
شاری تارماییه‌کان …. به‌ندی عه‌لی
له‌گشت په‌ناو په‌سارێکا
له‌به‌ر ده‌رگای هه‌موو ماڵێ
له‌پاڵ هه‌موو دیوارێکا
له‌سه‌ر هه‌موو توله‌ڕێیه‌ک
له‌بن هه‌موو ده‌وارێکا
له‌ئاپۆڕه‌ی سه‌رشه‌قام و
له‌کۆڵانه چۆڵه‌کانا
له‌چایخانه‌و له‌مزگه‌وت و
له‌مه‌یخانه‌و له‌بازاڕو مۆڵه‌کانا
له‌نێو بینه‌رانی شانۆ
له‌باخچه‌و له‌هۆڵه‌کانا
له‌خوێندنگاو له‌نێو زانکۆ
له‌ئاهه‌نگ و پرسه‌کانا
له‌سه‌یران و له‌سه‌ر گڵکۆ
له‌سێبه‌ری هه‌موومانان
نزیکتر له‌هه‌ناسه‌ی من
له‌چاو تروکانێکی تۆ
ئه‌وان له‌وێن
بۆنی ته‌ته‌ره‌کانی دۆزه‌خیان
لێدێ .. که‌دێن
ئه‌وان له‌وێن
کڵاوی سیحروای غه‌یبیان
له‌سه‌ردایه وه نابینرێن
ئه‌وان له‌وێن
گوێمان له‌زرمه‌ی پێی مه‌رگه
کاتێ که‌دێن
ئه‌وان له‌وێن و نابینرێن
هه‌ناسه‌کان ژمار ئه‌که‌ن
گوێ له‌چرپه‌ی دڵ ئه‌گرن
خه‌ونه‌کانیش ئه‌پشکنن
نیگا له‌چوارچێوه ئه‌نێن
کاتێ که‌دێن
ئه‌وان له‌وێن و نابینرێن
کێ هه‌ناسه‌ی درێژتر بێ
له‌سه‌یزاده .. ده‌یفڕێنن
کێ به‌چرپه باسی بکا
دڵی له‌سینه ده‌ردێنن
کێ له‌خه‌وا جوێنی پێدا
خۆی و خه‌وی ئه‌سوتێنن
کێ برژانگێکی نیگاش
تیری توانجی تێبگرێ
ترێ ڕه‌شکه‌ی چاوی ئه‌که‌ن
به‌مێووژو ئه‌پروێنن
وه‌لێ .. یاران
سه‌یرو سه‌مه‌ر نه‌بێ لاتان
له‌شاری تارماییه‌کانا که‌سانێ هه‌ن
گه‌مژه‌و زه‌لیل و ملکه‌چن
هه‌ر له‌دێوه ده‌بنگه‌که‌ی
نێو چیرۆکی عه‌لادین و
قۆریه سیحراویه‌که‌ی ئه‌چن