كچۆڵه شقارته‌فرۆشه‌كه
هانس کریستییه‌ن ئاندرسن….
وه‌رگێڕانی: كه‌ریم تاقانه (سوید)…..
شه‌وی ژانویه بوو. به‌فر به‌توندی ده‌باری. نیوه‌ی شه‌و بوو. کچێک خۆی گرمۆڵه کردبوو‌و هێدی، هێدی ڕێی ده‌کرد.. کچۆڵه‌که زۆری سه‌رما بوو. پێڵاوی له‌پێ‌دا نه‌بوو. دایکی نه‌مابووو بابیشی پیاوێکی چاک نه‌بوو؛ هه‌رچی پاره‌ی هه‌بوو، خه‌رجی مه‌ی‌و مه‌یخواردنه‌وه‌ی ده‌کرد. له‌به‌ر ئه‌وه، کچه پێڵاو‌و کڵاوی نه‌بووو جله‌کانی شڕو دڕا‌و بوون. چه‌ند پاکه‌ته شقارته‌یه‌کی له‌نێو به‌روانکه شڕه‌که‌ی‌دا هه‌ڵگرتبوو. ده‌مه‌و به‌یان هه‌تا شه‌و شقارته‌کانی به‌م لاو به‌ولادا گێڕابووو هه‌ر هاواری کردبوو:
– وه‌ره بۆ شقارته، شقارته.. کاکه، بۆ خاتری خودا شقارته‌یه‌کم لـێ‌بکڕه!…
به‌ڵام که‌س شقارته‌ی لـێ‌نه‌کڕیبوو. ته‌نانه‌ت یه‌ک ((تمه‌ن))یشی ده‌رنه‌هێنابوو. زۆری برسی بوو. له شه‌فه‌قه‌وه تامی هیچی نه‌کردبوو. کزه‌یه‌ک ده‌هات‌و به‌فره‌که‌ی به ڕوخساری‌دا ده‌دا. به‌فر ده‌چووه نێو شان‌و ملی کچۆڵه‌که‌و زیاتر ده‌یهێنایه دانه‌چۆقه.
ماندوو بوو. قاچه‌کانی به دوای‌دا نه‌ده‌چوون. نه‌یده‌توانی چیدی به‌ڕێوه بچێ. چووه قوژبنی دیواری نێوان دوو ماڵه‌وه‌و، دانیشت. داوێنه شڕه‌که‌ی به سه‌ر قاچه سڕه‌کانی‌دا ڕاکێشا. ده‌سته‌کانی به‌ته‌واوی ڕچابوون. شقارته‌کانی به‌باشی پێ‌هه‌ڵنه‌ده‌گیرا. بیری کرده‌وه ئه‌گه‌ر شقارته‌یه‌ک دابگیرسێنێ، ده‌سته‌کانی گه‌رم ده‌بنه‌وه. ته‌ڵه شقارته‌یه‌کی ده‌رهێنا‌و دایگیرساند. چه‌نده ڕۆشناییی هه‌بوو. چه‌نده جوان بوو.. چه‌نده دڵگیر بوو. هه‌روا که له گڕی شقارته‌که‌ی ده‌ڕوانی، خه‌یاڵی کرد له‌نێو ژوورێک‌دایه. له ژووره‌که‌دا دانیشتبوو‌و له‌به‌ر سۆبه دیوارییه‌که‌دا قاچی گه‌رم ده‌کرده‌وه. ماشه‌ی سۆبه ستیله‌که بریقه‌ی ده‌هات. چوار ده‌وری سۆبه‌که، مادده‌یه‌کی برنجه‌یی جوانی هه‌بوو. هه‌موو شتێک ڕاسته‌قینه بوو. کچۆڵه‌که قاچه‌کانی ڕاکێشا تا گه‌رم بنه‌وه‌و خوێنیان تێ‌بزێ، به‌ڵام شقارته‌که کوژایه‌وه‌و ژووره‌که له پێش چاویدا نوقم بوو.
شقارته‌یه‌کی‌دیکه‌ی داگیرساند‌و سه‌یری کرد. ئه‌مجاره ژوورێک‌و مێزێکی گه‌وره‌ی بینی که سفره‌یه‌کی سپیی له سه‌ر داخرابوو. ئه‌وه‌ی مرۆڤ حه‌ز به خواردنی ده‌کا، له سه‌ر مێزه‌که هه‌بوو. له‌و سه‌ری مێزه‌که‌وه قازێکی خرپن‌و قه‌ڵه‌و دانرابوو که له ته‌نووردا سوور کرابۆوه. هه‌روا چاوی بڕیبووه قازه‌که؛ قازه‌که له مێزه‌که هاته‌خواره‌وه‌و هه‌ڵقون هه‌ڵقون هات بۆ لای. چه‌قۆ‌و چنگاڵێک له‌سه‌ر سینگی قازه‌که‌دا بوون. وه‌ک بڵێی خه‌ریک بوو خوڵکی کچۆڵه‌که‌ی ده‌کرد نه‌ختێکی لـێ‌بخوا. له‌پڕ شقارته‌که کوژایه‌وه. کچۆڵه‌که به خۆدا هاته‌وه‌و دیتی هه‌روا له‌په‌نای دیواره سارد‌و شێداره‌که‌دا دانیشتووه.
هه‌میسان شقارته‌یه‌کی داگیرساند. ئه‌مجاره وای خه‌یاڵ کرد له‌ژێر داری گه‌وره‌ی کریسمس‌دا دانیشتووه.. له‌و دارانه که ئه‌و شه‌وه له به‌رده‌رگای ماڵێکی گه‌وره‌دا دیتبووی. به‌ڵام ئه‌م داره گه‌وره‌تر‌و ڕازاوه‌تر بوو. گه‌لێک شه‌می له‌سه‌ر داگیرسابوو. له‌به‌ر ڕووناکیی شه‌مه‌کان‌دا، ئه‌و وێنانه‌ی به دیواره بوون ، بریقه‌یان ده‌هات.
قیژاندی: – وه‌ی چه‌نده جوانه!. چه‌نده دڵگیره!..
دیسان قاچی ڕاکێشا، به‌ڵام شقارته‌که خامۆش بۆوه‌و دنیا تاریک بوو. کات، دره‌نگ بوو.کچۆڵه‌که سه‌رما‌و برسیه‌تیی بیر چووبۆوه. چاوی بڕییه ئاسمان. ئه‌ستێره جوانه‌کان چه‌شنی چرادانه چووکه‌کان بریقه‌یان ده‌هات. له‌ناکاو، ئه‌ستێره‌یه‌ک داچۆڕا‌و هێڵێکی سپی‌و نوقره‌ییی له‌سه‌ر سینگی ئاسمان‌دا کێشا. کچۆڵه‌که له دڵی خۆی‌دا گوتی: – هه‌ڵبه‌ت که‌سێک له سه‌ره‌مه‌رگ‌دایه.
داپیره‌ی وای ده‌گوت. کچۆڵه‌که داپیره‌ی زۆر خۆش ده‌ویست. داپیره‌ی مردبوو. داپیره‌ی ده‌یگوت هه‌رکاتێ ئه‌ستێره‌یه‌ک دابچۆڕێ، که‌سێکیش ده‌چێته لای خــوا.
شقارته‌یه‌کی‌دیکه‌ی داگیرساند. کاتێ شقارته‌که باش ئاگری گرت، داپیره‌ی دیت. جل‌و به‌رگێکی سپی‌و ڕازاوه‌ی له‌به‌ر بوو‌و پێ‌ده‌که‌نی.
کچۆڵه‌که هاواری کرد: – داپیره!. ئه‌منیش له‌گه‌ڵ خۆت ببه. سه‌رمامه، برسیمه. هه‌تا شقارته‌که ده‌گڕێ، له‌گه‌ڵ خۆتم ببه، ئه‌گینا نوقم ده‌بی‌و ئه‌من چیدی ناتبینمه‌وه. وه‌ک ئه‌م ئاوره، وه‌ک قازه بریانییه‌که‌و وه‌ک داره ڕازاوه‌که‌ی کریسمس، که بینیمن.
به ده‌سته ته‌زیو‌و ڕچاوه‌کانی گشت شقارته‌کانی ده‌رهێنا. ده‌سته‌کانی هه‌ڵده‌له‌رزین. ئاگری به شقارته‌کانه‌وه نــا. ئاگره‌که زۆر‌و زۆرتر بوو. ئه‌وه‌نده گڕو تینی زۆر بوو، ده‌تگوت خۆر ده‌دره‌وشێته‌وه. ڕوخساری داپیره‌ش له گشت کاتێ جوانتر وه‌پێش چاو ده‌هات. شقارته‌کان خه‌ریک بوون ده‌سووتان. داپیره ده‌سته‌کانی ڕاکێشا‌و كچۆڵه‌كه‌ی له ئامێزی خۆی گرت. پاشان پێکه‌وه له شه‌قه‌ی باڵیان دا‌و چوونه سه‌ری سه‌ره‌وه، له ئاسمانیش سه‌ره‌وه‌تر. چوونه شوێنێکی دڵگیر که چیدی نه سه‌رما زه‌فه‌ری پێ‌ده‌بردن‌و .. نه برسیشیان ده‌بوو. چوونه لای خــوا.
ڕۆژی دوایه، پاسه‌وان، کچۆڵه شقارته فرۆشه‌که‌ی بینی. له سه‌رمان ڕه‌ق هه‌ڵاتبوو‌و له لای پیاده‌ڕێ‌که‌دا که‌وتبوو. ڕوخساری ئێجگار چه‌رموو بوو. به‌ڵام بزه‌ی له‌سه‌ر لێوان بوو. ده‌تگوت خه‌ونێکی شیرین ده‌بینێ. به‌وشێوه‌یه ڕه‌ق بردبوویه‌وه‌و گیانی ده‌رچووبوو. چه‌ند دانه شقارته‌یه‌ک له په‌نای ئه‌نگوسته‌کانی ده‌ستی‌دا سووتابوون. که‌سێک گوتی: – هه‌ڵبه‌ت خه‌ریک بووه ده‌ستی گه‌رم بکاته‌وه.
به‌ڵام هیچ که‌سێک نه‌یده‌زانی کچۆڵه‌که چه‌نده شتی جوان، جوانی دیتووه‌و له‌و شه‌وی ژانویه‌دا چه‌نده شوێنی خۆش‌و دڵگیر گه‌ڕاوه…
k.taqane_1@yahoo.com