په‌یام بۆ نیشتمان گله‌یی له شۆڕش
..نامق هه‌ورامی….
ده‌زانم ڕۆژ نابێته‌وه
هه‌ر به‌م شه‌وه ده‌بێت بڕۆم
ده‌زانم ئینجانه‌کانی هاوڕێم دڵگیر ده‌بن
دره‌خته‌کانی حه‌وشه‌که‌م
ده‌ما و ده‌می تینوێتیان یادم ده‌که‌ن
ئه‌و کورسییه‌ی له‌سه‌ری داده‌نیشم ،
شه‌قامه‌کان ،
کۆڵانه‌که‌مان ،
هاوڕێکانم یادم ده‌که‌ن
نیشتمان نه‌بێت …..
شۆڕش نه‌بێت …….
شه‌هیده‌کانیش خه‌ریکه بڕۆن
چوون له نیشتمان بێزارن و
عاجزن له شۆڕش …
ئه‌وان ئێستا
ته‌نیا هاوڕێی ته‌نهایین و
جار نا جارێ له لێواری مه‌راقێکدا
له هه‌ناسه‌ی ساردی خه‌مێکدا
گڕ له داستانێ به‌رده‌ده‌ن .
دره‌نگ شه‌وێ
ده‌چنه‌وه دڵی سه‌نگه‌ر
دڵۆپ دڵۆپ خوینی ڕژاو
دانه دانه زه‌نگیانه‌ی پساوی ته‌مه‌ن
له ژێر پێی شۆڕشا ده‌چننه‌وه ….
شه‌هیده‌کان کرێچی نیشتمانن ،
ڕۆژی بیانویه‌کیان پێده‌گرێت ….
هه‌نووکه شه‌هیده‌کان و نیشتمان
ئێمه و شۆڕشی ئه‌وسا
له خه‌ویشدا یه‌کتر نابینین ،
که به خیابانێکدا ده‌ڕۆین
سڵاوێک له یه‌کتر ناکه‌ین ،
له پاساژێکدا که یه‌کتر ده‌بینین
ڕوو له یه‌کتر وه‌رده‌گێڕین ….
* * *
خودایه …
نیشتمان زه‌نگین بووه نامانناسێت
شۆڕش هێنده له خۆ باییه ،
ئێمه و
بڕنه‌و و
ئێستره‌کانی شاخیشی
ئیهمال کردووه ….
دیواره‌کانی ماڵی شۆڕش هێنده که‌ڵه‌گه‌تن
نه باڵای شه‌هید و
نه به‌ژنی پێشمه‌رگه نایانگاتێ ….
ئیلاهی ….
شۆڕش به‌و مانا به‌رزه‌وه
به‌و ڕۆح سووکییه‌ی جارانه‌وه،
له خۆی ناگرێ ،
سه‌رێک بکێشێته گه‌رمیان
به‌و گشت هه‌سته‌ی ئهوسایهوه
ئێستا کاتی ئه‌وه‌ی نییه
عه‌رزه و حاڵی ئاواییه‌ک
دیراسه کات
هه‌ر به یادی جه‌وله‌وه
سه‌رێک له هه‌ڵه‌بجه نادات…..
به‌و گشت حه‌ماسه‌ی خۆیه‌وه
دڵی ئه‌نفالچییه‌ک ناڕه‌نجێنێ ….
* *
بیکه‌ره خاتری گه‌وره‌یی خۆت خودا
هه‌موو شتێک به شۆڕش ڕه‌وا ببینه ،
بیرچوونه‌وه و
بێوه‌فایی و
غروور نه‌بێت …
کامه‌رانی ببه‌خشه‌ره نیشتمان
هێزێکی وام پێببه‌خشه
هه‌موو شتێ له بیر بکه‌م
بێمروه‌تی نیشتمان و
بێوه‌فایی شۆڕش نه‌بێت !!!
ته‌نها جارێک
بیری چاکمان پێببه‌خشه ،
هه‌تا ڕۆژێک زووتر بڕۆین
کرداری چاکمان فێر بکه
به‌ر له‌وه‌ی خیانه‌ت بکه‌ین ،
لێره بڕۆین
به‌س گوفتاری چاکمان هه‌بێت ،
گه‌ر تۆ کردت شۆڕشمان دی
کاتی هه‌بوو گوێ ڕادێڕێت
پێی بڵێێن :
ئه‌ی بێوه‌فا ئه‌م کاته‌ت باش
ئێسته کاممان موعتهبهرین ،
ئێمه‌ی پشت و په‌نای ئه‌وسات
یان خائین و کۆنه جاش ؟؟؟؟؟
هاوڕێ چیبکه‌م
ئه‌م نیشتمانه نایه‌وێت خۆشمان بوێت
ئه‌م شۆڕشه نه‌یگه‌ره‌که فیداکار بین !!
له نیشتمانا غه‌ریبین
له سایه‌ی شۆڕشدا بێنهواین …..
که ڕۆیشتین
هه‌موو شتێک یادمان ده‌کات
ئێوه نه‌بن
خۆشه‌ویسته بێوهفاکانم
ئه‌ی نیشتمان …..
ئه‌ی شۆڕش …..