
دواجار خه‌راباته مه‌نزڵ ….ئیبراهیم هه‌ورامانی
ماڵ چۆڵه
ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه
ده‌نگی هه‌ناسه‌ی گه‌لای
ئه‌وه‌ڵین ڕۆژه‌كانی پاییز و
هه‌ناسه‌ی وه‌نه‌وزی
پاساری یه هه‌ڵتروشاوه‌كان .
ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه
چه‌ند دێڕ له‌شیعرێكی مه‌لوول
له‌دوو چاوی مونته‌زیر .
ماڵ چۆڵه
منیش ته‌نیا
به‌قه‌د عومری ئه‌یوب زیاتر
ئێشك چی عومرێكی ته‌نیا بووم .
وه‌ك باران ….به‌ته‌نیا
وه‌ك نه‌سیمی ده‌مه‌و به‌یان
وه‌كو له‌نجه‌ی چڵه ڕێحانه‌یه
ته‌نیا ….ته‌نیا
مونه‌تزیری دیده‌نیت بووم .
ماڵ چۆڵه
چۆڵه …چۆڵ .
**** *** ****
ئه‌ی ئیلاهی به‌كاملی ڕه‌حمه‌ته‌وه
ئه‌م شه‌وه‌م لێ قبوڵ كه .
وه‌ك عابیدێكی عاجز
وه‌ك ده‌ورێشێكی عه‌جول
به‌ڕه‌حمانه مه‌مڕه‌نجێنه .
من ده‌بێت بچمه‌وه بۆ دوامه‌نزڵ
ئه‌و مه‌نزڵه‌ی له‌یلم لێ ی چاوه‌ڕوانمه …
لێره عومرێكی تولانی چاوه‌ڕێ بووم
ئه‌سه‌ف نه‌گه‌شتمه مه‌نزڵ
ئه‌ی ئیلاهی به‌كاملی ڕه‌حمه‌ته‌وه
لێم مه‌ڕه‌نجێ
من ده‌بێت بچمه‌وه بۆ دوامه‌نزڵ
له‌وه ده‌گه‌م
لێم خۆش نابی
لێم ده‌ڕه‌نجێ ی ..
ئه‌ی ئیلاهی …ئه‌ی ئیلاهی
بۆئه‌وه‌ی له‌یل نه‌ڕه‌نجێ
بۆئه‌وه‌ی ڕه‌ونه‌قی شه‌وو تێكنه‌شكێ ..
ئه‌م ماڵه چۆڵه
به‌ره‌وه بۆخۆت و
من ده‌جمه‌وه دوامه‌نزڵ
دواجار خه‌راباته دوامه‌نزڵ
شیعری : ئیبراهیم هه‌ورامانی