ڕۆڵی نیشتیمانپه‌روه‌ری ژنانی قودس له نێوان ساڵی (1920 – 1967)
ڕۆڵی نیشتیمانپه‌روه‌ری ژنانی قودس
له نێوان ساڵی (1920 – 1967)
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی سه‌ده‌ی بیسته‌م بزاڤی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین كه‌وتوه‌ته‌جموجۆڵ، هه‌رله‌وكاته‌وه ئه‌م بزاڤه مۆركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خێرخوازی پێوه لكا، له پاڵیدا كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی مرۆیی ژنان دامه‌زران، ئه‌م رێكخراوانه ده‌ورێكی گه‌وره‌یان بینیوه له وشیاركردنه‌وه‌ی ژنان له هه‌موو بواره‌كانی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاری دا (1).
دیاره ئه‌م كۆمه‌ڵ و رێكخراوانه له گشت شار و ناوچه‌كانی فه‌له‌ستین دا بوونی خۆیان چه‌سپاند، یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ژنان له شاری (عه‌كا) له ساڵی 1903 دامه‌زرا به ناوی:( كۆمه‌ڵه‌ی فریادڕه‌سی هه‌ژارانی ئه‌رسوزكسییه) ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بایه‌خێكی باشی به زۆربه‌ی كاره خێرخوازیه‌كان ده‌دا و هاوكاری خێزانه نه‌دار و ئاتاجه‌كان ده‌كرد(2).
له شاری قودسیش بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1918 یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی خێرخوازی دامه‌زرا به ناوی: ( كۆمه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی كچانی ئه‌رسوزكسییه)، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازی مه‌سیحی بوو، (كارتین شوكری دیب) سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كردوه، ئامانجی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه خوێنده‌واری كچانی به ساڵاچوو یاخود فێركردنی ئه‌و كچانه بوو كه له‌به‌ر باری ئابووری نه‌یانده‌توانی بچنه به‌رخوێندن، ئه‌وان هاوكاریان ده‌كردن و ده‌سباری كاریان بۆ ده‌گرتن، ده‌ره‌نجام ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه توانی كچانێكی زۆر فێری زانست و زانیاری بكا له هه‌ردوو زانكۆی (ئینگلیز)ی و (شمیدت) له‌شاری قودس(3).
له ساڵی 1919یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ژنان به ناوی:( كۆمه‌ڵه‌ی خاتوونانی موسڵمان) كه خاوه‌ن شه‌قڵێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خێرخوازیبوو خۆی ڕاگه‌یاند (4)
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ژنانی فه‌له‌ستین زیاتر په‌یان به نیشتیمانپه‌روه‌ری برد، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕوداو و پێشهاتانه‌ی به سه‌ر فه‌له‌ستین دا هاتن، هاوكات دۆزی فه‌له‌ستین به‌ره‌و ئالۆزكاوی چوو ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌موو ڕێكه‌وتن و په‌یمانبه‌ستنه پیلانگێڕیانه‌ی دژ به فه‌له‌ستین مۆركران، وه‌ك په‌یمانی سایكس بیكۆ له ساڵی 1916 و لێدوانه‌كه‌ی (بلفور) له ساڵی 1917، ئه‌مانه وایان كرد ژنانی فه‌له‌ستین به گشتی و ژنانی قودس به‌تایبه‌تی به خۆیان بكه‌ون و به‌شداری له ڕیزه‌كانی ڕاپه‌رینی نیشتیمانی دا بكه‌ن له پێناو به‌رگریكردن دژ به سیاسه‌تی به‌ریتانیا كه كاری ده‌كرد بۆ پیاده‌كردنی نه‌خشه‌ی (بلفور) بۆ (التهوید) به‌جوله‌كه‌كردنی فه‌له‌ستین.
هه‌ر له دژی سیاسه‌تی به‌ریتانیا له 27ی فێبڕایه‌ری ساڵی 1920خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان سازدا كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار هاوڵاتی به‌شداربوو، له نێو شه‌قام و كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شار ده‌سوڕانه‌وه و ره‌فزی پڕۆژه و كاره‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنیان ده‌كرد و ڕۆڵی به‌ریتانیاشیان بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رامه‌كانی جوله‌كه ڕیسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كرد(5).
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ژنانی فه‌له‌ستین له ساڵی 1929
به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه له ژێر رۆشنایی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی (بوراق)بوو، له ساڵی 1929له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی جوله‌كه بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی خۆی له ناوچه‌ی بوڕاق، ئه‌م شۆڕشه هه‌موو ناوچه‌كانی فه‌له‌ستینی به‌گشتی گرته‌وه به‌تایبه‌ت هه‌ردوو شاری (خه‌لیل و صه‌فد). سه‌رتاپای وڵات شڵه‌ژا و هه‌فته‌یه‌كی خوێناوی له نێوان عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌دا گوزه‌را، به ده‌یان بریندار و كوژراو له هه‌ردوولادا كه‌وته‌وه (10).
له‌م سه‌ین و به‌ینه‌دا ژنانی فه‌له‌ستین به تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی له كایه سیاسیه‌كان كاریان ده‌كرد كه‌وتنه جوڵه و چالاكی و یه‌كه‌م كۆنگره‌یان له ڕۆژی شه‌ممه‌ی 26ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1929 له ماڵی خاتوو (ته‌رب) هاوسه‌ری عه‌ونی عه‌بدولهادی به‌ست، دووسه‌د ژنی مه‌سیحی و موسڵمان له شاره جۆربه‌جۆره‌كانی فه‌له‌ستین به‌شدارییان له‌م كۆنگره‌یه‌دا كرد، زۆربه‌یان هاوسه‌ر و خزمه نزیكه‌كانی سه‌رۆك و به‌رپرسه سیاسیه‌كان بوون(13)خاتوو زه‌كی یه حوسێنی هاوسه‌ری موسای كازمی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی (14) دوای كۆتایی هاتنی دانیشتنه‌كه كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌رچوون، یه‌كێك له‌م بڕیارانه: خۆپیشاندان و مانگرتن بوو دژبه په‌یمانی (به‌لفور) به‌و ئیعتیباره‌ی زیان به ڕه‌وش و ڕه‌وتی عه‌ره‌ب و فه‌له‌ستین ده‌گه‌ێنێت، هه‌روه‌ها سوكایه‌تی كردنه به‌هه‌موو ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه پێش دانوسان هه‌قیان به‌عه‌ره‌ب داوه. یه‌كێكی تر له بڕیاره‌كان په‌ره‌پێدانی پێشه‌سازی و بوژانه‌وه‌ی كایه‌كانی بازرگانی و ئابووری بوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئیستیقلالی سیاسی له وڵات.
كۆنگره بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئه‌م قرارانه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و وه‌زیری موسته‌عمه‌رات و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و لیژنه‌ی ژنان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و گشت ڕۆژنامه لۆكاڵی و بیانیه‌كان بنێرێت(15).
دامه‌زراندنی لێژنه‌ی ته‌نفیزی ژنان
كۆنگره له نێو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا لیژنه‌ی ته‌نفیزی ژنانی دامه‌زراند كه پێكهاتبوون له: چوارده خاتوون ،به‌ناوی 🙁 لیژنه‌ی ته‌نفیزی خاتوونانی عه‌ره‌ب) به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو وه‌حیده، هاوسه‌ری دكتۆر حسین خالیدی (33) لیژنه‌ی ته‌نفیزی بڕیاری دا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌كار بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو قراره‌كانی كۆنگره و به‌رێوه‌بردنی بزاڤی ژنانی وڵات، كۆنگره سه‌ره‌تای كاره‌كانیان به بروسكه‌یه‌ك ده‌س پێكرد بۆ هه‌ر یه‌ك له شاژنی به‌ریتانیا و وه‌زیری موسته‌عمه‌ڕات و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له بروسكه‌كه‌دا هاتووه” دووسه‌د نوێنه‌ری ژنانی مه‌سیحی و موسڵمان له كۆبووینه‌وه‌یه‌كدا بریارماندا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ر بۆ پوچاندنه‌وه‌ی په‌یمانی (بلفور)، وه دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیموكراسی نیشتیمانی كه هێز له په‌رله‌مانێك وه‌ربگرێت كه هه‌موو چینه جۆربه‌جۆره‌كانی فه‌له‌ستین تێیدا به‌شدارن. سا داوای كۆمه‌ككاریتان لێده‌كه‌ین بۆ ده‌سه‌به‌ركردنی مافه‌ڕه‌واكانمان(34) ئه‌م لیژنه‌یه وڵاتی به‌ریتانیای له پیلانی جوله‌كه كه ناسرابوو به:( پرۆژه‌ی به‌رگری) ئاگاداركرده‌وه، جوله‌كه له‌م پیلانه‌ی دا ده‌یویست گه‌نجانی خۆی پڕچه‌ك كات و رێكخراوی سه‌ربازی دامه‌زرێنێت(36) له ساڵی 1933 وڵات خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی زۆری به‌خۆوه‌بینی دژ به‌حكومه‌تی به‌ریتانیا كه كارئاسانی بۆ جوله‌كه ئاواره‌كان ده‌كرد بۆ نیشته‌جێبونیان له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین.
لیژنه‌ی ته‌نفیزی ژنانیش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك شان به‌شانی پیاوان داڕژانه نێو شه‌قامه‌كانی قودس و گه‌مارۆیاندان، دواتر به‌ره‌و مزگه‌وتی عومه‌ری كوری خه‌تتاب كه‌وتنه‌ڕی له‌وێ خاتوو (متیل مغنم) وتارێكی خوێنده‌وه تێیدا به‌راوردی نێوان سه‌رده‌می عومه‌ری كوری خه‌تتاب و جه‌نڕاڵ ئیدمۆند ئه‌لنبی كرد.
ژنانی قودس و شۆڕشی ساڵی 1936
سیاسه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر دۆزی فه‌لستین خاو و خلیسك بوو، به‌تایبه‌ت له سه‌ر هه‌ردوو مه‌سه‌له‌ی زه‌وی و زار‌و كۆچ و كۆچباری، ئه‌مه وایكرد فه‌له‌ستینیه‌كان سیسته‌می خۆیان له فۆڕمێكی نوێ ڕێكخه‌ن و چه‌ندان لیژنه‌ی نیشتیمانی له هه‌موو شاره‌كانی فه‌له‌ستین دامه‌زرێنن، هاوكات ئه‌م لێژنانه بڕیاری مانگرتنیان دژبه‌م حكومه‌ته ڕاگه‌یاند ، هه‌روه‌ها رێگریانكرد له‌دانی ئابوونه به‌حكومه‌تی به‌ریتانیا ماده‌م سیاسه‌تی ئه‌م حكومه‌ته به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی فه‌له‌ستین هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا(لیژنه‌ی باڵای عه‌ره‌ب)دامه‌زرا كه پێكهاتبوو له: زۆربه‌ی حیزب و قه‌واره سیاسیه‌كانی وڵات.
له‌م میانه‌یه‌ش دا له نێو ڕوداوه‌كانی ئه‌م شۆڕشه ژنی قودس ڕۆڵێكی گرنگی گێڕا ، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چالاكییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی نیشتیمانی ده‌كرد، ژنان له چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی باڵای عه‌ره‌ب كار و چالاكیه‌كانی خۆیان ئه‌نجام ده‌دا، دنه‌ی خه‌ڵكیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له مانگرتن و خۆپیشانداندا به‌شداریان له گه‌ڵ بكه‌ن و دژبه بڕیاره‌كانی به‌ریتانیا یاخی بن، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌و پۆسته‌راتیان به‌نێو شاردا بڵاو ده‌كرده‌وه، داوایان له خاوه‌ن دووكان و شوێنه بازرگانیه‌كان ده‌كرد هه‌تا زووه دووكانه‌كانتان داخه‌ن و په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانتان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌ریتانیا بپچڕێنن ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنێكتان بۆ مانگرتنی گشتی له سه‌رتاپای وڵات (50) لیژنه‌ی خاتوونانی فه‌له‌ستین له 11ی مایۆی ساڵی 1936له یافا كۆنگره‌یه‌كیان له هۆڵی (ئه‌رسوزكسییه) به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌دیل عازر به‌ست، تێیدا قراره‌كانی لیژنه‌ی باڵای عه‌ره‌بیان خوێنده‌وه، هه‌موو لیژنه عه‌ره‌بیه‌كانی تر پشگیری مانه‌وه‌ی خه‌ڵكیان كرد له سه‌ر ئه‌م مانگرتنه تاكو به مافه‌كانیان شاد ده‌بن و بڕیاره‌كانیان به ئاكام ده‌گه‌ن(51) له‌گه‌ڵ بڵێسه‌سه‌ندنی شۆڕش ژنانی قودس به‌و په‌ڕی تاسه‌وه شێوازه‌كانی به‌ره‌و پێشبردنی خه‌باتیان بره‌و پێده‌دا، ماڵ و پاره‌ی خۆیان ده‌كرده به‌خشش بۆ نه‌دار و خاوه‌ن شه‌هیدانی شۆڕش، به‌شێك له ژنان خشڵی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌به‌خشیه‌وه به‌سه‌ر شۆڕگێڕان به مه‌به‌ستی كڕینی زه‌خیره و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ خۆیان(52) كۆمه‌ڵه‌ی ژنان مه‌شق و ڕاهێنانیان به‌ژنان ده‌كرد بۆ چاره‌سه‌ر و چاودێركردنی برینداره‌كان (53) لیژنه‌ی خاتوونانی فه‌له‌ستین به‌رده‌وام چاودێری گرتووخانه‌كانیان ده‌ركرد و داوایان ده‌كرد قراره‌كانی سه‌ریان سووك بكرێت و چاوپۆشیان لێبكرێت، هاوكات پاره و به‌رگ و خوارده‌مه‌نیان بۆ خێزانی شه‌هیده‌كان دابین ده‌كرد(56).
كۆنگره‌ی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات له ساڵی 1938
بیرۆكه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لیژنه‌ی به‌رگریكاری فه‌له‌ستینی له سوریا، سه‌ره‌تا به‌ستنی كۆنگره‌ی ژنان له پیناو دۆزی فه‌له‌ستین بڕیاروابوو له دیمه‌شق گرێبدرێت، به‌ڵام له‌به‌ر تێكچوونی په‌یوه‌ندی حكومه‌تی نیشتیمانی له گه‌ڵ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا كۆنگره‌كه گواستراوه بۆ یه‌كیه‌تی ژنان له شاری قاهیره، ئه‌م كۆنگره‌یه به یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ژنانی قودس ده‌ژمێردرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین بۆ سه‌رخستنی دۆزی فه‌له‌ستین به‌سترابێت، شاندی هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵه و یه‌كیه‌تی ژنانی میسر و سوریا و عیراق و لوبنان و ئێران به‌شداربوون، بیست و حه‌وت نوێنه‌ری ژنانی فه‌له‌ستین له‌م كۆنگره‌یه ئاماده‌بوون كه به‌زۆرترین شاند حیساب ده‌كران(64) دوانزه ژنی فه‌له‌ستینی له‌م كۆنگره‌یه وتاریان پێشكه‌ش كرد، پێنج له‌وان خه‌ڵكی قودس بوون(66) هه‌ریه‌ك له شاندی وڵاتانی عه‌ره‌بی وته‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد، به‌ته‌واوی پشگیری داخوازیه‌كانی ژنانی فه‌له‌ستینیان كرد، وته‌ی كۆتایی درا به هودا شه‌عراوی، له‌وتاره‌كه‌ی دا گرنگی كۆنگره‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوان ڕوون كرده‌وه و ناسۆریه‌كانی فه‌لستینی خسته‌ڕوو، وه داوای كرد هه‌موو بڕیاره‌كانی كۆنگره جێبه‌جێبكرێن، له دوایشدا گوتی” توند و تیژی قه‌واره‌ی زایۆنی له فه‌له‌ستین به‌ده‌ست درێژی دژبه میسر هه‌ژمار ده‌كرێت، پێویسته به‌ریتانیا وه‌فا به په‌یمانه‌كه‌ی بكات بۆ پاراستنی وڵاتی میسر، به‌ڵێنی به‌لفوریش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه(68) دوای كۆتایی هاتنی كۆنگره بزاڤی ژنانی فه‌لستین یاداشتێكیان بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی جیهانی له جنێف نارد، له نێویدا بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌ی له خۆ گرتبوو، داوای دیراسه‌و جێبه‌جێكردنی قراره‌كانیان كردبوو(71)
ژنی قودس و جه‌نگی 1948
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له ساڵی 1945، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (هاری تۆرمان) فشاری خسته سه‌ر حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ئاسانكاریكردن بۆ سه‌دهه‌زار كۆچه‌ری جوله‌كه بۆ نیشته‌جێبوونیان له سه‌ر ئه‌رزی فه‌له‌ستین، به‌م هه‌ڵوێسته‌ش پشگری قه‌واره‌ی سه‌هیۆنی كرد بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی جوله‌كه له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین (84)له‌به‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا بزوتنه‌وه‌ی ژنانی فه‌له‌ستین ده‌عوه‌ت نامه‌ی كۆنفرانسی ژنانی جیهانیان له نیۆرك ڕه‌تكرده‌وه(85) عه‌ره‌ب بریاری پارچه‌پارچه‌بوونی فه‌له‌ستینیان ڕه‌تكرده‌وه و سووربوون له‌سه‌ر پوچاندنوه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی جوله‌كه له‌سه‌رخاكی فه‌له‌ستین، هه‌ربۆیه جه‌یشی عه‌ره‌ب دوا به‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیه له فه‌له‌ستین شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سه‌هیۆنی ده‌سپێكرد، ئه‌م جه‌نگه به‌یه‌كه‌م جه‌نگی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل له میژوودا هه‌ژمار ده‌كرێت، ده‌ره‌نجام جه‌نگه‌كه به تێكشكانی جه‌شیی عه‌ره‌ب و سه‌ركه‌وتنی ئیسرائیل به‌سه‌ر سه‌دا حه‌فتا و حه‌فتی خاكی فه‌له‌ستین دا كۆتایی پێهات.
ڕۆڵی ژنانی فه‌له‌ستین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ژنی قودس به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له جه‌نگی 1948ڕۆڵێكی هامیشیانه‌بوو، واته: ته‌نها له‌سه‌ر چه‌ند چالاكیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ورده هاوكارییه‌كی سه‌ربازی وه‌ستابوو، وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی بریندار و پشگیری شۆرشگێڕان به ئاو و خوارده‌مه‌نی. له‌م جه‌نگه‌دا چه‌ته‌كانی سه‌هیۆنی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ژنانی فه‌له‌ستین بۆئه‌وه‌ی مێرده‌كانیان ناچاربكه‌ن له فه‌له‌ستین ده‌ربچن (90) له گوندی (دیریاسی)ن ژنانێكی زۆریان كوشت، 38 ژن كه‌ته‌مه‌نیان له نێوان 4تاكو 80ساڵ دابوو له‌م كوشتارگه‌یه گیانیان سپارد، له‌مه‌ش فه‌زاحه‌تر جه‌یشی جوله‌كه هێرشی جنسیان كرده سه‌ر قوتابیانی زانكۆ و دواتر سه‌ریان بڕین، به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان به‌ڵكو ته‌حه‌روشی جنسیان ده‌كرده سه‌ر پیره‌ژنان. له نێو خه‌ڵك بڵاو بۆوه كه سه‌ربازه‌كان مناڵێكیان شه‌ق كردوه‌و ده‌یانی تریشیان سه‌ربڕیوه (93) خولاسه سه‌ربازانی ئیسرائیل هه‌موو هۆكاره‌كانی ترس و بیمیان به‌كار هێنا، هه‌موو یاسا‌و ڕێسایه‌كی جه‌نگیان شكاند و گشت سنوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌زاند.
چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی ژنانی قودس له دوای جه‌نگی 1948
نگبه‌ت و كاره‌ساتی ساڵی 1948 وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی له ڕێڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی ژنان و مه‌ساری كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌له‌ستینیدا دروست كرد، دوای نیشته‌جێبوونی ئیسرائیل و ده‌ركردنی سه‌دان خێزانی فه‌له‌ستینی بۆ وڵاته جیاوازه‌كانی عه‌ره‌ب، ئیتر پێویست بوو ژنان ده‌س له‌چۆك دانه‌نیشن به‌ڵكو خه‌باتی سیاسی خۆیان به جۆرێكی تر ده‌س پێبكه‌نه‌وه، بۆیه ڕۆڵی نیشتیمانپه‌روه‌ری ژنانی فه‌له‌ستین به چه‌شنێكی دیكه به‌رده‌وامی كێشا، ئه‌وان ده‌ستیان كرد به‌دامه‌زراندنی ده‌یان كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوی خێرخوازی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له كه‌لتووری رۆشنبیرییان بكه‌ن و وڵات له ڕوانگه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ببوژێننه‌وه، به‌ده‌ر له‌مانه‌ش خزمه‌تی بێباوك و لێقه‌ومانیان ده‌كرد، هه‌روه‌ك جه‌ختیان له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی بواری ته‌ندروستی و فێركاری ژنان ده‌كرده‌وه و به‌یاخیان به‌به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خێزانیش ده‌دا(100) دامه‌زراوه‌ی خانه‌ی مناڵان به‌یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه داده‌نرێت له دوای كاره‌ساتی ساڵی 1948دامه‌زرابێت.
چالاكی سیاسی
له‌په‌نجاكان كه‌له‌نی غیابوونی كه‌سایه‌تی نیشتیمانی فه‌له‌ستینی ده‌ركه‌وت، دوای جه‌نگی 1948پاشاگه‌ردانی و بێسه‌روبه‌ری له رێكخستنه‌كان دروست بوو، بۆیه ژنانی فه‌له‌ستین به شێوه‌یه‌كی نهێنی په‌یوه‌ندیان به حیزبه سیاسیه عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه‌كرد به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی قه‌زیه‌ی فه‌له‌ستین، وه‌ك: حیزبی شیوعی ئه‌رده‌نی و حیزبی به‌عسی ئیشتراكی و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب. زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌م حیزبانه‌وه كرد قوتابی زانكۆ، یان ڕۆشنبیر، یان كه‌س و كاری ئه‌ندامانی حیزبیه‌كان بوون، زۆربه‌شیان بۆ ناوه‌نده بورجوازیه‌كان ئینتیمان هه‌بوو(106) ئه‌وه‌ی له‌و حیزبانه تێبینی ده‌كرا نه‌بوونی ڕرئیا و روانگه‌یه‌كی ڕۆشنبوو سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ژنان، گه‌ر ته‌ماشای به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانیان بكه‌یت مه‌سه‌له‌ی ئازادكرنی ژن هیچ بایه‌خێكی پێنه‌دراوه…(108) گه‌ر ته‌ماشای حیزبی شیوعی بكه‌ین ده‌بینین له مه‌سه‌له‌ی ئازادی ژن ترساوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه چه‌ندان ساڵ‌بوو خه‌ڵك ده‌قیان له‌سه‌ر گرتبوو، حیزبی شیوعی ده‌ترسا به هۆی باسكردنی ئه‌م مه‌سه‌لانه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌س بدات. له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ژنانی قودس له ئوردن هه‌وڵێكی زۆریان دا بۆ به‌ده‌سهێنانی مافی ده‌نگدان و خۆ پاڵاوتنیان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ژنان له ساڵی 1956 سه‌میره ئه‌بوغه‌زاله داوای كرد كه ژنانیش وه‌ك پیاوان مافی خۆ پاڵاوتنیان هه‌بێت بۆ گه‌یشتنیان به هۆڵی په‌رله‌مان، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌ی ئه‌و كاتی ئوردنی سوكایه‌تیان له به‌رامبه‌ر سه‌میره ده‌ربڕی به‌هۆی ئه‌و پێشنیاره‌ی كه بۆ گه‌یشتنی ژنان به ده‌سه‌لات كردبووی، یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كان وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری له سه‌ر سه‌میره بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ری نووسیبوو: (سه‌میره له په‌رله‌مان ڕاده‌كات، په‌رله‌مانیش كراوه‌یه، پیاوێك پێی ده‌ڵێت: بڕۆوه ده‌ره‌وه هێنده به‌سه بۆ مانه‌وه‌ت) له‌په‌نجاكان كۆمه‌ڵێك ژنی فه‌له‌ستینی له ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕاگه‌یاندنه‌كانی دیكه ده‌رده‌كه‌ون، ده‌ورێكی باڵا ده‌گێڕن بۆ ناساندنی قه‌زیه‌ی ڕاوی خۆیان، ناودارترینیان ویداد ئه‌یوبی و سه‌میره ئه‌بو غه‌زاله‌ن، ویداد یه‌كه‌م بابه‌تی له ڕۆژنامه‌ی (صریح) بڵاوكرده‌وه، پاشان هه‌فتانه له ڕۆژنامه‌ی (الجهاد) گۆشه‌یه‌كی ده‌نووسی به‌ناوی(قسه‌ی دووشه‌ممان) به نازناوی (بنت الحرم) (116) خاتوو ویداد ڕۆڵێكی به‌رچاویشی بینی له‌به‌ره‌و پێشبردنی بواری شانۆگه‌ری نیشتیمانی، له ساڵی 1957شانۆگه‌ریه‌كی نووسی به‌ناوی (القدس تنادی) له شاری عه‌ممان دووجار عه‌رزكرا، پیشاندانی یه‌كه‌م به حزوری شا حسین ته‌ڵال و دونیای شاژنی هاوسه‌ری بوو، هه‌روه‌ها چه‌ندان كه‌سایه‌تی سیاسی ئوردنی به‌شداریان كرد، جێگه‌ی باسه ئه‌م شانۆگه‌ریه له‌سه‌ر ئاستی قوتابخانه‌كانی ئوردن پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌سهێنا(117)
هه‌روه‌ها ژنی قودس به‌شداری و ئاماده‌یی نێوده‌ڵه‌تیان هه‌بوو له‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وانه‌ی باسی مه‌سه‌له‌ی ژن و پێشكه‌وتنی مرۆڤیان تێدا ده‌كرا.
دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تی گشتی ژنانی فه‌له‌ستین
به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك بۆ گردكرنه‌وه‌ی رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانی ژنان له بیری هێندێك چالاكوانی ژنی فه‌له‌ستینی هاتووچۆی ده‌كرد، بۆیه‌كه‌مجار ئه‌م ده‌سپێشخه‌ریه له‌لایه‌ن خاتوو (وه‌دیعه خرتبیل)ی سه‌رۆكی یه‌كگرتووی ژنانی فه‌له‌ستینی كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد، ده‌یان نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ژنانی فه‌له‌ستین كه له وڵاتانی عه‌ره‌بی ته‌شریفیان هێنابوو ئامه‌ده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ یه‌كخستنی په‌رته‌وازیی ژنانی فه‌له‌ستین له پێناو خزمه‌تكردنی ئامانجێكی پیرۆز كه خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌كات له قه‌زیه‌ی ئازدی بۆمرۆڤ (121) گرنگترین ڕاسپارده و قراره‌كانی كۆنفرانس پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری بوو بۆ گرێدانی كۆنفرانسێك له‌ساڵی داهاتوو له رێكه‌وتی 18ی مارس ی 1965 بۆ به‌دواداچوون و گه‌ڕان له چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ساڵی ڕابردوو، لیژنه‌ی ئاماده‌كاری پێكهاتبوو له، خاتوو: زوله‌یخا شه‌هابی، سه‌میره ئه‌بو غه‌زاله، سه‌لما خه‌زرا، عه‌نده‌لیب عه‌مده، فه‌ریده ئه‌رشید، حه‌لوه جه‌قمان، وه‌دیعه خه‌رته‌بیل، یوسرا به‌ریری، له‌یلا قه‌لیبو، سه‌عاده گه‌یلانی (124)
چالاكی یه‌كیه‌تی گشتی ژنان
به‌به‌ستنی كۆنگره‌كه یه‌كیه‌تی گشتی ژنان دامه‌زرا، هه‌ر له ساتی دامه‌زرانی ده‌ستی كرد به‌كار و چالاكیه‌كانی و ده‌یان كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی دامه‌زراند، ده‌یان خولی بۆ نه‌مانی نه‌خوێنده‌واری كرده‌وه، چه‌ندان باخچه‌ی ساوایانیان دروست كرد، گرنگتر له‌مانه‌ش به‌شداری كردنیان بوو له كۆنگره‌كانی عه‌ره‌بی و عاله‌می.
دوای ئه‌وه‌ی گوندی (سموع) له‌ساڵی 1966دوچاری په‌لاماری جوله‌كه دێت، ڕۆڵی ئه‌م یه‌كیه‌تیه زۆر به جوانی ده‌رده‌كه‌وێت، 15ی نۆڤینبه‌ری 1966 یه‌كیه‌تی ژنان هه‌ڵسان به به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م گونده‌زیانمه‌نده‌یه و هه‌ست و هاوكاری خۆیان بۆ ده‌ربڕین، 200دیناری ئۆردنیان پێشكه‌ش به‌بریندار و لێقه‌وماوانی گونده‌كه كرد، ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه له‌سه‌ردانه‌وه گۆڕا بۆ خۆپیشاندنێكی گه‌وره، یه‌كیه‌تی گشتی ژنان داوایان كرد ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان له ئاست ئه‌م په‌لامار و دوژنكاریه بێ ده‌نگ نه‌بن(131)
سه‌د و چوار خاتوونی قودس به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد، نامه‌یه‌كه‌ی خۆیان ئاڕاسته‌ی هه‌موو حاكم و فه‌رمانڕه‌واكانی عه‌ره‌ب كرد، یه‌ك به‌خۆیان ده‌یان چریكاند و هاواریان ده‌كرد ئه‌مڕۆ ڕۆژی ئه‌وه‌یه سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب جوامێریی و ئازایی خۆیان ده‌رخه‌ن، كاتی ئه‌وه‌یه خوێنڕشتن بوه‌ستێنن، كێشه و خیلافاتی نێو خۆیان وازلێبێنن، چونكه دوژمنان خۆیان مه‌ڵاسداوه بۆ ئه‌وه‌ی له كڵاوڕۆژنێك خۆیان گلاربكه‌نه‌وه.
داخوازی یه‌كیه‌تی گشتی ژنان له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه پێكهاتبوو:
1- قه‌ده‌غه‌كرنی هاتووچۆ له شاری نابلووس هه‌ڵبگیرێ و به زووترین كات گیراوه‌كان ئازاد بكرێن.
2- پڕچه‌ك كردنی هێڵه ئه‌مامیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بتوانن به‌ره‌نگاری دوژمن ببنه‌وه.
3- چالاككردن و چڕكردنه‌وه‌ی هێز و وزه‌ی خه‌ڵك بۆ هه‌ر ڕوداوێكی چاوه‌ڕونكراو.
4- پیاده‌كردنی ئه‌جیندانی زۆره‌ملێ.
5- به ته‌واوی هاوكاری رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به به‌رپرسیاریه‌تی خۆی هه‌ڵسێت.
6- نه‌وه‌ستان دژ به خۆبه‌خشانی فه‌له‌ستین.
7- ڕزگاركردنی هه‌موو ده‌سبه‌سه‌رانی ڕووداو (سموع)
8- هاوكاریكردنی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان، له ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانی قیاده‌ی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها ڕێگه‌دان به به‌یه‌كه‌ی سه‌ربازی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان بۆ ئازدكردنی خاكی فه‌له‌ستین.
ئه‌نجام
له‌م باسه‌ی سه‌ره‌وه ده‌وری بزوتنه‌وه‌ی ژنانی فه‌له‌ستین زۆر به‌ڕوونی و ڕۆشنی له‌خه‌باتی ڕزگاری خوازی فه‌له‌ستین ده‌رده‌كه‌وێت، ڕۆڵی ئه‌وان له‌به‌ره‌وپێشبردنی قه‌زیه‌ی ژنان هه‌میشه وه‌ك ئه‌ستێره ده‌دره‌وشێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا تێبینی ده‌كرێ: له كاتی موسته‌عمه‌ره‌ی به‌ریتانیا دڵسۆزی ژنانی فه‌له‌ستین بۆ نیشتیمان زیاتره له هه‌ردوو حاڵه‌تی: جه‌نگی 1948 و دروستبوونی رێكخراوی ئازادی فه‌له‌ستین له ساڵی 1964.
ژنانی فه‌له‌ستین له كاتی داگیركاری به‌ریتانیا خه‌می گه‌وره‌یان چاره‌سه‌ركردنی قه‌زیه‌ی فه‌له‌ستین بوو و به‌س، هیچ داخوازییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان له هه‌گبه‌دا نه‌بوو، پێیان وابوو قه‌زیه‌ی نیشتیمانی زۆر گه‌وره‌تره له مه‌سه‌له‌ی ئازادی ژن، چونكه گه‌ر نیشتیمان سه‌ركه‌وت واته قه‌زیه‌ی ئه‌وان سه‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها گه‌ر به‌وردی بیربكه‌ینه‌وه ده‌بینین ئه‌و ژنانه‌ی كه هاتونه‌ته نێو گۆڕه‌پانی كاركردن، زۆربه‌ی زۆربه‌یان هاتوون له كایه سیاسیه‌كان كاریانكردوه، زۆرینه‌شیان خزم و كه‌س و هاوسه‌ری قیاده و رێبه‌رانی سیاسی بوون، هه‌ربۆیه‌ش كێشمه‌كێشمی داخیلی حیزبه نیشتیمانیه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ی ژنانه‌وه هه‌بووه.
بێگومان دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستینی له ساڵی 1964كاریگه‌رێكی باشی هه‌بوو بۆ دووباره به‌خشینه‌وه‌ی گڕ و تین به ژنانی قودس و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ دامه‌زراوه سیاسیه‌كان، ڕێكخراوی گشتی ژنانی فه‌له‌ستین بوو به چه‌ترێكی زۆر گه‌وره بۆ هه‌موو ژنانی فه‌له‌ستین له هه‌موو گۆشه و كه‌له‌به‌ره‌كانی جیهان.
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه : حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
1- ألفت محمود فواد، ((الدور الوگنی والإجتماعی للمرأه الفلسگینه))، مجله الصامد الإقتصادی، العدد62، 1968م، ص 111.
2-بیان نویهچ الحوت، (المرأه الفلسگنیه فی العشرینیات)، چمن كتاب: جین سعید المقدسی وأخریات، النسا‌و العربیات، فی العشرینیات حچورا وهویه، بیروت ، د.ن، 2001م، ص317.
3- فۆاد، الدور الوگنی، 112، ماتیل مغنم، ((الژور التأریخیه لنچال المرأه الفلسگینیه فی الحركه الوگنیه، منژ الإنتداب وحتی 1936، مجله الصامدالإقتصادی، العدد، 62، 1986، ص 8.
4- مغنم الجژور التأریخیه، ص، نبیل علقم، تأریخ نچال المرأه الفلسگینیه، البیره، جمعیه إنعاش اڵاسره، ص، 81.
5- فۆاد، الدور الوگنی، ص 111.
6- كانت حصیله پوره البراق مقتل 133یهودیا وجرح نحو 339، أما من الجانب العربی بلغ عدد الچحایا 116، بینما بلغ عدد الجرحی 232جریحا، كامل محمود خله، فلسگین والإنتداب البریگانی 1922- 1932، ترابلس ، المنشئه العامه لشنر والتوزیع والإعلان، 1982، ص، 457.
7- إصلاح جاد،(( تگور الدور السیاسی للمرأه الفلسگنیه حتی الإنتفاچه))، چمن عدد خاص بعنوان شۆون المرأه، إعداد سحر خلیفه وریتا جقمان وإصلاح جاد، نابلس، جمعیه شۆون المرأه، 1991، ص، 99.
8- أكرم زعیتر، بواكیر النچال،- من مژكرات أكرم زعیتر 1