ئه‌مجاره‌شیان به‌ختیار به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو..2
” ئه‌خلاق له کوێوه هه‌ڵده‌قوڵێت ” ، ئه‌و ووتاره‌یه که به‌ختیار عه‌لی نایه‌وێت به باسکردنی ئه‌خلاقی سێکسییانه له‌که‌داری بکات . یان چۆنیه‌تی نووسینی به پێی میتۆدی بیرکردنه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه سنووربه‌نده ، یان که‌سایه‌تییه ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ڕێگه به شۆڕبوونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ناده‌ن . من له توانای ئه‌و بۆ نووسین که‌م ناکه‌مه‌وه ، به‌ڵام تێڕوانینه‌کانی بۆ ڕووداو و دیارده و ده‌وروبه‌ر که له ده‌زگای فکریی ئه‌ودا به‌رجه‌سته ده‌بن ، به پێی میتۆدێکی درشتگه‌را داده‌ڕێژرێن . میتۆدی درشتگه‌را له لایه‌که‌وه سه‌ر به ئاسته به‌راییه‌کان ” ئاسته ده‌رکه‌وتووه‌کان ” ه له توێژینه‌وه‌دا و له لایه‌کی تریشه‌وه گشتایه‌تی ده‌کات به بنه‌ما نه‌ك تاکایه‌تی .
میتۆدی درشتگه‌را به ده‌وری گشتایه‌تیدا ته‌وه‌ره ده‌به‌ستێت و له‌وێوه بزاوتی خۆی ده‌ست پێده‌کات . به‌شه‌کانی هه‌ر دیارده‌یه‌کی ئه‌وه‌نده لاگرنگه که تا چه‌ند له‌گه‌ڵ گشتایه‌تی دیارده‌که و مانه‌وه و چوونه‌پێشه‌وه‌یدا به به‌رده‌وامی دێنه‌وه . ئه‌و به‌شه‌کانی دیارده‌که به پێی خزمه‌ت کردنیان به خودی دیارده‌که ڕه‌چاو ده‌کات . ئه‌م تێڕوانینه ئیتر تێڕوانینی ده‌ستبه‌سه‌را گرتن و کۆنترۆڵ و کۆیله کردنه . ئه‌م میتۆده که میتۆدی درشتگه‌رایه ، میتۆدی به کۆیله‌دارێتی کردنی په‌یوه‌ندییه ناوه‌کییه‌کانی دیارده‌کانه . ئه‌م میتۆده درشتگه‌رایه ، ئه‌ندامانی هیچ دیارده‌یه‌ك وه‌کو ئه‌ندامانی ” سه‌ربه‌خۆ ” ی ناو دیارده‌که نابینێت ، به‌ڵکو وه‌کو ئه‌ندامانی ” سه‌ربه‌کۆ ” ی دیارده‌که ده‌یانبینێت . له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ئیتر گشتایه‌تی لای خاوه‌نی میتۆدی درشتگه‌را له دیارده‌که جیاده‌بێته‌وه و وه‌ك ئایدیاڵه‌که‌ی ئه‌فلاتوون جێگایه‌کی پیرۆز بۆ خۆی داگیر ده‌کات و ده‌شبێت به خاوه‌نی بێئه‌ملاوئه‌لای هه‌موو به‌شه‌کانی دیارده‌که .
له به‌رانبه‌ر میتۆدی درشتگه‌رادا ، میتۆدێکی بوێر و ووردبین و ڕاستبین هه‌یه ، که لای منه‌وه و له ئێستاوه ئه‌م میتۆده به نانۆ میتۆد ناوزه‌د ده‌کرێت . نانۆ میتۆد به پێچه‌وانه‌ی میتۆدی درشتگه‌راوه ، تاکایه‌تی بۆ تێگه‌یشتن له دیارده‌کان ده‌کات به خاڵی لێوه‌ده‌رچوون . گشتایه‌تی له دیارده‌کاندا له کۆی په‌یوه‌ندییه تاکایه‌تییه‌کاندا به‌رجه‌سته ده‌کات . نانۆ میتۆد به‌شه‌کانی دیارده به تاکی ” سه‌ربه‌کۆ ” نابینێت ، به‌ڵکو به تاکی ” سه‌ربه‌خۆ ” ده‌یانبینێت . به‌شه‌کانی هیچ دیارده‌یه‌ك وا سه‌یر ناکات که له پێناوی گشت‌دا کار بکه‌ن . گشت وه‌کو کۆی په‌یوه‌ندیی خۆڕسکانه‌ی ئه‌ندامان که سه‌رقاڵن به کار و سه‌ربه‌خۆیی و خزمه‌ت کردن به‌خۆیانه‌وه ، له قه‌ڵه‌م ده‌دات . گشتایه‌تی به پێی پێوه‌ره سروشتییه‌کانی نانۆ میتۆد ، هه‌ڵسوڕانی له ته‌ك یه‌کی ” له‌گه‌ڵ یه‌کی ” سه‌ربه‌خۆی ئه‌ندامانه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان . واته گشته‌که له پێناوی سه‌ربه‌خۆ بوونی ئه‌ندامان و به دانه‌بڕاویی له‌و سه‌ربه‌خۆبوونه‌یان دێته ئاراوه . لێره‌دا ئیتر گشت نه جیابووه‌وه‌یه و نه که‌سیش خزمه‌تگوزاره پێی و نه سه‌ربه‌خۆشه . به مانایه‌کی تر له ڕوانگه‌ی هه‌ڵگری نانۆ میتۆده‌وه گشت ” سه‌ربه کۆ ” یه و تاکیش ” سه‌ربه‌خۆ ” یه . که‌واته جیاوازییه‌که له نێوانی میتۆدی درشتگه‌را و نانۆ میتۆد دا ، جیاوازییه له نێوان چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی چه‌مکی تاکی سه‌ربه‌کۆ و تاکی سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به دیارده سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی و …هتدکان . لای میتۆدی درشتگه‌را تاك ” سه‌ربه‌کۆ” یه و گشت ” سه‌ربه‌خۆ ” یه ، به‌ڵام لای نانۆ میتۆد ئه‌م هاوکێشه‌یه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و تاکی ” سه‌ربه‌کۆ ” ده‌بێت به تاکی ” سه‌ربه‌خۆ ” و گشت ی ” سه‌ربه‌خۆ ” ش ده‌بێت به گشت ی ” سه‌ربه‌کۆ ” .
ئه‌ڵبه‌ته به‌کارهێنانی ئه‌م دوو میتۆده له پرۆسه‌ی نووسیندا و به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی ، به ڕێژه ته‌واونه‌بووه جۆراوجۆره‌کان ، ئاماده‌ییان هه‌بووه و هه‌یه . تێکه‌ڵ بوونی ئه‌م دوو میتۆده به مل یه‌کدا و لای زۆربه‌ی بیرمه‌نده گه‌وره‌کانی جیهان ، دیارده‌یه‌کی به‌رچاوه . گرفتی هه‌موو ئه‌و بیرمه‌ندانه له به‌کارهێنانی ئه‌م دوو میتۆده دا داگیر کردنی نانۆ میتۆدیان بووه له لایه‌ن میتۆده درشتگه‌راکه‌یانه‌وه . هۆکاری ئه‌م داگیرکردنه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێڕوانینه ڕیفۆرمیستییه ڕاست و چه‌په‌کانی هه‌موو لایه‌کیان سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه . میتۆدی درشتگه‌را له کۆمه‌ڵناسیدا ، به‌جیا له‌وه‌ی دیارده‌کان له ئاسته ده‌رکه‌وتووه‌کانیاندا ده‌بینێت و تێ‌یان ده‌گات و ده‌یانناسێنێت ، له دایکبووی ده‌ستگرتنیشه به کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌وه . له به‌رامبه‌ر ئه‌ویشدا نانۆ میتۆد له ووردبوونه‌وه‌کانیدا بۆ دیارده‌کان ، به شوێن دۆزینه‌وه‌ی پێکهاته‌کان و یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌کان و کارکردنه‌کان وپه‌یوه‌ندییه ناوه‌کییه‌کان و گه‌شه‌سه‌ندنه‌کان و به‌ده‌ست هاوردنی به‌رئه‌نجامه‌کانه . نانۆ میتۆد له کۆمه‌ڵناسیدا له گه‌ڕانی به‌رده‌وام و له هه‌وێڵیشدایه بۆ گه‌یشتن به ڕێگاچاره‌کانی وه‌لانانی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه و جێپێگرتنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵگای ڕاسته‌وانه .
ئه‌خلاقی سێکسییانه که سه‌نته‌ری باسه‌که‌مانه ، وه‌کو ده‌زگایه‌کی تیۆری و کرده‌یی بۆ ڕه‌خنه گرتن و تێک‌شکاندن و تڕۆکردنی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه هاتووه‌ته ئاراوه که گوێیان له پێشێل کردنی یاسا و ڕێسای کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه ، له بواری په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کاندا نییه . مێژووی ئه‌م جۆره له ئه‌خلاق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی دروست بوونی خێزان . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌م ئه‌خلاقه له مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا ئاڵوگۆڕێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه و له پێکهاته و په‌یوه‌ندییه‌کان و مامه‌ڵه‌یدا ئاڵۆزییه‌کی به‌رچاوی به خۆوه گرتووه ، که‌چی جه‌وهه‌ری بوونی که پاراستنی خێزانه هه‌تا ئێستا به تۆکمه‌یی ماوه‌ته‌وه . خێزان ئه‌و یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که ئه‌خلاقی له‌و باره‌یه‌وه به پانتایی جیهان له فۆرمه جیاوازه‌کاندا داڕشتووه .
به عه‌یب له قه‌ڵه‌م دانی په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ڕێساکانی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه ، تراژیدیایه‌که که هیچ که‌سێکی تیا بێبه‌ش نه‌بووه و بێبه‌شیش نابێت . ئه‌گه‌ر ئه‌م تراژیدیایه به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکدا نه‌شکایه‌ته‌وه ، ئه‌وا به دیوه‌که‌ی تردا که بزڕ بوونی عه‌یبه‌یه ، به‌سه‌ر سه‌ری خێزاندا ده‌شکایه‌وه . واته تراژیدیای عه‌یبه له‌م مه‌یدانه‌دا ، به بوون و نه‌بوونی ، ده‌بێت یه‌کێك له‌و دوو لایه‌نه بگرێته خۆی . عه‌یبه له مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاقدا به جۆرێك چووه‌ته پێشه‌وه که جێگای تێڕامان و سه‌رسامییه بۆ هه‌رکه‌سێك که له بواری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ، قه‌ڵه‌مه‌که‌ی له‌سه‌ر کاغه‌ز دابنێت . شه‌رم به‌خۆهاتن و ترسی له ده‌ستدانی که‌سایه‌تی له باس کردنی ئه‌م جۆره له ئه‌خلاق ، نووسه‌ران و بیرمه‌ندان و پسپۆڕانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و چاکسازی‌خوازان ، زیاتر له هه‌ر که‌س و لایه‌نێك ، ویژدان و مرۆیی بوون و مرۆڤایه‌تی ، ده‌یانخاته به‌ر به‌رپرسیارێتییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مێژووییه‌وه .
ئه‌م ئه‌خلاقه ” واته ئه‌خلاقی جنسیی ” که له به عه‌یب گرتنی په‌یوه‌ندییه سێکسییه نافه‌رمییه‌کاندا کورت ده‌بێته‌وه ، بۆ به‌جوان ناساندنی په‌یوه‌ندییه سێکسییه فه‌رمییه‌کانه . پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌م په‌یوه‌ندییه سێکسییه فه‌رمییانه بۆ ده‌بێت تیرۆر کردنیان له‌سه‌ر ئاستی که‌سایه‌تییه‌کان و خودی که‌سه‌کانیش بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له هه‌ناوی خۆیاندا هه‌ڵگرتبێت ؟ واته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌کاندا تێده‌په‌ڕن ، ده‌بێت بکه‌ونه به‌ر گه‌وره‌ترین هێرشی کۆمه‌ڵگاوه ؟ ئه‌ی بۆ په‌یوه‌ندییه نافه‌رمییه‌کان هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر هیچ که‌سێك دروست ناکه‌ن ؟ واته بۆ په‌یوه‌ندییه نافه‌رمییه‌کان ، سووکایه‌تی کردن و تیرۆریان له هه‌ناوی خۆیاندا هه‌ڵنه‌گرتووه ؟ که‌واته په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌کان نامرۆیین و به زۆری زۆرداری به‌سه‌ر مرۆڤه‌کاندا داسه‌پێنراوون و داده‌سه‌پێنرێن ، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه نافه‌رمییه‌کان مرۆیین و پێویستیان به داسه‌پاندن نییه و ناشبێت . په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا و به دژی سروشت ” نه‌یچه‌ر ” ی مرۆڤ له‌و بواره‌دا هاوجووتن ، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه نافه‌رمییه‌کان له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤ و وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا هاوجووتن .
ئه‌خلاق لێره‌دا که زاده‌ی به‌رگری کردنه له په‌یوه‌ندییه سێکسییه فه‌رمییه‌کان ، له‌سه‌ر بنه‌مای تاڵان کردنه‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه . به‌ڵام تاڵانکراو له دوایین لێکدانه‌وه‌دا هه‌ر ” تاك ” ه و تاکیش له ژێر فشاره جیاوازه نه‌بڕاوه‌کاندا ، ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه و به‌ده‌ر له ویستی خۆی ، ڕاده‌ستی ئه‌و بارودۆخه کراوه . که‌واته ئه‌خلاق ( له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ستم له ئه‌خلاق ، ئه‌خلاقی سێکسی ” جنسی ” یه . ) له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رکوت و کۆنترۆڵ و ئا‌بڵۆقه‌دانی تاكه‌وه له‌دایك بووه و ئه‌رکی مێژوویی خۆیشی بۆ تاڵان کردنی ، له گوێڕایه‌ڵ پێکردن و به کۆیله کردنیدا ده‌بینێته‌وه .
ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان ئه‌خلاق و تاك له بنه‌وه‌ڕا که شه‌ڕی نێوان ئه‌خلاق و ئاره‌زووه سێکسییه‌کانی تاکه ، هه‌میشه تاك تیایدا دۆڕاو و ئه‌خلاق تیایدا براوه بووه . هه‌موو جۆره ڕیفۆرمێك له‌م مه‌یدانه‌دا ، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ، هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زه‌وت کردنی ئازادی ئاره‌زووه سێکسییه سروشتییه‌کانه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات . پیرۆز کردنی په‌یوه‌ندی هه‌میشه‌یی سێکسی له نێوانی دوو که‌سدا ، زه‌وت کردنی ئاره‌زووه سێکسییه‌کانی ئه‌و دوو که‌سه‌یه له لایه‌ن یه‌کتری و کۆمه‌ڵگاوه . ئه‌خلاق له ڕاستیدا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پیرۆز کردنه و ئه‌و زه‌وت کردنه‌وه ڕاوه‌ستاوه . داگیر کردنی سێکسییانه‌ی هه‌موو دوو که‌سێك له‌م دنیایه‌دا بۆ یه‌کتری ، داگیر کردنێکی داسه‌پاوه . داگیر کردنێکه که ئه‌و دوو که‌سه له ژێر هه‌ڕه‌شه و هێز به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ناچار به پیاده کردنی ده‌بن له به‌رامبه‌ر یه‌کتریدا . واته ئه‌و دوو که‌سه ، کۆیله‌ی ده‌ستی کو‌لتوور و یاسا و شه‌ریعه‌ت و عه‌قڵی گشتی کۆمه‌ڵگان . ئه‌مه نه‌ك سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵات ، سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژئاواش هه‌ر هه‌مان شته . کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژئاواش ، که‌نیسه‌کان و میدیاکان و یاساکان و کولتووره‌کان و عه‌قڵه گشتییه‌کانیان ، هه‌میشه به پیرۆز کردنی په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانی نێوان دوو که‌سه‌وه سه‌رقاڵن . کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژئاوا ته‌نیا له بواری کۆمه‌ڵێك چاکسازیدا ، جیاوازییان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه ، ئه‌گینا پرۆسه‌ی زه‌وت کردنی ئاره‌زووه سێکسییه‌کان له‌مانیشدا ، به هه‌زارویه‌ك شێوه ، له ئارادان . ئه‌م پرۆسه‌ی زه‌وت کردنانه له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌شدا ، به‌ده‌ر له ویسته‌گی مرۆڤه‌کان ، هه‌ر له بره‌ودان .
شه‌ڕی کۆمه‌ڵگا پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك و له‌سه‌ر هه‌ر شتێك بێت ، له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌کانیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌یه . ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به قۆناغه‌کانی سنووربه‌ندییه‌کاندا تێده‌په‌ڕن ، له بنه‌ڕه‌تدا سنووور ناناسن . کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه نه‌ك هه‌ر به دژی ئه‌و سنوور نه‌ناسینانه‌ی ئاره‌زووه‌کان ڕاده‌وه‌ستێت ، به‌ڵکو سنووربه‌ندییه‌کانیشیان له باشترین حاڵه‌تدا به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سه‌رجه‌می به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت بۆ ڕێك ده‌خات .
پێگه‌ی ئاره‌زووه سێکسییه‌کان سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه هه‌ستیاره . ئاره‌زووی سێکسی ” ئاره‌زووی سێکس کردن ” که یه‌کێك له گرنگترین فاکته‌ره‌کانی دروست بوونی خێزان پێکده‌هێنێ و خێزانیش یه‌که‌ی دروست بوونی کۆمه‌ڵگایه ، به‌رنامه‌ی کۆنترۆڵ کردنی له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه ، به درێژایی مێژوو بۆ داڕێژراوه . به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی پیاده بوونی ئاره‌زووه سێکسییه‌کان به جۆرێکه که ته‌واوی مرۆڤه‌کانی جیهانی ، به ڕاده جیاوازه‌کان ، هه‌راسان کردووه .
ئاره‌زووی سێکسییانه‌ی مرۆڤ ، هه‌رچه‌نده له لایه‌نێکیدا گشتگیره ، به‌ڵام ئه‌م گشتگیرییه بۆ هیچ که‌سێك له مرۆڤه‌کانی ئه‌م دنیایه به‌دینایه‌ت . ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م گشتگیرییه له‌م مه‌یدانه‌دا سروشتییه . واته له ناخی هه‌موو مرۆڤێکدا ئه‌م گشتگیرییه خۆڕسکانه بوونی هه‌یه . ئه‌لێکسانده‌ر پووشکین ” شاعیری گه‌وره‌ی ڕووسی ” له دێڕێک‌دا باش گوزارشت له‌م گشتگیرییه سه‌باره‌ت به نیوه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌کات که ده‌ڵێت : کێ هه‌یه فه‌رمان بات به‌سه‌ر دڵی ژنێکدا و بڵێت تا مردن ده‌بێت منت خۆش بوێت ؟ گشتگیری له‌م مه‌یدانه‌دا و به‌ده‌ر له هه‌موو جیاوازییه‌ك ، بۆ یه‌کبه‌یه‌کی مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ، قه‌ده‌غه کراوه . ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌موو مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ژێربه‌ژێر حه‌زیان به گشتگیرییه له په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانیاندا . ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م حه‌زه به گشتگیری له ته‌واوی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگاکاندا چه‌پێنراوه . ئه‌م چه‌پاندنه له ڕاستیدا و له بنه‌وه‌ڕا ، به‌رهه‌می ده‌ست گرتنه به خێزانه‌وه .
خۆشه‌ویستییش وه‌کو توخمێکی بنچینه‌یی ناو پرۆسه سێکسییه‌کان له سنوور نه‌ناسین و مرۆیی بوون و گشتگیری و گۆڕانکاری و داهێناندا خۆی ده‌بینێته‌وه . ئه‌م توخمه‌ش به ده‌ردی ئه‌وانی تر ، سنووربه‌ند و نامرۆیی و تاکگیر و یه‌کبه‌رگی و چه‌قبه‌ستوو کراوه . هه‌رچه‌نده هه‌موو دڵه‌کان پڕن له خۆشه‌ویستی ، به‌ڵام تێکه‌ڵاو بوونیان له کۆمه‌ڵگادا به یه‌کتری و پیاده بوونیان ، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ست گرتن به کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌وه نه‌بێت ، ناکرێت و نابێت . فشاره‌کان بۆ ڕێگرتن له پیاده بوونی خۆشه‌ویستی له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ، هه‌ر له قسه‌ی ووشکوبرنگ و ئامۆژگاری بێتامه‌وه تا هه‌ڕه‌شه و سووکایه‌تی و ئه‌شکه‌نجه و خوێن ڕشتن ، درێژه‌ی بووه و درێژه‌شی ده‌بێت . خۆشه‌ویستی ، له‌وپه‌ڕی ئازادی پێبه‌خشینیدا ، ته‌نیا ئه‌وه‌نده مۆڵه‌تی پێدراوه و پێشی ده‌درێت که هه‌ڕه‌شه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه نه‌کات . ئه‌خلاق هه‌ر به‌ته‌نیا یاساوڵی په‌یوه‌ندیه سێکسییه‌کان نییه ، به‌ڵکو یاساوڵی مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌ی خۆشه‌ویستییشه . قسه کردن له خۆشه‌ویستی له کۆمه‌ڵگادا ، هه‌میشه په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به‌و سنوورانه‌وه که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت بۆ مرۆڤه‌کانی دیاری کردووه .
یه‌کێك له گرفته گه‌وره‌کانی ئه‌خلاق سه‌باره‌ت به مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگادا ، فشار خستنه سه‌ر مرۆڤه‌کانه بۆ سیخوڕی کردن به‌سه‌ر یه‌کترییه‌وه . ئه‌مه نه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاوه ، به‌ڵکو به شانازیشه‌وه مرۆڤه‌کان ئه‌م ئه‌رکه‌یان ڕۆژانه له به‌رامبه‌ر یه‌کتریدا پراکتیك ده‌که‌ن . سیخوڕی کردن نه‌ك هه‌ر له هه‌ناوی ئه‌خلاقدا هه‌ڵگیراوه ، به‌ڵکو خودی ئه‌خلاق خۆی له لایه‌نێکی هه‌ره گرنگیدا له‌سه‌ر ئه‌م سیخوڕی کردنه ڕاوه‌ستاوه . وه‌ستانه‌وه به دژی ئه‌خلاق له کۆمه‌ڵگادا ئه‌وه‌نده بڤه‌یه که ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیره‌کانیش خۆیانی لێلاده‌ده‌ن و نایانه‌وێت لاقه‌ی ئه‌و سیخوڕی کردنه‌ی خه‌ڵك به‌سه‌ر یه‌کترییه‌وه بکه‌ن . ئه‌گه‌ر ڕؤشنبیران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌دا ئاوا بێده‌نگن ، ئه‌وا مێژوو له به‌رامبه‌ریاندا بێده‌نگ نابێت . مێژوو متمانه به ڕۆشنبیرێك نادات که پارێزگاری کردن له ناوبانگ و که‌سایه‌تی و مه‌زنگه‌راییه‌که‌ی ئه‌رکی سه‌ره‌کی و ڕاسته‌وخۆ و ده‌ستبه‌جێی بێت .
پرسیارێك که له سۆنگه‌ی ئه‌م باسه‌وه و له لایه‌ن منه‌وه له به‌ختیار ده‌کرێت ئه‌مه‌یه : ئا‌یا به‌ختیارعه‌لی له به‌رامبه‌ر ئه‌خلاقێکدا که تا ئێستا له خوێن ڕشتن نه‌وه‌ستاوه ، ڕاده‌وه‌ستێت ؟ یان بێده‌نگی و بیرکردنه‌وه و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ، په‌یامێکی تریان ده‌بێت ؟ .
بژار 2011-09-21
bizharpoet@yahoo.com