
ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ژیانی(بێكه‌س)ی شاعیر نمایش ده‌كات
له‌نوێترین بهرههمید1و به‌به‌شداریكردنی ده‌سته‌یه‌كی به‌توانا لهشانۆانی كارانی كوردستان ده‌رهێنه‌ری ناسراوی بواری دراما‌و شانۆی كوردی هونه‌رمه‌ند(ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) ئێستا له مهشقكردندایه بۆ پێشكه‌شكردنی نمایشێكی شانۆیی گه‌وره سه‌باره‌ت به سه‌ربورده‌ی ژیان وخه‌باتی(بێكه‌س)ی شاعیر . له‌م كاره هونه‌رییه تازه‌یه‌دا كه له‌نووسینی مامۆستا (ئه‌حمه‌د سالار)ه و (كاوان مه‌حموود)ی موزیسیان ئاوازه‌كانی بۆ داده‌نێت و وێڕای كاری ده‌رهێنان (ده‌روێش) خۆی نه‌خشه‌ی سینۆگرافیای بۆ داڕشتووه، ژماره‌ییه‌كی گه‌وره له هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی هه‌ردوو تیپی (شانۆی سالار و نواندنی سلێمانی) به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن و رۆڵه سه‌ره‌كییه‌كان له لایه‌ن شانۆكاران (ئه‌حمه‌د سالار،كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا، عومه‌ر دڵپاك، یاسین به‌رزنجی، سوهه‌یله حه‌سه‌ن،ئاشتی عوسمان دانش،شیلان عه‌بدوڵڵا، هاوڕێ قادر ره‌شید، زاهیر عه‌لی،ئاشتی كه‌مال ، ئه‌ڤین ئازاد ،چێنه‌ر ئه‌حمه‌د،ماهیر عه‌لی،كه‌مال عه‌لی،سروهعهبدولڕهحمان ،سه‌ركه‌وت حه‌مه سه‌عید، ماردین سه‌باح،داناسهڵاح وچه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تر)دهنوێترێن، رۆڵی (بێكه‌س) شاعیریش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی به‌توانا (كامه‌ران ره‌ئوف)به‌رجه‌سته ئه‌كرێت،بڕیاره ئه‌م شانۆییه كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتیوانی لێكراوه‌و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به‌تایبه‌تی بۆ كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان تۆماربكرێت. شایانی باسه ئه‌م شانۆییه سێیه‌م به‌رهه‌می (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش)ی ده‌رهێنه‌ره له ساڵی 2011دا ،دوای پێشكه‌شكردنی شانۆیی (فرده‌وسی ته‌متوومان) له فێستڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ به‌سه‌ركه‌وتوویی پێشكه‌شكرا،هه‌روه‌ها نووسینی ده‌قی شانۆ یی(وانه‌ی شانۆ پێویسته)كه به‌باشترین به‌رهه‌می هه‌ردوو فێستڤاڵی شانۆی په‌روه‌رده‌یی یه‌كه‌ی هونه‌ریی وبهڕێوهبهرێتی چالاكی قوتابخانه‌كانی سلێمانی ههڵبژێردراولهدهرهێنانی خاتوو(ره‌مزیه قادر)ی هونه‌رمه‌ند بوو.