به‌ركوڵێك سه‌باره‌ت به‌م كتێبه …. حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
له وه‌ته‌ی هه‌ستی خوێندنه‌وه‌و نووسین له نه‌ستم دا كه‌وتووه‌ته بزاو، له‌وده‌مه‌وه‌ی ئاشنابووم به جیهانی ڕۆشنبیری، ئالووده‌م به دوای سۆراغی ڕۆشنبیرانی هه‌ڵكه‌وتوو، نووسه‌رانی خامه زێڕین، خاوه‌ن شاكارانی مه‌زن. له مه‌جلیسی ئه‌وان دا مه‌ست و حه‌یران ده‌بم، حه‌زده‌كه‌م بیان دوێنم و بیانخه‌مه په‌یڤین، پرسیاریان ئاڕاسته بكه‌م و له ئۆقیانووسی پڕ ئه‌ده‌ب و زانستیان به‌هره و ئه‌زموون وه‌ربگرم. دانیشتن له گه‌ڵ ئه‌وان جیهانێكی پڕ چێژه، له جیاتی پاره‌و پوول باسی وشه‌و وێژه‌یه، له بری خورافات و خوزه‌عبه‌لات گه‌ڕانه به دوای ڕه‌گی هه‌قیقه‌تدا.
سه‌ره‌تای سه‌ردانم بۆ زۆرێك له نووسه‌ر و رۆشنبیران وه‌ك پێویست كه‌ڵكی نه‌دا، چونكه ته‌نها له چوارچێوه‌ی قسه‌و مه‌جلیس دا بوو، واته نه‌متوانی له رێگه‌ی تۆماركردنی ده‌نگیان یان نووسراویان دیمانه‌یان له گه‌ڵ دا ساز بده‌م، به‌داخه‌وه ئێستا هێندێكیان میوانی خاكن .
ئه‌م نۆ دیداره‌ی به‌رده‌ستت تا نووسینی ئه‌م به‌ركوڵه‌ش خاوه‌نه‌كانیان هه‌موویان به‌رحه‌یاتن ته‌نها “پڕۆفیسۆر دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار” نه‌بێت به‌خه‌زنه‌ی پڕ ئه‌ده‌ب به‌جێی هێشتین وبۆ پشووی یه‌كجاره‌كی سه‌فری ئه‌ودیوی كرد.
بۆ هه‌ریه‌ك له دیدارانه هه‌وڵم داوه هه‌ر نووسه‌ره و له پسپۆریه‌كه‌ی خۆی دا بیدوێنم و جار و باریش بیترازێنم. پرسیاره‌كان فۆڕمێكی گشتییان وه‌رگرتوه و له نێو یه‌ك قاڵبدا نه‌سواون، نه‌هێنده ساده‌ن وه‌ڵام ماندووبكه‌ن، نه‌هێنده‌ش وشك و سه‌ختن و خوێنه‌ر قه‌ڵس بكه‌ن.
به‌شێكی زۆری ئه‌م گفتوگۆیانه به سوپاسه‌وه له ڕۆژنامه‌ی “رووبه‌ر” بڵاوكرانه‌وه، ئه‌وانی دیكه له گۆڤاری “ستانده‌ر”و گۆڤاری “خۆشناوه‌تی” و گۆڤاری “هه‌رێمی كوردستان” بڵاوبوونه‌وه.
دیاره من هه‌ر له یه‌كه‌م دیداره‌وه نیازم بووه كه ئه‌م دیمانانه له كتێبێكی خنیجیلانه‌دا به‌چاپ بگه‌ێنم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مه‌م لای مامۆستا “مومتاز حه‌یده‌ری”باس كرد، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌م ده‌ربڕی، ئه‌ركی چاپكردنیشی خسته ئه‌ستۆی خۆی. لێره‌دا له شاشه‌ی ناخمه‌وه سوپاسی ده‌كه‌م و ئومێدی ته‌نسازی و ته‌مه‌ن درێژی له خودا بۆ ده‌خوازم.
سه‌باره‌ت به ناوه‌كه‌شی زۆر شت به خه‌یاڵم دا گوزه‌ری كرد به‌ڵام دوایی “رۆشنبیران و په‌یامی نه‌مریی” له مێشكم دا له‌نگه‌ری گرت. ته‌ماخوازم كاره‌كه‌م جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوێنه‌رابێت و هه‌گبه‌ی ڕۆشنبیرییان ئاوه‌دان بكاته‌وه.
هه‌ولێر- 15/ 11/2010