
سلێمانی ئێستا‌و سلێمانیه‌که‌ی جاران، نوسه‌ری دوێنێ‌و نوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مڕۆ!
ئه‌م نوسینه هه‌وڵێکه بۆ ئاشکراکردنی مۆدێلێک له‌نوسه‌ر که به‌م دواییانه‌و له‌گه‌رمه‌ی ئاڵوگۆڕه سیاسی‌و ئابوری‌و کۆمهڵایهتیو کلتوریه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه! کورد وته‌نی “له‌ناڵیش دهدهنو له‌بزماریش”.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر براده‌رێک نوسینێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ریپۆرتاژێکی پێشوتری ئاوێنه. ریپۆرتاژه‌که له‌هه‌ناودا بابه‌تێکی به‌راوردکارییه له‌نێوان ئێستا‌و ئه‌وسای سلێمانیدا (ئاوێنه ژماره 283 لاپه‌ڕه 5).
کورته‌ی رێپۆرتاژه‌که‌ی ئاوێنه به‌م شێوه‌یه‌یه: من (شوان حه‌مه) له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کاندا سلێمانیم به‌جێ هێشتووه دوای چه‌ندین ساڵ‌و له‌یه‌که‌م گه‌ڕانه‌وه‌مدا بۆ سلێمانی، توشی شۆک بووم به بینینی بینای به‌رزو ناڕێک‌و قه‌ره‌باڵغی بێ شوماری خهڵکو سیخناخبوونی شه‌قامه‌کان به ئۆتۆمۆبێلو هاوارو زه‌ناو جه‌نجاڵی شار‌و نه‌مانی درهختو سهوازییو حه‌وزی ماسی مزگهوتهکانو هتد…
ئامانجی رێپۆرتاژه‌که‌ی ئاوێنه‌و منیش سه‌رنجڕاکێشانی خوێنه‌ره به‌وه‌ی خهڵکو ده‌سه‌ڵاتی کوردستان تا ئێستا هه‌ستیان به مه‌ترسیه‌کانی جیهانگیری نه‌کردووه! چونکه کاتێک جیهانگیری دێته ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌وه، ئیتر پێوستیمان به رێکخستنه‌وه‌یه‌کی تر هه‌یه که توانای ژیانکردن له‌گه‌ڵ گلۆبالهدا به‌ده‌ست بخات، هه‌مانکات وزه‌یه‌کی نوێ بۆ ژیانکردنێکی ته‌ندروست، له‌گه‌ڵ خۆی‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆی په‌یدا بکات. ئه‌و فه‌وزایه‌ش که ئێستا له‌کوردستان هه‌یه، نیشانه‌ی نه‌بوونی ئه‌و رێکخستنهیه که ئاوێنه هاواری بۆ ده‌کات. لهڕیپۆرتاژهکهدا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی جوان هه‌یه بۆ ساڵانی پێشوتر کاتێک خه‌ڵک میهرهبانو دۆستی یه‌کتر بوون، له‌هه‌ر حه‌وشه‌یه‌کدا چه‌ندین درهختیو سه‌وزو میوه‌دار هه‌بوون هتد…
به‌کر ئه‌حمه‌د له‌نوسینه‌که‌یدا به ناوی “شاری موعهلهبو سڕینه‌وه‌ی شه‌قامی پیاسه‌ی کچه‌که‌م” (ئاوێنه ژماره 289 لاپه‌ڕه 14) به ئامانجی داکۆکیردن له‌دۆخی ئێستای شاری سلێمانی، هه‌وڵده‌دات ره‌خنه لهڕیپۆرتاژهکهی ئاوێنه بگرێت. نوسه‌ر لێکدانه‌وه‌ی خۆی بۆ بابه‌ته‌که به‌کارهێناوه که مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه لێکدانه‌وه‌کانی خۆی کردوه به موڵک به‌سه‌ر ریپۆرتاژهکهی ئاوێنهوهو دواتریش له‌سه‌ر ئه‌و لێکدانه‌وانه ره‌خنه‌ی گرتوه! له‌و نوسینه‌دا به‌کر ئه‌حمه‌د زاراوه‌ی “کۆنسه‌رڤاتیڤ”ی به‌کارهێنراوه، گوایه ئاوێنه به‌و دیده‌وه رإیپۆرتاژهکهی ئاماده‌کردوه! له‌ڕاستیدا ئاوڕدانه‌وه بۆ رابردوو به هیچ شێوه‌یه‌ک کۆنسه‌رڤاتیڤی نییه. ریپۆرتاژهکهی ئاوێنه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی جوانه بۆ زه‌مه‌نی پێشوو، وه دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌یه له‌ئێستای ناجوانو پڕ له‌فه‌وزا. بۆ که‌سێک ساڵانێکی زۆر له‌ئه‌وروپا ژیانی بردبێته سه‌ر، ده‌بوا ئه‌وه‌ی بزانیبا که هێشتنه‌وه‌و پاراستنی پێشینهکانو گرێدانه‌وه‌یان به ئه‌مڕۆوه‌و گواستنه‌وه‌یان بۆ ئاینده، کاری عهقڵو کلتورناسو دهسهڵاتو توێژه رۆشنبیره‌کانی کۆمه‌ڵگایه. پێکه‌وه گرێدانێکی حه‌کیمانه‌ی نه‌وه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانه، تا نه‌وه‌ی نوێ ببینێت، نه‌وه‌کانی پێش ئه‌و چۆن ژیاون‌و ئاستی پێشکه‌وتنی وڵات ئهوکاتو ئێستا به کوێ گه‌یشتووه. هه‌مانکات ئیشکردنێکه بۆ ئاماده‌کردنی جارێکی‌تر گه‌نجانی ئه‌مڕۆ، تا له‌داهاتوودا بببنه‌وه به ئه‌ڵقه‌ی گرێدراوی نه‌وه‌ی دوای خۆیان. که به‌داخه‌وه تا پێش ریپۆرتاژهکهی ئاوێنه، لانیکه‌م له‌میدیای ئێمه‌دا، کار بۆ ئه‌و پرسه نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه به‌کر ئه‌حمه‌د ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه به کۆنسهرڤاتیڤبوون ده‌بینێت! ئه‌زیزم هاوارکردن بۆ بوونی گڵ‌و گوڵ‌و باخ‌و ئاو‌و ماسی‌و میهره‌بانی نێوان مرۆڤه‌کان، ژیاندۆستییو پێشکه‌وتنه، رێکخستنه‌وه‌یه‌کی تری ژیانێکی مۆدێرنه له‌ئاسته به‌رزه‌که‌یدا، نه‌ک کۆنسهرڤاتیڤبوون.
لهڕێپۆرتاژهکهی ئاوێنه‌دا باس له‌شارو خه‌ڵک کراوه بێئه‌وه‌ی چینێک یان توێژێکی دیاریکراوی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو کرابێته ئامانج، که‌چی نوسه‌ر به‌زۆر ده‌یه‌وێت گه‌نجان بخزێنێته ناو بابه‌ته‌که‌وه، تا له‌وێوه مافی داکۆکیکردن به خۆی بدات‌و گهنجو شار له‌وێنه‌یه‌کی جوان‌دا بنه‌خشێنێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت گه‌نجان له‌و شاره‌دا ژیانێکی خۆش دهژینو لێیان تێکمه‌ده‌ن! بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه‌که بۆ نوسه‌ر ئاسانتر بکه‌م، بۆ ساتێک دێمه سه‌ر بڕوای ئه‌وو ده‌ڵێم: قه‌یچێکه با باسێکی گه‌نجانیش بکه‌ین! تۆ که چه‌ندین ساڵه له‌سوید ده‌ژیت، باش ده‌زانێت یه‌کێک له‌دیارترین شوێنه‌کانی ستۆکهۆڵم‌و ئۆسلۆ که گه‌نجه‌کانی ئێمه کاری تیادا دهکهنو بوه‌ته جێی خواردن‌و خه‌ویشیان.. گه‌راجه‌کانی سه‌یاره شتنه! ئه‌و گه‌نجانه‌ی رۆژانه ده تا دوازده سه‌عات کارده‌که‌ن له‌بری 200 کرۆنی سویدی یان نه‌رویجی که به‌شی خواردنی یهکژهمی چێشتخانه‌یه‌کی ئاسایی وڵاته‌که ناکات! ئه‌و گه‌نجانه‌ی دوای هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی رێی قاچاخ‌و سه‌رباری ئه‌و ژیانه سه‌خته‌ی تیایدا ده‌ژین، هێشتا ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه یان بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ کوردستان! خۆ تۆ ئه‌مه ده‌زانیت! بۆ که‌سێک که شه‌وانه ته‌نها یه‌ک چارهکهسهعات ته‌له‌فیزۆنه‌کانی کوردستان ببینێت، له‌و حه‌قیقه‌ته تێده‌گات که گه‌نجانی کوردستان هه‌زارو یه‌ک کێشه‌ی کۆمهڵایهتیو ئابووری‌و سیاسیان هه‌یه! کێشه‌ی ئازادیان هه‌یه، کێشه‌ی نه‌بونی مافی گوزارشتکردن له‌خۆیان هه‌یه تا ئازادانه خۆپیشاندان بکه‌ن! فه‌وزای شاره‌کانی کوردستانیش هێنده‌ی تر بوه‌ته بارگرانیو میزاجی گه‌نجه‌کانی ئێمه‌ی تێکداوه. تۆ که رۆژانه لهڕادیۆکهتهوه ره‌خنه له”ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کوردی” دهگریتو باسی “مه‌حرومیه‌تی” کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌که‌یت، خێره ئێستا ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی گهنجو شار بڕهنگێنیت!
له‌نوسینه‌که‌ی ئه‌و نوسه‌ره‌دا هه‌وڵدراوه به‌هه‌ر نرخێک بێت که‌ڵک له‌به‌کارهێنانی وشه‌ی “خه‌ڵک” وه‌ربگیرێت، گوایه به خه‌ڵک وتراوه مۆن‌و بهدزهوق.
دیاره مه‌به‌ست له به‌کارهێنانی وشه‌ی “خه‌ڵک” ئاماژه‌یه بۆ دیارده‌یه‌ک که له‌ئاستی کۆمه‌ڵگادا ده‌بینرێت، نه‌ک تاک تاکی خه‌ڵکه‌که، بۆیه لێره‌دا وه‌ڵامی به‌کر بۆ ئه‌م حهزرهتانه به‌جێ دێڵم:
ئه‌حمه‌دی موختار ده‌ڵێت:
به جارێ ئه‌مڕۆ جاهیل غالیبه عاقڵ بووه مه‌غلوب
ره‌فیقان سا نیشانمدهن قوڕێ تا بێم‌و بیپێوم
حه‌مدی ساحێبقڕانیش ده‌ڵێت:
وه‌ک فۆتۆگراف خۆزگه عه‌کسی کرده‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌گرت
جاوه‌ره ده‌رخا سیجیلو شه‌رحی ده‌فته‌ر ئاسمان
هه‌ر کاتی ئاماده‌کردنی ریپۆرتاژهکهی ئاوێنه‌ش بوو، شێرکۆ بێکه‌س نوسی:
“له‌ئێسته‌دا ده‌موچاوی نیشتمان له‌ده‌موچاوی په‌نجه‌ره‌یه‌كی چڵكن ئه‌چێ،
كه به‌رده‌وام داخرابێو كرژو مۆن‌و ساڵی جارێ پێناكه‌نێ”
بۆ ئه‌وه‌ی نوسینه‌که کورت که‌مه‌وه به خێرایی دوو سه‌رنجی تر ده‌خه‌مه‌ڕوو:
یه‌که‌م: به‌کر له‌نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت: ناوهێنانی شوان حه‌مه جێگای تایبه‌ت له‌نوسینه‌که‌یدا دیاری ناکات، که‌چی دوای ئه‌و دێڕه شه‌ش جاری تر ناوی شوان حه‌مه‌ی هێناوه!
دووه‌م: ئاماژه‌ی به شیعرێکی سواره‌ی ئیلخانیزاده ده‌کات به ناوی شار (ئه‌ڵێم بڕۆم له‌شاره‌که‌ت) گوایه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی رۆمانسیانهیه، به‌ڵام هه‌ر له‌و شیعره‌دا که به‌کر وه‌ک نمونه‌یه‌کی جوان به‌کاری هێناوه، سواره ده‌ڵێت “منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌ر ده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم، به داره‌ته‌رمی کوچه ته‌نگه‌کانی شاره‌که‌ت رانه‌هاتووه له‌شم… ئه‌ڵێم بڕۆم له‌شاره‌که‌ت”!
وه‌ک له‌سه‌ره‌تای ئه‌م نوسینه‌دا باسمکرد، ده‌رکه‌وتنی مۆدێلێک له‌نوسه‌ر که به تێزی “لێدان لهناڵێشو له‌بزماریش” ده‌نوسن، به‌م دواییانه بوه‌ته دیارده‌یه‌کی به‌رچاو. بۆیه دواجار نوسینه‌که‌ی ئه‌مڕۆی نوسه‌ره رهخنهگرهکهی دوێنێ، له‌و بازنه‌یه ده‌رناچێت. راسته‌وخۆتر بڵێم: تێگه‌یشتنی من بۆ نوسینه‌که‌ی به‌کر ئه‌حمه‌د، که ساڵانێکه له‌سه‌هۆڵبه‌ندانی باکوری ئه‌وروپاوه ره‌خنه‌ی گه‌رم ده‌نێرێته‌وه بۆ کوردستان، ته‌نیا یه‌کێک له‌دوو ئه‌گه‌ره: یان هه‌وڵدانه بۆ موزایه‌ده‌کردن به‌سه‌ر ئێمه‌وه! یان دوای چه‌ندین ساڵ کارکردن له‌میدیایه‌کی حیزبی، توشی بێهوده‌یی بووه تا ئاستی داکۆکیکردن له‌و فه‌وزایه‌ی له‌ئێستادا له‌کوردستان ده‌گوزه‌رێت.
شوان حه‌مه
hamashwan.awene@yahoo.no