Skip to Content

Friday, March 29th, 2024

شارەوانی هەڵەبجەو هەنگاوێك ……..بەرەو دیكتاتۆریەت

Closed
by March 23, 2008 گشتی

نوسینی: عەبدوڵا گۆران…..

 ئەم وڵاتە بچوكە پر لە بەرپرس و گەندەڵیە، كە زۆرن بەرپرسی  بێ بەر پرسیار هەردەم كار دەكەن بۆ دەم كوتكردنی كەسانی رۆشنبیر و ئازادیخواز ،ئەو كەسانەی كە دەیانەوێـت ئەم حكومەتە بچوكە نیمچە دیموكراتیە چاكتر بپارێزن لەو بەرپرسە گیرفان قوڵانە كە كورسی و شوێن و بەرپرسیارێتیان بۆ مەبەستی تاكەكەسی و  خزمەت كردنی خزم و دۆستانی خۆیان بەكار دەهێنن ، گەر رۆژنامەنوسێك بچوكترن گەندەڵیان لە سەرجەمی ئەو هەموو گەندەڵیەیان بە چەندین هەوڵ و ماندو بوون دەست بكەوێـت و بڵاوی بكاتەوە ،ئەوە بەرپرسان سەرجەمیان دەبنە پشتیوانی یەكتر و دونیایان لێ دەبێ بە چەرمی چۆلەكە، چەندین گومانی لێ دەكەن و رێگەی نەشیاو دەگرنە بەر بۆ داپۆشینی گەندەڵیەكان،بەم رێگایەیە نەیان توانی رێگە لە رۆژنامەنوسان بگرن پەنا دەبەنە بەر هەرەشە و فڕاندن ولێدان ، زانیان بەمەش چارەسەری نیە ئەوا رەوانەی دادگات دەكەن، بەو یاسایە سزاو زیندانیت دەكەن، كە هەر بەو یاسایە ئەنفال و كیمیا بارانی هەڵەبجە  كرا،كە هەر بەو یاسایە سەرجەمی پێشمەرگە پاك و خوێن گەرمەكان وكوردە نیشتمانپەروەرەكانیان پێ زیندانی و شەهید كرد،شەرمە بۆ بەرپرسانی كوردستان و بەتایبەتی  هەڵەبجە بەو یاسا فاشیلەی سەردەمی بەعس كەسانی ئازادی خواز  دەم كوت بكەن ، كەئەمەش هەوڵێكە بۆهەنگاو نان بەرەو دیكتاتۆریەت، زیاتر لە پەنجا ساڵە گەلی كورد شۆڕشی دژی دیكتاتۆریەت كردووە، بۆهێنانەكایەی سیستەمی دیموكراتی و ئازادای ، سەد مخابن بەپرسانی گەندەڵ و گیرفان قوڵ تازە بەتازە دەیانەوێت زمانی ئازادای ببڕن و قەڵەمی ئازادی لە دەستی ئازادی خوازان بشكێنن و بەناوی ناوزڕاندن و (تەشهیر) رەوانەی زیندانیان بكەن و نوسین و بەڵێن نامەیان  پێ بنوسن كە زمانیان ببەستن و نوكی قەڵەمەكانیان دانەدەن  بۆ ئەوەی گەندەڵیەكانی ئەوان نە كەونە سەر لاپەڕەی رۆژنامەكان، بۆ ئەوەی ئەو جۆرە بەر پرسانە ئەو كەمە خوێنەی میلەتیش ماوە بیمژن بەناوی هەستی نەتەوایەتی وبەرپرس وكار كردن و پرۆژە و خزمەت گوزاریەوە…..هتد..
 گەر كەسێك لە دەرەوە، لە تیڤی و رۆژنامە حزبیەكانەوە تەماشای ئەم وڵاتە بكات،لە رووی دیموكراتیەوە هیچی كەمتر نی یە لە سوید وئەمریكا بەڵام بۆ تەنها جارێك سەردان بكات تێ دەگات كە نیمچە دیموكراتیەتی تەواویش نی یە.
  لێرەوە دەچمە ناو بابەتەكەمەوە دوای ئەوەی پەیامنێری هاوڵاتی لە لایەن بە ناو ئەندازیارێكی  شارەوانیەوە كە لە راستیدا بە پشتیوانی سەرجەم بەر پرسانی شارەوانیەوە درایە دادگا و بە پێی بڕیارێكی دادگا حوكم درابە سێ مانگ زیندانی بێ جێ بەجێكردن و پركرنەوەی بەڵێننامەیەك كە بۆ ماوەیەك نابێت گەندەڵیەكانی بەر پرسە بەرێزەكانی ئەم ووڵاتە بخاتە سەر لاپەڕەی رۆژنامەكان، ئەم بڕیارەش بە پێی سیستەمی دیكتاتۆریە…!!
 سەیر لەوەدایە شارەوانی بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی ئەندازیارەكەی كردوە،بەڵام بە رەوای نازانێت، هاوپیشەكانی ئەو رۆژنامە نوسەش بەتەنها بە بەیاننامەیەك پشتیوانی خۆیان
 بۆ ئەو رۆژنامە نوسە دەربڕن، بۆیە شارەوانی خۆی بە پاك وبێگەرد دەداتە قەڵەم، ئێمەی رۆژنامەنوسانیش بە بێ ئاگا، كە وەڵامی بەیاننامەكەمانیان داوەتەوە، خۆیان زۆر بە شارەزا و بەهێز لە زمانی كوردیدا داناوەو ئێمەش بەنەزان وعەرەب، هاوشێوەی یاساجوانەكانی ئەم ووڵاتە كە ئێمەی ئازادی خوازو راستگۆ رەوانەی زیندان دەكەن؟!
 پشتگیریە هەمە جۆرو جیاوازەكانی شارەوانی بۆ من و هەموو كەسێكی خاوەن ویژدان دەسەلمێنێت كە شارەوانی بەهەموویانەوە كاردەكەن بۆ داپۆشینی گەندەڵی و دەم كوت كردنی هەموو كەسێكی ئازادی خواز و گەرانەوە بۆ ئەو سیستەمەی كە (5) هەزار كەسی شاری هەڵەبجەی شەهید كرد،وە رازی بونی بەو كار وكردەوانەی سیستەمی پێشوو قبوڵ نەكردنی سیستەمی دیموكراتی…
 لێرەشەوە كۆمەڵێك لەو بەراوردی ئەو قسە جیاوازانەی  ئەو پشتگیریانەی شارەوانی دەخەمە بەردەم هەموو ئازادی خوازان وخاوەن وێژدانێك، بۆ  ئەوەی بزانرێت كە سەرجەمی رۆژنامەنوسان ئەمە رێگەمانە بۆ رەوانەكردنمان بەرەوە زیندان بەپێی یاسا.
  یەكەم: ئەندازیار داوای پشتگیری لە شارەوانی دەكات لە بەرواری (22/6/2007) واتە دوو رۆژ دوای بڵاو بوونەوەی بابەتەكە كە ماوەی ساڵێك زیاتر بەسەر رۆژی كاركرنەكەی داوای پشتگیری دەكات ئەمە چی دەگەیەنێت ؟
 كە ئەو پارچە زەویە لە بەرواری 29/8/2006 خەتی كێشراوە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ كە ئەو ئەندازیارە بە كار رۆژانەیان دەوامی رەسمی نەرۆشتبێت؟ كە ئەویش دوای ساڵێك داوای پشتیوانی لە فەرمانگەكەی دەكات !. ئەوانیش زۆر بێ باكانەپشتگیری و پشتیوانی لێدەكەن.
 دووەم: لە پشتگیریەكی تردا كە شارەوانی لە 10/7/200 دا بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی هەڵەبجەی ناردووە كەلە چەند خاڵێك پێكهاتووە لە خاڵی دووەمدا دەڵێت سەبارەت بە(سەردانی شوێنی  سیاجەكە لە بەرواری 29/8/2007 دا پاش دەوامی رەسمی بە ئاگاداری سەرۆكی شارەوانی بووە) ئەمەش سەیرە چونكە هەمان سەرۆكی شاروانی لە رۆژنامەی رێگای كوردستاندا نزیكەی ( 9) مانگێك پێش ئەم پشتگیریە  دەڵێت ئەوان دووجار خەتیان كێشاوە ئێمە خەتەكانمان تێكداوە و هەروەها بەر پرسی بەشی هونەریش لە هەمان ژمارەی رۆژنامەدا سەبارەت بەو هێڵانەی لەو رۆژەدا كێشراون  دەڵێت"خەڵك خۆی لە خۆیەوە هاتووە خەتی كێشاوە، ئەگەر نا لە رەسمیاتی بەلەدیەوە نیە" كە ئەم قسانە سەدو هەشتا پلە پێچەوانەی پشتگیری یەكەمیانە،كە لە یەكەم دا جۆرێكە و لە دوەمدا جۆرێكی تر، ئەمەیان لەچی و ئەوەیان لە چی؟
 ئەم پشتگیریانە من و چەندانی وەك و من دەخەنە گومانەوە ،ئەویش لەبەر ئەوەی گەر فەرمانبەرێك لە دەوامی رەسمیدا كارێك ئەنجام بدات پێویستی بەم هەموو پشتگیریە جیاوازانە نی یە، چونكە لە دەوامی رەسمیدا بووە،لەلیستی دووەمدا ئامادەگی و ئیمزای هەیە،بەڵام ئەم پشتگیریە جیاواز و بەروار جیاوازانە منی رۆژنامەنوسێك هەستم پێ كردون، چۆن دەبێ دادوەری لێكۆڵینەوە ئاگاداریان نەبێ،هیوم وایە دادوەرە لێكۆڵینەوەكان زیاتر وورد بینانەتر هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەم جۆرە دۆسیە فرە پشتگیریانەدا بكەن.
 شارەوانیەك نەتوانێـت كێشەی پارچە زەویەك چارەسەر بكات، ئەویش بە گۆرینی چەندین جۆر قسە كردن بۆ رۆژنامەكان و چەندین پشتگیری جیاواز لە ناوەڕۆك و بەرواردا ، دەبێ پێی بوترێـت شارەوانی یان شاردنەوەی راستی.!
 شارەوانی یان بەر پرسانی شارەوانیەك واتێ بگەن كە رۆژنامەنوسان دەیانەوێت لە رێگەی بەیاننامەیەك خۆیان دەربخەن بە گوتەی خۆیان كە لە بەیاننامەكەیاندا نوسیبویان دە بێ رۆژنامەنوسان پێیان بوترێـت چی ؟؟بەرپرسانی شارەوانی ئێمەی رۆژنامەنوسان پێویستمان بە خۆ دەرخستن نی یە، نە دەمانەوێـت لە شوێنی خۆمان واتە كورسیەكەمان بمێنینەوە وە نەپارەی هیچ كەس ولایەنێكمان لایە كە منەتمان بەسەرا بكەن و نە زەویمان بەدەستە، نە گەندەڵی دەكەین تاكو بترسین بەتەما بین پشتیوانی یەكتر و سەرو خۆمان هەبێت بۆ بەردەوام بونمان لە گەندەڵیەكانمان، پەیامی ئێمە گەیاندنی راستیەكانە بە پێی ئەو بەلگەو دیكۆمێنتانەی كە لە فەرمانبەرەكانی ئێوەوە دەگات بە دەستمان، خەمتان نەبێـت، بەر پرسانی شارەوانی هەڵەبجە خۆتان بەتەنها نین، زۆرن لەم وڵاتە هاوشێوەكانتان.    
 تێبینی"سەرجەمی ئەو بەڵگەوپشتگیری و ووتەجیاوازانەی بەر پرسانی شارەوانی هەڵەبجە لە رۆژنامەكاندا كردوویانە،لە لای من پارێز راوەو هەر ئازادیخواز وخاوەن ویژدانێك بیەوێـت دەتوانێت
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.