
وێستگه ترسناكه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆم
مه‌ترسی شه‌ڕی ئه‌تۆمی له كاتی شه‌ڕی سارد گه‌وره‌تره. ئه‌مه قسه‌ی كۆنه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هنری كیسنجه‌ره”1923″. ناوبراو له ورده‌كاریی ئه‌و مه‌ترسییه بێ ئاگا نییه. له‌بری هه‌ڕه‌شه‌ی پێشووی نێوان بلۆكی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات، ئێستا گه‌لێ ململانێی ناوچه‌یی هه‌ن، كه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت به چه‌كی ترسناكی ئه‌تۆم یه‌كلایی بكرێنه‌وه. ئێستا ئه‌و چه‌كه كۆكوژه له یارییه‌كه دایه. بۆنمونه ئیسرائیل و ئێران. هندستان و پاكستان، له‌وه‌یه ژاپۆن، كۆریای باكور و چین=یش بێنه سه‌ر ئه‌م لیسته‌یه. چۆن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ململانێی خۆیان به لادا ده‌خه‌ن؟
سه‌رباری مه‌ترسیی هه‌بوونی ئه‌تۆم، هه‌روه‌ها مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه كه تیرۆریستان له بازاڕی ره‌شدا بتوانن ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌و چه‌كه به ده‌ست بخه‌ن، ئه‌گه‌ر به بڕێكی بچوكیش بێت دیسان ئه‌تۆمه. ئه‌م شیمانانه وا ده‌كه‌ن به روونی حاڵی بین ره‌وشی ئاشتی و داهاتووی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به‌رانبه‌ر به چ مه‌ترسییه‌ك وه‌ستاوه.
كلاوس كلێربه‌ر “1955” یه‌كێكه له رۆژنامه‌وانه ناوداره‌كانی ئه‌ڵه‌مانیا. ئه‌و بۆ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵه‌مانی “ز.د.ف” كار ده‌كات. هه‌ر كه‌سێك ئه‌و فیلمه دۆكومێنتاره ببینێت كه كلاوس كلێبه‌ر ده‌رباره‌ی چه‌كی ئه‌تۆم سازی كردووه، حاڵی ده‌بێت مه‌ترسی هه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆم چه‌ند گه‌وره‌یه.
كلاوس كلێبه‌ر به هاوكاری ئانگێلا ئاندرسه‌ن زۆرتر له دوو ساڵ سه‌رقاڵی سازكردنی فیلمی “بۆمبا” بوون. ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌یان سه‌باره به‌و چه‌كه ترسناكه كردووه و سه‌ریان له‌و وێستگه سوتێنه‌ر و رووبه‌رانه داوه كه ئه‌تۆمی لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت. له ناو ئه‌و شوێنانه‌دا ئه‌وان سه‌ریان لێداوه:
ناوه‌ندی موشه‌كی مۆنتانا له ئه‌مه‌ریكا، گه‌می بن زه‌ریایی روسیا كه سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆم ئه‌و وه‌ڵاته‌یه، زۆر شوێنی دیكه‌یش له ئیسرائیل، پاكستان، ئێران، به‌رازیل. هه‌ندێ له دیمه‌نه‌كان له دوا ساته‌كانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێنه‌گیراون، چونكه هه‌میشه رووبه‌ڕووی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری و نهێنی هاتوون. كلاوس كلێبه‌ر پاش ته‌واوبوونی دۆكومێنتاره‌كه ده‌ڵێت:
“هه‌رگیز له پرۆژه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ئاڵۆزدا كارم نه‌كردووه.”
پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره بینینی ره‌وشه‌كه بۆ هه‌ردوو ئاماده‌كاری دۆكومێنتاره‌كه روونه. مه‌ترسی چه‌كی ئه‌تۆم له‌گه‌ڵ هه‌مووماندایه، له دنیایه‌كدا دوانزه هێزی ئه‌تۆمی هه‌بێـت، ئیتر چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌تۆمیان به ده‌سته‌وه‌یه ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن؟
چ هانده‌رێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا وه‌به‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه نه‌برێت؟
ئه‌مانه پرسیارگه‌لێكن به‌رده‌وام خه‌ڵكی خه‌مخۆر، ئه‌وانه خه‌می داهاتووی مرۆڤ و ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ده‌خۆن، له خۆیان ده‌كه‌ن.
بۆ نمونه له‌و دۆكومێنتاره‌دا هاتووه:
شوێن، پاكستان. وه‌ڵاتی ئه‌تۆم. به‌رپرس، ژه‌نه‌راڵ حه‌مید گوڵ. هه‌موومان ده‌توانین ئه‌و پیاوه ببینین كاتێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ئه‌و دۆستێكی نزیكی تاڵیبانه. دۆستی تاڵیبانه و چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ئه‌تۆمی وه‌ڵاته‌كه “پاكستان”یش ده‌كات. مرۆڤ هه‌ست ده‌كات ئه‌و پیاوه بۆ هه‌موو شتێك ئاماده‌یه.
هه‌روه‌ها له ئه‌مه‌ریكا كامێرای ئه‌م دوو رۆژنامه‌وانه رووبه‌ڕووی ئه‌و سه‌ربازانه ده‌بێته‌وه، كه له ره‌وشی پێویست و نائاساییدا ناچارن ئه‌تۆم به‌كار بهێنن. ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكاییانه له سه‌نگه‌رێكی قوڵدا، قوڵ له بن زه‌ویدا، له چاوه‌ڕوانی فه‌رمان دان. سه‌ربازه‌كان كه‌مه‌ری دڵنیایییان له خۆ به‌ستووه، كاتێك شه‌ڕ به‌رپا بوو، دوژمن هێرشی كرد، ناچارن سه‌رباری هه‌ژاندن ده‌ست به دوگمه راسته‌قینه‌كه‌دا بنێن. دوگمه‌یه‌ك كه كۆتایی دونیا به خۆڕا دێنێت.
له كۆتایی فیلمه‌كه‌دا كاتێك هه‌ردوو ئاماده‌كار ده‌یانه‌وێت له‌و دیوی ئه‌شكه‌وته ترسناكه‌كانی ئه‌تۆمه‌وه تیشكێكی مزگێنی به‌خش بدۆزنه‌وه، پرسیار له شاره‌زایان و له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ورده‌كاری ئه‌و بابه‌ته ئاگادارن. هنری كیسنجه‌ر و موحه‌مه‌د به‌رادعی له‌سه‌ر یه‌ك شت هاوبیرن، ئه‌ویش:
“دنیا پیویستی به چه‌كداماڵین هه‌یه. ئه‌مه‌ریكا و روسیا ناچارن سه‌ره‌تای ئه‌و كاره بگرنه ئه‌ستۆ”. به‌ڵام ئه‌مه كاتی ده‌وێت. باراك ئۆباما كه ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی بوو به 50، ده‌ڵێت:
” به‌ش به حاڵی خۆم ئیتر جیهانێكی خاڵی له چه‌كی ئه‌تۆم نابینم و ناژیم”.
مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه.
له نێو چاڵ قووڵه‌كاندا، له نێو عه‌مباره ترسناكه‌كانی چه‌كدا، ئێسته بیست و حه‌فت هه‌زار بۆمبای سه‌ر به ئه‌تۆم هه‌یه. ئه‌وانه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ژیان له‌سه‌ر رووی زه‌وی له‌ناو به‌رن. كه‌واته جیهان له ده‌می شه‌ڕی سارد ئارامتر یان دڵنیاتر نییه.
سیروان ره‌حیم