هاینریش ڤۆن كلایست خۆكوژێكی ڕاسته‌قینه!
خۆكوشتن یه‌كێكه له‌و بابه‌ته گرنگ و هه‌ستیارانه‌ی كه‌له‌نێو گشت چینه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له‌هه‌موو كات و مێژووه جیاجیاكاندا وه‌ك دیارده و بگره فۆڕمێك بوونی هه‌بووه، یاخود گه‌ر بڕوانینه سه‌رتاپای ئاینه‌كان به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه، (ئاسمانیه‌كان و زه‌مینیه‌كان)، كه‌م تا زۆر قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه و شیكار و تاوتوێ كراوه.
كه‌واته ده‌كرێت شاعیر و ئه‌دیبه‌كان به‌جۆرێكی وردتر و جوانتر ئاشنای بن، چونكه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه ته‌بان كه شاعیره‌كان زۆر زیاتر له مرۆڤه ساده‌كان هه‌ستیارترن، هه‌ربۆیه به‌رده‌وام له‌هه‌موو زه‌مه‌نه‌كاندا ئه‌وان پێشه‌وا و بڵندگۆی هاوڵاتیان بوونه، ده‌كرێت له‌م نێوه‌نده‌وه ڕووبكه‌ینه دیدگا و ئه‌ندێشه‌ی شاعیرێك كه له‌ئه‌زه‌له‌وه هاوڕێیه‌كی سه‌رسه‌ختی نائومێدی و پوچی بووه، ئه‌و خودی ژیانی به پڕوپوچترین وێنا چواندووه، به‌رده‌وام لێوان‌لێو بووه له ڕه‌شبینی و پڕبووه له هه‌ڵهاتن و سه‌رڕێژبووه له یاخی بوون.
ڕه‌نگه زۆربه‌مان ئاشنای (هاینریش ڤۆن كلایست) بین و كه‌م تا زۆر ناسیبێتمان وه‌ك شاعیرێكی ئه‌ڵمانی، ناسیبێتمان له ڕووی ئه‌ندێشه و خه‌یاڵاتی شیعری و ناوه‌وه‌ی لۆژیكی ئه‌ده‌بییه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و له‌سه‌رده‌م و ژیانی هه‌نووكه‌یی خۆیدا به‌نێو زۆر كات و به‌نێو چه‌ندان پیشه‌ی جۆراوجۆردا تێپه‌ڕیوه، ده‌گونجێت له‌ناو سه‌رجه‌می ئه‌و گه‌ڕان و گۆڕانه واتایی و واقیعیه‌دا، ئامانجی بووبێت گوزه‌ربكات به‌نێو جیهانه په‌نهانه‌كانی سروشتدا و مه‌به‌ستی بووبێت ببێته گه‌ڕیده‌یه‌كی فیكر و به‌رجه‌سته‌بوون، گه‌ڕیده‌یه‌ك تێكڕا ویستوویه‌تی بگاته حه‌قیقه‌ت…، هه‌ڵبه‌ت گونجاوه گه‌ر بڵێین سه‌رجه‌می بیریاران و شاعیران دواجار گه‌ڕیده‌ی حه‌قیقه‌تن، هه‌رچه‌نده گه‌ر سه‌ره‌تاش ئه‌وه‌یان مه‌به‌ست نه‌بووبێت، به‌ڵام دواتر كه‌به‌ته‌واوی بارگاوی ده‌بن به خه‌یاڵاته خۆنه‌ویسته‌كان و كه‌مه كه‌مه تێده‌گه‌ن له جیهانه شاراوه‌كان و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه كامڵ بوون، یان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی، ئه‌وكاته كتومت گه‌ڕیده‌ی حه‌قیقه‌تن.
هه‌ربۆیه كلایست مه‌به‌ستی بووه یه‌كێك بێت له‌و ئینسانانه‌ی درۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌كات و خۆی تووشی خه‌ڵه‌تاندنێكی ساویلكانه نه‌كات، ده‌كرێت بگووترێت هه‌رواش بووه، ده‌كرێت بڵێین شاعیرێك بووه پڕاوپڕ شاعیرانه ژیاوه و ونبووه له‌نێو ئه‌و جیهانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه ئامانجی بووه بگات پێی، هه‌ڵبه‌ت گه‌ر له‌ژیان و خوڕه‌وشته‌كانی وربینه‌وه تێده‌گه‌ین نائومێدێكی سروشتی بووه و گرفتی له‌گه‌ڵ نه (بوون)دا هه‌بووه نه (نه‌بوون)، یاخود ئه‌و ئه‌سڵه‌ن سه‌ره‌تای ته‌مه‌ن و ژیانكردنی ساده‌بووه وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كان، یان له‌نێو خێزانێكدا ژیاوه كه یه‌كێك بوون له خانه‌دان و نه‌جیبزاده‌كانی سه‌رده‌می خۆیان، به‌ڵام كلایست ئه‌و ده‌مه‌ی كه‌له سه‌ربازی پاشه‌كشه‌ده‌كات و زانكۆ ته‌واو ده‌كات، ئاماجیه‌تی ببێته (زانا) به‌ڵام ئه‌وكاته‌ش ناتوانێت ڕێگه له‌و بووركانه شیعری و ئه‌ده‌بییه‌ی خۆی بگرێت كه‌له‌نێو فیكر و ئه‌ندێشه فراوانه‌كه‌یدا بوونی هه‌بووه و هه‌ستی پێكردووه، یان ئه‌وه‌ی گه‌ر به‌ووردی بڕوانیه‌نه ژیان و گۆڕانكاریه‌كانی ته‌مه‌نی، ده‌كرێت بڵێین تاكو ئه‌وكات و ساته خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، یاخود نه‌گه‌یشۆتۆته ئه‌سڵ و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی، هه‌رچه‌نده ده‌گونجێت له‌ڕووی ئه‌دگار و ئاكاره‌كانیه‌وه هاو وێنه‌ی داهاتووه نه‌بینراوه‌كه‌ی بووبێت، ده‌كرێت زۆر خه‌یاڵات و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌به‌ددی هه‌بووبن كه له سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه هاوه‌ڵی بوون، به‌ڵام دواجار نه‌گه‌یشتۆته كلایستی ڕاسته‌قینه، نه‌گیشتۆته ئه‌و كلایسته‌ی تووڕه‌یه له ئاسمان و له خودا، دڵشاكاوه له‌سروشت و نائومێده له بوون!.
گه‌ر به بیرێكی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه ته‌ماشای ژیان و ڕووه‌داوه گرنگه‌كانی ته‌مه‌نی كلایست بكه‌ین، ده‌بینین له‌هه‌موو ژیان و ته‌مه‌نیدا هیچ شتێك هێنده‌ی فه‌لسه‌فه‌ی (كانت) كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانه‌ناوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كتێبه‌ی كه‌ناوی (هه‌ڵسه‌نگاندنی عه‌قڵی رووت)-ه، یان ده‌كرێت بڵێین له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه و ئاشنابوونی به‌م به‌رهه‌مه‌ی (ئه‌مانۆئێڵ كانت)، ئیدی تێكڕای جیهانه ناوه‌كی و چاوه په‌نهانه‌كانی ڕۆحی ده‌كرێنه‌وه و تووشی خۆناسینێكی ته‌واو ده‌بێت و تێده‌گات بۆ چ هێنده نائارام و ڕه‌شبینه، تێده‌گات هه‌موو به‌دبینی و تووڕییه‌كانی له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه خودی كلایست كه‌سایه‌تییه‌كی زووگۆڕ و ڕه‌های هه‌بووه، به‌ڵكو به‌و مانایه دێت، كه ئه‌دیبێك بووه پڕ له فیكری جوان و داهێنه‌رانه، به‌و واتا دێت كه له‌مێژه‌وه‌یه چاوه‌ڕوانه فریادڕه‌سێك بێت و ڕزگاری كات له‌وه‌ی ئه‌سڵی ئه‌و چیه، ڕزگاری كات و بیگه‌یه‌نێته ده‌ربه‌نده دووره‌كان و ئاشنای مه‌مه‌له‌كه‌ته ڕاستییه‌كانی بكات.
له‌ڕاستیدا ئاشنابوونی كلایست به كانت و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ته‌نها هاوكار نه‌بووه كه خۆی بدۆزێته‌وه و بكه‌وێته بیركردنه‌وه قوڵه‌كانی، ته‌نها نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌بكه‌وێته سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی له‌مێژه‌وه‌یه به‌شوێنیدا ویڵه، به‌ڵكو كلایست به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كانت، به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری و ناتوانێت وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك وێنای نه‌كات له‌خودێتیدا، چونكه هه‌ر له‌و كات و ساته‌دایه، واته له ساڵانی “1801-1802” شانۆگه‌ری (خێزانی شروفنشتاین)، ده‌نووسێت و كه بارگاوی و كاریگه‌ره به فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆسۆ و كانت.
له‌م میانه‌یه‌دا كه وه‌ك ئه‌دیبێكی نوێ دێته كایه‌وه و خۆی ئاشنا ده‌كات و واهه‌ستده‌كات ئه‌وه‌ش هێشتا ده‌سپێكه بۆگه‌یشتن به ده‌ڤه‌ر و دونیای دیكه، واهه‌ستده‌كات هێشتا له‌سه‌ره‌تای ڕێگه‌دایه و ده‌بێت خۆی ئاماده‌بكات بۆ گه‌یشتنی به‌وێستگه‌ی كۆتایی، هه‌ڵبه‌ت له‌و نێوه‌نده‌دا تووشی خه‌یاڵات و بیركردنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت، كه سه‌رتاپای گه‌شته به‌رده‌وام و دووره‌كه‌ی مه‌به‌ستی بووه بگاته ئه‌و خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌یه، خه‌یاڵاتێك بۆنی حه‌قیقه‌تی لێدێ، گریمانه‌یه‌ك كه ته‌واو ئه‌و وێنه‌یه له هزریدا هه‌ڵیگرتووه، ئه‌ویش گه‌ڕانه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته عه‌شقێك كه هه‌رگیز نه‌مرێت و ببێته به‌شێك له ئه‌به‌ددییه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و گریمانه‌یه دژوار بووه بۆی، به‌ڵام وه‌ك گوتمان ئه‌و ته‌نها بۆئه‌وه ژیاوه، كه ئه‌وكاته‌ش تێده‌گات له‌وه‌ی په‌ی بردووه به خه‌ونه‌كه‌ی بۆیه ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری بێت و جه‌ربه‌زانه ده‌جه‌نگێت تاواده‌كات بیخوڵقێنێت!.
لێره‌وه و ئه‌وكاته‌ی كه كلایست ده‌گاته عه‌شقی نه‌مری، ئیدی شته‌كان بۆن و ڕه‌نگێكی دیكه وه‌رده‌گرن، ئیدی بوون و نه‌بوون تێكه‌ڵای یه‌كتر ده‌بن و ئه‌سته‌مه جیاكردنه‌وه‌یان، یان له‌نێو ئه‌و ته‌مه‌ن و ژیانه‌دا دڵخۆش ده‌بێت به‌وه‌ی ڕێگایه‌كی شك بردووه كه‌تیایدا گه‌یشتووه به‌وه‌ی “نه‌مری بۆ عه‌شق و مه‌رگ بۆ ژیان”، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌یدۆزێته‌وه ته‌نها هه‌ر گریمانه‌یه‌كی واتایی نیه له خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌دا، به‌ڵكو له ژیانی ماددیدا ته‌واو ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌ڵبه‌ت باشره ئه‌و كورته چیرۆكه بزانین: كلایست خاوه‌ن عه‌شقێك بووه بۆ كیژۆڵه‌یه‌ك، كیژۆڵه‌یه‌ك نه‌خۆشه و به‌ئازاره جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌كانی نه‌خۆشی (شێرپه‌نجه)-وه ده‌تلێته‌وه، بۆیه ئه‌وكاته كلایست په‌ناده‌باته به‌ر ڕێگایه‌ك تا ئه‌و عه‌شقه‌ی هه‌یه له‌نێوان خۆی و مه‌عشوقه‌كه‌یدا نه‌مرێت و به زیندووی بمێنێته‌وه!.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا بیركردنه‌وه‌ی كلایست له‌سه‌ر مه‌رگ و ژیان شتێك نه‌بووه كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و عه‌شقه‌وه درووست بووبێت، به‌ڵكو وه‌ك گووتمان په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌كجار بته‌وی هه‌بووه له‌گه‌ڵ نائومێدی و مه‌ئویسیدا، به‌ڵام گونجاوه گه‌ر بڵێن به‌پاڵپشتی ئه‌و عه‌شقه‌ی، ته‌واو گریمانه خه‌یاڵییه‌كه‌ی خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌كات، وه‌ك له‌نامه‌یه‌كیدا ئه‌و بیركردنه‌وه سرووشتیه هه‌ستپێده‌كه‌ین كه‌بۆ (ئۆرلیكه)-ی خوشكی ناردووه و تیایدا هاتووه:
“ئازیزم: ئه‌مه‌ی ده‌ینووسم پێده‌چێت ببێته هۆی بێزار بوونت له‌ژیان، به‌ڵام پێویسته و ده‌بێت بۆت بنووسم؛ له (پاریس) به هه‌موو هێز و توانایه‌كمه‌وه ده‌ستبه‌كاربووم له‌به‌رهه‌مه‌كه‌م، ، پاشان چاوێكم پیاداخشانده‌وه و پاشانیش دڕاندم، وه ئێستاش هه‌موو شتێك كۆتایی پێهات.
ئاسمان ناوبانگیم لێ زه‌وت ده‌كات، ئه‌ویش مه‌زنترین ده‌ستكه‌وته له دونیادا، بۆیه منیش وه‌ك منداڵێكی سه‌ركه‌ش به‌خشنده‌ییه‌كانی تری فڕێده‌ده‌مه‌وه به‌ڕویدا، هه‌ربۆیه كۆتایی به‌و ژیانه‌م دێنم ده‌سته‌به‌ری كردووه بۆم، كه‌ئه‌ویش مه‌رگی جوانی نێو مه‌یدانی جه‌نگه‌كانه. هاوكات زۆر دڵخۆشم به‌بیركردنه‌وه له گۆڕٍی مه‌زنی بێ كۆتا”.
له‌م نامه‌یه‌وه تێده‌گه‌ین كه كلایست ته‌نها مه‌به‌ستی نه‌بووه بگاته نه‌مری له عه‌شقدا به‌ڵكو بێزاریه‌كی ته‌واو سروشتیانه‌ی تیادا به‌دی ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ر ژیان و خودادا، یان بابه‌تی مه‌رگ و ژیان به‌ته‌واوی كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ری و به‌رده‌وام تاكه شتێك بووه له‌بیریدا بووبێت، چونكه له‌كاتی ئاهه‌نگه هاوسه‌رگیره‌كاندا، ئه‌و له‌وكاته‌ی قسه له‌گه‌ڵ بوك و زاوادا ده‌كات پێیان ده‌ڵێت:”هیوای مه‌رگێكی خۆشتان بۆ ده‌خوازم”.
هه‌ربۆیه به‌گشتی ده‌كرێت بڵێین یه‌كه‌مین هۆكاری به‌هێز كه‌واده‌كات كلایست پاڵپێوه‌بنێت بۆ خۆكوشتن ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌واوی له ئازارێكی گه‌وره‌ی ڕۆحیدایه و به‌ته‌واوی ڕه‌وتی ڕۆحی سه‌رجه‌م سنووره‌كانی به‌زاندووه و نه عه‌شق و نه ئایین و نه فه‌لسه‌فه ده‌توانێت سه‌ركه‌شیه‌كانی ڕۆحی ببه‌ستنه‌وه، هه‌روه‌ك له نامه‌یه‌كیدا بۆ خوشكه‌كه‌ی تیایداهاتووه و ده‌ڵێت:
“(برین) ڕۆحمی پێكاوه، ته‌نانه‌ت كاتێك سه‌ر له په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه دێنمه‌ده‌ره‌وه، ڕووناكی خۆر ئازارم ده‌دات”، بۆیه له‌كۆتایدا ده‌گاته ئه‌و ئافره‌ته، واته مه‌عشوقه نه‌خۆشه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش هاوبیره له‌گه‌ڵ كلایستدا، هه‌ربۆیه له ڕۆژی 12-ی مانگی تشرینی دووه‌می 1811-دا و له‌ته‌مه‌نی 34 ساڵیدا له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی (فانزیه)، به‌ده‌مامچه‌یه‌ك سه‌ره‌تا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتریش خۆی!!!.
گۆران ڕه‌ئوف
بۆئه‌م نووسینه سوودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه:
*ڕۆمانی (قه‌یرانی خۆشه‌ویستی و نائومێدی)، ن:ئه‌لبه‌رتۆ مۆراڤیا، و: له‌عه‌ربیه‌وه ئه‌رسه‌لان ئه‌رده‌ڵانی.
*كتێبی (ژیاننامه و به‌رهه‌مه‌كانی ناودارانی جیهان)، كه‌ریم شاره‌زا.
*ڕۆژنامه‌ی (ساندیده) ژماره (0)، (ژیان و مه‌رگی هاینریش ڤۆن كلایست)، و:له‌عه‌ره‌بیه‌وه ئه‌رسه‌لان ئه‌رده‌ڵانی.
*سایتی فورات.