کۆنفراسی چێ‌کردنی زمانی کوردی یا کۆنفرانسی کوژتنی زمانی کوردی
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ئه‌م زمانه ستاندارده‌ی ئێستای کوردی نه‌مێنێت و ببێته جووت‌ستاندارد(به دیدی جووتزانایان و جووتسیاسییان و جووتمۆدێرنان و جووتپرۆفێسسۆران و جووتمامۆستایانی کورد) و ئه‌گه‌ر بڕیار بێت، له ته‌نیشت ئه‌م زمان و ئه‌لفبێیه ستاندارده‌ی ئێستای زمانی کوردی‌دا، ئه‌لفبێ لاتینی به‌کار ببرێت و زاراوه‌گه‌لی هه‌ورامی و فه‌یلی و کرمانجی و دملی و هه‌موو ئه‌وانی دیکه‌ش ببنه زمانی ستاندارد و ڕه‌سمی، ئه‌وا من به‌شبه‌حاڵی خۆم زۆرزۆرم پێ باشتره و پێ خۆشتره و پێ ڕاستتره، که کورد ده‌ستبه‌رداری ئه‌م زمانۆکانه‌ی خۆی ببێت و زمانانی عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی ببنه زمانی خه‌ڵکی کورد
زمانی کوردی، له‌و ده‌مه‌وه، که هه‌بووه و تائێستاش، که هه‌یه، هێنده‌ی ئه‌مڕۆ، له ته‌نگژه و دژواریدا نه‌بووه. ئه‌گه‌ر جاران داگیرکارانی کوردستان و نه‌یارانی کورد، هه‌وڵی تێکدان و له‌نێوبردن و سڕینه‌وه‌ی زمانی کوردی‌یان ده‌دا، ئه‌مڕۆ کورد بۆ خۆی ئه‌و کاره ده‌کات.
باشووری کوردستان، ئه‌مڕۆ کارگێڕییه‌کی خۆماڵی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و حوکوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌یه و جۆره ده‌وڵه‌تۆکه‌یه‌که و به سه‌دان ده‌سگای ڕووناک‌بیری و زمانه‌وانی و زانستگه و په‌روه‌رده‌یی و هه‌زارویه‌ک شتی دیکه‌ی له‌و جۆره‌ی تێدایه و به سه‌دان ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه و گۆڤاری تێدا په‌خش ده‌کرێن و بڵاو ده‌بنه‌وه، که ده‌بوو ئه‌مانه هه‌موو له خزمه‌تی زمانی کوردی‌دا بووایه‌ن، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته ژینگه‌یه‌ک بۆ تێکدان و وێرانکردنی زمانی کوردی.
ده‌سه‌ڵاتێک له کوردستان فه‌رمانڕه‌وایه، هێنده‌ی خه‌می پاره‌وپووڵ و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی خۆیه‌تی، گچکه‌ترین و ئاسایی‌ترین هه‌ستی زمانه‌وانی و به‌ته‌نگ زمانه‌وه بوون و بیرکردنه‌وه له زمان و خه‌می زمانی نییه و له ئاست قه‌یرانێکی کوژنده، که زمانی کوردی پێدا تێده‌په‌ڕێ و له ئاست مردن و نه‌مانی زمانی کوردی، که ئێستا له گیانه‌ڵڵادایه، خۆی که‌ڕ کردووه و هه‌ر ده‌ڵێی باسه‌که چ پێوه‌ندێکی به‌وه‌وه نییه.
له‌م ڕۆژه دواییانه‌ی مانگی سێپته‌مبه‌ری 2011 ه‌دا، کۆنفرانسێک له‌مه‌ڕ زمانی کوردییه‌وه له هه‌ولێر ساز کرا، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی به‌ناو زمانزانی بۆ بانگرابوون و له‌وێ باسی ڕه‌وشی ئێستا و داهاتووی زمانی کوردی‌یان کرد. من ناڵێم ته‌واوی ئه‌وانه‌ی به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که، به‌ڵام زۆرینه‌یان، نه‌ک هه‌ر زمان‌زان نه‌بوون، به‌ڵکه چ پێوه‌ندیشیان به زمانی کوردییه‌وه نییه. ڕه‌نگه تاکه‌تاکه‌یه‌ک له‌و به‌شداربووانه هه‌ستێکی زمانه‌وانی یا خه‌مێکی زمانیان هه‌بێت، به‌ڵام زۆرینه “دابه‌زیوی ئوتێلی زمانن”.
هه‌واڵی ئه‌و کۆنفرانسه و هه‌ندێ دیدارم له باره‌یه‌وه، له ته‌له‌ڤزیۆنه کوردییه‌کانه‌وه دیت. هه‌ندێک له‌و مامۆستایانه به جۆرێک باسی زمانی کوردی‌یان ده‌کرد و بیر و بۆچوونی خۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕی، که منێکی عه‌وامی زماننه‌زانی قوژبنێکی ئه‌م جیهانه شه‌رمم به‌خۆم ده‌هات و ته‌ریق ده‌بوومه‌وه. ئه‌مه حاڵی بیرکردنه‌وه‌ی زمانه‌وانه‌کانمان بێت، ده‌بێ منداڵێکی تازه ده‌ست به خوێندنی زمانی کوردی ده‌کات یا بابایه‌که‌ی ئه‌و سه‌ر جادانه‌ی کوردستان چ بڵێ!
کۆنفرانسێک له باشووری کوردستان ساز ده‌کرێت و باس له ڕه‌وشی زمانی کوردی له باشووری کوردستان ده‌کات، به‌ڵام ده‌یه‌وێت ناوی جاده و هه‌موو تابلۆیه‌کی شوێنه گشتییه‌کانی باشووری کوردستان به هه‌ردوو تیپی کوردی و لاتینی بنووسرێن، هیچ یه‌ک له‌و مامۆستا و پرۆفێسسۆر و زانایانه‌ی له‌و کونفرانسه‌دا به‌شدارن، ناڵێن بۆ تیپی لاتینی، له کاتێکدا تۆ له کوردستانێکدا ده‌ژیت گرێدراوی عیراقی عه‌ره‌بییه!
پرۆفێسسۆرێک باسی ئه‌ڵمانیا ده‌کات، که گوایه به دوو زاراوه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی میدیا و خوێندن و کاروباری زمان ئه‌نجام ده‌درێت و وه‌ک نموونه‌ش باس له یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ڵمانیای ڕۆژاوا ده‌کات.! ئه‌مه هه‌رگیز وا نییه و ئه‌ڵمانیا له یه‌ک زمانی ستاندارد و ڕه‌سمی پتری نییه و هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوای ئه‌ڵمانیاش به‌ڵی دوو جۆره شێوه‌ی حوکمڕانییان تێدا بوو و دوو جۆره ئایدیۆلۆگیای جیاواز به‌ڕێوه‌یانی ده‌برد و تێیاندا زاڵ بوون، لێ یه‌ک زمانیان هه‌بوو و هه‌یه و خاوه‌نی یه‌ک فه‌رهه‌نگن. مامۆستایه‌ک داوا ده‌کات، که هه‌رچی بڵاوکراوه و نووسین له باشووری کوردستان هه‌یه بڵا به هه‌ردوو تیپی کوردی و لاتینی بنووسرێن و په‌خش بکرێنه‌وه، چونکه 20 میلیۆن کوردی باکووری کوردستان تییپی کوردی(ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی) نازانن و ناتوانن بخوێننه‌وه! من له‌و مامۆستایه ده‌پرسم له‌و 20 میلیۆنه کورده، چه‌ندیان کوردی ده‌زانن و به کوردی ده‌ئاخڤن و کوردی ده‌خوێننه‌وه و ده‌نووسن!
زۆرێک له‌وانه‌ی بانگی ئه‌و جۆره کۆنفرانس و خڕبوونه‌وانه ده‌کرێن، هه‌موو په‌رۆشییه‌کانیان له چوارده‌وری ورگ و گیرفانیان ده‌خولێته‌وه، به‌وه‌ی، که پاره‌و‌پووڵی سه‌فه‌ره‌کانیان بۆ هه‌ولێر بدرێت و چه‌ند ڕۆژێک له‌و هوتێل و ڕیستۆرانته ئارام و که‌شخه و پڕخۆراکانه‌دا به‌سه‌ر به‌رن و دواتریش له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌رکیان پڕ بکرێ له که‌سکه سه‌د دۆلاریی بێلۆچ و سفت و نوێ.
کوردی باکووری کوردستان، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان یا ڕۆژاوای کوردستان، چی‌یان داوه له‌وه‌ی باسی ڕه‌وشی زمانی کوردی، خوێندنی زمانی کوردی، زمانی ستانداردی کوردی له باشووری کوردستان بکه‌ن ؟
ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ زمانه‌وه له باشووری کوردستان ده‌گوترێ و ده‌گوزه‌رێ و ده‌سه‌ڵاته نه‌خوێنده‌وار و نادڵسۆزه‌که‌ی باشووری کوردستان کاری بۆ ده‌کات و پێڕۆی ده‌کات، بێجگه له دارووخانی زمانی کوردی و فه‌رهه‌نگی کوردی، شتێکی دیکه نییه. ئه‌و سیاسه‌ته(ناسیاسه‌ته) زمانه‌وانی و فه‌رهه‌نگییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان و کارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی له‌وێ به‌سه‌ر زمانه‌وه ده‌له‌وه‌ڕێن، پێڕۆی ده‌که‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، بێجگه له له‌تله‌تکردن و پاژکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌هێشتن و له‌نێوبردن و کوژتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد، شتێکی دیکه نییه. کورد نامێنێت و له‌بری کورد، نه‌ته‌وه‌گه‌لی کرمانج، سۆران، هه‌ورامی، فه‌یلی، که‌ڵهوڕ، لوڕ، زازا، ئێزدی، شه‌به‌ک و….خودا ده‌زانی چی دیکه دروست ده‌بن و زمانگه‌لی کرمانجی، سۆرانی، هه‌ورامی، فه‌یلی، که‌ڵهوڕی، لوڕی، زازاکی و …..په‌یدا ده‌بن و جێگه‌ی زمانی کوردی ده‌گرنه‌وه.
ئه‌مڕۆ کورد زمانی ستانداردی خۆی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و زمانه‌یه، که نالی، مه‌حوی، شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی، حاجی قادری کۆیی، مه‌سعوود موحه‌ممه‌د، عه‌لائه‌ددین سه‌ججادی، شوکور مسته‌فا، هه‌ژاری موکریانی، هێمنی موکریانی، گۆران و…پێیان ده‌نووسی و ئێستاش میلیۆنان کورد ڕێچکه‌ی ئه‌وانیان گرتووه‌ته به‌ر و پێی ده‌نووسن، ئیدی باسکردن له هه‌ر گۆڕینێک و له زمانێکی دیکه‌ی ستاندارد و له ئه‌لفبێیه‌کی دیکه، بێجگه له له‌گۆڕنانی زمانی کوردی شتێکی دیکه نییه.
چه‌نده ده‌سه‌ڵاته نابه‌رپرس و گه‌وجه‌که‌ی باشووری کوردستان به‌رپرسن له کوژتتن و له‌نێوبردنی زمانی کوردی، ئه‌و کۆلکه مامۆستا و پرۆفێسسۆر و زمانزانه نه‌زانانه‌ی کوردستان دوو هێنده به‌رپرسن له‌و تاوانه، چونکه ئه‌وان پاساو و به‌ڵگه‌ی سه‌قه‌ت و بیری چه‌وت بۆ ئه‌و کاره ناڕه‌وایه ده‌بیننه‌وه و خه‌ڵکی کورد چه‌واشه ده‌که‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵدێری ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌رپرسی یه‌که‌م و سه‌ره‌کی له‌و قه‌یران و ڕه‌وشه هه‌ره‌خراپه‌ی زمانی کوردی و چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه و ده‌رده‌کانی، له ئه‌ستۆی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستانه، که مه‌سعوود بارزانییه. ئه‌و، ئه‌گه‌ر په‌رۆشێکی بۆ زمانی کوردی هه‌یه، ده‌بێ ئه‌وه بزانێت، که کورد زمانه‌که‌ی پێش هه‌ر شتێکی دیکه‌ی دێت و گرنگترین شتێک، که کورد هه‌یه‌تی، زمانه‌که‌یه‌تی، مه‌سعوود بارزانی، ده‌توانێت به بڕیارێک ئه‌و هه‌را و ماڵوێرانییه ببڕێته‌وه و ئه‌و زمانه کوردییه له‌بار و شیرینه‌ی ئه‌و هێژایانه‌ی پێشتر ناوم بردن، به ڕه‌سمی بکاته زمانی ته‌واوی باشووری کوردستان و ببڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌مه‌ڕ زمانی کوردییه‌وه له باشووری کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێ و پیاده ده‌کرێ، ماڵوێرانییه‌که له‌و گۆڕه‌ی. سڕینه‌وه‌ی هه‌موو بیرگه‌ی کورده و تاوانێکه له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو تاکێکی کورد و خاکی کوردستان و داهاتووی کورد پیاده ده‌کرێ و زمانی کوردی و فه‌رهه‌نگی کورد و نه‌ته‌وه‌ی کوردی تێدا له‌خاچ ده‌درێ.
ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی باشووری کوردستان، بچووکتری خه‌می زمانی کوردی و فه‌رهه‌نگی کوردیان هه‌بووایه و زمانی کوردی‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرتبا، زارۆکه‌کانی خۆیان نه‌ده‌نارده خوێندنگه تایبه‌تییه‌کان، که ساڵانه‌ی خوێندنی تاکه زارۆکێک پتر له حه‌فت هه‌شت هه‌زار دۆلاره و ته‌واوی وانه‌کان و زمانی ئه‌و خوێندنگانه ئینگلیزییه، بۆ نموونه خوێندنگه‌ی شوێفات، که له نێوان هه‌ولێر و پیرمامدایه. له‌وێ منداڵی کامه زله‌به‌رپرست گه‌ره‌که ده‌یبینییه‌وه. هه‌موو خه‌ڵکیش ده‌زانن، که ئه‌و جۆره خوێندنگانه له بنه‌وه چ نه‌خشه‌یه‌کیان هه‌یه و چ لایه‌ن و خه‌ڵکانێک و باوه‌ڕێک له پشتی کار و دید و بارهێنان و پێگه‌یاندن و فێرکردنه‌وه‌کانیانه‌وه‌ن و بۆ چ مه‌رامێک ئه‌و کاره ده‌که‌ن. منداڵانی هه‌ژارانی کوردستان له خوێندنگه‌کانیاندا نه ئاوی خواردنه‌وه و نه ئاوده‌ستی تێدان.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ئه‌م زمانه ستاندارده‌ی ئێستای کوردی نه‌مێنێت و ببێته جووت‌ستاندارد(به دیدی جووتزانایان و جووتسیاسییان و جووتمۆدێرنان و جووتپرۆفێسسۆران و جووتمامۆستایانی کورد) و ئه‌گه‌ر بڕیار بێت، له ته‌نیشت ئه‌م زمان و ئه‌لفبێیه ستاندارده‌ی ئێستای زمانی کوردی‌دا، ئه‌لفبێ لاتینی به‌کار ببرێت و زاراوه‌گه‌لی هه‌ورامی و فه‌یلی و کرمانجی و دملی و هه‌موو ئه‌وانی دیکه‌ش ببنه زمانی ستاندارد و ڕه‌سمی، ئه‌وا من به‌شبه‌حاڵی خۆم زۆرزۆرم پێ باشتره و پێ خۆشتره و پێ ڕاستتره، که کورد ده‌ستبه‌رداری ئه‌م زمانۆکانه‌ی خۆی ببێت و زمانانی عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی ببنه زمانی خه‌ڵکی کورد و شتێک به ناوی زمانی کوردی ته‌نێ له‌نێو ماڵان‌دا بمێنێته‌وه و ئه‌ویش به تێپه‌ڕبوونی کات و ساڵان به‌ره‌به‌ره نه‌مێنێت و له‌به‌ین بچێت. من هیچ له‌م قسه‌یه‌م په‌شیمان نیم، چونکه نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌تایبه‌ت خوێندووانی، هێنده بیرکۆڵ و نه‌زان و گێل و گه‌وج بن، هه‌رگیز شایسته‌ی ژیان و مانه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی نییه.
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
23/9/2011