ئه‌مجاره‌شیان به‌ختیار به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو
هه‌رچه‌نده به‌ختیار له ووتاری ” ئه‌خلاق له کوێوه هه‌ڵده‌قوڵێت ” دا هه‌وڵێکی په‌یگیرانه ده‌دات بۆ ئاشنا بوونێکی فه‌لسه‌فییانه به ئه‌خلاق ، به‌ڵام چونکه ناچێته پای تێگه‌یشتنێکی قووڵه‌وه لێی ، هه‌وڵه‌که‌ی به ناته‌واوییه‌کی زۆره‌وه بۆ ئێمه‌ی خوێنه‌ر به‌جێده‌هێڵێت . له لایه‌که‌وه ناچێته سه‌ر ئه‌خلاقێك که په‌یوه‌سته به بابه‌ته سێکسییه‌کانه‌وه و له لایه‌کی تریشه‌وه ناتوانێت له بازنه‌ی ئه‌خلاقی کۆگه‌رایی ده‌رباز ببێت و تاکایه‌تی بوونی ئه‌خلاق به فه‌رمی بناسێت . به‌ختیار له ده‌ستنیشان کردنی تاکایه‌تی بوونی ئه‌خلاقدا ، ” تاکی سه‌ربه‌کۆ ” بۆ ئه‌و جێگای مه‌به‌سته نه‌ك ” تاکی سه‌ربه‌خۆ ” . واته به‌ختیار تاکایه‌تی بوونی مرۆڤێك به فه‌رمی ده‌ناسێت که سه‌ر به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت و لێیان دانه‌بڕدرێت . ئه‌م پاشکۆ پێکردنه‌ی تاك بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك که جه‌وهه‌ری کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه پێکده‌هێنێت ، ته‌واوی باسه‌که‌ی به‌ختیار یش له‌خۆ ده‌گرێت . تێنه‌گیشتنه‌کانی به‌ختیار له بواری تاکدا ، له‌م تێنه‌گه‌یشتنانه‌یه‌وه له ” تاکی سه‌ربه‌کۆ ” و ” تاکی سه‌ربه‌خۆ ” وه سه‌رچاوه ده‌گرن . با له ویژدانه‌وه که به‌ختیار ئه‌خلاقی له‌سه‌ر داده‌ڕێژێت ، ده‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکردنه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌که‌یه‌وه بکه‌م .
مه‌سه‌له‌ی ویژدان ، مه‌سه‌له‌یه‌کی عه‌قڵانییه . حاڵه‌تێکی لۆژیکمه‌ندانه و پێشمه‌رجێکی مرۆییانه‌ی بڕیاردانه . به‌راووردێکی ماتماتیکانه‌ی وورد و ساغکردنه‌وه‌یه‌کی زانستییانه‌یه . بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قووڵ و هه‌ڵچونێکی هێمنانه‌یه . په‌یبردنێکی زیره‌کانه و پاکبوونه‌وه‌یه‌کی گیانه‌کییانه‌یه . ویژدان دیارده‌یه‌کی جیاواز نییه له عه‌قڵ . له‌ناو عه‌قڵدایه و له‌وێشه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان و به‌شداربووانی ڕووداوه‌کاندا ده‌کات . ویژدان هه‌میشه له ڕێگه‌ی عه‌قڵه‌وه په‌یوه‌سته به ئاره‌زووه‌کانه‌وه . له پشتی هه‌موو ویژدانێکه‌وه ، له ساته‌وه‌ختی خۆیدا ، کۆمه‌ڵێك له ئاره‌زووه‌کان ڕاوه‌ستاوون . ده‌کرێت ئاره‌زووه‌کانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه ” پاداشت وه‌رگرتن ” و خۆده‌رخستن و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه و خۆپاراستن و ئاینده‌خوازی و چاکه‌به‌خه‌رجدان و مه‌زنگه‌رایی و ده‌سه‌ڵاتخوازی و زانین و خاوه‌نداریه‌تی ، کۆمه‌ڵێك بن له‌و ئاره‌زووانه‌ی که له ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌کانه‌وه ، به مه‌سه‌له ویژدانییه‌کانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بنه‌وه .
ڕۆڵی سروشتییانه‌ی عه‌قڵ ، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه‌یه به ئاره‌زووه‌کان . به واتایه‌کی دیکه ، عه‌قڵ له پێناوی ئاره‌زووه‌کاندا کار ده‌کات و هه‌ر له پێناوی ئه‌وانیشدا هاتووه‌ته بوون . گرفتی کۆمه‌ڵگا له‌بنه‌وه‌ڕا ، له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دایه . واته عه‌قڵ له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا فه‌رمانداری به‌سه‌ر ئاره‌زووه‌کانه‌وه ده‌کات . ڕزگاربوونی مرۆڤایه‌تی له وه‌لانانی فه‌رمانداریه‌تی عه‌قڵه‌وه‌یه به‌سه‌ر ئاره‌زووه‌کانه‌وه . کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه که هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌م دنیایه له کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت ، کۆمه‌ڵگای تایبه‌ت به عه‌قڵه . عه‌قڵ چۆن توانیویه‌تی کۆمه‌ڵگای تایبه‌ت به‌خۆی دابمه‌زرێنێت ، ئاره‌زووه‌کانیش ئاوا ده‌توانن کۆمه‌ڵگای تایبه‌ت به خۆیان دابمه‌زرێنن . له هه‌ردوو کۆمه‌ڵگاکه‌دا ( کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه که تایبه‌ته به عه‌قڵ و کۆمه‌ڵگای ڕاسته‌وانه‌ش که تایبه‌ته به ئاره‌زووه‌کان ) عه‌قڵ هه‌مان ڕۆڵی دامه‌زراندن و بردنه پێشه‌وه‌ی هه‌یه . ته‌نیا جیاوازییه‌ك که له‌و نێوه‌دا هه‌یه ، ئه‌وه‌یه که عه‌قڵ له یه‌که‌میاندا ” کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه ” ڕۆڵی فه‌رمانداری ده‌گێڕێت و له دووه‌میشیاندا ” کۆمه‌ڵگای ڕاسته‌وانه ” ڕۆڵی گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمان جێبه‌جێ کردن بۆ ئاره‌زووه‌کان ده‌بینێت .
ویژدان به لای منه‌وه ، حاڵه‌تی گوێڕایه‌ڵی جیهانییانه‌ی عه‌قڵه بۆ ئاره‌زووه‌کان . تاوانه گه‌وره و بچوکه‌کان که کرده‌یی بوونه‌وه‌ی بێویژدانییه‌کانن ، به‌رئه‌نجامی ڕێکردنه‌وه‌کانن بۆ هێنانه‌دی ئاره‌زووه‌کان . تاوانه‌کان ، به هه‌زارویه‌ك جۆر ، تێکهه‌ڵکێشی فه‌رماندارییه‌کانی عه‌قڵن به‌سه‌ر ئاره‌زووه‌کانه‌وه . مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی پێشێلکردنی ئاره‌زووه‌کانیه‌وه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه . بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ ده‌بێت هه‌وڵی ڕزگاربوونی ئاره‌زووه‌کانی بدرێت . هه‌وڵدان بۆ ڕزگاربوونی ئاره‌زووه‌کان ، هه‌ڵدانه بۆ لابردنی فه‌رماندارێتی عه‌قڵ و پێبه‌خشینه‌وه‌ی ڕۆڵه سروشتییه‌که‌ی که خزمه‌ت کردنیه‌تی به ئاره‌زووه‌کان .
عه‌قڵ له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌شدا هه‌ر خزمه‌ت به ئاره‌زووه‌کان ده‌کات ، به‌ڵام له سۆنگه‌ی خزمه‌ت کردنیه‌وه به به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت . عه‌قڵ به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ، هه‌ڵسووڕانه‌کانی له کۆمه‌ڵگادا بۆ دیاری ده‌کرێت . واته ڕۆڵی سروشتییانه‌ی عه‌قڵ که خزمه‌ت کردنه به ئاره‌زووه تاکایه‌تییه‌کان ” عه‌قڵی هه‌ر مرۆڤێك خزمه‌ت به ئاره‌زووه‌کانی ئه‌و مرۆڤه ده‌کات ” ، ده‌گۆڕدرێت بۆ خزمه‌ت کردن به ئاره‌زووه گرووپییه‌کان . ئاره‌زووه گرووپییه‌کان له دووتوێی سیستمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و نوێنه‌رایه‌تییه‌وه که عه‌قڵسالاریش له‌گه‌ڵ خۆیاندا سیستماتیك ده‌که‌ن ، له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا به‌رنامه‌ڕێژ کراوون . له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا خزمه‌ت کردنی عه‌قڵ به ئاره‌زووه‌کان ، له گرووپگه‌رایه‌تییه‌وه تاکایه‌تی ده‌بێته‌وه . گرووپه‌کان چه‌ند بچوك و گه‌وره بن ، ناتوانن له‌و سنوورانه واوه‌تر بڕۆن که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت بۆی دیاری کردوون . گرفتی عه‌قڵ له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ، گرفتی خزمه‌ت کردنی گرووپییانه‌یه به ئاره‌زووه تاکایه‌تییه‌کان . واته ئاره‌زووه تاکایه‌تییه‌کان ، گرووپگه‌رایانه چه‌پاو ” ئیستیغلال ” ده‌کرێن .
عه‌قڵ نایه‌وێت خزمه‌ت نه‌کات به ئاره‌زووه تاکایه‌تییه‌کان ، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ئه‌و مافه‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه . په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که په‌یوه‌ندییه‌کانی تاڵان کردنن ، عه‌قڵیان له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا کۆنترۆڵ کردووه . په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌دایکبووی په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌کانن ، به‌ڵام له ئاستێکی هێجگار به‌ربڵاوتر و ئاڵۆزتردا . خودی په‌یوه‌ندییه ناوه‌کییه‌کانی خێزانیش بۆخۆیان ، په‌یوه‌ندییه‌کانی تاڵان کردنی یه‌کتریین . که ده‌ڵێم په‌یوه‌ندییه‌کانی تاڵان کردنی یه‌کتری ، واته په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاکه تایبه‌ت و هه‌موانییه‌کان . به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی ، به‌رئه‌نجامی تاکه تایبه‌ت و هه‌موانییه‌کانی خێزانه‌کانن . عه‌قڵ له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا و له لایه‌ن ئه‌م په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه ناچار به گرووپچێتی ده‌کرێت . که ده‌ڵێین کۆمه‌ڵگاکانی جیهان کۆمه‌ڵگا عه‌قڵانییه‌کانن ، به‌و مانایه دێت که عه‌قڵیان به دامه‌زراندن و هه‌ڵسووڕان و بردنه پێشه‌وه‌یان تیا ناچار کراوه . به ده‌ربڕینێکی تر : ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه عه‌قڵانین ، به‌و مانایه‌ی که زۆره‌ملێیانه له لایه‌ن په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه عه‌قڵیان تیا به‌کار ده‌هێنرێت . عه‌قڵه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا ، کۆیله‌کانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن . ئالێره‌دایه که له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێین کۆمه‌ڵگاکانی جیهان عه‌قڵانین ، ده‌توانین ڕاشکاوانه بڵێین که کۆمه‌ڵگاکانی جیهان ناعه‌قڵانین . عه‌قڵانی بوون و ناعه‌قڵانی بوون ، دوو ناون بۆ کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه . هه‌رچه‌نده یه‌که‌میان ” عه‌قڵانی بوون ” له‌سه‌ر ئاستی جیهان جیگای خۆی گرتووه ، به‌ڵام دووه‌میان ” ناعه‌قڵانی بوون ” بۆ به‌کارهێنان پڕ به پێستی خۆیه‌تی .
مه‌سه‌له‌ی ویژدان ، وه‌کو ئاماژه‌م پێدا ، مه‌سه‌له‌ی خزمه‌ت کردنی مرۆییانه‌ی عه‌قڵه به ئاره‌زووه‌کان . ووشه‌ی مرۆیی بوون هه‌میشه جیهانیبوونی له‌گه‌ڵدایه . واته ویژدان له عه‌قڵێکی جیهانییانه‌ی مرۆییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . له‌دایكبوونی ئه‌خلاقیش لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات . ئه‌خلاق به واتا بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی ، تاکایه‌تییه . ئه‌خلاقی کولتوورییانه ، ئه‌خلاقێکی گرووپگه‌رایانه‌یه . با ئه‌و ئه‌خلاقه گرووپگه‌رایانه‌ش یه‌که‌م جار له لایه‌ن تاکه‌کانه‌وه دانرابێتن و دواتر له پرۆسه‌ی چوونه پێشه‌وه‌یاندا میللی بووبێتنه‌وه ، به‌ڵام چونکه له دووتوێی خۆهه‌ڵواسینیانه‌وه به په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه دانراون ، ئیتر هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای گرووپچێتییه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه . ئه‌و ئه‌خلاقانه با زۆربه‌شیان به ڕاده‌ی جۆراوجۆر به بابه‌ته مرۆییه‌کان ئاخنراوبن ، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته مرۆییانه له دوایین لێکدانه‌وه‌دا ، له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ده‌رباز نابن .
ئه‌خلاق وه‌کو ” لیڤیاس ” باسی ده‌کات و به‌ختیار یش له‌گه‌ڵیدا کۆکه ، به‌رپرسیارێتی من نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا . ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ی که ئه‌م دوانه باسی ده‌که‌ن ، جارێکی تر زنجیر کردنه‌وه‌ی تاك و پڕووکاندنیه‌تی له پێناوی گشت‌دا . گشت ، ئه‌و مۆته‌که‌یه‌یه که ناهێڵن له‌سه‌ر سنگی تاك لابچێت . ئه‌خلاق به‌رپرسیارێتی منه له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌کانمدا . ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌وی دی‌دا یه‌کم پێده‌گرێت . ئه‌وه به‌رپرسیارێتییمه له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه سێکسییه‌کانمدا ، که یه‌کم پێده‌گرێت بۆ ڕاکشان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکدا . ئه‌وه به‌رپرسیارێتییمه له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتخوازیمدا که یه‌کم پێده‌گرێت له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی دیکه‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی پتر به‌سه‌ر سروشتدا . ئه‌وه به‌رپرسیارێتییمه له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووی خاوه‌ندارێتیمدا ” به‌جیا له پێداویستییه‌کانی ڕۆژانه‌م ” که ده‌چمه مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی ئابوورییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه‌دا . ئه‌وه به‌رپرسیارێتییمه له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌کانی فێربوونمدا که ده‌چمه پرۆسه‌ی گوێگرتن و خوێندنه‌وه و سوپاس و ستاییشه‌وه .ئه‌وه به‌رپرسیارێتییمه له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌کانی بێوه‌یی و هاوده‌می و ته‌نگانه تێپه‌ڕاندن و خۆنواندن و مه‌زنگه‌رایی و ئاسووده‌ییدا که ده‌مباته په‌یوه‌ندی گرتنی هاوڕێیانه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا که به‌شێکن له ئه‌وانی دیکه .
ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی که به‌ختیار له به‌رامبه‌ر ئه‌وی دی‌دا ده‌یخاته سه‌ر شانی من ، هه‌مان به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌یه که له دووتوێی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ویسته‌گی ” ئیراده‌ی ” ی خۆمه‌وه ، دایده‌سه‌پێنێت . پێش ئه‌وه‌ی به‌ختیار و کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه داسه‌پێنن به‌سه‌رمدا ، له‌ناو ئاره‌زووه‌کانمدا خۆڕسکانه داڕێژراوه . به‌رپرسیارێتییه‌که‌ی به‌ختیار و کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه به به‌راوورد به به‌رپرسیارێتی ڕه‌سه‌نانه‌ی ئاره‌زووه‌کانمه‌وه ، درۆیینه‌ن . به‌رپرسیارێتییه‌ك که له ئاره‌زووه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت جیاوازه له به‌رپرسیارێتییه‌ك که کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه دایده‌سه‌پێنێت . له‌ناو ئاره‌زووه‌کانمدا به‌رپرسیارێتی ، بۆخۆی به‌شێکه له هاتنه‌دی ئاره‌زووه‌کان . واته خودی هاتنه‌دی ئاره‌زووه‌کان ، به‌رپرسیرێتییه‌کان له نێوان مرۆڤه‌کاندا پیاده ده‌که‌ن . چۆن به‌رپرسیارێتی من له به‌رامبه‌ر ئه‌وی دی‌دا وه‌یان به پێچه‌وانه‌وه له ئاره‌زووه‌کانماندا خۆڕسکانه هه‌ن ، هه‌ر ئاواش خۆڕسکانه ده‌چنه بواری جێبه‌جێ بوونه‌وه . ئه‌وه کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌یه که ئه‌م به‌رپرسیارێتییانه‌ی من و ئه‌وی دی بۆ قووت ناچێت و به‌زۆر به فلته‌ری کۆگه‌راییدا ده‌یانبات و پاش موتوربه کردنیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ، به نامۆ کراوی و به داسه‌پاوی ، ده‌یداته‌وه ده‌ستما‌ن . گرفتی به‌ختیار له‌م مه‌یدانه‌دا په‌ی نه‌بردن و جیانه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو جۆره‌یه له به‌رپرسیارێتی .
به‌رپرسیارێتی من له به‌رامبه‌ر ئه‌وی دی‌دا له ڕاستیدا ، وه‌کو ئاماژه‌م پێدا ، به‌رپرسیارێتی منه له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌کانمدا . ئه‌وی دی ، به‌شێکی جیانه‌بوه‌وه‌ی هاتنه‌دی ئاره‌زووه‌کانمه . به‌رپرسیارێتیم بۆ مانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندن و به‌خته‌وه‌ری ئه‌وی دی ، له دووتێی به‌رپرسیارێتی مندایه بۆ هاتنه‌دی ئاره‌زووه‌کانم و له‌وێشه‌وه فراوان بوونی سنووری داخوازییه‌کانم و وه‌رگرتنی چێژه نه‌بڕاوه‌کان . به‌ختیار ، گوایه وێنایه‌کی ڕۆمانسییانه‌ی به‌رپرسیارێتی ده‌کات و به ئه‌رکێکی مرۆییانه‌ی نایابیش هه‌ڵده‌ستێت ، که به شێوه‌یه‌کی زبر و کۆیله‌دارانه ، “من ” ده‌خاته ژێر به‌رپرسیارێتییه‌کی ووشك و ڕه‌قه‌وه . ئه‌و ئاگاداری ئه‌وه نییه که ئه‌م جۆره مامه‌ڵه کردنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتی تاکه‌کاندا ، له‌بنه‌وه‌ڕا به توندی په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به چه‌مکی به فه‌رمی نه‌ناسینی ئازادی تاکه‌وه .
ئه‌گه‌ر ” لاکان ” ئه‌وی دی به به‌هێز داده‌نێت و ” لیڤیانس ” یش به بێهێزی داده‌نێت ، ئه‌وه هه‌ردووکیان به په‌یوه‌ست به کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌وه گوزارشت له‌و بابه‌ته ده‌که‌ن . ئه‌وی دی نه هه‌ڕه‌شه‌که‌ره و نه لاوازیشه ، ئه‌وه‌ی که ئه‌و دوو خاسیه‌ته‌ی پێده‌دات زه‌مینه‌سازییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا و داماویی هه‌ڵسووڕانی عه‌قڵی سه‌ربه‌خۆی تاکایه‌تییه بۆ خزمه‌ت کردن به ئاره‌زووه‌کان . کۆمه‌ڵگایه‌ك که هاتنه‌دی جیهانییانه‌ی ئاره‌زووه‌کان هێزی بزوێنه‌ری نه‌بێت ، له ڕووی چوونه پێشه‌وه‌ی عه‌قڵدا ڕاده‌وه‌ستێت . کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه هه‌میشه دژ به چوونه پێشه‌وه‌ی جیهانییانه‌ی عه‌قڵه له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئاستی هێنانه‌دی ئاره‌زووه تاکایه‌تییه‌کان . واته له بوواره‌کانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هێنانه‌دی ئاره‌زووه‌کاندا ، کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه به خۆی و سیستمه‌کانی ناویه‌وه به دژی سه‌ربه‌خۆ بوونی تاکایه‌تی ده‌وه‌ستێته‌وه . له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ته‌نیا ئازادی ” سه‌ربه‌کۆ ” بۆ تاکه‌کان ده‌ڕه‌خسێت . کاتێك له بوواری ” سه‌ربه‌خۆ ” بووندا ئازادی له تاك قه‌ده‌غه ده‌کرێت و له بوواری ” سه‌ربه‌کۆ ” بووندا ئازادی پێده‌به‌خشرێت ، ئیتر ئه‌خلاقیش له مه‌نگه‌نه ده‌درێت و ده‌بێت له پرۆسه‌ی مشتوماڵ کردنی کۆگه‌راییه‌وه ڕاده‌ستی هه‌موو تاکێکی ناو کۆمه‌ڵگا بکرێته‌وه .
تراژیدیای ئه‌خلاق له کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌مڕۆی جیهاندا ، ته‌وه‌ره به‌ستنیه‌تی به ده‌وری ” کۆ ” دا و وه‌لانانی تاکایه‌تییه . ئه‌خلاق له کۆمه‌ڵگادا به مه‌رجێك تاکایه‌تییه که کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبێت . گرووپچێتی یان کۆگه‌رایی وه‌یان کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ، مه‌رجی بێئه‌ملاوئه‌ولای ئه‌خلاقه بۆ هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا . سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه کردنی ” من ” بۆ سه‌ر ” ئه‌وی دی ” ، ئه‌م گرووپچێتییه‌یه له ئه‌خلاقی تاکایه‌تیمدا .
ئه‌وه ” من ” ه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی خۆم نیم که سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌م بۆ سه‌ر ” ئه‌وی دی ” ، به‌ڵکو ” من ” ێکم که له‌سه‌ر بنه‌مای ” من ” ه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی خۆمه‌وه کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه به‌زۆر پێیداووم . ئه‌م دوو ” من ” ه که له ناو خودی خۆمدان ، هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا له جه‌نگێکی به‌رده‌وامدان . ” من ” ه ڕه‌سه‌نه‌که‌م هه‌ڵگری مرۆیی بوونی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی منه . ” من ” ه ناڕه‌سه‌نه‌که‌شم که ” من” ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌یه ، هه‌ڵگری نامرۆییه‌کانی منه . ئا لێره‌دایه که مه‌کیاڤیللی له په‌رتووکی ” میر ” دا ، مرۆیی بوون و ئاژه‌ڵیی بوون له مرۆڤدا وه‌کویه‌ك ده‌بینێت و له تێڕوانینه‌کانیدا به‌رجه‌سته‌یان ده‌کات . ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ” من ” ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه چرکه به چرکه هه‌وڵی کۆنترۆڵ کردنی ” من ” ه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی داووم و ده‌یدات . گرفته‌که‌ش له‌وه‌دایه که به هۆی پشتیوانی لێکردنی هه‌موو سیستمه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌وه ، هه‌میشه ده‌سه‌ڵات له ده‌ست ” من ” ه ناڕه‌سه‌نه‌که‌مدایه و ” من ” ه ڕه‌سه‌نه‌که‌م به به‌رده‌وامی ده‌چه‌وسێنێته‌وه . ئه‌مه‌یه نهێنی هه‌ڕه‌شه کردن و لاوازی من وه‌یان هه‌ڕه‌شه کردن و لاوازی ئه‌وی دی .
ئه‌ڵبه‌ته ” لاکان ” و ” لیڤیانس ” ، ئه‌م دوو ” من ” ه‌یان لا تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ بووه و جیاوازییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو ” من ” ه‌یان له من و هه‌موو ئه‌وانی دی‌دا بۆ دیاری نه‌کراوه . ئه‌وه‌یان لا ڕۆشن نه‌بووه که ” من ” ه ڕه‌سه‌نه‌که‌م ، ” من ” ی کۆمه‌ڵگای ڕاسته‌وانه‌یه و ” من ” ه ناڕه‌سه‌نه‌که‌ش ، ” من ” ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌یه . په‌ییان به‌وه نه‌بردووه که ” من ” ی ڕه‌سه‌ن ، ” من ” ی ئاره‌زووه‌کانه و ” من ” ی ناڕه‌سه‌نیش ، ” من ” ی دروستکراوی عه‌قڵی کۆگه‌راییه که ئه‌ویش بۆخۆی به‌رهه‌می په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه . ئه‌وه‌شیان لا ئاشکرا نه‌بووه که عه‌قڵی تاکایه‌تی من و هه‌موو ” من ” ه‌کانی دیکه‌ش ، چه‌وساوه‌ی ژێر چه‌پۆکی عه‌قڵی کۆگه‌رایین و له‌وێشه‌وه کۆیله‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن .
ئه‌خلاقی من که زاده‌ی عه‌قڵی تاکایه‌تی خۆم و ئاره‌زووه‌کانمه ، له ئه‌خلاقی به‌زۆر هاورده و کۆگه‌رایی ناو مندا له قاڵب دراوه . له من و هه‌موو ئه‌وانی دیشدا ، دوو جۆر له ئه‌خلاق بوونیان هه‌یه . ئه‌خلاقی کۆگه‌رایی تیاماندا ، هه‌میشه جڵه‌وی کاره‌کانی ڕووه و کۆمه‌ڵگا به ده‌سته‌وه‌یه . ئه‌خلاقی تاکایه‌تیشمان که هه‌ڵقووڵاوی ئاره‌زووه‌کانمانه ، کۆیله‌ی ده‌ستی ئه‌خلاقی کۆگه‌راییمانه . کۆگه‌رایی له ناو من و هه‌موو ئه‌وانی دیشدا ، خودی کۆمه‌ڵگایه به شێوه‌ی فۆرمه ئه‌فلاتوونیه‌که‌ی . منی ئاڵۆز و منی پڕووکاو و منی یه‌خسیرکراو ، ئه‌و ” من ” ه‌یه که له ناو خودی خۆمدا ، له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه داگیرکراوه . ” من ” پێش ئه‌وه‌ی لاواز بم له به‌رده‌م ” ئه‌وی دی ” دا یان سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بم بۆی ، خۆم هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره و گرانم له هه‌موو چرکه‌ساتێکی ژیانمدا له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه له‌سه‌ره .
له دووتوێی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌وه‌یه که من له ئامڕازێکی ده‌ستی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زیاتر شتێکی دیکه نیم . من به هیچ شێوه‌یه‌ك له کۆمه‌ڵگادا خاوه‌نی که‌سایه‌تی خۆم نیم . که‌سایه‌تییه‌که‌م له لایه‌ن ئه‌وانی دیکه‌وه بۆ دیاری ده‌کرێت . ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی که بۆ من دیاری ده‌کرێت ، که‌سایه‌تییه‌کی تایبه‌ت به من نییه ، به‌ڵکو که‌سایه‌تییه‌کی هاورده و به‌زۆر دابڕاوه به‌سه‌رمدا . ئا لێره‌دایه که نه‌ك هه‌ر که‌سایه‌تی من درۆیینه‌یه ، به‌ڵکو که‌سایه‌تییه‌کانی به‌ختیار و لیڤیانس و لاکان و هه‌موو ” ئه‌وانی دی ” ش هه‌ر درۆیینه‌ن . هه‌موو که‌سایه‌تییه‌ك درۆیینه‌یه ، به‌و مانایه‌ی که مۆری جه‌ماوه‌ری بوونی پێوه‌یه . درۆیینه‌یه به‌و مانایه‌ی که یان که‌سایه‌تییه‌کی تاڵانکراوه وه‌یان که‌سایه‌تییه‌کی تاڵانی هه‌ڵگره . ئه‌م قسه‌یه‌م به‌و مانایه نییه که هیچ که‌سێك خاوه‌نی که‌سایه‌تی خۆی نییه له ناو خۆیدا . نا ، هه‌موو که‌سێك خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌کی ڕه‌سه‌ن و مرۆییانه و مه‌زنه . گرفته‌که له‌م ڕاستییه‌دا نییه ، به‌ڵکو له پرۆسه‌ی لێسه‌ندنه‌وه و پێبه‌خشینه‌وه‌دایه . هه‌موو که‌سێك له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ، که‌سایه‌تییه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی لیوه‌رده‌گیرێته‌وه و به تاڵانکراوی یان به تاڵانییه‌کی دیاریکراوه‌وه ، له دووتوێی کۆگه‌راییه‌وه پێیده‌درێته‌وه .
له کۆمه‌ڵگادا هه‌موو شتێك زنجیر کراوه . نه ویژدان و نه ئه‌خلاق و نه که‌سایه‌تی ، توانای ده‌رباز بوونیان له زنجیری کۆگه‌رایی نییه . به‌رفراوانترین ئازادییان ، ئه‌و ئازادییانه‌ن که له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تدا سنووربه‌ند کراون . ویژدان و ئه‌خلاق و که‌سایه‌تی ، وه‌کو من و ئه‌وانی دی ، له ناو په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌ند کراون . بۆ وه‌لانانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ، مرۆڤایه‌تی پێویستی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ” یه‌که ” انه هه‌یه که ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان هێناوه‌ته به‌رهه‌م .
به‌ختیار له دوایین په‌ره‌گرافی نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت : ( ئه‌خلاقی من له به‌رپرسیارێتی منه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵده‌قوڵێت ، نه‌وه‌ك له یاسایه‌که‌وه ئه‌و به هێز و زه‌بری زمان و سه‌مبول و چه‌پاندن له مندا ڕواندبێتی . ئه‌خلاق ته‌نیا له کاتێکدا ئه‌خلاقه که بتوانین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو جه‌برێك و مه‌رجه‌عێکی سێهه‌م قسه‌ی ده‌رباره بکه‌ین ، وه‌ك به‌رپرسیارێتییه‌کی ڕاسته‌وخۆی من به‌رامبه‌ر به تۆ که ده‌بێت هه‌ڵیگرم ) . من له به‌ختیار ده‌پرسم ، بۆ ده‌بێت له به‌رامبه‌ر خۆمدا به‌رپرسیار نه‌بم و له به‌رامبه‌ر تۆدا به‌رپرسیار بم ؟ ئایا ئه‌و زۆرکردنه‌ی تۆ له من ، هه‌مان زۆرکردنی کۆمه‌ڵگا نییه به خۆی و کو‌لتوور و ئایین و فه‌رهه‌نگییه‌وه ؟ بۆ ده‌بێت هه‌میشه من له پێناوی ئه‌وی دی‌دا یان ئه‌وی دی له پێناوی مندا بخه‌یته گه‌ڕ ؟ ئه‌م داسه‌پاندنی به‌رپرسیارێتییه له پێناوی چیدایه ؟ ئه‌گه‌ر له پێناوی ژیانی هاوبه‌شی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌دایه ، که‌واته تۆ ناته‌وێت ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هه‌ڵبووه‌شێنیته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر وایه ڕیفۆرمی ڕاست کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ ناخه‌یته ڕوو ؟
پرسیاری تر زۆره ، به‌ڵام ئایا به‌ختیار وه‌ڵامی پێیه ؟ یان مه‌زنگه‌راییه‌که‌ی ، ڕێگه به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌دات ؟ هه‌رچۆن بێت ، من گومانم هه‌یه له‌وه‌ی به‌ختیار بتوانێت وه‌کو ڕیفۆرمیستێك له‌سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری کوردی و له باری تیۆرییه‌وه بێته ده‌ره‌وه .
ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ی که به‌ختیار ده‌یخاته سه‌ر شانی من و هه‌موو ” من ” ه‌کانی تر له کۆمه‌ڵگادا ، هه‌ر هه‌مان به‌رپرسیارێتییه که له کۆنه‌وه هه‌تاکو ئه‌مڕۆ له ناو هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا ده‌ووترێت و ده‌ووترێته‌وه . به‌ختیار هیچ شتێکی تازه‌ی له‌م بواره‌دا پێنه‌داوین . من ته‌نیا له‌وه‌دا سوپاسی به‌ختیار ده‌که‌م که کێشه‌که‌ی بۆ گفتوگۆ خستووه‌ته ڕوو . له‌وه بترازێت ، به‌ختیار ته‌نیا وه‌کو کابرایه‌کی کولتوورگه‌را و پارێزه‌رێکی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه و ڕۆشنبیرێکی مامناوه‌ندی ، خۆی له قه‌ره‌ی باسێکی وا چڕ‌وپڕ داوه .
هیچ که‌سێك ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رجه‌عی سێهه‌م و له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا قسه ده‌رباره‌ی ئه‌خلاق ڕوو به جه‌ماوه‌ر بکات ، چونکه مه‌رجه‌عی سێهه‌م که کۆمه‌ڵگایه نه‌ك هه‌ر له ناویدایت ، به‌ڵکو ئه‌ویش به شێوه‌ی فۆرمه ئه‌فلاتوونییه‌که‌ی له ناو تۆدایه . به‌ختیار بۆخۆیشی له دووتوێی مه‌رجه‌عی سێهه‌مه‌وه قسه‌مان ده‌رباره‌ی ئه‌خلاق بۆ ده‌کات . ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی که دایده‌سه‌پێنێت ، هه‌مان ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌یه که کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌ی ڕاگرتووه . وه هه‌مان ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌یه که ئازادی تاکی زه‌وت کردووه . ئه‌خلاق ته‌نیا ئه‌و کاته ئه‌خلاقه که من له هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك ” به به‌رپرسیارێتییه‌که‌ی به‌ختیار یشه‌وه ” دابماڵێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و داماڵینه‌وه بچمه ناو پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندی گرتنه‌کانمه‌وه . به‌ڵام ئایا کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه ڕێگه به‌و داماڵین و په‌یوه‌ندی گرتنانه ده‌دات ؟ وه‌ئایا به‌ختیار خۆی هیچ بڕوایه‌کی له‌و باره‌یه‌وه به ئازادی مرۆڤ هه‌یه ؟ وه ئایا به‌ختیار نه‌ك ده‌توانێت ، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت جه‌نگ دژی هه‌موو پیرۆزییه‌کانی کۆمه‌ڵگا ، بۆ ئازاد بوونی تاك له‌سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری ڕابگه‌یه‌نێت ؟
ئه‌م نووسه‌ره به‌ڕێزه‌مان که لێره‌دا قسه ده‌کات ، نووسه‌ری ده‌ره‌وه‌ی جه‌بره‌کان و مه‌رجه‌عی سێهه‌م نییه . ئه‌و نووسه‌ره‌یه که به‌ندکراوی ناو سیستمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و نوێنه‌رایه‌تی و عه‌قڵسالارییه . ئه‌و نووسه‌ره‌یه که په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ناوه‌وه‌ڕا داگیریان کردووه و مرۆییبوون و ئازادی و به‌خته‌وه‌رییان ، که‌م و زۆر ، داغان کردووه . ئه‌م به‌ڕێزه ناتوانێت سنووری کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه ، ته‌نانه‌ت له باری تیۆرییشه‌وه ، ببڕێت .
مه‌رجه‌عی سێهه‌م که کۆمه‌ڵگایه له ناو خودی به‌ختیاردا ، به‌ختیارێکی تری هێناوه‌ته بوون . ئه‌م به‌ختیاره‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه که شێوه‌ی فۆرمی ئه‌فلاتوونی له ناو به‌ختیاره سروشتییه‌که‌دا وه‌رگرتووه ، به شێوه‌یه‌کی گشتی نوێنه‌ری عه‌قڵی کۆگه‌رایی و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته . ئه‌وه ئه‌و به‌ختیاره به بوون هاتووه‌یه که قسه‌کانی خۆی و به‌ختیاره سروشتییه‌که‌ش ڕاده‌گیه‌نێت . به‌ختیاره سروشتییه‌که ” ڕه‌سه‌نه‌که ” ، جڵه‌وی کاره‌کانی ڕووه و کۆمه‌ڵگا به ده‌سته‌وه نییه . به‌ختیاری کۆمه‌ڵگا و به‌ختیاره سروشتییه‌که ، هه‌رچه‌نده دوو به‌ختیاری جیاوازن ، به‌ڵام له بۆته‌ی به‌ختیار عه‌لیدا و له‌سه‌ر بنه‌مای کۆنترۆڵ کردنی به‌ختیاره سروشتییه‌که‌وه ، به مل یه‌کدا تێکه‌ڵ کراوون و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان ئۆرگه‌نایز کراوه . به‌ختیار عه‌لی چونکه ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه چاکسازیی ” ڕیفۆرم ” بکرێت و وه‌لانه‌نرێت ، به‌بێئه‌وه‌ی په‌ی پێببات ، هه‌موو جۆره شکۆمه‌ندییه‌کی مێژوویی له نووسینه‌کانی وه‌رده‌گرێته‌وه و وه‌کو ڕیفۆرمیستێکی لاوازی ناو کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه نووسینه‌کانی ڕاده‌ستی مانه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌کات .
بژار 14 – 9 – 2011