جه‌رگــکوشتن له کۆمه‌ڵگای هۆله‌ندیدا
ساڵی چه‌ند جارێک، له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی هۆله‌نداوه، گوێبستی هه‌واڵی تراژیدیای خێزانی ده‌بین. مه‌به‌ست له تراژیدیای خێزانیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که باوکێک یان دایکێک، هه‌ڵده‌ستێت به کوشتنی منداڵه‌کانی و هاوسه‌ره‌که‌ی و دوابه‌داوی ئه‌وه‌ش به خۆکوشتنی خۆی کۆتایی به ژیانی ده‌هێنێت. له هاوینی ٢٠٠٩دا، له دوو تراژیدیای جیاوازی نزیک به‌دوای یه‌کدا، * باوکێکی ٤٦ ساڵ، دوو منداڵی خۆی (له ته‌مه‌نی ١٦ و١٧ ساڵیدا)، دایکی منداله‌کانی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کوژێت و پاشانیش خۆی ده‌کوژێت.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، باوکێکی تری* ٤٦ ساڵ، که له هاوسه‌ره‌که‌ی جیاببوه‌وه، دووکچی خۆی( له ته‌مه‌نی ٣ و ٧) ساڵیدا ده‌کوژێت و پاشانیش خۆی ده‌کوژێت.
ئه‌م هه‌واله جه‌رگبڕانه، که له که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌یبیستن و ده‌ینینین، دڵی هه‌ر که‌سێک داده‌خورپێنێت و هزر و هۆشیی گه‌وره‌وبچوک به‌شێوه‌یه‌ک ده‌هه‌ژێنێت، که کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی بۆ سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت. ئه‌وه‌ش به پله‌ی یه‌که‌م نه‌ک هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و تراژیدییانه ژماره‌یه‌کی زۆر له قوربانییانی لێکه‌وتۆته‌وه، به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو خێزانی ئاسایی‌دا ڕوویانداوه. بۆ نموونه، له هاوینی ئه‌م ساڵدا، له‌ناو خێزانێکی ئاسایی‌دا، هه‌ر پێنج ئه‌ندامی خێزانه‌که بوون به قوربانی تراژیدیای خێزانی.
له‌م جۆره کاره‌ساتانه‌دا، کوشتنی منداڵ شێوازێکی دڕندانه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، که سه‌ره‌تا دۆخێکی شه‌رمهێنه‌ره بۆ هه‌موو که‌سێک به‌بارده‌هێنێت، به‌ده‌ره له هه‌موو هه‌ستێکی ئامانی و متمانه و پارێزگاریکرندنی مرۆییانه.
پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه: چی وا له‌و باوکه ده‌کات کاتێک که هیچ تروسکایی هیوا و ئومێدێک له ڕۆحی‌دا نامێنێت، له‌گه‌ڵ بڕیاری کۆتایی هێنان به ژیانی خۆی، ده‌ست ده‌خاته خوێنی هاوسه‌ر و جگه‌رگۆشه‌کانی خۆی؟ هۆ‌ی چییه که باوکه‌که له گه‌ڵ کوشتنی خۆی ژنه‌که‌ی و منداڵه‌کانیشی ڕاپێچی مه‌رگ ده‌کات؟
باوكێک، که له‌وه‌وپێش هه‌روه‌ک هه‌موو باوکێکی تر، سه‌رقاڵی به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کانی بووه و به‌شداربووه له ڕۆتینی ژیان و ساته خۆش و ناخۆشه‌کانی مناڵه‌کانی، که‌چی له‌ناکاو ئه‌م که‌سه خاوه‌ن سۆز و میهره ده‌گۆردرێت بۆ که‌سێکی جه‌لاد و بکوژی ژنی و مناڵه‌کانی؟ چه‌ند روویه‌کی ئه‌م رووداوه جێگه‌ی ڕاچله‌کاندنه ، دڵداخورپێنه‌ره، ئایا هیچ که‌سێک له ده‌وروبه‌ریی ئه‌م خێزانه، له که‌سوکار، له هاوڕێی نزیک، له مامۆستای منداڵه‌کان، له دراوسێ، له کارمه‌ندی ته‌ندروستی یان له پزیشکی خێزانییان، هه‌ستیان به‌وه نه‌کردوه، که ئه‌م باوکه گه‌رای خۆکوشتنی له ڕۆحی‌دا چاندووه، و که‌ڵکه‌ڵه‌ی کوشتنی خۆی و خێزانه‌که‌ی له‌ناو مێشکیدا ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه؟ ئایا پلاندانانی کوشتنی خێزانه‌که‌ی به‌و شێوازه ترسناکه، چیمان پیشان ده‌دات؟ ئایا ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنانه هاوارێکی درێژ و به‌رده‌وام نییه بۆ زیاتر پاریزگاری منداڵ و گرنگی به چه‌مکی خێزان له‌ناو کۆمه‌ڵگای تاکایه‌تی ئێستای هۆله‌ندادا؟
ئامانه هه‌مووی پرسیارگه‌لێکن، که ته‌نها به وه‌لامێک ناتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت بۆ کاره‌ساتی دڵته‌زێنی وا گه‌وره و ئاڵۆز.
سایکۆلۆج و لێکۆله‌وه‌ری بواری منداڵکوشتن، تۆن فێرهوخت* ئاماژه به‌وه ده‌کات، که له‌م دیارده‌یه، پاترۆنێکی چوونیه‌ک هه‌یه که بکوژانی ئه‌ندامانی خێزان، چه‌ند خاڵێکی هاوبه‌ش کۆیانده‌کاته‌وه. یه‌کێک له‌و خاڵه هاوبه‌شانه ئه‌ویه، که بکوژ (جا باوک بێت یان دایک)، کاتی خۆی له ژیانی منداڵی‌دا، پرۆسه‌ی هۆگری ‘دایک – منداڵ’ی شێواوه، به‌شێوازێکی سروشتی ئه‌و قۆناغه‌ی نه‌بڕیوه. غائببوونی دایک له ژیانی” کۆرپه- منداڵه‌که‌یدا” واته دایکه‌که نه‌یتوانیوه” کۆرپه‌که‌ی- منداڵه‌که‌ی” به سۆز و خۆشه‌ویستییه‌کی پێوسیت و ته‌واو گۆشبکات، جا به‌هۆی ئه‌وه وه‌یه، که دایکه‌که منداڵی زۆری تری هه‌یه یان نه‌خۆشه، وه‌ک نه‌خۆشی خه‌مۆکی یان هه‌ر چ هۆکارێکی تره وه‌ک جیابوونه‌وه، که کاریگه‌ری نه‌گه‌تیفی بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی قۆناغی هۆگری ده‌بێت. خاڵیکی تری هاوبه‌ش که بکوژانی خێزان و جگه‌رگۆشه کۆده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه که که‌سی تاوانبار، کاتی خۆی له ژیانی منداڵی‌دا، که‌سێک یان چه‌ند که‌سێکی نزیکی خۆشه‌ویستی له‌ده‌ستداوه، جا له‌ده‌ستدانه‌که به‌هۆی مردنه‌وه بوو بێت یان به‌هۆی جیابوونه‌وه، له هه‌مان کاتدا واته له ژیانی ئێستایاندا، دیسانه‌وه ڕوبه‌روی له ده‌ستدانی که‌سی خۆشه‌ویستیان ده‌بنه‌وه، نمونه‌ش پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه، بکوژه‌که جا له‌به‌ر ئێره‌یی، ڕق و تۆڵه و کینه بێت، یان له‌به‌ر هه‌زم نه‌کردنی بریاری جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی، هه‌ڵده‌سێت به ئه‌نجامدانی کوشتنی منداڵه‌کانی و هاوسه‌ره‌که‌ی. چونکه له دیدی ڕه‌شبینی خۆیه‌وه ده‌راونێته ژیانی ئاینده‌ی منداڵه‌کانی، ماده‌م خۆی له ژیانیدا ئومیدی نه‌ماوه وبه‌رگه‌ی کۆسپ و نه‌هامه‌تی ژیان ناگرێت، به‌و چه‌شنه‌ش ده‌راونێته ژیانی منداڵه‌کانی که ئه‌وانیش به‌رگه‌ی ژیانی سه‌خت ناگرن، گوایه له خۆشه‌ویستی و سۆزی بۆ مناڵه‌کانی، ئه‌و کاره ترسناکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌و کاره‌ی که له هیچ که‌ته‌لۆگی دڕه‌نده‌ییدا جێنابێته‌وه. تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هاوبه‌شی تری بکوژانی جه‌رگگۆشه‌کان، حاله‌تی تێکچوونی باری ده‌روونی بکوژه‌که‌یه. ئیتر ئه‌م بکوژه ‘باوکه‌که’ بێت یان ‘دایکه‌که’. ئه‌م تێکچوونی باری ده‌روونییه، ده‌توانرێت به‌دیبکرێت. ڕوو به ده‌ره‌وه وا خۆیان پیشانده‌ده‌ن که هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه و به‌شێوه‌یه‌ک ڕوپۆشی کێشه‌کان ده‌که‌ن که ده‌وروبه‌ر هه‌ست به بوونی هیچ کێشه‌یه‌کی خێزانی ناکات، جیا له مانه‌ش، له‌ده‌ستدانی کار و خراپی باری ده‌رامه‌تیش رۆل ده‌بینێت له تراژیدیای خێزانی‌دا.
پسپۆری بواری جه‌رگکوشتن و درامای خێزانی، له سه‌دا حه‌فتا تا هه‌شتای ڕوداوه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و هۆکارانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسکران. به‌گوێره‌ی ئاماری فه‌رمی له هۆله‌ندا، له ساڵیکدا نزیکی ١٠ تا ١٥ منداڵ، له درامای خێزانی‌دا ده‌کوژرێن. به‌ڵام له ڕاستیدا ژماره‌ی قوربانیان زیاتره، که ده‌گاته ٣٠ تا ٧٠، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کان به شیوه‌یه‌کی نهێنی ئه‌نجام ده‌درێن. له سه‌دا چل له بکوژانی منداڵ” باوک یان دایک ” بێت ، ماوه‌یه‌ک به‌ر دراماکه سیگنالیان داوه که شتێک له خۆیان یان مندالیان ده‌که‌ن .
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
Het Parool, 26-5-2009*
* NRC 7-6-2009
* تۆن فرهۆخت سایکۆلۆژ و لێکۆله‌وه‌ر له بواری منداڵ کوشتن و تراژیدیای خێزان