به باوه‌شی شكاوه‌وه، له ستایشی سینه‌مادا
وتووێژ له‌گه‌ڵا پێدرۆ ئالمادوار فیلمسازی ناسراوی ئیسپانیایی سه‌باره‌ت به فیلمی “باوه‌شه شكاوه‌كان”
و: ئازاد به‌هین
پێدرۆ ئالمادوار فیلمسازی ناسراوی ئیسپانیایی ئه‌مساڵا به فیلمی “پێستێك كه تیایدا ده‌ژیم” له پاڵێوراوانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی چڵه دارخورمای زێڕینی فێستیڤاڵی كه‌ن ده‌ژمێردرێت. ئه‌م فیلمه چیرۆكی پڕ ئازاری ژیانی دوكتۆرێكی نه‌شته‌رگه‌ری وێنا ده‌كات كه له هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دایه له‌و پیاوانه‌ی كه سووكایه‌تی و بێ رێزیان به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌ی نواندووه. ئالمادوار به فیلمی “گه‌ڕانه‌وه” خه‌ڵاتی باشترین فیلمنامه‌ی كه‌نی 2006ی وه‌رگرت و له ساڵی 1999 به فیلمی “هه‌موو شتێك سه‌باره‌ت به دایكم” خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی مه‌عنه‌ویشی وه‌رگرت.
له فیلمه‌كانی ئه‌ودا مرۆڤه‌كان هه‌وڵا ده‌ده‌ن لێك نزیك بكه‌ونه‌وه تا له ته‌نیایی رزگاریان بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م كاره روو ده‌كه‌نه كاری سه‌یر و سه‌مه‌ره و هه‌ندێك جار وه‌ك فیلمی “بمخه‌ره زیندانه‌وه” په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به بارمته گرتنی یه‌كتری. ژنان له فیلمه‌كانی ئه‌ودا نه باشن و نه خراپ. له فیلمی به‌ناوبانگی ئه‌ودا “ژنان له به‌رده‌م له‌ناوچوونی ده‌ماردا” فۆڕمێكی نوێ له ژن ده‌بیندرێ كه نه ساده دڵه و نه دڵا ره‌ق. ئالمادوار رێزێكی تایبه‌ت ئه‌گرێ له ژنان كه به باوه‌ڕی ئه‌و ئه‌ركی درووستكردنه‌وه‌ی ئیسپانیانیان له ئه‌ستۆ بووه له دوای شه‌ڕی ناوخۆیی و ساڵانی دیكتاتۆری.
ئالمادوار سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌مه‌كانی فیلمسازی گه‌وره لوئیس بونوئێل، رێز و خۆشه‌ویشتییه‌كی زۆری بۆ كاره‌كانی شانۆنامه‌نووسی ناسراوی ئه‌مریكایی تێنسی ویلیامز هه‌یه. له جێیه‌ك ئاماژه به فیلمێك ده‌كات كه ریچارد برۆكس له رووی شانۆنامه‌ی “پشیله‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌قفێك له‌چینكۆی گه‌رم” درووستی كردووه كه تووڕه‌یی كێڵیسه‌ی لێكه‌وته‌وه و رێك هه‌ر به‌م هۆیه له لایه‌ن ئالمادواره‌وه گرینگی پێدراوه كه پێی وایه قه‌شه لێهاتووه‌كان قسه‌یه‌كیان بۆ وتن بۆ ئه‌و نییه. ئه‌و له دونیای ئه‌م شانۆ به وته‌ی خۆی “پڕ له گوناهه‌دا” هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات.
پێدرۆ ئالمادوار چه‌ند ساڵا له‌مه‌وپێش به كورته فیلمێك كه سه‌باره‌ت به مرۆڤخۆری درووستی كردبوو، له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه ستایش كرا. به‌ڵام یه‌كێك له گرینگ‌ترین فیلمه‌كانی ئه‌و تا ئێستا فیلمی “باوه‌شه شكاوه‌كان”ه كه له ستایشی سینه‌مادایه و خه‌ڵاتی زۆری بۆ ئه‌و و پێنۆلۆپێ كروز، كارئه‌كته‌ری ژنی فیلمه‌كه به‌ده‌ست هێناوه. پێنۆلۆپێ كه هه‌میشه ئاواتی ده‌خواست له فیلمه‌كانی ئالمادواردا رۆڵا بگێڕێت، تا ئێستا له چوار فیلمی ئه‌ودا رۆڵی گێڕاوه. كروز پێی وایه كه فیلمنامه‌ی ئه‌م فیلمه یه‌كێك له باشترین فیلمنامه‌كانه له مێژووی سینه‌مادا.
فیلمی “باوه‌شه شكاوه‌كان” چیرۆكی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رێكه كه 14 ساڵا له‌مه‌وپێش له ده‌عمێكی به‌هێزدا هێزی دیتنی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و له‌و كاته‌وه ناوی خۆی گۆڕێوه چوونكه پێی وابووه له‌و ده‌عمه‌دا مردووه. له‌و فیلمه‌دا په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵا كارئه‌كته‌رێكی ژن له پێشه‌وه و له پشته‌وه‌ی كامێرا به دوو تۆنی جیاواز ده‌گێردرێته‌وه. له ماوه‌ی فیلمه‌كه‌دا چه‌ندین جار بابه‌ته‌كه ده‌گۆڕدرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ده‌رهێنه‌ر ده‌توانێ بینه‌ر به‌دوای خۆیدا رابكێشێت.
ئه‌شپیگه‌ل ئان لاین سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و فیلمه وتووێژێكی له‌گه‌ڵا پێدرۆ ئالمادوار ئه‌نجام داوه. وه‌رگێڕانی ئه‌م وتووێژه ده‌خوێنینه‌وه:
به‌ڕێز ئالمادوار، فیلمی “باوه‌شه شكاوه‌كان”ی تۆ چیرۆكی ده‌رهێنه‌رێكه كه هێزی دیتنی خۆی له ده‌ست ده‌دات. بۆ خۆت ئه‌گه‌ر نابینا ده‌بوویت، چیت ده‌كرد؟
له كۆپی یه‌كه‌می فیلمنامه‌كه‌دا، ده‌رهێنه‌ره‌كه له دوای نابینایی كاره‌كه‌ی خۆی له شانۆ درێژه پێده‌دات و كارئه‌كته‌ره‌كان له نمایشێكی بێ دیكۆڕدا رێنوێنی ده‌كات. من ئه‌گه‌ر له جیاتی ئه‌و بوایه‌م، هه‌ر ئه‌و كاره‌م ده‌كرد له شانۆدا. به‌ڵام ئیتر نه‌مده‌توانی له‌گه‌ڵا سینه‌مادا سه‌روكارم هه‌بێ، چوونكه له‌وێ پێویستم به دیتن هه‌یه.
له فیلمی “بمخه‌ره زیندانه‌وه” كه ساڵی 1990 درووستت كرد، له‌و فیلمه‌شدا ده‌رهێنه‌رێك له‌سه‌ر كورسییه‌كی چه‌رخدار ئه‌ركی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه به‌جێ دێنێت، بۆچی ده‌رهێنه‌ره‌كان له فیلمه‌كانی تۆدا كه‌م ئه‌ندامن؟
كه‌م ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن ببنه هۆی خه‌یاڵاوبوون و داهێنه‌ربوون. ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی ئیتالیا مایكڵا ئانجێلۆ ئانتۆنیۆنی له ساڵانی كۆتایی ژیانیدا نیوه‌ی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی شه‌له‌ل بوو. به دژواری ده‌یتوانی قسه بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هه‌ر به‌م كه‌م ئه‌ندامێتییه‌یه‌وه دوو فیلمی درووست كرد. من ماوه‌یه‌ك ئاگاداری كاره‌كه‌ی بووم. زۆر دژوار بوو، چوونكه ئه‌و له فیلمه‌كانیدا به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌كرد و له‌و بارودۆخه جه‌سته‌یه‌یدا بۆخۆشی تووشی هه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی درووستكردنه ببوو. به‌ڵام چاوه‌كانی به باشی كاریان ده‌كرد. هه‌ر كه‌س كه ده‌یبینی، ئیراده‌ی به‌هێزی ئه‌وی بۆ درووستكردنی فیلم هه‌ست پێده‌كرد. ئانتۆنیۆنی هه‌ر به‌م ئیراده‌یه‌وه گرووپی فیلم سازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵا خۆی خستبوو.
ئایا ئانتۆنیۆنی سه‌رمه‌شقی ئێوه‌یه؟
پووستێری فیستیڤاڵی كه‌ن له ساڵی 2009 له یه‌كێك له فیلمه‌كانی ئه‌و گیراوه و رازی سینه‌مای له خۆگرتووه. ئه‌م پووستێره ژنێك له پشته‌وه نیشان ده‌دات، ئێمه ده‌موچاوی ئه‌و ژنه نابینین، به‌ڵام په‌یكه‌ری جوانی ئه‌و ده‌بینین. ئه‌و ده‌ڕوانێته دووراییه‌كان و وادێته به‌رچاو كه شه‌یدای شتێك بووه كه ئێمه نازانین چییه. ئه‌م ژنه له‌سه‌ر پووستێری مۆنیكا ویتییه له فیلمی “رووداو” (1960) به‌رهه‌می ئانتۆنیۆنی.
له فیلمی “باوه‌شه شكاوه‌كان”دا ده‌رهێنه‌رێك وه‌ها بۆ فیلمه‌كه‌ی كه به‌رهه‌مهێنه‌ران تێك و پێكیان داوه، تێده‌كۆشێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌و فیلمه به‌شێكه له ئه‌ندامی خۆی. ئایا ئێوه فیلمه‌كانتان وه‌ك منداڵه‌كانتان سه‌یر ده‌كه‌ن؟
به‌ڵێ. به‌دڵنیاییه‌وه. من ئه‌و فیلمانه هه‌ر وه‌ك منداڵه‌كانم گه‌وره ده‌كه‌م، په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌م و له ماڵه‌وه تا سینه‌ما له‌گه‌ڵیان ده‌چم. من منداڵێكم له خۆم نییه. تا ته‌مه‌نی چل ساڵی له‌گه‌ڵا چه‌مكی باوكبوون نامۆ بووم، به‌ڵام دواتر بیرم به‌وه‌وه سه‌رقاڵا بوو. روونه كه پیاوێكی وه‌كوو من ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه منداڵێك به منداڵی خۆی قه‌بوڵا بكات. به‌ڵام تا ئێستا كار و ژیانی تایبه‌تیم رێگه‌ی ئه‌م كاره‌ی پێنه‌داوم. جیا له‌وه‌یكه من هه‌میشه خۆویستتر له‌وه بووم كه بمهه‌وێ منداڵم هه‌بێ.
به‌هۆی ئه‌وه‌وه هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌كه‌یت؟
ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌مه‌نم 20 ساڵا ده‌بوو، ره‌نگه ژیانم به جۆرێكی دیكه بوایه‌ت. له‌م ته‌مه‌نه‌دا هه‌ندێ جار به‌راستی تووشی دڵته‌نگی ده‌بم. بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵا ئه‌م دڵته‌نگییه، وه‌ك باوكێك كه بۆ منداڵه‌كانی خۆی تێده‌كۆشێت، منیش بۆ فیلمه‌كانم تێده‌كۆشم. له رابردوودا پێم وابوو خێزان باشترین هۆكاری ئامرازی كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ گوشارخسته سه‌ر تاك_ ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵبه‌ت راسته، به‌ڵام ته‌نیا ده‌توانێ به‌شێك له حه‌قیقه‌ت بێت. ئه‌مڕۆكه به‌وه گه‌یشتووم كه خێزان بۆ مانه‌وه‌ی تاكه تاكی ئه‌ندامان چه‌نده گرینگه. ئه‌م تێگه‌یشتنه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵا خێزان ئاشت بوومه‌ته‌وه.
ئاخۆ بیری ئه‌وه‌تان كردۆته‌وه كه فیلمه‌كانتان له دوای مه‌رگی تۆش هه‌ر بمێننه‌وه و درێژه به ژیان بده‌ن؟
هه‌رچی پیرتر ده‌بم به‌وه‌یكه له دوای خۆم به‌جێی دێڵم زۆر زیاتر سه‌رقاڵا ده‌بم تا به خودی مه‌رگم. زۆر حه‌زم ده‌كرد بزانم بینه‌ران له ساڵی 2070 چۆن ده‌ڕواننه فیلمی “باوه‌شه شكاوه‌كان”. ئاخۆ ئه‌و فیلمه تا ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌مێنێته‌وه؟ ته‌نیا شتێك كه سه‌باره‌ت به‌و فیلمه لێی دڵنیام ئه‌وه‌یه كه فیلمه‌كانم زیاتر له خۆم ده‌ژین.
تۆ له فیلمه‌كانتاندا كه‌ره‌سته و جله‌كانی ده‌یه جۆراوجۆره‌كان پێكه‌وه تێكه‌ڵا ده‌كه‌ی. جارێك وتووته كه به‌م كاره ده‌تهه‌وێ فیلمه‌كانتان بێ كات نیشان بده‌ن.
فیلمی “باوه‌شه شكاوه‌كان” تا راده‌یه‌كی زۆر له ساڵانی 1990 دایه. به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا یه‌كه‌مین نوێبوونه‌وه‌ی ژیانی ده‌یه‌ی حه‌فتا روویدا. ئه‌مه له هه‌ندێك له كه‌سانی فیلمه‌كه‌دا ده‌بینین. زۆرێك له‌و جلانه‌ی كه خاتوون پێنۆلۆپێ كروز له‌و فیلمه‌دا ده‌یپۆشێ هی ساڵانی 1950ـه، كه له فیلمه تاوان و مه‌ترسیداره‌كاندا هه‌بوون. ده‌مهه‌ویست هه‌ر جۆرێكه بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مانه بۆ بینه‌ر بگوازمه‌وه. زه‌وقی من زۆر هه‌ڵبژاردنانه‌یه، حه‌ز ئه‌كه‌م سه‌رده‌م و كاته جۆراوجۆره‌كان پێكه‌وه تێكه‌ڵا و ئاوێته بكه‌م.
بۆچی له فیلمی “باوه‌شه شكاوه‌كان”دا وێنه‌ی ده‌زگای مۆنتاژی كلاسیكی “مۆیۆلا” تا راده‌یه‌ك وه‌ك مه‌عشووقه‌یه‌ك نیشان ده‌ده‌یت؟
ئه‌گه‌ر 16 فیلمی یه‌كه‌مم هه‌ر به‌م ده‌زگا كۆنه مۆنتاژ كردووه، ئه‌وه بووه‌ته هۆی په‌یوه‌ندی سۆزداریی من له‌گه‌ڵا ئه‌و. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، به نمایشی ئه‌م ده‌زگایه ویستم ماڵئاوایی له‌گه‌ڵا شێوازی كۆنی درووستكردنی فیلم‌دا بكه‌م. فیلم تا نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كی ته‌واو به كه‌ره‌سته و ئامێری ئاسایی درووست ده‌كرا. به‌ڵام له سه‌رده‌می دیجیتاڵدا، فیلم جیا له فۆلدێر و فایلی كۆمپیوتێری هیچ شتێك زیاتر نییه.
دڵته‌نگی رابردوویت؟
به هیچ شێوه‌یه‌ك نامهه‌وێ له دڵته‌نگیدا نوقم بم. دڵته‌نگی هه‌ستێكی وێرانكه‌ر و ته‌واو پارێزكارانه‌یه. ئێمه خه‌ریكه به خێراییه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌چینه ناو دونیایه‌كه‌وه كه زۆر شت له‌ناو ده‌چن. من هیچ پێم خۆش نییه له كاتی چوونه ناو هۆتێل له جیاتی كلیل، كارتێكی دیجیتاڵیم پێ بده‌ن كه درگای پێ بكه‌مه‌وه و چراكانی پێ هه‌ڵبكه‌م.
چ به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر كلیل هاتووه؟ ئایا سینه‌ما له‌وه‌یكه زۆرێك له شته‌كان له‌ناوچوون یان بوونه‌ته هاوشێوه‌ی یه‌ك، خه‌ساری به‌ركه‌وتووه؟ له فیلمی “باوه‌شه شكاوه‌كان”دا ژماره‌یه‌كی زۆر له ته‌له‌فۆنه كۆنه‌كان له‌وانه مۆدێله كۆنه‌كانی ده‌یه‌كانی رابردوو نیشان ده‌ده‌یت.
له كۆندا ته‌له‌فۆنه‌كان گه‌وره‌تر بوون. بۆ گرتنی وێنه‌ی ته‌له‌فۆن ده‌بوایه كارئه‌كته‌ره‌كه بچووبایه‌ته لای ده‌زگای ته‌له‌فۆنه‌كه. به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌م گۆڕاوه. قاره‌مانی فیلمێكی ئه‌كشێن به ده‌ستی چه‌پی ته‌له‌فۆنێكی به گوێوه‌یه‌تی و به ده‌سته‌كه‌یتری ته‌قه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له‌و بێ ده‌ستیه‌شیدا شۆفیریش ده‌كات! مۆبایله‌كان بچووك بوونه‌ته‌وه و بوونه‌ته هاوشێوه‌ی یه‌كتر، ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بێ كه ئه‌وه‌نده ماندووكه‌رن.
بۆچی ته‌له‌فۆن له فیلمه‌كانی تۆدا ئه‌وه‌نده بایه‌خ و گرینگی هه‌یه كه ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی بۆ داده‌نێت؟
چوونكه هه‌ندێ جار بۆ من ده‌نگ له رووخساری كه‌سێك زیاتر گرینگی هه‌یه. به تایبه‌ت مرۆڤه‌كان به چاوه‌كان و له ده‌نگه‌كانیان جیا ده‌كرێنه‌وه. ئه‌وه‌یكه كارئه‌كته‌رێك رسته‌یه‌ك چۆن ئه‌دا ده‌كات، كار ده‌كاته سه‌ر هه‌موو جوڵه‌كانی ئه‌و.
له كۆتایی ساڵانی 1980 له دوای یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تان به فیلمی “ژنان له به‌رده‌م له‌ناوچوونی ده‌ماردا”، پێشنیاری باشتان له هۆلیۆده‌وه بۆ هات. بۆچی هه‌ر له ئیسپانیا مایته‌وه و نه‌چوویته هۆلیۆد؟
من له نێوان كه‌لتوور و زمانی خۆمدا خۆم به ئاسووده‌تر ده‌زانم. هه‌میشه ئه‌و ترسه‌م هه‌بووه كه له وڵاتێكی نامۆ و غه‌ریبدا سه‌ره‌ڕای بودجه‌ی زۆر، كۆنتڕۆڵی خۆم به‌سه‌ر فیلمه‌وه له ده‌ست بده‌م. هیچ شتێك بۆ من گرینگتر له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نییه. زیاتر له شه‌ست ساڵه كه له ئیسپانیا دژیم. زۆر مه‌ترسیداره كه له دوای ئه‌و هه‌مووه ماوه‌یه شوێنی كه‌لتووریم بگۆڕم و له هۆلیۆد فیلم درووست بكه‌م. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ستایشی فیلم سازانێكی وه‌كوو وێرنێر هێرتسۆگ ده‌كه‌م و پێیه‌وه دڵخۆشم و شازانیشی پێوه ده‌كه‌م كه له‌سه‌رتاسه‌ری دونیادا فیلم درووست ده‌كات.