ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی میسۆلۆجییه‌وه…… به‌شێ سێهه‌م
نووسینی د. حامد عه‌لوان
و. مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان.
به‌شێ سێهه‌م . خێڵی دۆجون
هه‌روه‌ک له حاڵه‌تی سۆمه‌رییه‌کان و ئه‌وانی تر، خودای دۆجونیش که له ئاسماندایه، که‌ون و ئه‌ستێره‌کان و هه‌موو شتێکی تری درووست کرد. به‌ڵام چی شتێک ئه‌م خێڵه ئه‌فریقییه سه‌ره‌تاییه له‌وه‌کانی تر جودا ده‌کاته‌وه له لایه‌ن بیروباوه‌ڕی ئاینییه‌وه؟، وه‌ڵامه‌که له‌و زانیارییه فه‌له‌کییه وردانه‌یه که نه‌وه دوای نه‌وه ده‌یگوێزنه‌وه به درێژی هه‌زاره‌ها سال و زانست لێی بێئاگابوو تا چه‌ند ده‌ییه‌کی کۆتای نه‌بێت. چۆن ئه‌م قه‌ومانه ئه‌و هه‌موو ورده‌کارییه‌یان زانیوه، ده‌ڵێن ئه‌وه نۆمویه و ئه‌و هه‌موو شتێکی فێرکردین، ئایه ئه‌م قه‌ومه کێن و ئه‌م نۆمویه دۆجون گه‌لێکی بچووکن ( کۆمه‌ڵێ خێڵن)، به‌درێژایی هه‌زاره‌ها ساڵ دابراون له دونیای ده‌ره‌وه، له ئه‌شکه‌وت و له سه‌ر ته‌په به‌رزه‌کانی هۆمبوری ده‌ژین نزیک له تمبکتۆ له خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی مالی. زانایانی ڕه‌گه‌زه مرۆڤه‌کان وای ده‌بینن ئێسته دۆجونییه‌کان( ژماره‌یان ده‌گاته 100 سه‌د هه‌زار که‌س)، له میسره‌وه ساڵی 3200 پێش زانینی هاتوون و پاشان ماوه‌یه‌کی کورت له لیبیا ژیاون پێش ئه‌وه‌ی له‌م شوێنه جێگیر بن که به نیشتمانی خۆیان ئه‌زانن. له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌رباره‌ی فه‌له‌ک زانیاریان هێناوه که که‌سی تر نایزانێت و پاراستوویانه له مێشک و زهنیاندا به‌درێژایی هه‌زاره‌ها ساڵ.
چیرۆکی درووست‌کردنی که‌ون و مرۆڤ لای ئه‌وان ئاڵۆز نییه و زۆر ورده‌کاری تێدا نییه، خوداوه‌ند( ئه‌ما ) هه‌موو شتێکی درووست کرد، هێلکه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی درووست کرد که له ناویدا( جووت، جووت) نۆمۆکانی تێدا بوو . ئه‌وه‌ی گرنگه بۆمان ئه‌م گیانله‌به‌ره سه‌رسوڕهێنه‌ره که نۆموی پێده‌ڵێن، له ئاسمانه‌وه دابه‌زییه سه‌ریان به که‌شتییه‌ک که له بریسکه و هه‌وره تریشقه پێکهاتبوو. ده‌ڵێن که نۆمو دابه‌زی، یه‌که‌م شت که کردی، تانکییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ ئاو درووست کرد و له‌ناویدا خۆی نوقمکرد به‌ڵام ده‌توانێت له سه‌ر وشکاییش بژیت( گیانله‌به‌رێکی وشکاوه‌کییه). هه‌یکه‌لی له مرۆڤی ده‌چوو به‌ڵام به پێستی ماسی داپۆشراوه و پێی گه‌وره‌یه. باوه‌ڕیان وایه ئه‌و ون بووه یان له خاچ دراوه به‌ڵام ڕۆژێک له ڕۆژان له ئاینده‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له نیشتمانه‌که‌یه‌وه که له ناو ئاوه، حوکمی دونیا ده‌کات.( ئه‌م جۆره چیرۆکانه له ئایننه ئاسمانییه‌کاندا دووباره ده‌بێته‌وه که‌وا په‌یامبه‌ران یان ئه‌ولیاکان ونبوونه و ڕۆژێک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ حوکم کردن). شێوه و وه‌سفی ئه‌م خوداوه‌نده وشکاوه‌کییه وه‌ک خوداوه‌نده وشکاوه‌کییه‌کانه که له میزۆبۆتامیا سه‌ریانهه‌ڵدا وه‌ک ئاوانیس یان ئانی دۆتی و ئایا و هه‌روه‌ها ئیزیس لای مسرییه‌کان و هاوشێوه‌یان لای ئه‌غریقییه‌کان. به‌لام نۆمو پله‌وپایه‌ی ترسناکه چونکه زانیاری زۆر وردی ده‌رباره‌ی فه‌له‌ک بۆ قه‌شه‌کانی دۆجون گواسته‌وه که هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌وه‌یان نه‌زانییوه تا له‌م سه‌رده‌مه نه‌بێت.
قه‌شه‌کانی دۆجون ئه‌و زانیارییه فه‌له‌کییانه‌یان به موقه‌ده‌س دا ده‌نا و زۆر نهێنییه و هه‌ر له نێوخۆیاندا بڵاوده‌بێته‌وه و به‌که‌سی ناڵێن هه‌رچی بێت، مه‌گه‌ر باوڕیان پیبێت و ڕه‌زامه‌ندبن. ئه‌م سقه‌یه گه‌وره‌یه دوو له زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆجیای جیهانی به‌ده‌ستیان هێنا، هه‌ردووکیان فه‌ڕه‌نسی بوون( مارسیل جریال و جرمان دیترلین) که له ساڵی 1931 ڕۆشتن بۆ ئه‌وێ بۆ لێکۆڵێنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م خێڵه، نزیکه‌ی 30 ساڵ هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری بوون لای قه‌شه‌کان، پاشان به‌شێوه‌ی کۆمه‌ڵه و په‌ڕتووک و وتار بڵاویان کرده‌وه. نهێنی گرنگدانی ئه‌م دوو لیکۆڵه‌رانه به میسۆلۆجی دۆجون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و زانیارییه فه‌لکییانه نییه، هه‌موو گه‌له کۆنه‌کان ڕۆژمێری فه‌له‌کی دیاریکراوی خۆیان هه‌یه، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خێڵه به شێوه‌یه‌ک وه‌سفی ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان ده‌که‌ن که نه‌ک هه‌ر به‌چاو نابینرێت ته‌نانه‌ت به میکرسکۆپی ساده‌یش نابینرێت ته‌نها ده‌بێت دووربینی گه‌وره به‌کاربهێنی بۆ دۆزینه‌وه‌یان، یه‌کێک له‌و ئه‌ستێرانه‌ی که قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرد کامیرا وێنه‌ی نه‌گرتووه تا ساڵی 1970 و یه‌کێکیتریان ساڵی 1995.
ئه‌وان قسه له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ( شه‌عری یه‌مانییه) ده‌که‌ن، دره‌خشانه‌ترین ئه‌ستێره‌یه به ڕه‌هاییه‌وه. ئه‌م ئه‌ستێره ماوه‌ی 8،6 ساڵی تیشکی له زه‌وییه‌وه دووره. ئه‌مه شتێکی عه‌جایب نییه، هه‌موو که‌سێک به‌سه‌یرکردنی بۆ ئاسمان ئه‌م ئه‌ستێره ده‌بێنێت، به‌ڵام ئه‌وان باسی ورده‌کارییه‌کان ده‌که‌ن که نه‌بینرێن، ده‌ڵێن ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ته‌نها نییه به‌ڵکو پاشگری هه‌یه. یه‌کێک له‌وانه ئه‌ستێره‌یه‌کی بچووکه که به چاو نابینرێت و هه‌ر 50 ساڵ جارێک به ده‌وری گه‌لاوێژدا ده‌سه‌وڕێته‌وه له مه‌داری ئاهلیجی و ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌ستێره به‌قه‌د هه‌موو ئاسنی سه‌ر زه‌وی قورسه و پێی ده‌ڵێن بۆ تولو ( مانای بچووک ده‌گه‌ینێت) و تولو ناوی ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژه لایان.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رباره‌ی شه‌عری یه‌مانییه ده‌زانین هه‌مان ئه‌و وه‌سفه وردانه‌یه که خێڵی دۆجون باسیان ده‌کرد، پاسه‌وانه بچووکه‌که پێ ده‌ڵین شه‌عری (ب) که به قه‌زه‌مه سپیه‌که ناسراوه.
قه‌زمه سپێیه‌کان، ئه‌ستێره‌ی کۆن بوون و وزه‌که‌یان له‌ده‌ستدا و مردوون، مانای وایه سووته‌مه‌نیان ته‌واو بوو که هه‌یدرۆجینه، ئه‌مه کشا و له ناوه‌ڕاستدا جێگیر بوو ئیتر کێشه‌که‌ی زۆر گه‌وره بووه‌وه.
بۆ تولو ( شه‌عری ب) چڕیه‌که‌ی ته‌نێکه له سه‌ر ئینجی سێ‌جار، به مانای هه‌ر یه‌ک ئینج قورساییه‌که‌ی 1000 کیلۆ گرامه. ئه‌م ئه‌ستێره مردووه که دۆجونه‌کان پشتاوپشت به درێژایی هه‌زاره‌ها ساڵ باسیانکردووه و که‌س زانیاری نه‌بوو له‌سه‌ری به شێوه‌یه‌کی ماتماتیکییانه تا ساڵی 1926، هه‌روه‌ها هیچ تیلسکۆپێک ڕه‌سمی نه‌گرد پێش ساڵی 1970. به‌ڵام خولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری شه‌عری 50 ساڵ ده‌خایه‌نێت وه‌ک چۆن قه‌شه‌کانی ئه‌م خێڵه باسیان کرد. ته‌نها ئه‌مه به‌س نییه، قه‌شه‌کان ده‌ڵێن ئه‌ستێره‌یه‌کی تر هه‌یه یان ئه‌ستێره‌ی سێهه‌م به‌ده‌وری شه‌عری ده‌خولێته‌وه و له قه‌باره‌دا گه‌وره‌تره و قورسایی سووک تره له بۆتۆلو و پێی ده‌ڵێن ( ئامایا)، ئه‌وه ئه‌و شوێنه‌یه که نۆموی لێهات بۆ سه‌ر زه‌وی. ئه‌م زانیارییه خاڵی لاواز بوو له گێڕانه‌وه‌ی دۆجون بۆ فه‌له‌ک، فه‌له‌کییه‌کان ئینکاری چاودێڕێ سێهه‌میان ده‌کرد، به‌ڵام له ساڵی 1995 ئه‌م پاشگره سێهه‌مه‌یانه دۆزیه‌وه که قه‌زمێکی سپی نییه، ئه‌مه‌ش مسداقییه‌تی به‌هێزی دا به خێڵی دۆجون. هه‌روه‌ها ئه‌مه هه‌موو شتێک نییه، ئه‌وان گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و زنجیرانه ده‌که‌ن که به‌ده‌وری که‌یوان (زوحه‌ل) و باسی مانگه چواریینه‌کان ده‌که‌ن که به‌ده‌وری ئه‌ستێره‌ی موشته‌ری ده‌سوڕێنه‌وه( ئه‌مانه بۆ یه‌که‌م جار گالیلۆ دۆزییه‌وه). هه‌روه‌ها چوار ڕۆژمێریان هه‌بوو، یه‌کێکیان بۆ گه‌لاوێژ بوو و ئه‌وانی تریش بۆ خۆر و مانگ و زه‌هره( له هه‌ساره گه‌ڕۆکه‌کانه). ئه‌وانه ده‌بێت دواهه‌مین نه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی بن که ئه‌ستێره نه‌بینراوه‌کانی ئاسمانیان ده‌په‌رست.
بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌که ڕۆشن بێت ده‌رباره‌ی میسۆلۆجی دۆجون، به‌م خالانه کورتی ده‌که‌مه‌وه:
_ له ئه‌ستێره ئامایا، نۆمو دابه‌زی بۆ سه‌ر زه‌وی و له ئاو و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژیا.
_ شێوه‌ی نۆمو وه‌ک مرۆڤ بوو به‌ڵام پێستی ماسی هه‌بوو و پێکانی گه‌وره و جیاواز بوون.
_نۆمو به که‌شتییه‌کی ده‌نگدانه‌وه و غه‌ڵبه‌غه‌ڵبه‌وه دابه‌زی بۆ سه‌ر زه‌وی که سێ ئه‌ستوونی هه‌بوو.
_ نۆمو گه‌لی دۆجونی فێرکرد به هه‌موو زانیارییه‌کی فه‌له‌کی.
_ ڕۆژێک له‌ڕۆژان له ئاینده‌دا نۆمو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حوکمی زه‌وی بکات.
ئه‌و پرسیاره‌ی که هه‌موو ڕافه‌گه‌رانی توشی شۆک کرد، چۆنییه‌تی گه‌شتنی ئه‌م زانیارییه وردانه بۆ گه‌لێکی سه‌رتایی که هیچ ئامرازێکی ته‌کنیکی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت نییه‌تی. ئه‌وان ده‌ڵێن نۆمو فێری کردوون، ئه‌م نۆمووه کێیه که له ئاسمانه‌وه دابه‌زی و زانیاری فه‌له‌کی پێش هه‌زاره‌ها ساڵ فێری ئه‌م خێڵه کرد.
ئه‌م لوغزانه و هه‌ندێکی تر که لێره جێی نابێته‌وه، زۆر له بیرمه‌ندانی خسته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌ره ئاسمانییانه جگه له گه‌ڕیده ئاسمانییه سه‌ره‌تاییه‌کان (روادی فه‌زائی) هیچی تر نییه، هاتن بۆ سه‌ر زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی کانزای دیاریکراویان ده‌ستبکه‌وێت به‌ڵام پێوسیتیان به گیانله‌به‌ر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تیان بکات و بتوانن لێیان تێبگه‌ن، بۆیه بیرۆکه‌یه‌ک به بیریاندا هات ئه‌ویش ده‌ستکاریکردنی پێکاهاته جینییه‌کانی مه‌یموونه‌کان بوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ک به‌رهه‌مبهێنن که زیره‌ک و به‌توانا بن له کارکردن، بۆ به‌کارهێنانیان بۆ کار جۆراو جۆر. ده‌بێت ئه‌م کاره ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ڕوویدابێت، ده‌بێت پێش سه‌دان هه‌زار ساڵدا بووبێت. ئایه ئه‌مه به‌شێک له خه‌یاڵ و دێوانه‌یی نییه؟، به هه‌ر حاڵ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و بیردۆزانه هاوچه‌رخه ڕێژه‌یانه که دانرا بۆ شیکردنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خێڕا بۆ مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی، له وتارێکی تردا به قووڵی و به‌وردی باسی ده‌که‌م و باسی ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ده‌که‌م که پێویسته بۆ سه‌ڵماندنیان، به‌لام پێش ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بم له خستنه‌ڕووی میسۆلۆجییه‌کانی گه‌لانی جیاواز ده‌رباره‌ی مرۆڤ و خوڵقاندن.
22/3/2008