
كه‌مێكی تر, دره‌نگه! …. به‌شدار سامی
ته‌قینه‌وه
له هۆتێله‌كه‌دا
كه‌سێك كه‌وته خواره‌وه،
ته‌ماشام كرد،
كه‌س دیار نه‌بوو،
تا بڵێم: كوشتت!
كه‌سێك له ته‌نیشتمه‌وه
جگه‌ره‌یێكی له پاكه‌ته‌كه‌ی ده‌رهێنا و
گوتی: له‌وانه‌یه ویستبێتی بفڕێ.
له قاوه‌خانه‌كه‌دا
سڵاوی كرد و
له‌سه‌ر یه‌كێ له كورسییه‌كان،
کاتژمێرێك
دوو
سێ…
زۆر دانیشت,
گوتم: له‌وانه‌یه ماندوو بووبێ…
قاوه‌یه‌كم خوارده‌وه و
له‌وێنده‌ر ڕۆیشتم.
دواتر گوتیان: ئه‌و، به دوای تۆدا ده‌گه‌ڕا!
باوكم به دوای مندا ده‌گه‌ڕا!
به په‌له!
لافیته‌یێك هه‌ڵبواسن!
پیاوێك گوتی خۆم ده‌كوژم
کاتژمێرێك،
یان كه‌مێكی تر
ته‌رمه‌كه‌یتان نه‌بینی،
لێی كه‌نه‌وه…
نامه‌یێكی په‌مه‌یی
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌تا ئێستا نووسیومن
له یێك نه‌چن
ئه‌مجاره
باسی شتێكی ترت بۆ ده‌كه‌م:
وه‌ك هه‌میشه
به باسكردنی
ته‌نیایی و نائومێدییه‌وه خۆم خه‌ریك ناكه‌م.
ئه‌مجاره،
ڕسته‌یێك له نێو جووتكه‌وانه‌دا داده‌نێم؛
بیر له هه‌ردووكتان ده‌كه‌مه‌وه.
(شه‌وێك مایه‌كه‌ت په‌مه‌یی بوو.)
من له‌م چركه‌ساته‌دا
بیر له هه‌ردووكتان ده‌كه‌مه‌وه.