شه‌ونخوونی … حه‌سه‌ن مسته‌فا
له‌وه‌ته‌ی پارچه‌یه‌كم ئاوێزانی به‌یانیان بووه
شۆخێك، كردوومیهته سكێچێكی پڕ له‌هێڵ.
كاتم به‌شی سه‌رخه‌وێكی تیانه‌ماوه
فڕینێك”بیر”م ناكاتهدهر له جوگرافیای سێبه‌ری
ئێستا له‌و ئێوارانه‌دا ناژیێم
كه ته‌نیاییم به‌كۆڵانه‌كانی ده‌سپارد
كه‌وتوومه‌ته به‌ر قه‌ده‌ری فڵچه‌كانی
چۆنی بوێت…به‌چه‌ند هێڵێك دهمكێشێتو
كه‌یش بیه‌وێت
له‌پێشانگایه‌كی نایاب،
له‌چوارچێوه‌ی به‌یانی باشێك دامدهنێ.
* * *
خۆزگهدهخوازم…
له‌ژێر تریفه‌ی چاوه‌كانی
وه‌ك مورووێكی ته‌نیا…وه‌ك سه‌ده‌فێكی خامۆش
بدره‌وشێمه‌وه.
بهڕهنگهكانم پێی بڵێم:
ئه‌م تیشكه نوێیانه‌ت پیرۆزبێت!.
* * *
ده‌توخوا به‌سیه چیتر
به‌م هه‌موو نیگا شه‌رمنانه قژی ته‌نیاییم ئاڵۆزمهكه،
ئه‌م هه‌موو گوڵاوی عیشوه مه‌ڕێژه
به‌م هه‌موو سه‌بره، چیتر دڵۆپه رووناكه‌كانی شه‌وم مه‌نێژه.
خۆگه‌ر وابێت‌و وابڕوا
له”لۆركا” زیاتر ده‌نووسم
له”نیتچه”زیاتر قووڵده‌بمه‌وه
ده‌بمه فه‌یله‌سوفی زه‌مان،به‌ڵام ئه‌وه‌ش ددانپێدهنێم
رووبه‌ری نووسینه‌كانم، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی تاڵێكی قژت درێژه.
16\17- 8-2011 هه‌ولێر