ژنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک ئازادنه‌بن
ژنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک ئازادنه‌بن
پیاوانیشی کۆیله‌ن!
حه‌مه‌غه‌فور
hamaxafoer@yahoo.com
ههڵاواردنو جوداسازی له‌دژی ژن "ڕه‌گه‌زی مێینه" تایبه‌تمه‌ندییه‌کی سهرهکیو به‌رچاوی جیهانی ئه‌مڕۆیه. له به‌شی هه‌ره‌زۆری ووڵاتاندا ژن بهڕهسمیو به‌شێوه‌ی یاسایی ته‌نانه‌ت له‌و ماف‌و ئازادییه بهرتهسکو کهمبههایانهش بێبه‌شن که پیاو لێیبههرهمهنده. له‌و ووڵاتانه‌ی که له ڕووی ئابوورییه‌وه دواکه‌وتوون؛ وه له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که ئایین‌و نه‌ریته کۆنه‌کان ڕیشه‌ی قووڵتریان هه‌یه له‌نێو ڕژێمی سیاسی‌و ئیداری‌و که‌لتووریدا؛ ستهمکێشی ژن‌و بێمافیو ژێرده‌سته‌یی ڕه‌گه‌زی مێ به ناشیرین‌ترین شێوه خۆیده‌نوێنێ. له ووڵاتانی مۆدێرن‌و پێشکه‌وتوودا، ته‌نانه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌شدا که له‌سایه‌ی بزووتنه‌وه‌کانی به‌رهه‌ڵستکارو لایه‌نگری مافه‌کانی ژنان‌و ڕه‌وته سۆشیالیستییه کرێکارییه‌کاندا جیاسازی ڕه‌گه‌زیی به‌ڕوواڵه‌ت له به‌شی هه‌ره‌زۆری یاساکاندا لابراوه، هێشتاش له جه‌رگه‌ی میکانیزمی ئابووری سهرمایهداریو داب‌و نهریتو ڕهوشتو باوه‌ڕه نێرسالارییهکانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا، ژن به‌کرده‌وه له‌به‌رده‌م شاڵاوی ههڵاواردنو ستهمکێشیدایه.
هه‌رچه‌ند ژێرده‌سته‌یی‌و ستهمکێشی ژن زاده‌و ده‌ره‌نجامی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری نییه، به‌ڵام بۆرژوازی‌و سیسته‌مه‌که‌ی ئه‌م که‌لتوورو میراته چه‌په‌ڵه‌ی مێژووی کۆن‌و له‌وه‌وپێشی قۆستۆته‌وه‌و گۆڕیوێتی بۆ یه‌کێک له کۆڵه‌که ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه. ڕهگو ڕیشه‌ی نایهکسانیو بێمافییه‌کانی ئه‌مڕۆی ژنان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ بیروباوه‌ڕی کۆن‌و میراتی فکری‌و که‌لتووری ڕژێم‌و کۆمه‌ڵگا دێرین‌و لهناوچووهکانو ئایین‌و دیانه‌ته‌کانی سه‌رده‌می جههلو تاریکی‌و په‌یامبه‌رانیان. به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌وه‌سه‌ر ڕیشه‌ی دابه‌شبوونی چینایه‌تیی ئینسان له‌ناو کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری مۆدێرن‌و سه‌نعه‌تیی ئه‌مڕۆدا. ئه‌و ڕژێمه‌ی که دابه‌شبوونی ڕه‌گه‌زیی ئینسانه‌کان بۆ "نێر‌و مێ"بوون له مه‌یدانی به‌رهه‌مهێناندا وه‌کو فاکته‌رێکی پڕبایه‌خی ئابووری‌و سیاسی ته‌ماشاده‌کات له‌پێناوی زامنکردنی سوودو قازانجی سه‌رمایه‌دا. خولقاندنی فه‌زای له‌باری به‌رهه‌مهێنان به مرونه‌ت به‌خشین به هێزی کار، واته ئه‌وه‌ی پهیوهندئهبێتهوه به خستنهسهرکارو لهسهرکاردهرکردنهوه، هێنانه‌ئارای دۆخێک بۆ نانه‌وه‌ی دووبهرهکیو کێبه‌رکێی ده‌روونیی له‌نێو سوپای بهرههمهێنانو کۆمه‌ڵانی کرێکار‌و ڕه‌نجده‌ردا، ته‌ئمینکردنی بوونی به‌شه ههژارترو مهحرومترهکان له‌ناو خودی چینی کرێکار‌و کۆمه‌ڵگاشدا که لهخوارهوهڕاگرتنی ئاستی ژیانی هه‌موو ئه‌م چینه ده‌سته‌به‌رده‌کات وه سه‌ره‌نجام له‌که‌دارکردنی هه‌ستی ئینسانی‌و چینایه‌تی کۆمه‌ڵانی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ری زهحمهتکێشو زیندووڕاگرتنی بیروبۆچوونو ئه‌فکارو باوه‌ڕه ده‌مارگیرییه کۆن‌و سواو و ئیفلیجکهرهکان، ئه‌مانه هه‌مووی خێروبێرو ده‌سکه‌وته‌کانی جیاسازیو ستهکێشیی ژنانه بۆ سه‌رمایه‌داری مۆدێرنی ئه‌مڕۆو له هه‌مانکاتدا به‌شێکن له که‌ره‌سه‌و پێویستیه‌کانی داڕشتنی پایه‌کانی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه له دنیای هاوچه‌رخدا. به‌ده‌رله‌وه‌ی که ڕژێمی سه‌رمایه‌داری له زاتی فه‌لسه‌فه‌و بوونی خۆیدا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌گه‌ڵ یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن له‌گه‌ڵ پیاودا دێته‌وه یان نا، سه‌رمایه‌داری هه‌زاره‌ی سێهه‌م به‌شێوه‌یه‌کی دیاریکراو‌و به‌رجه‌سته تانوپۆی دهسهڵاتو توانایی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م نایهکسانیو هه‌ڵاواردنه‌ی ژنان دامه‌زراندووه‌و بێگومان به سووک‌و ئاسانی‌و به‌بێ به‌رگری سهرسهختانهو قه‌هراوی ده‌سبه‌رداری نابێت.
کوردستانی عێراقیش له سایه‌ی دیموکراسی ئه‌مریکادا به پێشڕه‌ویی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی، بۆته پنتێکی ئاڵۆزکاوی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی بێ به‌رنامه‌و بێ ئاسۆ‌و ئامانج له‌ڕووی سیاسییه‌وه، که یه‌کێک له ده‌ره‌نجامه‌کانی بوونییه‌تی به پانتاییه‌کی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی مێینه به ناشیرین‌ترین شێوه‌ی خۆی. ناسیونالیزمی کورد‌و حیزبه‌کانیشی له کوردستاندا حه‌ڤده ساڵه به‌کرده‌وه له کارنامه‌یدا نیشانیداوه که سه‌رله‌به‌ری ستراتیژ‌و به‌رنامه‌و سیاسهتو چالاکی‌و هه‌ڵسووڕانی خۆی له‌پێناوی نوێنه‌رایه‌تیکردنی چینی بۆرژوازیدایهو به‌تووندی ده‌ستیگرتووه به قه‌ومپه‌رستی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستییه‌وه. ئه‌م کاره‌شی به‌ئامانجی سڕینه‌وه‌ی سنووری چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵی کوردستان بووه. بۆ ئه‌وه‌ش که به باشترین شێوه خزمه‌ت به دهوڵهمهندانو توێژه کۆنهپهرستو مشه‌خۆره‌کانی کۆمه‌ڵی کوردستان بکات وه له دژی ئازادی‌و کرانه‌وه‌و سکۆلاریزم‌و ڕه‌وتی فه‌رهه‌نگی سه‌رده‌م کۆمه‌ڵگا ڕێکخات، ئاماده‌بووه هه‌موو ڕێگاو کایه‌یه‌کی دژی ئینسانی‌و دژی ژن‌و کۆنه‌په‌رستانه بگرێته‌به‌ر. ملکه‌چکردنی چینی کرێکاری کوردستان‌و کۆمه‌ڵانی ڕه‌نجده‌رو ده‌سته‌نگ بۆ شوێنکه‌وتنی سیاسهتو ئامانجه کۆنهپهرستو دژه خهڵکییهکانیانو سه‌پاندنی نزمترین ئاستی ژیان به‌سه‌ریاندا کارێکی سووک‌و ئاسان نییه. خزمه‌تکارانی چینه‌داراکانی کوردستان ده‌بێ هونه‌ری گه‌وره بنوێنن له‌م پێناوه‌دا! پێویسته به‌ناوی ڕهسهنایهتیو نه‌ریتی باوباپیرانو ڕهسمو عاده‌تی کوردهوارییو ئایین‌و دیانه‌تی ئیسلامییه‌وه پیسترینو کۆنترین که‌لتوورو نه‌ریتی ڕهگهزپهرستیو پیاوسالاری‌و نامووسپهرستیو جوداسازی به‌رامبه‌ر به ژنان زیندووکاتهوهو برهویانپێبدات.
به‌دوای ئازاری 991دا یهکێتیو پارتی خۆیان حه‌مله‌ی پاکسازی ژنانیان ده‌سپێکرد به‌ناوی پاککردنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی قه‌ومییه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تای کاره‌ساته‌که بوو. پرۆژه‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دابه‌شکردنی چینی کرێکار‌و کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی نێر‌و ڕه‌گه‌زی مێدا له‌م شوێنه‌وه چووه مه‌یدانی جێبه‌جێبوونه‌وه له‌ناو ئامانج‌و به‌رنامه‌ی ناسیونالیزمی کوردی‌دا. حه‌ڤده ساڵه کۆنه‌په‌رستانی قه‌ومی‌و ئایینی‌و عه‌شیره‌یی کۆمه‌ڵی کوردستان له‌ده‌وری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ناسیونالیزمی کورد کۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌رگری ڵێده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌م ووڵاته به‌ناو کاره‌ساتی سهرگهردانیو بێئاسۆییدا گوزهرپێکراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گهندهڵیو دزی‌و ڕاووڕووت ته‌نگی به خهڵکو جه‌ماوه‌ر هه‌ڵچنیوه‌و به‌ڕوونی کوردستان به‌سه‌ر فیرعهونستانو جیهانی هاووڵاتیانی توڕه‌و ناڕازی‌و بێ ئاو‌و کاره‌باو بێ خزمهتگوازاریدا دابه‌ش بووه، به‌ڵام ترسناکترینو ده‌ردناکترین کاره‌سات ئه‌و قه‌ڵشته جهرگبڕهیه که له نێوانی ژن‌و پیاوی ئه‌م ووڵاته‌دا هه‌ڵکه‌نراوه! بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی په‌یامی کۆیله‌تی ژنانی کرد به ئاڵای پیاوسالاری کوردستان یان نه‌مانه‌وه‌و به نه‌عره‌ته‌ی نهتهوهچێتییهوه چوو به‌ره‌وپیری به‌ڵێنی ئه‌مریکا بۆ به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسی له عێراق‌و کوردستان. له‌وه‌ش تراژیدیتر ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا به‌جۆرێک له جۆره‌کان خه‌ریکه ئه‌م دابڕانه ڕه‌گه‌زییه قبوڵبکاتو تاڵاوهکانیشی بچێژێت!
پرۆژه‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناسیونالیزمی کورد بۆ تهوقکردنو کۆنترۆڵکردنی دهسهڵاتو موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگای کوردستان کاری خۆی کردووه‌و نه‌ک هه‌ر ژنان‌و پیاوانی له‌یه‌ک دابڕیوه له‌ڕووی ڕه‌گه‌زییه‌وه، نه‌ک هه‌ر ده‌ستدرێژی کردۆته سه‌ر ههستو سۆز‌و په‌یوه‌ندی ڕۆحی‌و خۆشه‌ویستیی تاکه‌کان، به‌ڵکه مۆرکی نێرسالاری ناوه به‌نێوچه‌وانی کۆمه‌ڵگاوه‌و ژن‌و ڕه‌گه‌زی مێیینه‌ی فڕێداوه‌ته ئاستی ته‌نها هۆیه‌کی سێکسی بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌وه‌سبازی پیاوان! جێی شهرمازرییه بۆ ئینسان ژنانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی به‌م ڕاده‌یه سووک‌و بێحورمه‌ت بکرێن به‌بیانووی پووچه‌وه! به‌مپێیه ژنان، که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا پێکدێنن مه‌حکومکراون به پلهچهندهمیو پاشکۆی پیاوان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، که له‌ناو مه‌ودای ههوهسو بواری عهقڵییهتو که‌لتووری پیاوسالاری‌و شه‌ره‌فپارێزیدا کۆتوبه‌ند کراون‌و به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه که‌وتوونه‌ته به‌رده‌م شاڵاوی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری کوردستانه‌وه. سه‌ری هه‌ر بیرێک هه‌ڵده‌یته‌وه، هه‌ر بن ده‌وه‌نێک بپشکنیت، هه‌ر که‌نده‌ڵانێک تهماشاکهیت، له هه‌ر په‌ره‌مێزێک بپرسیت یاخود له ده‌می هه‌ر خه‌نجه‌رو چه‌قۆیه‌ک ووردبیته‌وه یان بۆن بکه‌یت به لووله‌ی هه‌ر تفه‌نگێکه‌وه، بۆنی خوێن‌و قیژه‌و هاواری تاساوی دایکێک، ژنێک، تازهکیژۆڵهیهک ده‌چێ به دهماغتدا! ئه‌مه ئیتر ته‌نها ناوی کۆمه‌ڵگای به‌سه‌ره‌وه‌یه، ده‌نا هۆلۆکۆستێکی ڕهگهزپهرستانو کۆنهپهرستانو قه‌ومپه‌رستانی کوردستانه‌و مه‌علوم نییه تا چه‌ندی تر ئینسانییه‌تی تێدا ههڵدهقرچێنرێ! کۆمه‌ڵگایه‌ک شوێنی ژیانی مێیینه‌ی تیانهبێتهوهو ئازادی ڕه‌گه‌زی مێی تێدا به‌م دهردهببرێ، به‌ر له هه‌ر شتێک پیاوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگاو ده‌ڤه‌ره خۆیان کۆیله‌و زنجیرکراوو ده‌سبه‌سه‌رو داماون!
جێی گاڵته‌جاڕییه حکومهتو په‌رله‌مانی کوردستان‌و حیزبه‌کانی یهکێتیو پارتی دوای حه‌ڤده ساڵ بره‌ودان به نێرسالاریو فهرههنگو که‌لتووری ژنکوشتن، پاش کوشتاری هه‌زاران ژن، خه‌یاڵیان خۆشکه‌ن که به کردنه‌وه‌ی شتێک له دائیره‌ی پۆلیسی دهۆک به‌ناوی "نووسینگه‌ی دژی توندوتیژی ژنان" یاخود ده‌زگایه‌ک له هه‌ولێر به‌ناوی" به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیس بۆ کاروباری توندوتیژی دژی ژن" ئه‌توانن په‌رده بده‌ن به‌سه‌ر تاوانکارییه‌کانی ناسیونالیزمی کورددا له به‌رامبه‌ر به ژناندا. یان به‌ر بگرن به نهفرهتو ناڕه‌زایه‌تییه‌کی قووڵی جه‌ماوه‌ری له دژی فه‌رهه‌نگی پیسی نامووسپه‌رستانه‌و پیاوسالاری که به بودجه‌و ئیمکاناتی زۆروزه‌به‌ندی به‌رده‌ستی ئه‌وان به‌م ڕاده‌یه‌ی ئێستا په‌ره‌ی سه‌ندووه. یاخود پێیان وابێ به‌م کاره‌یان خهباتو تێکۆشانی ئازادیخوازان‌و ڕووناکبیران‌و سکۆلاریزم‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ کۆتاییهێنان به دیارده‌ی ڕه‌شه‌کوژی ژنان‌و به‌رقه‌رارکردنی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان‌و پیاوان که‌مبایه‌خ ده‌که‌نه‌وه له‌به‌ر چاوی کوردستان‌و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیش . بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و یه‌کسانخوازی له هاودڵی‌و پشتیوانی قووڵی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به‌هره‌مه‌نده‌و له‌پێناوی سڕینه‌وه‌ی دیارده‌ی پیاوسالاری‌و جوداسازی له‌دژی ژنان له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا بۆپێشه‌وه ده‌ڕوات.
14/10/2007
.