كه‌مێك باران.. نه‌ختێ عیشق … ئیدریس عه‌لی
من ناوت ده‌نێم:
له‌تێ مانگ
نیوه‌ی دڵم
قاژێك خۆر
یه‌ك كۆمه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی
رژاوی
سه‌ر حه‌وزێك..
ئه‌ی تۆ
من
ناوده‌نێی
چیی؟
* * *
من بانگت ده‌كه‌م
سێوه خان
ست باران
خوڕه‌ی ئاو.. وژه‌ی با
په‌رستاری ئه‌وین
چۆله‌كه‌ی دایكانه..
ئه‌ی تۆ
من به چیی
بانگ ده‌كه‌یت؟
* * *
من دێمه به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كه‌ت
به‌سه‌را خۆم هه‌ڵئه‌ده‌مه
چیمه‌نی حه‌وشه‌كه‌تان
له‌ئاوی چاڵه باراناوی
كۆلانه‌كه‌تان ده‌خۆمه‌وه..
ئه‌ی تۆ دێیته كۆێی
ته‌نیایی من؟
له‌كوێی ئه‌م شیعره‌دا
به‌چه‌ترێكه‌وه
راده‌وه‌ستی؟
* * *
من به بێ تۆ
ده‌رگا له‌گۆرانی داده‌خه‌م
ئاو له‌رێحانه
ده‌گرمه‌وه
ته‌ركی خۆم ده‌كه‌م
ته‌ركی كتێب و
مه‌ی..
ئه‌ی تۆ
پێمبڵێ
له‌به‌ر من
چیی ده‌كه‌یت؟
* * *
من له به‌ر تۆ
ده‌بمه عه‌تارێكی خه‌ڵه‌فاو
ده‌بمه مجێوه‌ری مزگه‌وت
ده‌بمه حه‌سحه‌سی تاریكیی
ده‌كه‌ومه ده‌ركردنی كۆتر
ده‌بمه دۆستی گورگ
ده‌بمه كه‌فیلی مێشووله
تامی ژه‌هر ده‌كه‌م و
چاو ناقوچێنم..
ئه‌ی تۆ
خۆت بیڵێ
له به‌ر من
كه‌ی فوویه‌ك له‌م چرای
ته‌نیاییه ده‌كه‌یت؟
* * *
من به بێ تۆ
له‌شار دوور ده‌كه‌ومه‌وه
له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانا
به‌ناو لوغمی قسه‌ی خه‌ڵكا
ده‌ڕۆم
خۆم ده‌گه‌ینمه دوورترین سنوور
ره‌گه‌زنامه‌كه‌م ده‌گۆڕم و
ده‌بمه هاولاتی جه‌هه‌نم،
ئه‌ی تۆ
له‌به‌ر من
شتێ ناكه‌ی؟
* * *
من له‌دوای تۆ
ده‌بمه مانگی گیراو و
له‌پێچی هه‌ورێكا خۆم قایم ده‌كه‌م
ده‌بمه حیكایه‌تێكی به‌سه‌ر چوو
ده‌بمه نوكته‌یه‌كی خۆش
ده‌بمه ئاگری ژێر كا..
ئه‌ی تۆ
له‌دوای من
ده‌بی به‌چیی؟
* * *
من له‌به‌ر تۆ
ره‌نگی ئاشته‌بای ماڵه‌كه‌م
ده‌كه‌م به‌سوور
ته‌نها دڵم نه‌بی
به‌بێده‌نگیی
ره‌شتكرد له‌ژیان.
* * *
من له‌نزیك ماڵی ئێوه
دووكانێك داده‌نێم
وه‌ك به‌قاڵێكی فێڵزان
خۆم له‌پشت پرته‌قاڵه‌كانه‌وه
ده‌شارمه‌وه و
گێلاس ده‌گرمه ده‌رگاكه‌تان..
ئه‌ی تۆ
عه‌سرێك نایه‌ت
كیلۆیه‌ك غه‌می ئاڵ به‌ریته‌وه؟
Edrisali16@yahoo.com