په‌راوێزمخه‌ن….. گۆران ڕەئوف
تكاده‌كه‌م هه‌موولایه‌ك په‌راوێزمخه‌ن،
ده‌خوازم دووركه‌ونه‌وه له خه‌یاڵ و له ئه‌ندێشه‌م،
به‌دوورم كه‌ن له شادی و غه‌م.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له مرۆڤبوونم بێزارم.
بێزارم له گومڕایم و
له به‌ئیمانیم.
نائومێدم له تاوان و
دڵته‌نگم له چاكه‌كاریم.
* * *
ئه‌ی هاوڕێیان په‌راوێزمخه‌ن،
په‌راوێزمخه‌ن وه‌ك چۆن خودا شه‌یتانی په‌راوێزكرد.
په‌راوێزمخه‌ن به‌وێنه‌ی ترس له ڕووناكی،
به‌وێنه‌ی شادی له تاریكی.
به‌وێنه‌ی گومان له پاكی.
ده‌ی خێراكه‌ن، ده‌ی جێمبهێڵن،
وابكه‌ن خه‌یاڵاته ئه‌به‌دییه‌كانم بیرچێته‌وه.
ئه‌گین ناتوانم به‌ته‌نهابم.
وابكه‌ن جارێكی تر نه‌كه‌ومه كاریگه‌ری بوونه‌وه.
ئه‌گین ناتوانم كارنه‌كه‌م.
* * *
ئه‌ی خودایه چیم لێده‌كه‌ی كه‌له مۆڤبوونم بێزارم!.
چیم لێده‌كه‌ی كه نائومێدم له هه‌مووه‌كی شته‌كان.
بێزار له‌سه‌رتاپای ده‌نگه‌كان.
دڵته‌نگ له‌سه‌رجه‌می ڕه‌نگه‌كان.
* * *
ئه‌وه‌ته‌ی ده‌توانم بیركه‌مه‌وه،
بێزارم له مرۆڤبوونم.
ئه‌وه‌ته‌ی واده‌زانم له ژیاندام،
نائاوسوده‌م…بڕوابكه نائاسوده‌م.
ئیدی چ بكه‌م، كه‌ناتوانم درۆبكه‌م له‌گه‌ڵ تۆدا؟
ده‌پێم بڵێ چۆن بكه‌م له‌م جه‌نگه‌ڵانی پڕ درۆدا؟.
* * *
تكاده‌كه‌م دۆسته‌كانم په‌راوێزمخه‌ن،
به‌دوورمكه‌ن له‌گشت شتێك.
نائارامم، دڵشكاوم، چیم لێده‌كه‌ن.
ئومێده‌وارم لێم نه‌ڕه‌نجێن،
چونكه ڕۆحم غه‌مباره له‌وه‌ی له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدایه.
غه‌مباره له‌وه‌ی له‌م گه‌ردوونه گه‌وره‌دایه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی شتێك نه‌ماوه
خۆمی پێی بخه‌ڵه‌تێنم.
خه‌ونێك نه‌ماوه
بڕوا به حه‌قیقه‌تی بهێنم.
* * *
دایه بابه، خوشكان برایان،
په‌راوێزمخه‌ن،
وه‌ك چۆن ئاژه‌ڵه‌كان له‌كاتی گه‌وره‌بوونی كۆرپه‌كانیاندا،
په‌راوێزیانده‌خه‌ن.
بمڕه‌نجێنن،
چونكه ئاگری هه‌ڵهاتنم له‌م گه‌ردوونه،
له ده‌روونم به‌ربووه.
ڕقتان لێم بێ.
چونكه گه‌ر به‌خۆم بێ،
ناتوانم له‌بیرتان كه‌م.
داواده‌كه‌م بمبوورن كه‌وا ده‌ڵێم.
بمبه‌خشن كه‌به‌و جۆره هاتوومه‌ته گۆ.
چونكه دڵنیام ناتوانم دووشت بكه‌م:
یه‌ك خۆخه‌ڵه‌تاندن و دووه‌م درۆ.
* * *
ئه‌ی ئه‌و كچه‌ی تا هه‌نووكه‌ش به‌ته‌واوی ئاگات لێم نیه،
توو مه‌ستی چاوه‌كانت، به‌ته‌واوی له‌بیرمكه.
به‌ڕه‌هاییه‌وه له‌به‌رامبه‌رمدا بێ‌باك به.
وابكه جارێكی تر بیرم لێ نه‌كه‌یته‌وه.
سه‌رسام مه‌به ئێستا چۆنم!
چونكه گه‌یشتوومه‌ته شتانێك
پڕن له نائومێدی، و پڕن له مرواری ڕٍاسته‌قینه.
لێره‌وه‌یه گه‌شته‌كه‌م بۆ كه‌ناره دووره‌كان.
لێره‌وه‌یه ئه‌به‌دییه‌تم بۆ بیرۆكه نوێیه‌كان.
ده‌ڕۆم بۆ ئه‌و بیابانانه‌ی سه‌وزترن له‌م دارستانه جادوئامێزانه‌ی
له چاوه‌كانی تۆدا دیاره.
به‌نایازم سه‌فه‌ربكه‌م بۆ ئه‌و غوربه‌تانه‌ی جوانترن له‌م نیشتیمانه‌ی
كه‌له ڕووخساری تۆدا یاره.
به‌هیوام بڕۆم و نه‌یه‌مه‌وه ئه‌م هه‌واره.
بۆیه ده‌ڵێم په‌راوێزمخه، دڵڕه‌قانه په‌راوێزمخه،
دڵڕه‌قانه‌تر له ڕابردوو، قه‌ت بیرم لێمه‌كه‌ره‌وه.
سه‌ركه‌شانه‌تر له منداڵی وه‌ڵامم مه‌ده‌ره‌وه.
ناسكتر له جاران مه‌هێڵه بت بینم.
گه‌شاوه‌تر له ڕابردوو وابكه زیاتر دڵته‌نگی بچێژم و
به‌ته‌واوی بێزاربم.
* * *
من بڕیاری خۆمم داوه و چاوه‌ڕوانی ئێوه‌م.
چاوه‌ڕوانم به‌بێ بیركردنه‌وه، په‌راوێزمخه‌ن.
من تێگه‌یشتووم له‌خۆم و ده‌زانم چی ده‌كه‌م،
بۆیه چاوه‌ڕوانم له‌بیرم كه‌ن.
من گه‌یشتوومه‌ته كه‌ناره ڕاسته‌قینه‌كان و تێده‌گه‌م له ده‌نگه‌كان.
گه‌یشتوومه‌ته ڕۆخی نائومێدی و
ده‌زانم چۆنه ڕه‌نگه‌كان.
هه‌ربۆیه كه‌ده‌ڵێم په‌راوێزمخه‌ن.
وه‌هایه حاڵم، وه‌هایه ناخم،
وه‌هایه گۆرانیه‌كانم.
كه ده‌ڵێم په‌راوێزمخه‌ن
چونكه له مرۆڤبوونم بێزارم.
تێبینی: ئه‌م تێكسته له ژماره 92ی گۆڤاری (ئاینده)دا بڵاوبۆته‌وه.