
نه‌خوێندنه‌وه یان خوێنه‌ری ته‌مبه‌ڵ
گه‌ر ته‌ماشابكه‌ین ده‌بینین هه‌میشه ڕووداوه سیاسییه‌كان ، وه‌رچه‌رخانه‌كانی ئه‌و كایه شۆڕبووه‌ته‌وه بۆ نێو نووسین و ، ئه‌ده‌بیات و ، هونه‌ر. لێ كه‌م نین ئه‌وتێكست و نووسینه ئه‌ده‌بیانه‌ی ، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرساندن و دروست بوونی شۆڕش وگۆڕانكارییه سیاسییه‌كان خولقاندووه ، به هه‌ردوو دیودا سیاسه‌ت وئه‌ده‌بیات تا ڕاده‌یه‌ك پێوه‌ندی پته‌ویان پێكه‌وه هه‌یه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانه سیاسیه‌كان باڵاده‌ستتربوون به‌سه‌ر نووسین و ئه‌ده‌بیاته‌وه و، بووه‌ته هۆی هاندانی نووسه‌ران و له‌دایكبوونی تێكست ، هه‌رچه‌نده گه‌لێك نوسینی ئه‌ده‌بیی هه‌یه سیاسییه و ، به‌پچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ر دروسته. میژووی ئه‌ده‌بیات و گه‌شه‌سه‌ندنی ، زیاتر په‌یوه‌ست بووه به دامه‌زراوه و گروپه‌وه ، ئه‌مانه هێنده‌ی ڕووداوه سیاسییه‌كان گاریگه‌رییان دروست نه‌كردووه ، گه‌ر پۆلێنی بكه‌ین ئه‌وا گروپگه‌راكان ، له دوای ڕووداوه سیاسییه‌كانه‌وه دێن گروپه‌كانیش به ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی و، بچوكی ئامانجیان توانیویانه دۆخێك بڕه‌خسێنن ببێته هۆی ده‌ركه‌وتنی نوسین گه‌لێكی جوان و به‌پێز ، دواتر ئه‌وانیش كار له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی ئه‌ده‌بیات و به‌خوێنه‌ر كردنی تاك و كۆمه‌ڵگا بكه‌ن.
پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه و گرینگی پێدانی ، پێوستی به‌هه‌وڵی ده‌سته‌جه‌معی وچه‌سپاندنی ئه‌و بواره هه‌یه له ناوه‌ند و فێرگه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا ، ده‌بێ له ته‌مه‌نێكی كه‌م تاك ئاشنا بكرێت به‌خوێندنه‌وه ، ته‌نها به‌هه‌وڵی تاك و گروپه‌گه‌را ناكرێت له‌یه‌كێك له‌و هه‌واڵانه‌ی گوێبستی بووم ده‌یووت “هه‌ر تاكێكی ئه‌مریكی ، ڕۆژانه له‌و په‌ڕی بێ مه‌جالی و سه‌رقاڵبوونی كاری ڕۆژانه‌یدا نۆ په‌ڕه ده‌خوێنێته‌وه” خۆ گه‌ر ئه‌مه كه‌م بێت له‌وه باشتر و به‌پێزتره كه نه‌زانێت خوێندنه‌وه چییه ، یاخود له وڵاتیكی وه‌كو سوید ، گه‌ر ڕۆژێك كتێبی تازه بكه‌وێته بازاڕه‌وه ده‌بینی به‌یانی له كتێبخانه‌كاندا ڕیز به‌ستراوه بۆ كتێب ، له‌وه‌ش گه‌ڕێ چاپی كتێب ده‌چێته چاپی بیسته‌م و سییه‌م ، به‌ڵام له ووڵاتی خۆمان گه‌ر ساڵێك چالاكی بكرێت له ڕۆژی جیهانی كتێبدا ، ئه‌وه تا دوو ، سێ ، ساڵ دوای ئه‌وه هیچ نابینین.
به‌گشتی له ئێستادا گه‌ر به‌ووردی كتێبخانه كوردی یه‌كان ته‌ماشاكه‌یت ، چاپی یه‌كه‌می كتێبی ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌رت به‌رچاو ده‌كه‌وێ ، كه له‌هه‌ژارییه‌كی مه‌عریفییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و، كاره‌ساتێكی مه‌زنه ، گه‌ر هیچ پێوه‌ر نه‌بێ بۆخوێندنه‌وه ، ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌مه به‌پێوه‌ری سه‌ره‌كی بۆ نه‌بوونی خوێنه‌ر وخوێنه‌ری ته‌مبه‌ڵ دابنێین ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچا و كه‌م خوێنه‌ر مان هه‌یه ، كه هه‌ندێكجار ئه‌م پۆله خوێنه‌ره كه‌م ده‌كات، هێنده‌ی كه‌مبوونه‌وه‌كه‌ی ڕووله‌زیاد بوون ناكات ، له‌یه‌كێك له‌كتێبخانه‌كاندا خه‌ریكی كتێب كڕین بووم دوو كه‌س كه له پشتی منه‌وه بوون یه‌كیان ووتی” ئه‌وه شاری مۆسیقاره سپی یه‌كانی به‌ختیار عه‌لی یه من دووجا رخوێندوومه‌ته‌وه هیچی لێتێناگه‌م” كه گوێبیستی ئه‌وه بووم پێم سه‌یر نه‌بوو چونكه مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌م خوێنه‌ری ته‌مبه‌ڵمان هه‌یه ، ده‌نا ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌و ڕۆمانه بۆ هه‌مووكه‌س نه‌بێت ، مانای ئه‌وه‌ش نییه هه‌مووكه‌س لێی تێنه‌گات ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه نه‌بووه‌ته به‌شێك له كلتور‌و ژیانمان ئاوایش ته‌مبه‌ڵی بووه‌ته به‌شێك له كایه‌كانی ژیانی ئه‌و پۆله خوێنه‌ره و تاك به‌گشتی.
وه‌ك چۆن تاكی كورد به‌رنامه ڕیژی بۆ كایه‌كانی دیكه‌ی ژیانی نییه ، ئاواش بۆ خوێندنه‌وه نییه‌تی ، ده‌نا هه‌ركارێك بكه‌یت ده‌توانیت له‌گه‌ڵید بخوێنیته‌وه با…هێدی هێدی بخوێنیته‌وه له‌وه باشتره نه‌زانیت خوێندنه‌وه چییه ، گرفتێكی دیكه ئه‌م ته‌مبه‌ڵییه، مامۆستای زانكۆ و ، قوتابی و ، خاوه‌ن بڕوانامه‌كان و ، دواتریش به‌شێك له‌ڕۆشنبیرو نووسه‌راكانیشی گرتووه‌ته‌وه ، ئه‌وه هه‌ر لێگه‌ڕێ هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نووس نازانن (ئه‌لف) بخوێننه‌وه ، نه‌ك ئه‌وه‌ی خوێنه‌وارییان نه‌بێت ، به‌ڵكو واده‌زانێت ڕۆژنامه‌نووس خوا به وه‌حی مه‌عریفه‌ی بۆ ده‌نێرێت.
مامۆستای زانكۆ هه‌یه به‌لێشاو كتێبی هه‌ڵداوه‌ته‌وه ، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه پێشه‌نگاكانیشدا به جانتا كتێب ده‌باته‌وه ، كه‌چی توانای نییه یه‌ك پیت بخوێنێته‌وه ، له ئێستا كتێبخانه‌ی كوردی تووشی خوێنه‌ری ته‌مبه‌ڵ هاتووه له‌هه‌مبه‌ر كتێبدا ، وایكردووه بۆچوونی كه‌سه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌كتێب ئیفلیج كردووه و ، وه‌ك دێوه‌زمه ته‌ماشای ده‌كات ، هێنده‌ی گرفتی كه‌م خوێنه‌رمان هه‌یه ، دووهێنده گرفتی خوێنه‌ری ته‌مبه‌ڵمان هه‌یه ، ئاماده‌نییه ده‌قێك بخوێنێته‌وه توشی پرسیاری بكات ، تووشی گه‌ڕان و سه‌وداسه‌ری بكات ، گرنگه له‌مه‌و دوا جیاوازی بكه‌ین له نێوان نه‌خوێندنه‌وه و خوێنه‌ری ته‌مبه‌ڵ ، ئه‌وی دوومیان ترسناكتره چونكه گه‌لێك كات به نیوه ناچڵی بابه‌ته‌كان ده‌خوێنێته‌وه و په‌خشی ده‌كات.
هێمن عوسمان عه‌بدوڵلا