی له هه‌رێمه دووره‌كانی هێند به‌هێزتر ده‌كات.
ناكۆكی له نێوان یار و نه‌یاری ئه‌ندێرا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات دروست بوو، ئه‌ندێرا ویستی (سه‌نجای) كوڕی كه ڕاوێژكارێكی سیاسی ئه‌و بوو له شوێن خۆی دابنێ، به‌ڵام كوژرانی به هۆی ڕووداوێكی فرۆكه باره‌كه‌ی به لایه‌كی دیكه‌دا وه‌رگیڕا، كوشتنی سنجای كاردانه‌وه‌یه‌كی تووندی له هیند و جیهان لێكه‌وته‌وه. زۆربه‌ی چاودێران پێیان وابوو كوشتنی سه‌نجای پیلانێكی نه‌خشه‌بۆكێشراو بوو، ئامانج لێی په‌كخستنی هێز و داڕووخاندنی مه‌عنه‌ویه‌تی ئه‌ندێرا بوو.
ئه‌ندێرا گاندی له سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌ت رێ‌و و ڕه‌سمێكی گه‌وره‌ی بۆ ناشتنی كوڕه‌كه‌ی سازدا، له‌م ده‌رچه‌وه نه‌یارانی ده‌رفه‌تیان قۆسته‌وه و ئه‌ندێرایان به گه‌نده‌ڵ و قۆڕغكاری ماڵی گشتی تۆمه‌تباركرد. هێندێك لایه‌ن حیسابی پاره و پوولی ئه‌ندێرایان له بانكه‌كانی سویسرا ئاشكراكرد، به‌مه‌ش قه‌یرانه‌كان قه‌یره‌تربوون و ئاسمانی ئه‌ندێرا ڕه‌ش و تڵخبوو.
به‌ڵام ناكۆكی به‌هێزی ئه‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی(سیخ)، هێڵه‌كانی چیرۆكی تیرۆركردنی ئه‌ویان كێشا، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له گه‌ڵ (جرمایل سنغ بهندرانوال)ی سه‌ركرده‌ی رۆحی سیخه‌كان كه‌وته ململانێ، ئه‌م سه‌ركرده‌یه داوای دامه‌زراندنی دوڵه‌تی (خالصتان)ی سه‌ربه‌خۆی كرد بۆ سیخه‌كان، هێندێكی دیكه له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له دژی ئه‌م باره ناله‌باره‌ی كه به‌سه‌ر سیخه‌كان دا هاتووه له نێو په‌رستگا له خواردن و خواردنه‌وه مانیان گرت. جه‌یش هاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ده‌توانێ سیخه توندڕه‌وه‌كان بێ كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ خه‌ساره‌تێك له په‌رسته‌گا به‌ده‌ربنێ. هه‌ربۆیه ناوچه‌ی سیخی شاری (أمرتسار)یان گه‌مارۆدا، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌شیان ناونا (ئه‌ستیره‌ی شین)، به‌ڵام كارله‌كاران ترازا و ڕه‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵ ده‌رچوو، شه‌لم كوێرم كه‌س نابوێرم ته‌قه ده‌ستی پێكرد، به‌هۆیه‌وه 500 كه‌س كه له نێویان دا سه‌ركرده‌ی سیخه‌كانی تێدا بوو كوژران و هه‌زاركه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و زیاتر له دوو هه‌زار (سیخ)یش ده‌سگیركران.
به‌كوشتنی سه‌رۆكه‌كه‌یان كاسه‌ی سه‌ری سیخه‌كان پڕبوو، خۆپێشاندانی گه‌وره‌یان له‌وڵات سازدا و تێیدا داوای كوشتنی ئه‌ندێرایان ده‌كرد، به‌ڵام حكومه‌ت به‌پاساوی خامۆشكردنی فیتنه ژماره‌یه‌كی زۆری لێ ده‌سگیركردن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئه‌ندێرا گاندی بوون هه‌ستیان به مه‌ترسی ژیانی ده‌كرد، ئه‌ندێراش خودی خۆی ده‌یزانی به كرده‌یه‌كی تیرۆر كۆتایی به ژیانی دێت، هه‌ربۆیه داوای له ئه‌ندامه‌كانی خێزانی كردبوو، رێ‌و و ڕه‌سمێكی شایه‌ن بۆ ناشتنی ڕێكبخه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌ندێرا چه‌ند ئیجڕائاتێكی نوێی كرد، تێیدا ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی ئه‌ندێرای له كار دوورخسته‌وه. به‌ڵام تیرۆر له ماڵه‌كه‌ی خۆی ڕووبه‌ڕووی بۆوه، پاسه‌وانی تایبه‌ت به‌خۆی دژی وه‌ستاوه.
له سپێده‌ی 31ی ئۆكتۆبه‌ر له ساڵی 1984ئه‌ندێرا وه‌ختێ ده‌یوست له باخچه‌ی پێش ماڵه‌وه‌ی بۆ باره‌گه‌ی كاركردنی ده‌رچێت سێ له پاسه‌وانه‌كانی كه‌دانه‌یه‌كیان پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی بوو، لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان تێكرد و ئه‌و گوللانه‌ی كه بۆ پارێزگاری ئه‌ندێرا درابوون پێیان له ئه‌ندێرا خاڵییان كردنه‌وه.
تیرۆركردنی ئه‌ندێرا به‌ده‌ستی پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی وڵاتی هه‌ژاند، كاریگه‌ری خسته سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی هیندی.
ئه‌ندێرا له هه‌ڵه به‌دوور نه‌بوو مه‌ترسی ئه‌و له تایفه‌گه‌ری و بڕیاری جه‌نگ له گه‌ڵا سیخه‌كان، دوای تیرۆركردنی ئه‌ندێرا وڵاتی كرد به گۆمی خوێن، هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌كی توندڕه‌وی سیخه‌كان ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام ئه‌ندێرا كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی مێژوویی له‌دوای خۆی جێهێشتن، نه‌خشه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانی كێشا، له سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی هیندی خسته نێو پایه‌ێكی به‌رز، هه‌روه‌ها ئه‌ندێرا رۆڵی كاریگه‌ری گێڕا له هه‌ردوو مه‌سه‌له‌ی جه‌نگ و ئاشتی جیهان.به هۆی به گه‌ڕخستی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆم به سه‌رپه‌رشتی كوڕه‌كه‌ی ڕاجیف به‌رله‌تیرۆركرنی وڵاته‌كه‌ی خۆی خسته نێو لیستی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان.
وه‌رگیرانی له عه‌ره‌بییه‌وه: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
*وشه‌ی ناوازه‌مان بۆ دانا، چونكه ئه‌ندێرا له حوكمڕانی دا به شێوه‌كی نائاسایی و شاز وڵاتی به‌ڕێوه ده‌برد، كورده‌واری ده‌لێ: فلان ته‌بیعه‌تێكی شازی هه‌یه، واتا: خاوه‌ن رێختێكی ناوازه‌یه.
سه‌رچاوه گۆڤاری(الپقافه)