
( حه‌په‌سان له دوای حه‌په‌سان ……….. یابان له خۆی ئه‌دوێت ) *
له ڕێکه‌وتی ( 11 -3 – 2011 ) زهویلهرزهێکی به‌هێز ، به گوڕی 8،9 هه‌شت و نۆ پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی یابانی هه‌ژاند و شهبۆله وێرانکه‌ره‌که‌ی ( سۆنامی ) به‌دوای خۆیدا هێنا ، ده‌ره‌نجامیش زیانێکی مادی زۆر ، به کاره‌ساتی کووره ئه‌تۆمیه تۆقێنهرهکهشهوه ، ده‌یان هه‌زار قوربانیی لێ که‌وته‌وه ، من له‌م نووسینه‌دا باس له خودی کاره‌ساته سروشتیه ماڵوێرانکه‌ر و زیانه مادی و به‌شه‌رییه قورسه‌که‌ی ناکه‌م ، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت تیشک بخه‌مه سه‌ر ڕه‌وشتی به‌رزو بێوێنه‌ی گه‌لی یابان له‌گه‌رمه‌ی کاره‌ساته‌که‌دا .
– حه‌په‌سان له کاره‌ساته‌که ، حه‌په‌سانێکی گه‌وره‌تر له ئاست ڕه‌وشتی به‌رزی گه‌لی یابانی مه‌زن به‌دووی خۆیدا ده‌هێنێت –
له چاوپێکه‌وتنێکی تهلهڤزوێنیی بی بی سی به‌ریتانی و سی ئێن ئێن ی ئه‌مریکایی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی ئه‌کادیمی وڵاتهپێشکهوتوهکانی دنیا و پسپۆڕ له بواری سلووکی جه‌ماوه‌ر و کۆمه‌ڵناسی له کاتی ڕودانی کاره‌ساتدا ، که نیشته‌جێی وڵاتی یابانن ، سه‌رسامیی خۆیان له‌ئاست به‌رزیی ڕه‌وشتی گه‌لی یابان پێ نه‌شاردرایه‌وه ، بڕوانن ، ئێمه‌ی مرۆڤ له‌گۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کانی خۆماندا چه‌ند سه‌رسامین به ڕه‌وشتی باڵا‌و مرۆڤدۆستی و ژیان دۆستیی که‌سانی ئه‌وروپیی ، که‌چیی ئه‌وانیش له ئاست ڕه‌وشتی به‌رزی گه‌لی یاباندا دۆش داده‌مێنن و ده‌حه‌په‌سێن !!!!!
یه‌کێک له دیمه‌نه هه‌ره جوان و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کان که له که‌ناڵه‌کانی” تی ڤی ” یه‌وه بینیمان …. کرێکاره‌کانی یه‌کێک له کۆمه‌ڵگا بازرگانیه‌کان بوو که له کاتی زه‌ویی له‌رزه‌که‌دا و له بری هه‌ڵهاتن و خۆ قوتارکردن له مه‌رگ ، چۆن خه‌ریکی هه‌ڵگرتنه‌وه و ڕێکخستنی که‌ل و په‌لی ناو کۆگاکه ده‌بن ، هه‌ر وه‌ها فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌نده‌کانی ژووری هه‌واڵ له یه‌کێک له ئێزگه تهلهڤزوێنهکان ، چۆن به هێمنی و به بێ شڵه‌ژان خه‌ریکی ڕاگرتنی مێز و شاشه‌ی تی ڤی و کۆمپیوێترهکانن !!! له‌وانه‌یه هه‌ریه‌ک له ئێمه ، به‌خه‌یاڵ خۆمان له‌وێ ببینینه‌وه ، یه‌کسه‌ر بیر له هه‌ڵاتن و ڕۆح ڕزگارکردن له مه‌رگ بکه‌ینه‌وه ، گه ر به ویژدانه‌وه به‌راوردێکی له‌م جۆره له نێوان ئه‌وان و خۆماندا بکه‌ین ، ئه‌وساکه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت گه‌لی یابان چ گه‌لێکی جوان و له خۆبوردهو بێوێنه‌یه ………
نامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنیی ، به ناونیشانی ( بۆ گه‌لی یابانم خۆشده‌وێ ) پێگه‌شت ، ده‌ڵێن گوایه نامه‌ی سه‌فیری ده‌وڵه‌تێکه باس له سیفه‌ته جوانه‌کانی سه‌رجه‌م گه‌لی یابان ده‌کات له کاتی قه‌ومانی کاره‌ساته‌که دا ، ئه‌و که‌سه له ده خاڵدا ده نووسێت و ده‌ڵێت :
1- هێمنیی :
نه داکورکان و گریانێک ، نه هاوار و سینگ کوتانێک ، ته‌نیا هه‌وری خه‌مم بینی له ڕوخساره‌کاندا .
2- ڕێزکرتن :
به ڕێزه‌وه ، ڕێز له دوای ڕیز ڕاوه‌ستابوون ، بۆ کڕینی خواردنه‌وه و ئاو ، نه قسه‌یه کی ڕه‌قت ده‌بیست ، نه کرداری بریندارکه‌ر ، نه قه‌ره‌باڵغی و پاڵنان .
3- به‌هێزیی :
باڵه‌خانه و ته‌لاره بهرهرزهکان له کاتی زه‌مین له‌رزه‌که‌دا به‌لادا ده‌هاتن و نه‌ده‌که‌وتن .
4- به‌زه‌یی :
هه‌ر که‌سه و به‌شی ئه‌و کاته‌ی خۆی شتی ده‌کڕی ، تا خه‌ڵکی تریش به‌قه‌د پێویستیی خۆی شت و مه‌کی به‌ربکه‌وێت .
5- سسته‌م ( نیزام ) :
له کۆگاکاندا شڵه‌ژان ، بوونی هه‌ر نه‌بوو ، که‌سێک شه‌قامی نه‌بڕی و ڕێی دانه‌خست ، له هیچ شونێک گردبونه وه و قه‌ره‌باڵغی به‌رچاو نه‌ده‌که‌وت ، ته‌نها لێک حاڵیبوونت به‌دیی ده‌کرد .
6- قوربانیدان :
په‌نجا کرێکار له کووره ئه‌تۆمیه‌که‌دا مانه‌وه و ئاوی ده‌ریایان تێدهڕژان !! ئه‌رێ ئه‌و کرێکارانه چۆن پاداشت ده‌درێنه‌وه ؟؟؟؟
7- نه‌رم و نیانیی :
خاوه‌ن چێشتخانه‌کان نرخی خواردنیا دابه‌زاند ،نرخی هۆتێل و مۆتێل و نشینگه ( شوقه ) کان ، له چاوجاران و پێش بوومه‌له‌رزه‌که که‌متر کرایه‌وه‌و دابه‌زێنرا ، ئامێره‌کانی ڕادانی ئاوی زێراب به‌رده‌وام له کاردابوون ، گه‌نج و که‌سه به‌هێزه‌کان چاودێری و گرنگیان به باری ته‌ندروسیی که‌سه لاواز و بێهێزه‌کان ده‌دا .
8- ڕاهێنان :
گه‌وره و گچکه وا ڕاهێنرابوون له کاتی کاره‌ساته‌که‌دا ده‌یانزانی چ ڕفتار و چۆن ههڵسو که‌وت ده‌که‌ن .
9- ڕاکهیاندن :
کارمه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن خۆڕاگریی جوانیان نواند ، بێژه‌ری هیچ و پووچت به‌ر چاو نه‌ده‌که‌وت ، هاندان و خه‌ڵک گه‌رمکردن نه‌ده‌بیسترا ، ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ئارامبه‌خش دهخوێندرایه و په‌خش ده‌کرا .
10- ویژدان :
له کاتی ڕودانی کاره‌ساته‌که‌دا که کاره‌با بڕا ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ شت کڕین له کۆگا و فرۆشگاکاندا بوون ، چ پێداویستیی فرۆشگاکه‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو پاره‌یان لێوهنهگیرابوو ، گه‌ڕاندیانه‌وه سه‌ر ڕه‌ف و جێگاکانی خۆیان و به‌و په‌ڕی هێمنیه‌وه شوێنه‌که‌یان به‌جێ ده‌هێشت .
جا تۆ وه‌ره ، که ئه‌م وانه‌یه‌ت خۆێنده‌وه ئینجا به‌راوردێک له نێو گه‌لی جاپان ( یابان ) و گه‌لی عاره‌ب و ( کورد – و ) بکه‌و ئازابه توشی سه‌رئێشه‌ی قورس نه‌بیت ….. .
ئه‌ی مایه‌ی حه‌په‌سان نیه هه‌ر وه‌ک و ڕۆژنامه‌ی ( دێلی ته‌له‌گراف ) ی له‌نده‌نیی په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه و ده‌ڵێت ( له و پاشاگه‌ردانی و ونبوونی یاسا و خه‌ریک بوونی پۆلیس به فریاکه‌وتنه‌وه ، ته‌نیا یه‌ک دیارده‌ی دزیی و تاڵانیی چیه تۆمار نه‌کراوه ) !!!
چه‌ند هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه که که‌سانێکی یابانیی به چاوی خۆیان بینیویانه و له دیمانه ڕۆژنامه‌وانی و تهلهڤزوێنیهکاندا باسیان کردوه :
– بۆ ماڵ ده‌گه‌ڕامه‌وه ، گه‌وره ژنێ ( من له دڵم نایه‌ت به مرۆڤێکی شێره ژنی وا بڵێم ” پیره ژن ” – و – ) م بینی له به‌ر ده‌رگای داخراوی نانه‌واخانه‌یه‌کدا ڕاوه‌ستابوو ، به خۆڕایی ( بێ به‌رانبه‌ر ) نانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕاگوزه‌ر و برسیدا دابه‌ش ده‌کرد ، ئاا ئه‌وه‌یه مانای یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان .وااااایی ، ئه‌و دیمه‌نه چ دیمه‌نێکی ئارامبهخشبوو هێورکه‌ره‌وه بوو ..
– له فرۆشگایه‌کدا هه‌موو که‌ل و په‌له‌کان داڕووخان ، ئه‌و که‌سانه‌ی که هاتبوون بۆ کڕینی پێداویسته‌کانیان و له سره‌دا ڕاوه‌ستابوون ، شوێنه‌که‌ی خۆیان جێده‌هێشت و شتکانیان هه‌ڵده‌گرته‌وه و ده‌یانخسته‌وه سه‌ر ڕه‌فه‌کان و به بێ پاڵهبهستۆکردن و بێ ڕیز تێکدان ، زۆر به‌هێمنی ده‌گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌کانی خۆیان و به‌قه‌د پێویستیی ئه‌و ڕۆژه شتیان ده‌کڕیی .
– له شوێنێکی تری شه‌قامێکدا ، ژنێک لافیته‌یه‌کی به‌رزکردبوه‌وه له‌سه‌ری نووسیبوو ( تکایه گه‌ر ده‌ستی ئاوت هه‌یه ، وه‌ره ماڵی ئێمه ئاوده‌سته‌که‌مان به کار بههێنه )
– له ( دزنی لاند ) شیرینه مه‌نیان به بێ به‌رانبه‌ر دابه‌شده‌کرد ، بینیم کچه قوتابیه‌کان به په‌له ده‌چوون له‌و شیرینهمهنییهیان وه‌رده‌گرت و به په‌له‌تر ده‌یان برد بۆ بنکه‌ی فریاکه‌وتن و دابه‌شیان ده‌کرد به‌سه‌ر منداڵه وردیله‌کاندا .
– هاوڕێیه‌کم ویستی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوه یارمه‌تییه‌ک پێشکه‌ش بکات ، بۆیه له‌سه‌ر لافیته‌یه‌کی نووسی ( گه‌ر پێت خۆشه فرموو با به ئه‌م ماتۆڕ پاسکیله‌ی خۆم بتگه‌یه‌نمه‌وه ماڵ ) ئه‌م هاوڕێیه‌م به خۆی و لافیته‌که‌ی و ماتۆڕپاسکیلهکهیهوه ، به‌به‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌وه ڕاوه‌ستا تا نه‌فه‌رێکی تووش بوو بۆ شوێنێکی زۆۆر دوور له ناوچه‌ی ( توکوروزاوا )ی گواسته‌وه .
-چوم به‌نزین بکه‌م ، کرێکاره‌که‌ی به‌نزینخانه هاته پیریمه‌وه و به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی شیرینه‌وه پێ وتم ( ته‌نیا ده‌توانم 30 له‌تر به‌نزینت بده‌مێ ، ڕازی ده‌بی ؟؟!!) منیش پێم وت : چۆن ڕازی نابم ؟زۆۆر سوپاسیشت ده‌که‌م .
– منداڵێکم بینی سوپاسی شۆفێری پاسه‌که‌ی کرد و پێی وت (زۆر سوپاس بۆ دوێنێ شه‌و که شهمهنهفهرهکانتان خسته کار و ئێمه‌تان پێ گوازته‌وه ) قسه و سوپاسی ئه‌و منداڵه ژیره فرمێسکی شادیی زایانده چاوی شۆفێره‌که .
– ڕێک و پێکی و هێمنی ڕیزبهستوان له پێش کابینه‌ی ته‌له‌فۆنی گشتیی هه‌ر باس نه‌ده‌کرا ، هه‌رکه‌سه و به که‌مترین ماوه و کورتترین ده‌ربڕین هه‌واڵی سه‌لامه‌تیی خۆی ده‌گه‌یان خاو خێزانی تا بواری قسه‌کردن بۆ که‌سێکی تر خۆشبکات ( ئه‌مه قسه‌ی کچه هاوڕێیه‌کی بێگانه‌م بوو که به چاوی خۆی بینیبوی .)
– ( سنتوری ) کۆمپانیای شه‌ربه‌ت ، به خۆڕایی شه‌ربه‌تی دابه‌ش ده‌کرد …کۆمپانیایه‌کی خوارده‌مه‌نیی یه‌ک ملوێن قوتووی ڕشته ( شه‌عریه ) و شۆربا ی به بێبه‌رانبه‌ر دابه‌شکرده سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌دا .
…..
له کۆتاییدا ، له‌وانه‌یه پرسیاری ئه‌و منداڵه‌مان بکه‌وێته بیر که له فلیمێکی خه‌یاڵییدا سۆپه‌رمان ده‌بینیت هه‌ڵده‌فڕێت ، پێی سه‌رسام ده‌بێت و له دایکی ده‌پرسێت ( ئه‌رێ دایه که‌ی منیش ده‌توانم بفڕ‌م ؟؟ ) دایکه له مناڵه‌که ده‌ڕوانێت و ده‌زانێت سۆپرمان له خه‌یاڵی منداڵه‌که‌یدا نموونه‌ی مرۆڤی چاکه‌خواز و خێر و خۆشیه بۆ که‌سانی تر ، بۆیه دایکه‌که له‌دڵی نایه‌ت منداڵه‌که‌ی بێ ئومێدی بکات و پێی ده‌ڵێت ( که گه‌وره بوویت تۆش ده‌توانیت بفڕیت کۆرپه‌که‌م ) ….ئه‌رێ بشێ ئه‌م منداڵه ( گه‌له )ی ئێمه‌ش گه‌وره بێت ؟؟ ئه‌ی تۆ بڵێی ڕۆژێک ئێمه‌ش خۆنه‌ویستیی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ڕۆحماندا و له خۆشیی و ناخۆشیدا خه‌ڵکمان له بیر نه‌چێت و خۆشمان بوێن .
* ئه‌م نوسینه ، به‌ده‌سکاریه‌وه ، کورتکراوه‌ی وتارێکی عاره‌بیی نووسه‌ر( منی درویش )ه و له ئه‌نترنێت وه‌رگیراوه .
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی : حه‌مه سه‌عید که‌لاری