فلیمی فیتنه فیتنه له هۆله‌ندا ده‌نێته‌وه … ئاسۆ حامدی
سه‌رۆکی پارتی بۆ ئازادی پ،ڤه‌ی ڤه‌ی خیرت ڤلدهرس ، که سه‌رۆکی فراکسیۆنی هه‌مان پارته له په‌رله‌مانی هۆله‌ندا ماوه‌یه‌که بۆ زیاتر سه‌رنج ڕاکێشانی میدیاکان و زیاتر خۆ مه‌زنکردن له نێو باڵی ڕاست له کۆمه‌ڵگای هۆله‌ندا دا ده‌ستی کردووه به بانگه‌شه بۆ ده‌رهێنانی فلیمێک دژی قورئان، ئه‌م زاته له دوای هه‌ندی ته‌سریحاتی له ساڵانی ڕابردوو له لایه‌ن حکومه‌تی هۆڵه‌ندیه‌وه ژیانی ده‌پارێزرێ له دژی ئیسلامیه‌کان. ئیسلامیه‌کان چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووه.
باڵی چه‌پ له هۆله‌ندا ئه‌م ڕه‌وشته‌ی ڤلدهرسیان پێ قه‌بووڵ ناکرێ و به ده‌یان باس و ڕه‌خنه و جه‌ده‌لی سیاسی یان له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی داوه، تا ئه‌مجاره ڕێکخراوی که‌لتور-کلور( که‌لتوور و ڕه‌نگ) ڕۆژی شه‌ممه 22ی مارت 2008 له ئه‌مستردام زیاتر له 1300 که‌س ڕاپه‌رینیان دژی ساز دا. و ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی که بانگه‌شه‌ی بۆ فلیمه‌که ده‌کرد له په‌خشکردن وه‌ستا،
http://www.fitnathemovie.com/
بۆ زیاتر زانیاری سه‌یری:
http://www.nieuws.nl/503883
یان هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌کی تری ده‌نگ وباسی ناوه‌خۆی هۆله‌ندا بکه‌ن.
چه‌په‌کان وولاتی هۆله‌ند وه‌کو ووڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینن و ناوی ده‌به‌ن، هه‌رچی پارته ڕاسترهوهکانه ئه‌وا نهزهرییان ڕوونه.
ڤڵدهرس له زۆر بۆنه و مناسه‌باتدا دژی ئیسلام دواوه و که‌لتووری ئیسلامی به دواکه‌وتوو وه‌سفکردووه و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا که‌لتووری ئه‌وروپای یان هۆلهندایی به باشتر وه‌سف ده‌کات و کردووه، هه‌روه‌ها به ده‌یان جار داوایکردووه قورئان وه‌کو په‌رتووک قه‌ده‌غه بکرێت چۆن په‌رتووکه‌که‌ی هتله‌ر ماینکهمف له هۆله‌نددا قه‌ده‌غه‌یه. له لایه‌کی تر چونکه ئازادی بیروباوه‌ر و به‌یان و عه‌قیده له هۆڵه‌ند به‌رقه‌راره ئیتر ئه‌ویش ئه‌م هه‌قه به‌خۆی ده‌دات که ڕه‌خنه‌ی بنه‌چه‌یی له ئیسلام و پان ئیسلامیزم بگرێ، به‌ڵام ئه‌م حه‌قه به خودی ئیسلامیه‌کان نادا بیروباوه‌ڕی خۆیان بڵاوبکه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت داوای قه‌ده‌غه‌کردنی قورئانیش ده‌کات و لۆمه‌ی که‌لتوور و ڕێبازی ئیسلام ده‌کات. سوسیالیسته‌کان له پرسیارێکدا بۆ ڤڵدهرس ووتیان ئه‌ی ئایینی مه‌سیحی و ئاینه‌کانی تر بۆ باس له‌مان ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که هه‌ڵوێستی ئاته‌ئیستی سوسیالیسته‌کان ڕۆشنه به‌ڵام ئازادی بیروباوه‌ڕ له کۆمه‌ڵگا بۆ هه‌مووانه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا.
ئه‌گه‌رچی له لای چه‌په‌کان ئه‌م ووتانه‌ی ڤڵدهرس زۆر توندن و قابلی قه‌بووڵ نین و درز و قه‌ڵش له نێوان نه‌وه‌کانی گه‌لانی جیاجیا دروست ده‌کات و ده‌یانه‌وه‌ێ له ڕێگای یاساییه‌وه به‌ر به هه‌وڵه‌کانی بگرن.
به‌ڵام ڤڵدهرس به‌رده‌وامه له کاره‌کانی بۆ به‌رهه‌مهینانی فلیمی فیتنه که دژی قورئانه ئه‌مه دووه‌مین فلیمه دوای تیرۆرکردنی فلیمستی هۆله‌ندای ڤانکۆخ که له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی لیبرالیه‌کان ئا‌یان ئاشی ئالی هۆلهندایی که به‌ڕه‌چه‌له‌ک سۆماڵیاییه و سه‌ره‌تا ئه‌ندامی پارتی کار بوو که سوسیال دیموکراتن دواتر بوو به ئه‌ندامی پارتی ئازادی و دیموکراتی که لیبرالن ( له چه‌په وه چووه ڕاست دواتریش زۆر مه‌سه‌له‌ی ناراستی له که‌یسی په‌نابه‌ریدا کردبوو، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ لایه‌ن زۆر بهڕادیکاڵی ناوده‌به‌ن_ که وانیه)، ئیستا ئه‌م خانمه دوای ئه‌وه‌ی کاری له ئه‌مریکا ده‌ست که‌وت له ته‌واوی دونیا به دژی ئیسلامیست ناوبراو و چه‌ندین جار ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه و ژیانی ئه‌ویش له لایه‌ن حکومه‌تی هۆلهندایی تا ئێستا ده‌پارێزرێ.
هه‌روا له ته‌واوی کۆمه‌ڵگا سه‌دای جیاجیا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له‌لایه‌ک دروستکردنی مزگه‌وت و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی هه‌ینی ده‌توانن له هه‌ندێ شاردا بانگ بده‌ن ( به‌نموونه له شاره‌کانی ههنگهلۆ و ئهپڵدۆرن)
Hengelo, Apeldoorn
، مۆرکۆیهکان ( مه‌غریبیه‌کان) و تورکه‌کان و ته‌نانه‌ت ئهندونوسیایهکان و هه‌ندێ کوردیش خوازیاری دروستکردنی مزگه‌وتن و تا له پاڵ ئایین هه‌م بازرگانی به ئایین بکه‌ن، هه‌ر نا تازیه و سه‌ره‌خۆشی و جه‌ژن له‌وێ ده‌که‌ن یان سه‌رتاشخانه و دۆنه‌ر و ته‌نانه‌ت مه‌لا و موه‌زین یش ده‌که‌ن تا له کۆڵ کۆنترۆڵی سۆسیالیان ببنه‌وه‌و بۆیان به کار حیساب بکرێت، ئه‌مه جگه له ژێره‌وه مانگانه‌ی حزبه ئیسلامیه‌کان و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کانی وه‌کو سعودیه وه‌رده‌گرن .( به‌نموونه ساڵی پار له ڕۆتردام که شارێکه له هۆڵه‌ندا کۆنترۆلی مزگه‌وته‌کانیان کرد مه‌لا کان زۆربه‌یان دوو مه‌عاشیان هه‌بوو یه‌ک له سوسیالی ڕۆتردام ئه‌ویتریش له لایه‌ن لایه‌نێکی ئیسلامی به‌تایبه‌ت ووڵاتی سعودیه و هه‌ندێ ڕێکخراوه خیرخوازهکانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ).
له کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندا ئازادی بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده یهکلابووهتهوهو هه‌موو مرۆڤه‌کان ئازادن چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌و چ بیرباوهڕیکیان هه‌یه، به‌ڵام هێرشکردنه سه‌ر بیروباوه‌ڕی یه‌کتری زۆرجار له باری یاساییه‌وه مرۆڤه‌کان تووشی دادگا ده‌کات و قابلی قه‌بول نیه. ڤڵدهرس پێ وایه هیچ تیکستێکی یاسایی نای گریتهوهو له دوا ته‌سریحی دا ده‌ڵێ له‌باری ته‌کنیکی و یاسایی ده‌مه‌وێ فلیمه‌که کۆتایی پی بێنم بڵاوی بکه‌مه‌وه، ئه‌گه‌رچی تا ئه‌م دواییانه‌ش ده‌یگوت که‌س فلیمه‌که‌ی نه‌بینووه و هه‌ندێ جار هاشای لێ ده‌کرد.
ڕه‌نگه ئیسلامیه‌کان له هه‌موو ژیانی ئایینی خۆیان و سه‌رکرده‌کانیان ئازادی بیروباوه‌ڕ و شه‌رعیه‌تیان بۆ که‌س به‌ڕه‌وا نه‌بینووه و نابینن. زۆر تیکستێکی قورئان هه‌یه که چڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه جگه له ئایینی ئیسلام و قورئان ئه‌وانی تر هه‌موویان به کافر وه‌سف ده‌کات. ته‌نانه‌ت نموونه‌ی باج و جزیه‌ی جوله‌که‌کان له مه‌ککه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریاندا باشترین نموونه‌یه.
ئه‌گه‌رچی سوسیالیسته‌کان له ئه‌وروپا قه‌بووڵی بیروباوه‌ڕی ئه‌وان ده‌که‌ن نه‌ک هه‌ر سۆسیالیسته‌کان ته‌نانه‌ت ئینساندۆست و پارته‌کانی ژینگه و گیانداران و مرۆڤێکی ئاسایش جگه له توندڕه‌وه‌کانی ئایینی جیاجیا نه‌بێت.
به‌ڵام کۆمه‌ڵگای ئیسلامی له ناوه‌خنی خۆیدا ناتوانێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای مۆدێرن دا هه‌نگاو بنێ، به‌نموونه ژنانی ئیسلامی بۆ مه‌له‌وانگه‌کان به جل و به‌رگی بورکه ده‌چن ، له مه‌له‌وانگه‌یه‌کی شاری زڤۆڵه له هۆله‌نددا قه‌ده‌غه‌کرا بچێته ژووره‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌نگۆیه‌کی زۆری دایه‌وه و زۆر سه‌دای ڕازی و ناڕازیانی له ڕۆژنامه ناوخۆییه‌کان چاپکرد.
له ئه‌فغانستان یش ڕاپه‌ڕین دژی ڤڵدهرس ئه‌نجامدرا و ئاڵای ووڵاتی دانمارک و ووڵاتی هۆله‌ندیان سووتاند له هه‌مووی سه‌یرتر ئیسلامیه‌کان که ئه‌فغانستان ئاڵای هۆله‌ندایان به هه‌ڵه دروو بوو و ڕه‌نگی سوور و شین یان لێ گۆڕابوو!.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڤڵدهرس خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگا ناکات و هه‌رچی زیاتر ڕق و دووبه‌ره‌کی له نێوان نه‌وه‌کانی که باوه‌ڕ و ئایینی جیاجیان هه‌یه دروست ده‌کات. هه‌رچه‌نده ناوه‌رۆکی دژی ئینسانی ئایین به تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ژنان دا له ئایینی مه‌سیحی و ئیسلام دا ئاشکرایه.
ئیسلام له ته‌واوی مێژووی خۆیدا نه‌یتوانیووه به ئازادی له‌گه‌ڵ ئاین و ته‌نانه‌ت گه‌لانی غه‌یره عه‌ره‌بیش به ئارامی بژین. سه‌یری قه‌تل و عامه‌کانی ئیسلام و فتوحاتهکانیان بکه‌ن له باکوور و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا تا ده‌گاته هیند و چین و له‌م لاشه‌وه تا به‌ڵقان و سۆماڵیا و جیبۆتی. به‌نموونه تا ئیستاش بۆ هه‌موو لێکۆلێرهوهیهکی ئه‌ده‌بی و مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه و له نێوان پێش ئیسلام و ده‌ورانی سه‌ره‌تای به زۆر به ئیسلامبوونی کورددا.
ته‌نانه‌ت له هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کان تا ئیستاش به که‌مایه‌تی سه‌یری هه‌موو ئه‌و ئاین و مرۆڤانه ده‌کرێت که ئیسلام نین. چۆن له‌کۆماری ئیسلامی ئێران( نه‌ک تاڵه‌بان و حزب الله‌ی لوبنان و حه‌ماس له غه‌ززه و هه‌ڵه‌بجه‌ی پێش ئۆپراسیۆنی عێراقدا) ته‌نانه‌ت کورد و ئازه‌ری و سوونه‌کانیش که‌مه نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بن. له‌م ڕووه‌وه ڤڵدهرس ڕاست ده‌کات که‌وا ئه‌م که‌لتووره دواکه‌وتووه به‌ڵام نه‌ک به قه‌ولی ئه‌و. چونکه ئه‌و له‌ڕوانگه‌یه‌کی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و مه‌سیحی ئه‌م بانگهوازهدهکات.
ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌ک ڤڵدهرس له سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌کان و ئینترنێتدا پۆپیولێر (شه‌عبی) ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و حزبه‌که‌ی که هیچ ئه‌ندامی نیه (ته‌نها واژووی که‌سانی بۆ هه‌یه) کافیه. به‌ڵام ئیدامه‌ی ئه‌و و به‌رده‌وامی له سیاسه‌تدا له کۆمه‌ڵگای هۆله‌ندا په‌یوه‌ندی به‌ته‌واوی کێشمه کێشه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا هه‌یه. له هه‌موو سه‌یرتر ئیسلامیه‌کان له هۆله‌ندا زۆربه‌یان له پارتی چه‌پی سه‌وزدا کار ده‌که‌ن یان پارتی دی 66 که حزبێکی دیموکراتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه. خۆ لیره‌شدا تورکه‌کان له مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن و هه‌ڵوێستی پارتی کار زیاتر بۆ حزبی دی 66 وه‌رگه‌ڕان.
ئه‌گه‌رچی تا نه‌وه‌کان گه‌شه بکه‌ن و کات بڕوا ئه‌وا کێشه‌کان زه‌قتر ده‌بن. په‌نابه‌ری و کۆچه‌ری هه‌ر ڕه‌وکردن و گه‌ڕان به‌دوای ئارامی ژیان نیه به‌ڵکو هه‌زار و یه‌ک گه‌رداو به‌دوای خۆیدا کێش ده‌کات جا به لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نیگهتیڤیهوه.
ئه‌گه‌رچی بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپایی په‌نابه‌ر و کۆچه‌ریه‌کان ته‌نها هیزی کاری هه‌رزانن و سه‌رمایه به‌رهه‌مدێنن و هیچی تر ، به داخه‌وه هه‌ر له نێو چینی هه‌ژار و نه‌بوون دا دژایه‌تی ئه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه که بێگانه‌کان سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانن نه‌ك لایه‌نی واقعی مه‌سه‌له‌کان بخرێنه ڕوو.
مارس 2008