میدیای ئه‌هلی و حیزبی له نێوان قه‌یران و پێكه‌وه‌ژیاندا
جیهانی میدیای ئێمه شپرزه و شێواوه، ئێستا به‌مه‌ترسیدارترین قۆناغدا تێپه‌ڕده‌بێت، میدیاكانی حیزبیمان خه‌ریكی ده‌هۆڵ ژه‌نین و ته‌مه‌لووقن، رۆژێك نه‌مان بیست نه‌مان بینی ڕه‌خنه‌یه‌كی ستراتیژی و جددی له میدیاكانیان ده‌ركه‌وێت، هه‌میشه به گوێره‌ی عه‌قڵیه‌تی به‌رپرس و حیزبه‌كانیان هه‌ڵده‌كه‌ن، كه‌سانێكیش گه‌ر بۆنی ڕه‌خنه‌و و یاخی بوونیان لێ بێ به‌زووترین كات له‌خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه. له‌مه‌ش مه‌ترسیدارتر به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و نووسه‌ره بۆ گه‌رمكردنی شه‌ڕی به‌رامبه‌ر و ڕوشكێنكردنی میدیای ئه‌هلی، به‌داخه‌وه ئه‌م ته‌رزه ڕۆشنبیر و نووسه‌رانه به‌م چه‌شنه كارانه‌یان زۆرێك له‌خوێنه‌ر و گوێگرانیان له‌خۆ تۆراندووه. نه ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاڕاسته‌یه‌كیان گرتووه كه‌له‌گه‌ڵ پله و پێگه‌یان ناگونجێ و ناێیته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وان ئێستا له‌سه‌نگه‌ری دژایه‌تی وه‌ستاون، له‌پێناو پارویێكی چه‌ورتر خۆیان له‌هه‌موو دابێكی ئینسانیه‌ت و پره‌نسیپێكی دیموكراسی ده‌گوزه‌رێنن. میدیای حیزبی سه‌رباری ئه‌وه‌ی لای زۆرینه‌ی خه‌ڵك دڵگیر نیه به‌ڵكوو له گه‌لێك كاتیش‌دا ده‌بێته مایه‌ی بێزاری و نیگه‌رانیان .
میدیای سه‌ربه‌خۆ و ئازادیش ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی گه‌وره‌دایه، قه‌یرانی ده‌ست نه‌كه‌وتنی هه‌واڵ و زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست، ئه‌مه وایكردووه هێندێجار هه‌واڵ و ڕاپۆرتی هه‌ڵه و پڕ كه‌موكورتی بڵاو بكه‌نه‌وه ده‌ره‌نجام متمانه‌یان لای خه‌ڵك به‌ره‌و لاوازی بچێت. قه‌یرانی دارایی، نه‌بوونی بوجه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب، وایكردووه هه‌ندێجار میدیای سه‌ربه‌خۆ ناچاربێ داوای كۆمه‌ك له له‌حیزبێك، یان به‌رپرسێك بكات، به‌مه‌ش ده‌بێته پاشكۆی حیزب و هه‌مان سیناریۆی ئه‌و به رووخسارێكی دیكه دووباره ده‌كاته‌وه.
گرفتێكی تری میدیای ئازاد نه‌بوونی كادیری باش و په‌یامنێری چالاكه، كاتێك هێندێ ڕاپۆرت و دیمانه ده‌خوێنیه‌وه تووشی قه‌له‌ق ده‌بی كه‌ده‌بینی به‌ڕێنووسێكی لاواز نووسراوه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی ڕێزمانی تێدا به‌كارنه‌هاتووه. له‌هاوڕێیه‌كی رۆژنامه‌نووسم پرسی ئه‌رێ تۆ نزیكه‌ی پێنج ساڵه په‌یامنێری فلان ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی تاكو ئێستا هیچ خولێكی به‌هێزبوونتان له‌كاری ڕۆژنامه‌نووسی بۆكراوه‌ته‌وه؟ به‌پێكه‌نینه‌وه وتی: باسی چیده‌كه‌ی، نه‌به‌خراپ نه به‌چاك كه‌س باسی ئه‌م بوارانه‌ی نه‌كردووه! جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێ هه‌موومان دان به‌وه‌دا بنێین كه میدیای ئه‌هلی كارێكی پڕبایه‌خ و گه‌وره‌ی كردوه و نه‌مامی ئازادی له‌م ده‌ڤه‌ره ڕوواندووه، به‌ڵام هه‌رگیز نابێ ئه‌مه وامان لێبكات چاو له هه‌ڵه‌كانیان بپۆشین، گه‌ر له‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی و حیزبی بێینه سه‌ربه‌شی خوێندراو ده‌بینین ئێستا 506 گۆڤار و 281 رۆژنامه‌و 49 بڵاوكراوه له كوردستان ده‌رده‌چن، جگه له‌بوونی چه‌نده‌ها سه‌ته‌لایت و رادیۆ. ئایا تا چه‌ند ڕاگه‌یاندنه‌كان توانیویانه پرسی كورد و كێشه ناوخۆییه‌كان بۆ لێواری چاره‌سه‌ر به‌رن؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: له كوردستان ئێستا حاڵه‌تێكی سایكۆلۆژی دژوار باڵی به‌سه‌ر میدیای كوردی داهێناوه، ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌پرسه گه‌وره‌كان هاوهه‌ڵوێست بن و پشتی یه‌كتر بگرن، ده‌كه‌ونه تانه‌و توانج له‌یه‌كگرتن و ناوزڕاندنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان. به‌كورتی له‌سه‌نگه‌ری دژیاتی یه‌كتر ده‌وه‌ستن نه‌ك ڕه‌خنه‌كاری و جیاوازبوون بۆ پێشكه‌وتنی پرسی نه‌ته‌وه‌ییمان، نه‌ك فره ڕه‌نگی و فره ده‌نگی بۆ خزمه‌تی دۆزی كورد!.
میدیای ئه‌هلی ئازایه به‌ڵام ئازاد نییه، زۆرجار ده‌ست بۆ هه‌ندێ كون و كه‌له‌به‌ر ده‌بات كه حیزب و حكومه‌ت لێیه‌وه سوودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دووچاری ئازار و سزا ده‌بێته‌وه، ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسی، له‌ژێر فشار‌و گوشار یان ده‌بێ واز له‌م كارانه بێنێ و كڵاوی خۆی بگرێ و با نه‌یبات، یان یاخیبێ و گوێ به‌هیچ نه‌دات، له‌م دووڕیان و زۆنگاوه تاكی ڕاگه‌یانكاری میدیای ئه‌هلی ده‌كه‌وێته بارێكی ناله‌بار، وه‌ك باسمان كرد شڵه‌ژانی باری ده‌روونی ڕاگه‌یانكارانی میدیای ئه‌هلی وای كردوه بێسه‌روبه‌رییه‌ك له ڕاگه‌یاندندا دروست بێ.
ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه میدیای حیزبی و ئه‌هلی حیساب بۆیه‌كتر بكه‌ن و له‌سه‌ر گۆره‌پانی ڕاگه‌یاندن به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكه‌ن؟ یاخود هه‌ر له‌م ململانه ناسروشتییه ده‌مێننه‌وه؟
به بۆچوونی من له‌مه‌ولا گه‌ر هه‌ردووكیان له‌ژێر ئه‌م دابه‌ی خۆیان نێنه ده‌ره‌وه، نه‌كه‌س ده‌یان خوێنێته‌وه‌و نه‌هیچ ڕۆڵێكیش ده‌بینن له‌به‌ره‌و پێشچوونی مه‌ده‌نیه‌ت، چونكه ئه‌م قۆناغه به‌سه‌ر چوو خه‌ڵك چیترگوێ له‌هاشوهوش بگرێت، به‌فیكه‌ی حیزب هه‌ڵپه‌رێ، له‌مه‌ودوا ته‌نها به‌ڵگه ده‌بێته پێوه‌ری ڕاستیه‌كان [قل هاتوا برهانكم ان كنتكم صادقین] له‌میژوودا ده‌وڵه‌ته پێشكه‌تووه‌كانیش دوچاری ڕاگه‌یاندنی شێواو هاتوون به‌ڵام دوای دانیشتن و گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ گه‌یشتونه‌ته چاره‌سه‌رێكی ته‌واو بۆخزمه‌تی ئازادی و خه‌ڵك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی. ئاخۆ ده‌بێ له‌نێو ئێمه‌ش ئه‌م دووسه‌ربازه‌ی ڕاگه‌یاندن هه‌ر سه‌نگه‌ر له‌یه‌ك بگرن و نزیك كه‌وتنه‌وه له یه‌كتر به‌حه‌رام بزانن یاخود ئالیه‌تی نوێ ده‌گرنه‌به‌ر بۆ پێكه‌وه‌ژیان و دووركه‌وتنه‌وه له‌ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆش و په‌ركه‌مدار!.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا