چرۆی شیعر
چرۆی شیعر سیروان بابه‌عه‌لی مانهاییم 12 ئۆکتۆبه‌ر 2007
منیش جار جار؛
له "زه‌مه‌ند" ی ته‌نهاییمدا،
له‌ناڵه‌ی هه‌وری خه‌یاڵ و
کۆڕژنی ئه‌سپی ناسۆرم
"دومه‌ڵان" ی شیعر ده‌ردێن!
منیش جار جار؛
ته‌زووه شیعر
وه‌ك برووسکه،
به‌قه‌دمدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و
به‌نێو لق و په‌ل و سه‌رپه‌ل ی گیانمدا،
به‌دیار چاوی پێڵووه‌گه‌ڵای ڕازه‌کاندا
تێده‌په‌ڕێ و
له‌سه‌ری په‌نجه‌کانمه‌وه
چرۆده‌کات!
بۆیه ئه‌ویش هه‌روه‌ک خۆمه،
دڵ و ئاوه‌ز ده‌یبزوینێ؛
لایه‌ک "ڕه‌وان" ی ته‌ی ده‌کاو
لایه‌ک ژێی "نه‌ست" ی ده‌ردێنێ!
من ده‌زانم؛
که شیعر‌و من و خامه
یه‌ك هه‌ره‌مه هاوکێشه‌ین،
کاتێک شیعر؛
له‌نێو نه‌ستمدا ژان ده‌گرێ و
له‌هێلکه‌ی هه‌ستم ده‌تره‌کێ،
ئه‌وسا، منیش؛
سرووش له "ڤینۆس" وه‌رده‌گرم،
له‌ڕێگه‌ی فریشته‌ی پێنووس
وه‌ک ده‌قێکی پیرۆزکراو
به‌هێمای سوور
ده‌ینێرمه نێو دڵی په‌ڕاو!
کۆتایی