
نامۆبوون به‌رابه‌ر به واقیع
حه‌یرانى گۆڕستانه‌كه
ساڵه‌كان،
وه‌ك فیشه‌كى ته‌قیو
له به‌رده‌ممن:
بۆنى خوێن و
بۆنى تارمایییان لێ دێ!
به هیچكوێدا گوزه‌رم نه‌كردووه
ڕۆژژمێر و
ده‌فته‌رى یاداشتم نییه
سڵاو له شمه‌كى خۆم ناكه‌م
شانه په‌نجه‌كانمه
به مندا وه‌ره خواره‌وه
له تونێڵه‌كه‌دا، له سه‌ره‌وه
كڵاشینكۆفێك سیگار ده‌كێشێ
كه هاتییه خواره‌وه،
مشكه باڵداره‌كان و
سیساركه مۆمیاكراوه‌كان و
ته‌یره‌لئه‌بابیله‌كان ده‌بینى:
به ده‌م حه‌یرانگوتنه‌وه
گه‌سك له پاشماوه‌م ده‌ده‌ن
به درێژاییى ژیان
مرۆڤى به جێماوى نیانده‌راڵ نه‌بووم
ئێسكى برۆدسكیم
له شانه كه‌وناره‌كانم دا هه‌ڵگرتووه
– ئێره كوێیه؟!
ده‌قى ئه‌ده‌بى له تواناییدا هه‌یه زۆر شتى پێ ده‌رببڕدرێت. ده‌قى نایاب ئه‌و ده‌قه‌یه، که پرسیار له کن خوێنه‌ر دروست بكات و وای لێ بكات بیربكاته‌وه. نووسه‌ر، كاتێك تماشای ده‌ورووبه‌رى خۆى ده‌كات، زۆر شت ده‌بینێ و كارى لێ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندنه‌وه و بینینه‌ى خۆى هه‌یه‌تى بۆ شته‌كان- دیارده‌كان، ده‌توانێ ده‌قى نایاب بئافرێنێت، بۆیه ئه‌ركى نووسه‌ر [شاعیر]ه: له كاتى نووسینى ده‌قێكدا، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا نه‌بێ، که چه‌ند وشه‌یه‌كمان بۆ ڕیز بكات و پێمان بڵێ ئه‌مه شیعره. ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕى گه‌مژه‌یى و ناتێگه‌ییشتوویی شاعیره، که به‌م چه‌شنه بیربکاته‌وه.
شاعیر، داهێنان و یاخیبوون و جوانى ده‌قه‌كه‌ى له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که بزانێت ئه‌و ده‌قه تا چه‌ند هه‌ڵگرى ناوه‌ڕۆكێكى فیكریى مه‌زنه. یاخیبوونێك به ڕووى هه‌لومه‌رجى واقیعى باڵاده‌ستدا بته‌قێته‌وه. لێره‌وه ده‌توانین بڵێین: ده‌قى تازه و نایاب، خۆى به‌یان ده‌كات. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شاعیر به گژ هه‌موو شتێكى واقیعدا بچێته‌وه، بۆیه “نووسه‌ر ده‌بێ به‌رده‌وام بێژنگێكى به ده‌سته‌وه بێت، به ناوى بێژنگى تێفكرین و جوانیی عامى ئینسانى، ئه‌و شتانه‌ى كه خۆى ده‌یانكا به ده‌ق و ده‌یانكا به هه‌وێنى ده‌قه‌كه‌ى، ده‌شێ له‌و بێژنگه بدرێن” (1) كه‌واته هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌ك شایانى ئه‌وه نییه شاعیر بۆ ئافراندنى ده‌ق كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرێت، به زانینی ئه‌م قسه‌یه، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، ده‌ق ده‌بێته ده‌قێكى نایاب و خوێنه‌ر ده‌خاته نێو بیركردنه‌وه‌یه‌كى قووڵه‌وه.
ئه‌م ده‌قه‌ى سه‌ره‌وه، که ناوى (حه‌یرانى گۆڕستانه‌كه)یه و نووسه‌ره‌که‌ی (ڕابه‌ر فاریق)ه، تا ئێستا له هیچکام له بڵاوکراوه‌کاندا، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. له نێو ئه‌م ده‌قه‌دا هه‌ست به نامۆبوون و غه‌ریبیی شاعیر ده‌كه‌ین، له‌و شوێنه‌ى تێیدا ده‌ژى. ئه‌م نامۆبوونه‌ش تووشى ڕه‌شبینیی كردووه. له‌وێوه به خاك و ته‌نانه‌ت به خود و ڕابردووى خۆى نامۆیه. ده‌كرێ بپرسین: نامۆبوون چییه؟ چى وا له كه‌سێك ده‌كات، که له نێو كۆمه‌ڵگه و خاكى خۆیدا هه‌ست به نامۆیى بكا؟ شاعیر بۆ نامۆ ده‌بێ؟ ئایا به ڕاستى ئه‌و واقیعه شایانى ئه‌وه‌یه، که مرۆ تێیدا نامۆ بێت؟ ئه‌م پرسیارانه و چه‌ند پرسیارێكى تر، له كاتى كردنه‌وه‌ى كۆده‌كانى ئه‌م ده‌قه‌ى سه‌ره‌وه‌دا به‌ره‌وڕووم بوونه‌وه، که هه‌وڵ ده‌ده‌م له خواره‌وه‌دا، له ڕێی خوێندنه‌وه‌ی دیوه شاراوه‌کانی ده‌قه‌که‌وه، و‌ڵامیان بده‌مه‌وه.
با سه‌ره‌تا له نێونیشانى شیعره‌كه، که (حه‌یرانى گۆڕستانه‌كه)یه، ده‌ست پێ بكه‌ین. ئه‌م نێونیشانه، نێونیشانێكى سرنجڕاكێشه، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ى که هه‌ڵگرى فیكرێكی شاراوه‌یه، فیكرێك له دواى نێونیشانه‌كه‌وه خۆى حه‌شارداوه. گۆڕستان ماناى خۆى هه‌یه. شوێنێكه تایبه‌ت به مردوان. مرۆى زیندووى تێدا ناژى. شاعیر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ى خۆى به گۆڕستان ده‌چوێنێ، واقیعێك، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، بوونێكى چه‌شنی گۆڕستانیی هه‌بێت، ده‌بێ چ حه‌یرانێكى بۆ گوتن هه‌بێ؟ ئه‌م ته‌كنیكه به شێوه‌یه‌كى هونه‌رى به كار بردراوه، حه‌یرانگوتنى ئه‌م گۆڕستانه، خودى ده‌قه شیعرییه‌كه‌یه.
هه‌موومان ده‌زانین مردووانى نێو گۆڕستان، دواى مردنیان، ڕابردوویه‌ك، واقیعێكیان نامێنێ، یان چیتر خاوه‌نى ڕابردوویه‌ك نین، چونكوو ده‌گه‌ڵ مردنیان، هه‌موو شتێكیان لێ سڕدراوه‌ته‌وه؛ خاڵین له واقیع و له ڕابردوو. به مانایه‌كى تر ده‌توانین بڵێین: شاعیر خۆى به گۆڕستانێك چوواندووه، كه هه‌ست ناكات له‌و ژیانه‌ى تێیدا ده‌ژى [به ڕابردوویشیه‌وه] خاوه‌نى هیچشتێك بێت. به مانایه‌كى تریش: كه‌سێكه خاڵییه له هه‌ر بیره‌وه‌رییه‌ك، بۆیه هاوار و شیعره‌كه‌ى حه‌یرانگوتنه‌كه‌ین، چونکوو له سه‌روه‌ختێکدا که مرۆ ته‌نیا ده‌بێ، هه‌وڵ ده‌دا شتێک بئافرێنێ، که لێره‌دا حه‌یرانه.
له خۆداماڵینى ساڵانى ڕابردوو و خۆبێڕابردوو هێشتنه‌وه، بیرێكى ته‌واو یاخیبووانه‌یه. به لایه‌كى تردا: بیركردنه‌وه‌یه‌كى ڕه‌شبینانه‌شه. ده‌كرێ شاعیر له‌و ساڵانه‌ى ڕابردووى په‌شیمان بێت، بێگومان ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك فاكته‌رى هه‌ن: كاتێك شاعیر ئاوڕ له ڕابردووى خۆى ده‌داته‌وه، هیچ جوانییه‌كى تێدا به دى ناكات، ته‌نانه‌ت ترووسكایییه‌كى ماناى ژیانى تێدا به‌رچاو ناكه‌وێ. بێگومان ئه‌م ڕه‌شبینى و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی شاعیر له‌وێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه؛ له‌و ساڵانه‌دا، به ته‌نیا شه‌ڕ بوونى هه‌یه؛ ناشرینى بوونى هه‌بووه:
ساڵه‌كان
وه‌ك فیشه‌كى ته‌قیو
له به‌رده‌ممن:
بۆنى خوێن و
بۆنى ده‌رپێ و
بۆنى تارمایییان لێ دێ
ئه‌و ساڵانه‌ى شاعیر [ژیانى ڕابردووى] له جیاتى ئه‌وه‌ی که بۆنى دیموكراسى و بۆنی ئازادییان لێ بێ، بۆنى خوێنیان لێ دێ. بۆنى خوێن، بۆنێكه له نێو هه‌ر میلله‌تێك هه‌بێ، ئه‌و میلله‌ته هه‌میشه له پاشه‌كشه‌دا ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تةماشای ساڵه‌كانى شه‌ڕى یێكه‌م و دووه‌مى گێتى بكه‌ین، ده‌بینین که نووسه‌رانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌و ساڵانه [كه بۆنى خوێنیان، یاخۆ فیشه‌کیان لێ ده‌هات] چ داهێنان و چه‌ندجۆر جوانییان ئافراند. لێ نووسه‌رانى ئێمه، له كه‌ره‌سته‌یێکی وه‌ک [بۆ نموونه] شه‌ڕى ناوخۆدا، چ ده‌قێكیان ئافراندووه؟ چ داهێنانێكیان به‌رهه‌م هێناوه؟ چونكوو له‌م ناشیرینییانه، ده‌توانین ده‌قى نایاب به‌رهه‌م بهێنین. بۆیه شاعیر لێره‌دا ڕه‌شبینى ڕووى تێده‌كات، ئه‌مه‌ش له لایه‌كه‌وه بێده‌سته‌ڵاتیی شاعیر نیشان ده‌دات، كه ناتوانێ ڕووبه‌ڕووى ئه‌و به‌تاڵى و ناشیرینییانه‌ى ساڵه‌كان ببێته‌وه؛ ده‌بووایه شاعیر هه‌وڵى دابا سوود له كه‌ره‌سته‌كانى ئه‌و ساڵانه وه‌رگرێ بۆ ئافراندنى به‌رهه‌مى نایاب، نه‌وه‌ك به‌رابه‌ریان نامۆ بێ.
“لاى هه‌ریه‌ك له (هۆبز) و (لۆك)، نامۆبوون له ڕووه پۆزه‌تیڤه‌كه‌یدا كرده‌یه‌كى ویستخوازانه و ئازادانه‌یه، به مانایه‌كى دیكه: قوربانیدانى تاكه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى و سووده گشتییه‌كانى كۆمه‌ڵگه” (2) كه‌واته نامۆبوونى شاعیر به‌رابه‌ر به ئه‌و ساڵانه، قوربانیدانیه‌تى به ڕابردووى خۆى. بڵام تا چه‌ند شاعیر ئه‌م قوربانیدانه‌ى له پێناو سوودى كۆمه‌ڵگه‌دا كردووه؟ ئه‌مه ده‌كرێ له كۆتاییی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا و‌ڵامى بده‌ینه‌وه. ئه‌م نامۆبوونه‌ى شاعیر به‌رابه‌ر واقیع، گه‌وره‌تر ده‌بێت، كاتێك شاعیر به‌رده‌وام ده‌بێت و گوێ به سوودى گشتى نادات:
به هیچكوێدا گوزه‌رم نه‌كردووه
ڕۆژژمێر و
ده‌فته‌رى یاداشتم نییه
ئه‌مه گه‌ییشتنه به‌وپه‌ڕى ڕه‌شبینى و نامۆبوونى شاعیر، كاتێك تماشاى ژیانى ڕابردووى ده‌كات؛ کاتێک، که هیچ شتێكى تێدا نابینێته‌وه. تماشا ده‌كا هه‌موو ڕۆژه‌كان، هه‌موو مانگه‌كان، هه‌موو ساڵه‌كان دووپاته‌ن و به یێكتر ده‌چن، هیچییان جوداوازییان له‌گه‌ڵ ئه‌وی پێش خۆیدا تێدا به دی ناکرێ، یاخۆ تێیدا نییه، بۆیه شاعیر به‌رابه‌ر ئه‌و ساڵانه نامۆ ده‌بێ و به هى خۆى نازانێ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ڕه‌شبینى. تماشاى دواوه‌ى خۆى ده‌كا: هیچ ساتێك نییه شایانى نووسینه‌وه بێت. بۆیه بێ یاداشت و بێ یاده‌وه‌رییه. ئه‌مه‌ش وا له شاعیر ده‌كا، تووشى گۆشه‌گیریى خودى ببێت؛ وه‌كوو نامۆیه‌ك له ڕابردووى ده‌ڕوانێ. ئه‌م ڕوانینه به‌رابه‌ر ساڵه به‌تاڵه‌كانى ژیانى ڕابردووى، وای لێ ده‌كا به‌رابه‌ر به ژیانى داهاتوویشی، بیربكاته‌وه، كاتێك بیری كرده‌وه و توانیی سوود له‌م نامۆبوونه‌ى خۆى [به‌رابه‌ر به ژیانى ڕابردووى خۆی] وه‌ربگرێ، ئه‌وا ده‌توانێ بۆ ژیانى داهاتووى، جوداواز بێت؛ به شێوه‌یه‌كى تر بیربكاته‌وه له ئاینده‌ى خۆى و جۆرێک له تاکڕه‌وبوون به‌رهه‌م بهێنێ. فڕیدانى به‌رگى ڕه‌شبینى و نامۆبوون بۆ ساڵانى داهاتوو، ئومێد به کارئه‌کته‌ری نێو شیعره‌که ده‌به‌خشێ. کارئه‌کته‌ری نێو ئه‌م شیعره، به هۆی دیدێکی قووڵه‌وه، که به هۆیه‌وه ورد بڕوانێ، هیواى پێ ده‌به‌خشرێ، چونکه كاتێ تماشاى داهاتوو ده‌كا، ده‌توانێ خۆى بدۆزێته‌وه. دۆزینه‌وه‌ى خود، دوركه‌وتنه‌وه‌یه له نامۆبوون، هه‌رچه‌ند شاعیر نامۆبوونى به ساڵانى ڕابردوویه‌وه‌ك وه‌كوو ڕێیه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى خود، به كار ده‌بات. شاعیر پرسیار دروست ده‌كا، ئه‌مه‌ش خاڵێكى زۆر گرنگه، چونكوو هه‌م نامۆبوونى وه‌كوو ڕێیه‌كیش به‌ره‌و دروستبوونى پرسیار به كار بردووه؛ پرسیار بیركردنه‌وه ده‌خاته جووڵه‌وه:
– ئێره كوێیه؟!
ئه‌م پرسیاره لووتكه‌ى نامۆبوونه. كاتێك شاعیر له ده‌ورووبه‌رى خۆى ده‌ڕوانێ، هه‌موو شته‌کان به‌و نامۆن. “ئێر كوێیه؟”، پرسیارێكى زۆر گه‌وره‌یه، فیكرێكى گه‌وره له نێو ئه‌م دێڕه‌دا خۆى حه‌شارداوه، که ده‌توانین بڵێین: قورساییی شیعره‌كه لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ، یاخۆ هه‌موو جوانییه‌کانی ده‌قه‌که‌ی تێدا چڕ کراوه‌ته‌وه. ئا لێره‌دا خوێنه‌ر تووشى ڕاچڵه‌كین ده‌بێ. ئه‌م پرسیاره دوا هه‌ناسه‌ى حه‌یرانى گۆڕستانه‌که [شاعیر]ه. شاعیر به‌ره‌و ئاڵۆزیی ده‌روونى ده‌بات، یان به‌ره‌و نه‌خۆشیى شیزۆفینیا. نامۆبوونى شاعیر به خاك و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆى، ماناگه‌لى لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و خاك و شوێنه ده‌بێ تووشى داڕمان و وێرانییه‌كى گه‌وره‌ى فه‌رهه‌نگى و ئه‌ده‌بى و ته‌نانه‌ت عه‌قڵییش بووبێته‌وه. ئه‌مه‌ش له ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، که شاعیر له هه‌موو شوێنێكدا [بۆ نموونه] (كڵاشینكۆف) و جۆره‌كانی تر‌ى چه‌ك ده‌بینێ. له خواره‌وه‌دا وێنه‌یه‌كى زۆر جوانى شیعرى ده‌که‌وێته به‌رده‌ممانه‌وه:
له تونێڵه‌كه‌دا، له سه‌ره‌وه
كڵاشینكۆفێك سیگار ده‌كێشێ
سیگاركێشانى كڵاشینكۆف، داته هه‌میشه داگیرسانییه‌تى؛ هه‌میشه هه‌بوونی بۆنى بارووت و ئاگر ده‌گه‌یه‌نێ. ڕابردوویه‌ك كڵاشینكۆف تێیدا حوكم بكا و هه‌میشه داگیرسابێ، بێگومان شاعیر خۆى به مرۆى ئه‌م ڕابردوویه‌ک نازانێ، چونكوو شوێنێكى بۆ مرۆ تێدا نییه، که بتوانێ به شێوه‌یێکی ته‌ندروست بیربکاته‌وه، به‌ڵکوو هه‌موو شته‌کان، له هه‌موو به‌ها مرۆیییه‌کان داماڵدراون. شوێنێك خاڵى بێ له به‌ها مرۆییه‌كان، ئێستێتیكا، هونه‌ر، ئه‌ده‌بیات، ئه‌وا شاعیر خۆى به دانیشتووی ئه‌و شوێنه نازانێ، بۆیه به نامۆیییه‌وه ده‌پرسێ: “ئێره كوێیه؟!”.
یاخیبوونى شاعیر له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ، که خۆى به پاشماوه‌ى مرۆكان نازانێ، ئه‌و مرۆیانه‌ى ته‌نیا له زمانى ئاگر و چه‌ك ده‌زانن، نه‌ك زمانى هونه‌ر و شیعر و چیرۆك و ڕۆمان. شاعیر خۆى به ئێسكى برۆدۆسكى ده‌زانێ: برۆدۆسكى که له زیندان و دادگه بووه، بۆیه شاعیر له هه‌موو شته‌كانى وڵات یاخی ده‌بێ. لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ: كه‌سێك پرسیارێكى له‌و جۆره ده‌كا، که له کۆتاییی شیعره‌که‌دا [و له شوێنێکی پێویستدا] هه‌یه، كه هه‌موو شتێك به‌رابه‌ر به خودى خۆى، به‌رابه‌ر به بیركردنه‌وه‌ى خۆى، به نامۆ بزانێ.
ئه‌م ده‌قه هه‌ڵگرى فیكره‌ى یاخیبوونه، یاخیبوونێك ڕه‌فزى هه‌موو ژیانى خۆى ده‌كا، ئه‌مه‌ش له پێناو خوڵقاندنى جوانیی تر. لێره‌وه، شاعیر ڕووبه‌ڕووى ناشیرینییه‌كانى ئه‌و شوێنه ده‌بێته‌وه، که تێیدا نیشته‌جێیه، دواتریش په‌یامه‌كه‌ى ده‌داته هه‌موو مرۆڤه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه یاخین و نكۆڵى له هه‌موو ساته دزێوه‌كانى ڕابردوویان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى کارى جوانتر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ، له پێناو خوڵقاندنی جوانییدا.
حه‌مه مه‌نتك
سه‌رچاوه‌كان:
1. دیالۆگ و داهێنان، عه‌بدولخالق یه‌عقووبى، كۆمه‌ڵه‌وتووێژى ئه‌ده‌بى، ده‌زگاى موكریانى، 2009، هه‌ولێر، ل154.
2. شه‌ڕى زمان له پێناو ته‌ئویلكردنى ده‌قدا، عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى سلێمانى، سلێمانی، 2010، ل87.