له‌كوێنده‌رم ؟ ….. جه‌لال به‌رزنجی
چوارده ساڵه,
لێره‌م,
لێره‌ش نیم.
چوارده ساڵه,
له گهرهكێكم,
نازانم,
ره‌نگ بێت هه‌ر نه‌شزانم,
هاوسێكه‌مان ناوی چییه.
چوارده ساڵه,
لهگهڕهكێكم,
تائێستا,
له‌گه‌ڵ,
هاوسێكه‌ی ده‌سته راستم,
قسه‌مان نه‌كردوه,
له‌گه‌ڵ,
ئه‌وه‌ی ده‌سته چه‌پم,
ساڵی سێ جار,
دووقسان ده‌كه‌ین
ئهگهرهاوین بێت,
رۆژلهدهرهوهبێت,
هه‌ردووكمان په‌له‌مانه,
پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی زستانی ئیدمنتۆن,
كه‌به‌زۆری بیست پله,
لهژێرسفره,
زووتربلێین
” رۆژێكی خۆشه”
قسه‌ی دووه‌میشمان,
له‌زستانه,
له‌به‌رده‌رگا,
به‌ده‌م بهفرماڵینهوه,
یه‌كێكمان ده‌ڵین
” دیسان به‌فر”
دواقسه‌ی ساڵیش,
پێش هاتنه‌وه‌ی پایزه
كاتیك هه‌ردووكمان,
به‌یانی رۆژانی شه‌ممه
له پیاده‌رۆی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان
ئهوبۆئهوهی زۆرتر له‌و ته‌نیایه‌ی بژیت,
منیش بۆئه‌وه‌ی,
ته‌مه‌نم به‌شی چوونه‌وه ماڵه‌وه بكات.
رۆژی نیوسه‌عات به‌پێیان ده‌ڕۆین.
كهدهگهینه راستی یه‌ك.
یه‌كێكمان ده‌ڵێن
“Hi”
چوارده ساڵه,
لێره‌م,
و
لێره‌ش نیم
به‌وه‌ی باشم
له‌هه‌ركوێ بم,
ژیانیش له‌وێنده‌ره.
جه‌لال به‌رزنجی
كه‌نه‌دا