Skip to Content

Sunday, March 3rd, 2024
ته‌مه‌ن په‌رداخ … به‌ندی عه‌لی

ته‌مه‌ن په‌رداخ … به‌ندی عه‌لی

Closed
by October 5, 2011 هۆنراوە

لێم زویر مه‌به ئازیز
گه‌ر له‌هه‌موو دیدارێکا هه‌ر چیرۆکه‌
کۆنه‌کانی ڕابردووت بۆ بگێڕمه‌وه‌
ئاخر ئێستا
له‌په‌رداخی به‌ر تنۆکی ته‌مه‌ن ئه‌چم
هێنده‌ پڕم
به‌ده‌ست خۆم نیه‌و لێم ئه‌ڕژێ
لێم زویر مه‌به‌ ئازیز
که‌هه‌ر چێرۆکێکم زیاتر
له‌جارێ بۆ گێڕایته‌وه‌
ڕه‌نگه‌ له‌م عومری پڕ بوون و لێڕژانه‌یا
توشی ده‌ردی بیرچوونه‌وه‌ی
هه‌ندێ له‌چیرۆکه‌کان بوو بێتم
ئاخر ئازیز ، پاش نیو سه‌ده
له‌پڕ بوون له‌لێڕژان
چ په‌رداخێ له‌بیری دێ
تنۆکه‌کانی سه‌ره‌تای
له‌بارانی هه‌وری کام وه‌رزه‌وه‌ هاتوون
 تکایه‌ زویر مه‌به‌ ئازیز
له‌واقی هێشتا وڕماوم
دوای نیو سه‌ده‌ له‌پێک هه‌ڵدانی شه‌رابی
عومرێکی تفت
خۆشم له‌لام زێده‌ سه‌یره
منی هه‌موو ته‌مه‌ن ، په‌رداخ
چۆنه‌ هێشتا .. که‌نه‌شکاوم

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.