بینه‌رو شانۆ …گۆران عه‌لی كه‌ریم
یه‌كێك له‌خه‌ونی نمایشكاران بینه‌ره‌كه‌یه‌تی هه‌ڵبه‌ته بینه‌ریش چه‌ندین ئاستی جیاوازی هه‌یه به‌پێی ئه‌م ئاسته جیاوازانه ده‌كرێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرێت. یه‌كێك له‌سه‌رمایه‌كانی شانۆكارانی ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردو بینه‌ره‌كه‌یانه ئه‌وبینه‌ره‌ی كه‌هه‌میشه ئامه‌ده‌بون له‌نێو هۆڵه‌كانیاندا . به‌ڵام پرسیاری من ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م بینه‌ره چی لێهاتو بۆكوێوه‌چو؟ چه‌ند وه‌ڵامێكی باو هه‌یه هه‌ندێك پێیان وایه له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی و كه‌سانێكی تریش ده‌یگه‌رێننه‌وه بۆ بابه‌تی نمایشه‌كان و بۆچونێكی تریش ئه‌وه‌یه به‌هۆی سینه‌ماو پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه بینه‌ری شانۆ له كه‌مبوندایه.ئه‌م بۆچونانه كۆمه‌ڵێ گریمانه‌ن كه‌تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌كراوه . به‌ته‌نها چه‌ند بۆچونێكن كه شانۆكارانی سه‌ده‌ی رابردو له چاوپێكه‌تنه‌كانیاندا ئاماژه‌یان پێداوه. بۆیه ده‌كرێت له‌ئێستادا به‌ده‌ر له‌م بۆچونانه بۆچونی ترمان هه‌بێت. چونكه ناكرێته كاتێك كۆمه‌ڵگایه له‌هه‌وڵی بونیادی كلتوری كۆمه‌ڵگاكه‌یدابێت كه‌چی له‌زه‌مه‌نێك له‌زه‌مه‌نه‌كاندا ئه‌م بونیاده هه‌ره‌س بێنێت و له خاڵی سفره‌وه ده‌ست پێبكرێته‌وه. به‌بروای من ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین كه ئایا شانۆ توانیویه‌تی ره‌گێكی كلتوری بۆخۆی دروست بكات له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا؟ به‌راستی ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه‌ده‌بێت به‌رله‌هه‌موشتێك له خۆمانی بكه‌ین . ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌مانگه‌یه‌نێته به‌رده‌م (شانۆ و بینه‌ر) بینه‌ر ئه‌كه‌سه نیه له‌شوێنێكدا ده‌ست پێبكات و له شوێنێكدا كۆتای پێبێت به‌ڵكو بینه‌ر ئه‌وكه‌سه‌یه كه هه‌میشه و بۆ ئه‌به‌د له‌گه‌ڵ شانۆدا ده‌ژی و بونی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا لای ئێمه نه‌بۆته نه‌ریت په‌یوه‌ندی به‌و میژووه كلتوریه‌وه هه‌یه كه نه‌مان توانیوه وه‌ك شانۆ بۆخۆمانی دروست بكه‌ین. بۆیه ده‌كرێ بڵێم سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌بینه‌ره‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ شانۆدا ئه‌م پاشخانه كلتوریه‌یه. تائه‌م ساته وه‌خته شانۆی كوردی نه‌یتوانیوه ره‌خنه‌گر دروست بكات چونكه هه‌میشه ئه‌ركی بینه‌ر پێكه‌نین یان گریان بووه. نه‌یتوانیوه به‌جدی به‌شداری پرۆسه نمایشیه‌كه بكات هه‌میشه له‌نێوان نمایش و بینه‌ردا دیواری گه‌وره هه‌بوه (هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم له‌ودیواری چواره‌مه نیه كه‌لای ستانسلافسكی هه‌یه) بۆیه ده‌بینین به‌درێژای ته‌مه‌نی شانۆی كوردی هه‌میشه به‌تاڵاییه‌ك هه‌بوه له‌نێوان بینه‌رو شانۆدا زۆرجا ئه‌م به‌تاڵاییه درێژ بۆته‌وه تائاستی لێكترازان و دوركه‌تنه‌وه له‌یه‌كتر به‌جۆرێك كه هۆڵه‌كان به‌تاڵ له‌بینه‌ر. ئه‌مه به‌دیوێكیاندا به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا شانۆكاران زۆر كه‌م نمایشیان پێشكه‌ش ده‌كرد و ده‌چونه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ئه‌م حاڵه‌تانه وایكرد كه بینه‌ر نامۆبێت به‌شانۆو شانۆش نامۆ به‌بینه‌ره‌كه‌ی.بێگومان بۆ نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌م دوانه تۆراوه پێویستمان به‌وه‌یه به‌رده‌وام نمایش پێشكه‌ش بكرێت تاوه‌كو شانۆ ببێته پێداویستیه‌كی ژیانی رۆژانه‌مان به‌ڵام نمایشه‌كانمان ده‌بێت هه‌ڵگری دیدێكی هونه‌ری و فكریبێت ره‌نگه هه‌ندیك جار نمایشێك دڵی به بینه‌ره زۆره‌كه‌ی خۆشبێت به‌ڵام ئه‌م دڵ خۆشییه له‌شوێنێكدا كۆتای پێدیت ئه‌ویش ئه‌و كاته‌یه كه یه‌ك دێری له‌سه‌ر نه‌نوسرێت. به‌بروای زۆرێك له شانۆكارانی كورد كێشه‌ی شانۆ بینه‌ره به‌ڵام نابێت شه‌ری ژماره‌ی بینه‌ر بكه‌ین به‌ڵكو ئێمه ده‌بێ قسه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بینه‌ر بكه‌ین . ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه شانۆكه‌مان پێویستی پێیه‌تی چونكه گه‌ر بینه‌ره‌كه‌مان هۆشیاربوو ئه‌وا شانۆكه‌شمان له داهێناندا ده‌بێت