![له خۆم زیاتر خۆشم ده‌وی …. كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی له خۆم زیاتر خۆشم ده‌وی …. كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/kawaXasraw_597364990.jpg)
له خۆم زیاتر خۆشم ده‌وی …. كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی
Closed
هێنده‌ی ژماره ی ئه‌ستێره
به‌قه‌د گه‌ڵای دره‌خت و دار
هێنده‌ی ماسی نێو زه‌ریاكان
به‌قه‌د گوڵی وه‌رزی به‌هار… خۆشم ده‌وێ ی
هێنده‌ی فرمێسكی رژاوی
چاوی یاران …ئاوی كانی
به‌قه‌د ته‌مه‌نی رۆژو شه‌و
ژماره‌كان…هێنده‌ی جوانی…خۆشم ده‌وێ ی
تێكڕای هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی
بۆ خۆشه‌ویستی نوسراون
هێنده‌ی هه‌موو ئه‌و ئهشكانهی
له گلێنه قه‌تیس ماون …خۆشم ده‌وێ ی
به‌قه‌د هه‌وره سه‌رشێته‌كان
هێنده‌ی خوناوی په‌ڕه‌ی گوڵ
به‌قه‌د خه‌می عاشقان و
تێكرای ترپه‌ی لێدانی دڵ …خۆشم ده‌وێ ی
هێنده‌ی په‌پوله‌ی بێ ئۆقره‌ی
باڵ سوتاوی ده‌وری مۆما
گه‌لێك زیاتر له وجودم
له شیرینی رۆحی خۆما …خۆشم ده‌وێ ی
6/10/2007
kawa_kiwiny@yahoo.co.uk