Skip to Content

Monday, September 16th, 2024
پانۆرامای مۆنومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵه‌ندا،

پانۆرامای مۆنومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵه‌ندا،

Closed
by March 25, 2008 جینۆساید

پانۆرامای مۆنومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵه‌ندا، ده‌خیله‌یه‌ک بۆ حیزب ،شه‌خسه‌ په‌ڕۆینه‌ی حیزبی  ده‌سه‌لاتداری کوردی ،یان شوێنێک بۆڕێزگرتنی قوربانیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال؟!

ئه‌میر قادر –  هۆڵه‌ند……

     ساڵی 2005 و له‌گه‌رمه‌ی دۆزی تاوانباری هۆڵه‌ندیدا و له‌یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌شاری ئه‌مستردام له‌مه‌یدانی لایدسه‌پلاین،هونه‌رمه‌ند پشکۆ عه‌باس په‌یکه‌رێکی بۆ ئه‌م تاوانه‌ دورست کردبوو هه‌ر له‌و یاده‌دامن وه‌ک ناوه‌ندی چاک و کریستا ڤان ڤێڵزن وه‌ک نوێنه‌ری پارتی سۆسیالیست شه‌ره‌فی ئه‌وه‌مان به‌رکه‌وت که‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌م په‌یکه‌ره‌ لابه‌رین،هه‌مان په‌یکه‌ر له‌یه‌که‌م دانیشتنی دۆزی تاوانبار فرانس ڤان ئانراتدا له‌مانگی ئه‌پریلی ساڵی 2005دا له‌به‌رده‌م دادگای شاری ڕۆته‌ردامدا ڕۆڵی خۆی بینی،چه‌ند شت له‌یه‌که‌م ڕۆژی دادگادازۆر سه‌رنج ڕاکێش بوون،ئاماده‌بوونێکی یه‌کجار فراوانی میدیاهۆله‌ندیه‌کان و خه‌ڵکی کورد،بێ ده‌وربوونی حیزبه‌کوردیه‌کان و میدیاکانایان،چاک نه‌ک هه‌ر باوه‌ڕی به‌ هاوکاری حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نه‌بوو به‌ڵکو ترسی ئه‌وه‌شمان هه‌بوو وه‌ک نزار خه‌زره‌جی فرانس ڤان ئانارات بکه‌ن به‌ پیاو چاک و شه‌فاعه‌ت نه‌مه‌ی بۆبنوسن…
کاره‌ هونه‌ریه‌کان ی هونه‌رمه‌ندان،لافیته‌یه‌کی گه‌وره‌ی چه‌ند مه‌تری به‌رده‌می دادگای گرتبوو له‌سه‌ری نوسرابوو (نا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی تر،نابۆجینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان)،له‌گه‌ڵ کاریکاتێرێک که‌ هه‌ردوکیان هونه‌رمه‌ند ڕێناس عارف دروستی کردبوون و زۆریان پێوه‌ ماندو ببوو،هه‌روه‌ها‌ په‌یکه‌ره‌که‌ی هونه‌رمه‌ند شێرکۆ به‌باشترین شێوه‌ گوزاره‌یان له‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌کرد،دادگای تاوانبار زۆری درێژه‌ کێشاو هاوڕێیانی پارتی سۆسیالیست کریستا به‌پله‌ی یه‌ک و هاری و خیدۆ به‌پله‌ی دوو هاوکارێکی به‌رده‌وامان بوون،به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی دۆزه‌که‌ی فرانسه‌وه‌خوانێکامان بۆ هه‌موو هاوکاره‌کانمان ئا‌ماده‌کرد،هاری و زۆرکه‌سی ترئاماده‌ببوون،داوامکرد که‌هاری هاوکارمان بێت تا ئه‌م په‌یکه‌ره‌ی کاک شێرکۆ شوێنێکی بۆ په‌یدابکه‌ین ئه‌و په‌یمانیدا،سه‌رقاڵی چه‌ندساڵه‌ی ئێمه‌به‌دۆزی فرانس ڤان ئانراته‌وه‌ ونه‌بوونی هێچ پاره‌یه‌ک که‌متر بواری به‌ئێمه‌دا بچینه‌وه‌ سه‌رئه‌م بابه‌ته‌،به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه‌مان هه‌میشه‌ باس کردبوو له‌هه‌موو فرسه‌تێکدا خستبومانه‌ ڕوو‌…

کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری دینهاخ به‌هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێم وبه‌شداری ناوه‌ندی چاک له‌ کوردستان،دوای نزیکه‌ی ساڵێک کارکردن و مشتو مڕ له  26 تا28-01-2008 داله‌هه‌ولێر کۆنگره‌ی به‌جیهانی کردنی جینۆسایدی کوردیان به‌ست که‌ وێڕای که‌موکورتیه ‌بچووکه‌کانی و خراپی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت وهه‌ندێک کێشه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی کۆنگره‌یه‌کی بێ ئه‌وپه‌ڕ باش بوو،سه‌دان باسی ئه‌کادیمی و لێکۆڵینه‌وه‌و فیلم و کاری هونه‌ری تێداکران وێڕای پێشانگاو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی که‌سانی تایبه‌تمه‌ند له‌م باره‌وه‌ که‌ بووه‌ هۆی زانیاری گۆڕینه‌وه‌و پێک هێنانی تۆڕێکی فراوانی په‌یوه‌ندی…

له‌هۆڵه‌نداوه‌ گروپێکی 13 که‌سی چووین و زۆربه‌ما‌ن باس و لیكۆڵینه‌وه‌مان هه‌بوو و به‌جیدی به‌شداری کاره‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌بووین،زۆرێک له‌ودۆسته‌ هۆڵه‌ندیانه‌ی به‌شدارببوون له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیه‌کانی چاکه‌وه‌ داوایان لێکرابوو،به‌تایبه‌ت هاری ڤان بۆمڵ وخیدۆو فرانک سلایپه‌ر،ئێمه‌ لامان باشتربوو که‌ کریستا ڤان ڤێڵزن بێت باشتره‌،چونکه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای دۆزی ڤان ئانراته‌وه‌ هاری هاوکاربوو،به‌ڵام به‌هۆی پۆسته‌که‌ی هاریه‌وه‌ دواتر و تائێستاش کریستا له‌کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و له‌هه‌موو دانیشتنه‌کانی دادگادا‌ئاماده‌بووه‌،به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی که‌ کریستا ده‌بووئاماده‌ی دێباتێکی په‌رله‌مان بێت نه‌یتوانی بێت بۆ کۆنگره‌که‌ ئێمه‌ له‌جیاتی کریستا داوامان له‌هاری کرد و ئه‌ویش ئاماده‌یی خۆی پیشاندا،وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێک ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی داوه‌تنامه‌کا‌نیان ئه‌کرد ئه‌بینرا که‌گوایه هاری به‌هۆی هه‌ڵویستی چه‌پ ڕه‌وانه‌و دژی ئه‌مریکایی ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌مه‌ ‌و بۆئه‌م کۆنگره‌یه‌ باش نه‌بێت،من داوام کرد که‌ده‌بێت ڕێگا به‌ ئاماده‌بوون و قسه‌ی که‌س نه‌گیرێت،دواتر ئه‌وان ئه‌مه‌یان قه‌بووڵ کرد،که‌ 24 مانگ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سخیپۆڵ وه‌فده‌که‌ کۆبووینه‌وه‌و سه‌فه‌ره‌که‌مان ده‌ستی پێکرد له‌گه‌ڵ هاریدا باسی مۆنومێنته‌که‌م کرده‌وه‌،هاری ووتی ئێستا کاتیه‌تی و خستیه‌ ئه‌جندای خۆیه‌وه‌و دواتر له‌گه‌ڵ فرێد تێڤن که‌ پێشتر داواکاری گشتی دۆزی ڤان ئانرات بوو ئێستاش ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری پارتی لیبراڵه‌ له‌سه‌رئه‌مه‌ بڕانه‌وه‌ که‌ بۆ دووشت کاربکه‌ن،مۆنومێنێتک بۆ قوربانیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و به‌ڕه‌سمی ناساندنی تاوانی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان…به‌درێژایی سه‌فه‌ری 27 کاتژمێر بۆ کوردستان و سه‌فه‌ری 5 کاتژمێری هه‌ولێرو سلێمانی له‌گه‌ڵیانادا باسی ئه‌نفال و شوێنه‌کانی ئه‌نفال وبه‌ڕێگای پێچاوپێچی ناوچه‌ی سورداش و دوکان کۆیه‌و ته‌قته‌دائێواره‌ی دره‌نگ وه‌خت گه‌یشتینه‌ هه‌ولێر،،3 ڕۆژی به‌رده‌وامی کۆنگره‌و شه‌وانه‌ش تا کاتژمێری 2 دوای نیوه‌شه‌و باسی چده‌کرێت و چی بکرێت باشه‌مان کرد له‌گه‌ هه‌ردوو پارتی ناوبراودا،دوایین شه‌وو پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فده‌که‌،به‌ دورودرێژی باسی شته‌کان وئه‌نجام گیریه‌کانمان کردو هه‌موو شته‌کانم یاداشت کردو ڕۆژی دواتر به‌ ناوی پێشنیاری ناوه‌ندی چاک و پارتی سۆسیالیست و پارتی لیبراڵ به‌ پاکنووس کراوی دامه‌ لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگره‌و ئه‌وانیش وه‌ک پێشنیار له‌ پرۆژه‌ی داهاتوودا قه‌بوڵیان کرد و دواتر له‌ دوایین ئامۆژگاریه‌کانی کۆنگره‌و ده‌ستورکاره‌کانادا ئه‌مانه‌ هاتوون.
به‌گه‌یشتنه‌وه‌ی وه‌فده‌که‌ بۆ هۆڵه‌ندا پارتی دیموکراتی کوردستان که‌وتنه‌ ڕیکلام کردن بۆ خۆیان وه‌فدێکیان سه‌ردانی هاری ڤان بۆ مڵیان کردو چه‌پکێ گوڵیان پێدا به‌ناوی پارتیه‌وه‌،ئه‌م چه‌پکه‌ گوڵه‌ ده‌زگاو ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی له‌هه‌موو شوێن بڵاویان کرده‌وه‌و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ری کوردستان نێت که‌ماڵی ڕاسته‌وخۆی پارتیه‌ که‌وته‌ ڕیکلام کردن،دواتر سه‌ردانی تایبه‌تیان بۆ لای پارتی سۆسیالیست ڕێکخست له‌ په‌رله‌ما‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی عێراقیدا و بۆتێکدانی کاره‌کانی ئه‌و گروپه‌ی که‌سه‌ردانی کوردستانیان کردبوو له‌زووه‌وه‌و کۆبونه‌وه‌یان دانابوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌فه‌ره‌که‌و کاره‌کان،هه‌ر له‌وسه‌ردانه‌دا پارتیه‌کان به‌هاوکاری هه‌ندێک که‌سیتر که‌یان له‌پارتیه‌وه‌ نزیکن یان یه‌کێتین و تامی پارتی ئه‌ده‌ن کۆمیته‌یه‌کیان به‌ناوی کۆمیته‌ ڕێکخستنی کاره‌کانی مۆنومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ پێک هێنابوو،له‌کۆبونه‌وه‌ی وه‌فده‌که‌ی که‌سه‌ردنی کوردستانیان کردبوو هه‌ندێک له‌م ده‌سته‌و گروپه‌ به‌ناوی کۆمیته‌که‌وه‌ ئاماده‌ببوون که‌ بونه‌ هۆی تێکدانی کۆبونه‌وه‌که‌و بارگرژی دروستکردن له‌گه‌ڵ فرێت تێڤینس و کات کوشتنی ئێمه‌ له‌په‌رله‌ما‌ندا،من به‌و په‌ڕی ڕاشکاوی ووتم قه‌بوڵ ناکه‌ین حیزبه‌کان ئه‌م مۆنومێنته‌ بکه‌نه‌ ڕیکلامی خۆیان،ئه‌مه‌ ده‌بێت ببێته‌ سومبوڵی قوربانیه‌کان نه‌ک ده‌خیله‌ی حیزبه‌کان یان مه‌رقه‌دی سه‌رکه‌رده‌کانی حیزب، فرێت تێڤینس و هاری هه‌رله‌وێدا باسی ئه‌وه‌یان کرد که‌ده‌بێت من بچمه‌ کۆمیته‌که‌وه‌و ناوه‌ندی جاکی تێدابێت،من ووتم و خوازیارین و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ده‌ست بۆ ئه‌مکاره‌ده‌به‌ن پێشینه‌یا‌ن واته‌ سی.ڤیان دیاربێت نه‌ک تاوانبار بن یان کاریان بۆ ڕژێمه‌ داگیرکه‌ره‌کانی به‌عس و لایه‌نی تر کردبێت یان تاوانایان ئه‌نجام دابێت،هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌م کرد که‌ده‌بێت به‌شداری له‌سه‌ر بنه‌مای تاک و پێشینه‌بێت دوور له‌ زه‌ردو سه‌وزو،،،.چه‌ند رۆژ دواتر پارتی سیمینارێکیان بۆ هاری و فرێت و ڕۆبێرت سوته‌ریک سازکرد،فرێت ئامده‌نه‌بوو من لام وایه‌ که‌فرێت زوو له‌م داوه‌ گه‌یشت و به‌هۆی ئه‌دای خراپی ئه‌وکه‌سه‌ی پارتیه‌وه‌ بوو که‌له‌کاتی قسه‌کانیدا له‌په‌رله‌ما‌نی هۆڵه‌ند فرێت زۆر لێی توڕه‌ بوو بۆیه‌ به‌شدار نه‌ببوو،له‌کۆڕه‌که‌داکه‌ زۆربه‌ی پارتیه‌کان به‌ ژنو پیاوه‌وه‌و ته‌له‌فیزیۆنه‌وه‌ به‌شداربوون و سوپاسی تایبه‌تیان بۆ خۆیان و ده‌ستو پێوه‌نده‌کانیان ده‌نارد،من به‌توندی ڕه‌خنه‌م له‌م شتانه‌یه‌ن گرت،که‌ده‌بێت مۆنومێنت هی خه‌ڵکی قوربانی بێت و واز له‌م ڕیکلام کردنه‌ بۆ خۆتان بێنن و باسی ئه‌وه‌شم کرد که‌له‌هه‌موو دۆزی فرانس ڤان ئاناراتدا بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ پارتی نه‌ یه‌ک سه‌نتی داوه‌و نه‌ به‌شداری فیعلی بووه‌،بێجگه‌ له‌و که‌ناڵی ته‌له‌ڤیزۆنه‌یان که‌ پیاوانی خۆیان و سه‌ربه‌خۆیان پیشان ئه‌دات و به‌س،پارتیه‌کان به‌مه‌ زۆر ناڕازی بوون گوایه‌ نابێت ئه‌م قسانه‌ له‌به‌رده‌می که‌سانی هۆڵه‌ندی بکرێت!خه‌ڵکیکی بێلایه‌نیش که‌له‌وێ بوون لایه‌نگه‌ری من بوون و ده‌ستخۆشیان لێم کرد….

1-3-2008 خۆپیشاندانمان بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی تورکیا کرد و چاک بانگه‌وازی بۆکردو ئیجازه‌ی بۆ وه‌رگرت پارتیه‌کان و  ده‌ستو پێوه‌نده‌ به‌ناوسه‌ربه‌خۆکان چاویان به‌مه‌ هه‌ڵنه‌هات و که‌وتنه‌ پیلان گێران ،پارتیه‌کان و 2 ڕێکخراوی سه‌ر به‌یه‌کێتی به‌گه‌رمی داوایان کرد ناویان بنووسین و به‌شدارده‌بن،یه‌ک رۆژ پێستر بۆ شکست پێ هێنانی خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ناوی ئه‌و 3 ڕێکخراوه‌وه‌ به‌ زمانی هۆڵندی راگه‌یاندنێکیان بڵاوکرده‌وه‌ که‌گوایه‌ پکک زۆر ئاڵادێنێت و ئه‌وان بۆیه‌ به‌شدارنابن،ڕاستیه‌که‌ واده‌رنه‌چوو پارتی له‌هه‌ما‌ن ڕۆژداله‌ شارێک ئاهه‌نگی یادی بارزانیان سازدابوو 50-60 که‌سێک به‌شدارببوون و خۆپیشاندانه‌که‌ی دینهاخ پتر له‌ 2500 که‌س ئاماده‌ی ببوون و بۆ به‌سه‌رله‌وحه‌ی یه‌کگرتووی خه‌ڵکی کودروهاوکاره‌کانی و له‌ولای تریشه‌وه‌ناجیدی بوونی پارتی له‌به‌رگری له‌ خاکی کوردستان و حکومه‌تی کوردستانی پێشان ئه‌دا،هێزێک که‌ چه‌ندین کیلۆمه‌تر له‌ خاکه‌که‌ی داگیرکرابێت و ئه‌و خۆی به‌سه‌رۆکی بزانێت و له‌جیاتی ده‌نگ هه‌ڵبڕین و هاوکاری و خۆپیشاندان خه‌ریکی ساردکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بێت و یادی سه‌رۆکه‌که‌ی بکاته‌وه‌ له‌م هه‌لو مه‌رجه‌دا ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی که‌پارتیه‌ چه‌ند واقعی و جیدی بێت ؟.ئه‌مه‌ شتێکی تریشی تێدابوو 3 گۆڵی به‌لاش بوو له‌ یه‌کێتی،ئێستا پارتی و ڕێکخراوه‌کانی به‌ناوی یه‌کێتیشه‌وه‌ قسه‌ده‌که‌ن و په‌یام ده‌ده‌ن،نازانم سه‌رکردایه‌تی و قسه‌که‌رانی یه‌کێتی له‌کوێن؟

له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌شدا له‌شاری ئه‌مستردام پارتیه‌کان ده‌یانویست به‌ناوی یه‌کێتیشه‌وه‌ شه‌رت و مه‌رجمان بۆ دابنێن یان نه‌هێڵن یاده‌که‌بکرێت،مه‌رجه‌کانیانمان به‌لاوه‌ناوئه‌وه‌ش که‌ له‌ئه‌مستردام خۆیان ئه‌ویاده‌ ڕۆژێک پێشتر ئه‌که‌نه‌وه‌ درۆ ده‌رچوو و هه‌ربۆئه‌وه‌ بوو شروته‌کانیان به‌سه‌رکۆمیته‌ی یاداوه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌دا بسه‌پێنن،ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌ لاینه‌کانی تر یادی هه‌ڵه‌بجه‌یان له‌دێیه‌کدا و له‌ساڵۆنێدا کرده‌وه‌ و به‌به‌شداری نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی عێراقی که‌ 3 ساڵ بوو ئه‌و مه‌رجه‌یا‌ن پێ قوتنه‌ده‌درا که‌له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا داوای لێبوردن وه‌ک حکومه‌تی عێراقی له‌ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌بکه‌ن، و ته‌له‌ڤیزیۆنی پارتی میوانی شه‌ره‌ف بوو راپۆرتێکی دورو درێژی له‌سه‌ر بڵاو کرده‌وه‌ که‌زۆربه‌ی ڕیککلام بوو بۆ پارتی و ئه‌کته‌ره‌ تازه‌کانی ئه‌م سیناریۆیه‌ به‌ناوی سه‌ربه‌خۆو بێلاینه‌وه‌،ئه‌م یاداوه‌ریه‌ هیچ که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندنی هۆڵه‌ندی وشه‌یه‌کی له‌سه‌ر نه‌نوسی به‌ڵام خۆپیشاندانی نزیکه‌ی 250 که‌س له‌ سه‌نته‌ره‌ی شاری ئه‌مستردام له‌ ژێر باران و ره‌هێڵه‌دا بوو به‌سه‌ردێڕی هه‌موو ڕۆژنامه‌و میدیاکان.

ئه‌و پانۆرامایه‌م بۆیه‌ یاداشت کردووه‌ تابتوانرێت ڕاستیه‌کان و ڕێچکه‌ی شته‌کان دیاربکرێت و بۆ خوێنه‌ر ئاسان بێت که‌ بڕیاربدات،من وه‌ک که‌سێکی بێلایه‌ن و بێ باوه‌ڕ به‌ حیزب و سیاسه‌تی کوردی نه‌دوژمانیه‌تی هیچیانم لابه‌شه‌ و نه‌دۆستایه‌تی‌،هه‌ردوو ئه‌مانه‌ بۆ من وه‌ک هه‌ڵسوراوێکی ناوه‌ندی چاک له‌به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیه‌کانه‌وه‌ ده‌بینم،به‌کاره‌ چاکه‌کانیان ئه‌گه‌ر بیکه‌ن ئه‌ڵێم ئافه‌رین،به‌کاره‌ دزێوه‌کانیشیان و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ دۆزی ئه‌نفال و جینۆسایدو مافه‌ یاسایی و مه‌ده‌نیه‌کا‌نی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ ناڕازیم و ره‌خنه‌ی خۆم نا‌شارمه‌وه‌ .

مۆنومینتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رو بوومی جه‌ند ساڵی چاک و هه‌ڵسوراوانی گیرفا‌ن خاڵی و باوه‌رپته‌ون به‌ مافی قوربانیانی بێ نازو له‌بیر چوه‌وه‌ی ده‌سه‌لات کاری هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵکی بێلایه‌نه،هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان تائێستا 3 که‌سی په‌یکه‌رتاشیان ئامده‌ییا‌ن ده‌ربڕیوه‌‌‌،ئێمه‌ ئه‌رکمانه‌ و بوار ناده‌ین تراکتۆره‌کانی حیزب باخی گوڵه‌کانی مۆنومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال وێرانبکات،به‌ کادره‌ بازرگانه‌کانی ئه‌و حیزبانه‌ ده‌ڵێم مۆنومێنتی قوربانیه‌کان مه‌که‌نه‌ په‌یژه‌ی ڕوو سپی کردنه‌وه‌ی خۆتان سه‌ری ئێمه‌ و کاتمان به‌شه‌ڕی بێ نرخی خۆتانه‌وه‌ مه‌کوژن با ئێوه‌ش له‌ ململانێی بازرگانی و بردنی که‌ل و په‌لی به‌سه‌رچوو ئه‌سپێ لێدراو بۆ کوردستان دوانه‌که‌وه‌ن!،وه‌عده‌کانتان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال سکی منداڵێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی تێرناکات و قیمه‌تی حه‌بێکی پاراسیتامۆڵی نیه‌ بۆ نه‌خۆشێکی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، خه‌ڵک نه‌ک هه‌رباوه‌ڕی به‌ وه‌عده‌کاناتان نه‌ماوه‌ به‌ڵکو هێنده‌ سواوو نا ڕاستن خۆشتان ڕوتان نایات باسیان بکه‌ن،بۆیه‌ ئه‌م ساڵ وه‌عدیشتان پێ نه‌مابوو بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و، بۆ یادی ئه‌نفالیش پێناچێت ڕوتان بێت و شتێکتان هه‌بێت باسی بکه‌ن!. ‌

‌hangau@gmail.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.