وردبوونه‌وه‌کانی به‌ختیار له ئاستی شیاودا نین
کرۆکی باسه‌که‌ی ، له وتاری ” په‌یوه‌ندییه‌ك له قه‌یراندا ” ، چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه بۆ یه‌کتری . ئه‌و له ناسینی کێشه‌که‌دا که‌وتۆته هه‌ڵه‌ی پێناسینی پهیبردنهکانیهوه له ئاسته ئاساییهکانیاندا . باس کردن له کێشه‌یه‌کی وا گه‌وره ، له دووتوێی تاوتوێ کردنێکی ڕییشهیی پێشوه‌خته‌وه نه‌بێت ، بیرکردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر ناباته جێگایه‌کی شایسته به خۆی . نووسه‌ر و بابه‌ت و خوێنه‌ر ، تێگه‌یشتنێك کۆیان ده‌کاته‌وه که دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌کان و باڵا پێکردنی ” بیرکردنه‌وه‌کان ” ی له ناخیدا هه‌ڵگرتبێت . ئه‌وه‌ی له وتاره‌که‌ی به‌ختیاردا وونه ، ئه‌و جۆره‌یه له تێگه‌یشتن .
پێکه‌وه ژیان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه ، ئه‌و دوو چه‌مکه‌ن که کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه ، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پیاده کردنیان ڕاوه‌ستاوه . ئه‌وه‌ی پێکه‌وه ژیان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له کۆمه‌ڵگادا ئۆرگه‌نایز ده‌کات ، تاڵان کردنی یه‌کترییه . هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك که تۆ هه‌ڵیده‌بژێریت ، په‌یوه‌ندییه‌کانی تاڵان کردن بناغه و ، پرۆسه‌کانی تاڵان کردنیش هێزی بزوێنه‌ریه‌تی . تاڵان بکه یان ڕێگه بده تاڵان بکرێیت ، ئه‌مه ئه‌و که‌تواره‌یه ” ئه‌و واقیعه‌یه ” له کۆمه‌ڵگادا ، که به بێ ڕیزپه‌ڕ ، هه‌موو که‌سێکی تیا به‌ره‌وڕووه . لێره‌وه‌یه ، واته له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه‌یه ، که گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و ….هتده‌کان داده‌مه‌زرێن . گرووپچێتی که خاسیه‌تی ناسینه‌وه و پێکهاته‌یه‌کی بنچینه‌یی کۆمه‌ڵگایه ، له‌دایکبووی په‌یوه‌ندییه‌کانی تاڵان کردن و هۆکارێکی چارهه‌ڵنه‌گری مانهوهشیانه . گرووپچێتی له بنه‌ڕه‌تدا که خاسیه‌تی گرووپیانهی خێزانه ، مه‌ڵبه‌ندی جیاوازیخوازی و هۆکارێکی نامرۆیی کردنی داخوازییه‌کانه . هیچ گرووپێك نییه له دنیادا ، له به ده‌ستهێنانی تاڵانییهکانهوه نه‌هاتبێته بوون .
یه‌که‌م تاڵانی که ده‌بێته ناوه‌ند ” سه‌نته‌ر ” بۆ تاڵانییه‌کانی تر ، ده‌سه‌ڵاته (ئه‌مه ئه‌و گیانه‌یه ” واته ده‌سه‌ڵات ” که له به‌ری په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندایه ) . واته تاڵان کردنی ده‌سه‌ڵات ، به‌جیا له‌وه‌ی که خاڵی لێوهههڵسان و دواییش خۆگرتن و چوونه پێشه‌وه‌ی گرووپه‌کانه ،، خاڵی لێوهدهرچوونیشه بۆ تاڵانییه ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیری و …..هتده‌کان . تاڵانییه‌کان له بواری ده‌سه‌ڵاتدا و له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگا به جۆرێك تۆڕبه‌ندی کراوه ، که هه‌موو جۆره تاڵانییه‌کی تری له‌ناو خۆیدا قانگ داوه . هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نییه له کۆمه‌ڵگادا تاڵانکه‌ر نه‌بێت . خاسیه‌تی تاڵانچێتی و گرووپچێتی به ده‌سه‌ڵاته‌وه له نابوود کردنی تاکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . ئه‌وه داماڵینی تاکه له ماف و ویسته‌گی و پیاده کردنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی هه‌ر ئارهزوویهکییهوه ، که ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و گرووپ و سامان و چه‌وساندنه‌وه و خۆێن ڕشتنه‌ی دروست کردووه و دروستی ده‌کات .
که‌سایه‌تییه‌کان له دووتوێی تاڵانییهکانهوه ده‌رده‌که‌وون . ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تییه ڕۆشنبیرییه‌کانیش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی دابه‌ش کردنه‌وه‌ی تاڵانییهکانهوه ، زه‌مینه سازییهکانیان له کۆمه‌ڵگادا بۆ فه‌راهه‌م ده‌بێت . دابه‌ش کردنه‌وه‌ی تاڵانییه‌کان ، به‌رئه‌نجامی به سیستم کردنی تاڵانی کردنه . واته دابه‌ش کردنه‌وه‌ی تاڵانییه‌کان ، به‌ده‌ر له ویستی هه‌ر که‌سێك ، له ناو خودی کۆمه‌ڵگا و له پرۆسه‌ی به‌رده‌وام بوونی تاڵان کردنی یکتریدا تۆڕبه‌ندی کراوه . دابه‌ش کردنه‌وه‌ی تاڵانییه‌کان ، له دووتوێی په‌یوه‌ندییه‌کان ” هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و …..هتد ” و پرۆسه‌ی سه‌رجه‌م ئاڵوگۆڕه‌کانی ته‌واوی کۆمه‌ڵگادایه .
پێکه‌وه ژیان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه ، ئه‌و دوو چه‌مکه‌ن که تاڵانییه‌کان بۆمانی به‌یان ده‌که‌ن . کۆمه‌ڵگایه‌ك که له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌وه دانرابێت ، چۆن کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆیی ده‌رده‌چێت ؟ چ کۆمه‌ڵگایه‌ك له جیهاندا ده‌توانرێت به کۆمه‌ڵگای مرۆیی ناوزه‌د بکرێت ؟ مرۆیی بوون پێش هه‌ر شتێك گوزارشته له ئازادی و یه‌کسانی و سه‌روه‌ری و به‌خته‌وه‌ری له به‌رامبه‌ر یه‌کتریدا . مرۆڤه‌کانی چ کۆمه‌ڵگایه‌ك ، هه‌لومه‌رجێکی وایان بۆ ڕه‌خساوه ؟ کام کۆمه‌ڵگا له ڕه‌وشێکی وا به‌هره‌مه‌نده ؟ ئه‌گه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان به پێی یاسای ، تاڵان بکه یان ڕێگه بده تاڵان بکرێیت ، دامه‌زرابن، ئیتر مرۆیی بوون چۆن ده‌کرێت به ئامڕازی دۆزینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بۆ یه‌کتری ؟ ئایا به‌ختیار عه‌لی هه‌ست به‌وه ناکات که خوێنه‌ره‌کانی شیاوی ئه‌و سادهبینییه نیین که ئه‌و ده‌رخواردیان ده‌دات ؟ ئه‌مه به که‌م گرتنی توانای تێگه‌یشتنی ئه‌وان نییه بۆ دیارده و ڕووداو و مرۆڤ و ده‌وروبه‌ر ؟ ئایا نووسین له پێناوی خوێنه‌ردا و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕازی کردنیه‌وه ، نه‌ك به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیارییه‌وه ، جۆرێك له پاشکۆ پێکردنی خوێنه‌ر نییه بۆ که‌سایه‌تی نووسه‌ر ؟
داگیر کردن جگه له‌وه‌ی پێشمه‌رج و خاسیه‌تی ناسینه‌وه‌ی تاڵانییه ، یه‌کێك له پایه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ڕاگرتنی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌شه . داگیر کردن ، وه‌کو تاڵانی و ڕایسزم و گرووپچێتی و شه‌ڕ و سووکایه‌تی و زه‌وت کردن و چه‌وساندنه‌وه و کوشتنوبڕیین و …..هتد ، له پێداویستییه‌کانی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . ناکرێت له‌مڕۆی بارودۆخی کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا ، قسه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکان و وه‌لانانی داگیر کردنه هه‌مه‌چه‌شنه‌کان بکرێت . ئه‌وه‌ی که داگیر کردنه ڕاسته‌وخۆکان ، کاته‌کییانه و لێره‌وله‌وێ ، له نێوان وڵاتاندا ڕاده‌گرێت ، هاوسه‌نگی هێزه‌کانه له‌سه‌ر ئاسته جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان . ئه‌م هاوسه‌نگییانه له بنه‌وه‌ڕا به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تی جیهانی ، ڕێکخستنه جیاوازه‌کان به خۆیانه‌وه ده‌گرن . هاوسه‌نگییه‌کان هه‌ر به ته‌نیا هاوسه‌نگییه سه‌ربازی و سیاسی و ئابوورییه‌کان نیین ، به‌ڵکو هاوسه‌نگییه‌کانی کرده‌یی کردنه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تی جیهانی ، له پێش هه‌موویانه‌وه ، له‌و باره‌یه‌وه ، ڕیزبه‌ندیی خۆیان ده‌که‌ن .
هاوسه‌نگی ، هه‌رگیز به واتای بزڕ بوونی داگیر کردن نییه . داگیر کردن له ناو خودی هاوسه‌نگیدا ، بوونی هه‌یه . هیچ هاوسه‌نگییه‌ك ئاماده بوونی هێزه‌کانی بۆ داگیر کردن وه‌لانه‌ناوه ، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی هه‌یه له هاوسه‌نگیدا ته‌نیا هاوتا بوونی هێزه‌کانه بۆ داگیر کردن . داگیر کردن له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ڕاوه‌ستانی بۆ نییه . داگیر کردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به‌رئه‌نجامی کۆی شه‌ڕه‌کانه ، شه‌ڕه‌کانیش بۆخۆیان هه‌میشه پێشمه‌رجی داگیر کردنهکانن . شه‌ڕ یه‌کێکه له ئامڕازه‌کانی به‌رگری کردن له مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه . شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دروست ده‌کات ، به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه لاده‌بات . کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه هه‌ر له دووتوێی بردنه پێشه‌وه‌ی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و زانست و ڕۆشنبیری و ته‌کنۆلۆژیا و هتده‌وه خۆی تازه ناکاته‌وه ، به‌ڵکو له دووتوێی شه‌ڕه نهبڕاوهکانیشهوه خۆی تازه ده‌کاته‌وه . ئه‌مه‌یه هیگڵ به شه‌ڕی بێ‌کۆتایی نه‌ته‌وه‌کان گوزارشتی لێده‌کات . ئه‌مه‌یه مارکس ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی که توندوتیژی به مامانی مێژوو بزانێت . چاکسازییه‌کانی ” کارڵ پۆپه‌ر ” یش بۆ کۆمه‌ڵگا که به چاکسازییه‌کانی له سه‌ره‌خۆ و به‌ره‌به‌ره ناویان لێده‌نێت ، نه‌ك هه‌ر داگیرکردن له نێوان کۆمه‌ڵگاکان وه‌یان ده‌وڵه‌ته‌کاندا دهرناهاوێت ، به‌ڵکو داگیر کردنه‌کان به‌رفراوانتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر و جیهانیتر ده‌کات .
ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ، وه‌کو دوو هێزی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك ، ناوزه‌د کردنێکی سیاسییانه‌ی دابڕاو و زه‌مینه سازکردنێکی په‌لامارده‌رانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه که به درێژایی مێژوو ، زلهێزانه و جیهانیانه ، له داگیر کردنه‌کاندا پێشڕه‌وییان کردووه . واته ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ، دوو ناوی جوگرافین و له پرۆسه‌کانی یه‌کخستندا بۆ به‌شه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تی جیهانی ، سیاسییانه له لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه چه‌پاو ” ئیستیغلال ” کراوه . که‌واته ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ، به پێی ئه‌و پێناساندنه‌ی من که پێشڕه‌وی کردنی وڵاته زلهێزه‌کانی ناویانه ، له دووتوێی چه‌پاو کردنی ناوه‌کانه‌وه بۆ گه‌یشتن به تاڵانییه‌کان و ماشینهوهیان ، نه‌ك داگیرکردنیان له‌سه‌ر یه‌کتری ڕانهوهستاندووه و ڕاشیناوهستێنن ، به‌ڵکو داهێنانیشیان له داگیرکردنی یه‌کتریدا کردووه و ده‌یکه‌ن .
ئه‌گه‌ر ڕۆژهه‌ڵات ، ئۆردووگای ژماره‌یه‌ك کۆمه‌ڵگا و ڕۆژئاواش هه‌مان جۆر بێت ، ئه‌وا له نێوان کۆمه‌ڵگاکانی هه‌ر ئۆردووگایه‌کدا ، داگیر کردن به شێوه تۆڕبهندییهکهی و به ئاشکرا و به به‌رده‌وامی ، ده‌ڕواته پێش . له ناو هه‌موو یه‌کێك له کۆمه‌ڵگاکانی هه‌ردوو لاشیاندا داگیر کردنی هێزه‌کان و گرووپه‌کان و لایه‌نه‌کان بۆ یه‌کتری هه‌ر به‌رده‌وامه . هه‌موو گرووپ و هێز و لایه‌نێکیش له ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا بێت ، داگیر کردنی یه‌کتری دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاوی نێوان ڕیزه‌کان و دواییش ئه‌ندامانی ناو ڕیزه‌کانیه‌تی . ئه‌ڵبه‌ته هه‌رچی داگیر کردن هه‌یه له جیهاندا ، له دوایین لێکدانه‌وه‌دا ، به‌رئه‌نجامی داگیر کردنی تاکه‌کانه . تاکه‌کانیش بۆخۆیان له‌ناو کۆمه‌ڵگادا یه‌کتری داگیر ده‌که‌ن . ژیانی هاوبه‌ش له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا پاشکۆی داگیر کردنی یه‌کترییه . داگیر کردن خاسیه‌تێکی بنچینه‌یی ده‌سه‌ڵاتخوازییه و دهسهڵاتخوازییش ئاره‌زوویه‌کی ڕه‌سه‌نی هه‌ر هه‌موو مرۆڤێکی ئه‌م جیهانه‌یه .
ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتخوازی له مرۆڤدا بۆ وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر سروشتدا . ته‌ك یه‌ك خستنی ” له‌گه‌ڵ یه‌ك خستنی ” ده‌سه‌ڵاته‌کان سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌کانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشتدا ، بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌رچی زیاتری ده‌ستکه‌وته‌کانه . هه‌موو ده‌ستکه‌وتێك به‌رئه‌نجامی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی شتێکه و ده‌ست بهسهراگرتنیش واتایه‌کی تره بۆ داگیر کردن . ئه‌م ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتخوازییه له مرۆڤدا ، پێداویستییه‌کی فیزیکی و فاکته‌رێکی یه‌کگرتن و له هه‌مان کاتیش‌دا ئامڕازێکی گرنگی بردنه پێشه‌وه‌ی عه‌قڵه . داگیر کردن که خاسیه‌تێکی ده‌سه‌ڵاتخوازییه ، هه‌ر له ناو خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌دا ، بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی مرۆڤ و به‌رفراوان بوونی مه‌ودای سنووربه‌ندییه‌کانی و به‌رچاو خستنی زیاتری پانتاییه‌کانی سنوور نه‌ناسین و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئاسۆی زۆرێك له ئاره‌زووه‌کانی ، به بوون هاتووه . واته داگیر کردن له مرۆڤدا ، سروشت وه‌کو پێداویستییه‌کی مانه‌وه پێیبهخشیوه . ئه‌وه کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌یه که ئه‌م خاسیه‌تی داگیر کردنه نامرۆیی ده‌کات و به‌سه‌ر سه‌ری مرۆڤه‌کاندا ده‌یشکێنێته‌وه .
داگیر کردنی یه‌کتری ئه‌و دیارده نامرۆیی و دزێو و بێ مانایه‌یه که له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا له‌دایك ده‌بێت و له‌گه‌ڵ مردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌شدا ده‌مرێت . داگیر کردنی یه‌کتری ، له ڕاستیدا له‌سه‌ر حسابی بردنه دواوه‌ی داگیر کردنی ئه‌و ئامڕاز و دیاردانه‌یه که چوونه پێشه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییان له‌سه‌ر به‌نده . کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه له ڕێگه‌ی به کۆیله کردنی یه‌کترییه‌وه که ناوێکی تره بۆ داگیر کردنی یه‌کتری ، پێشکه‌وتنه‌کانی خۆی له هه‌موو بواره‌کاندا به ده‌ست ده‌هێنێت . له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا کۆمه‌ڵگای ڕاسته‌وانه له ڕێگه‌ی کۆمه‌ك کردن به یه‌کترییه‌وه ، مرۆڤایه‌تی به‌ره و ئاسته نه‌بڕاوه‌کانی پێشکه‌وتن ده‌بات . ئه‌م کۆمه‌ك کردنه له کۆمه‌ڵگای ڕاستهوانهدا له‌سه‌ر بنه‌مای تاکی سهربهکۆوه دانامه‌زرێت ، به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای تاکی سه‌ربه‌خۆوه داده‌مه‌زرێت . ئه‌گه‌ر کۆمه‌ك کردن له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا له دووتوێی به سیستم بوونی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی داگیر کردنی یه‌کترییه‌وه ، مانا په‌یدا ده‌کات ،، ئه‌وا له کۆمه‌ڵگای ڕاستهوانهدا له دووتوێی وه‌لانانی ئه‌و سیستمه‌وه ، مانا په‌یدا ده‌کات . داگیر کردنه گه‌وره‌کان له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا که به‌رهه‌می کۆی داگیر کردنی تاکه‌کانن له پرۆسه‌ی چوونه پێشه‌وه‌یاندا گه‌وره‌تر و تاکه‌کانیش بچوکتر ده‌بنه‌وه . داگیر کردنه‌کان له‌مڕۆدا و له‌سه‌ر ئاستی جیهان به ڕاده‌یه‌ك تێکچڕژاو و زۆر و گه‌وره و هه‌مه‌لایه‌نه بوونه‌ته‌وه که مرۆڤ تووشی شۆك ده‌کات .
ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له ڕاستیدا بابه‌ت نیین بۆ یه‌کتری . واته به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هیچ لایه‌کیان ته‌وه‌ره به ده‌وری داگیر کردنی ئه‌وی تریاندا نابه‌ستێت . ئه‌م گۆشه‌نیگایه‌ی که به‌ختیار سه‌یری ڕووداوه‌کانی پێده‌کات ، له‌گه‌ڵ ئاسته ساده‌کانی میتۆدی درشتگهرادا هاوجووته . چ رۆژهه‌ڵات و چ ڕۆژئاوا ، هیچ کامێکیان وه‌کو کۆمه‌ڵێك وڵاتی یه‌کگرتوو ، خۆبه‌خۆیانه ، نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر گۆڕه‌پانی مێژوو . وه‌کو هێزێکی بێهاوتای هه‌ر قۆناغێکی مێژوویی ، هه‌رکامێکیان بگریت ” چ رۆژهه‌ڵات و چ ڕۆژئاوا ” ، له وڵاتێکی به ناوه‌ند “سه‌نته‌ر ” کراو و کۆمه‌ڵێك وڵاتی ته‌وه‌ره پێبه‌ستراو پێکهاتووه . له‌مڕۆشدا که وڵاتانی ڕۆژئاوا یه‌کیان گرتووه ، ئه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه وه‌کو گه‌وره‌تین زلهێزی دنیا و تهوهرهپێبهستنی ئه‌وانی تره به ده‌وریدا ، نه‌ك یه‌کگرتنی خۆبه‌خۆیانه و سه‌ربه‌خۆیانه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا .
له داگیر کردندا هه‌ر وا بووه ، هه‌میشه بێهێزه‌کان داگیرکراو و به‌هێزه‌کانیش داگیرکه‌ر بوون . ململانێکان و په‌لاماردانه‌کان بۆ داگیر کردنی یه‌کتری و له‌سه‌ر ئاستی جیهان ، له‌سه‌ر پیاده بوونی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌وه به ئه‌نجام گه‌یشتوون و به ئه‌نجامیش ده‌گه‌ن . واته مه‌سه‌له‌که له بنه‌وه‌ڕا ، مه‌سه‌له‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا نییه ، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌ی به‌هێزه‌کان و بێهێزه‌کانه . دۆزینه‌وه‌ی یه‌کتری له ڕاستیدا و له ناو کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ، له داگیر کردنی یه‌کتریدایه . داگیرکردنی یه‌کتریش هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای بێهێز بوونی لایه‌ك و به‌هێز بوونی لاکه‌ی تره‌وه ده‌ڕواته پێشه‌وه .
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تی جیهانی ، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وه‌کو دوو لای سه‌ربه‌خۆ و دژبه‌یه‌ك ، ناناسێت . ئه‌و به ته‌نیا تاڵان کردنه‌کان بۆ سه‌ر به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی ( مه‌به‌ست له به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی ، چه‌وساوه‌کانه ، به‌ڵام زۆر به کشاوی و جیاواز له‌وه‌ی که تا ئێستا ئه‌م وشه‌یه چۆن به شێوه‌یه‌کی له قاڵب دراو و تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ناسه لێبڕاو و به‌سه‌ر خۆدا داخراو به‌کار هاتووه . ) و یه‌کخستنی ڕیزه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ده‌ناسێت . له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م تاڵان کردن و یه‌کخستنه‌وه‌یه که ململانێ سییاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ، سه‌باره‌ت به هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك و سه‌باره‌ت به هه‌ر هه‌مووشیان ، له‌سه‌ر ئاسته ناوه‌کی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان به‌ره و پێشه‌وه ده‌چن .
به‌ختیار هه‌ندێك جار له سۆنگه‌ی گرنگی دانیه‌وه به جوانناسی ، په‌ی به داڕشتنی فریوده‌رانه‌ی ڕسته‌کانی نابات . شاهێد ئه‌م بۆچوونه‌م دروست بێت و شاهێد واش نه‌بێت و توانای به‌ختیار هه‌ر ئاوا له نووسیندا و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنی بۆ بیرکردنه‌وه‌کانی ، له‌گه‌ڵ میتۆده درشتگهراکهیدا بێنه‌وه . هه‌رچۆن بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ماناکان له نووسینه‌کانی به‌ختیار دا ، ده‌بێت بابه‌ته‌کان له بێژنگ بده‌ین .به‌ڵام ئاخۆ دوای له بێژنگ دان ، ماناکان ئه‌وانه‌ن که بۆ به‌ختیار پێویستن یان بۆ خوێنه‌ر ؟ ماناکان ئه‌وانه‌ن که به ناخی شته‌کان ئاشنامان ده‌که‌ن ، یان ئه‌وانه‌ن که گوزارشت له ماندوو بوونی بیرکردنه‌وه‌کانی به‌ختیار ده‌که‌ن ؟ ماناکان ئه‌وانه‌ن که وورده‌کارییه‌کان ده‌گرنه خۆ ، یان ئه‌وانه‌ن که وورده‌کارییه‌کان له درشتگهراییدا وون ده‌که‌ن ؟
( دۆزینه‌وه ئه‌وه‌یه هه‌ست بکه‌یت به بێ ئه‌وی دی ناگه‌یت به خۆت . ” ووته‌که هینی به‌ختیاره ” ) . له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا من و ئه‌وی دی به زۆر له تۆڕی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خزێنراوین . تۆڕی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش ، تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌کانی تاڵان کردنی یه‌کترییه . که‌واته من و ئه‌وی دی ، به‌ده‌ر له ویستی خۆمان ، له دووتوێی تاڵان کردنی یه‌کترییه‌وه له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا به یه‌کتری ده‌گه‌ین . ( به بڕوای من میلله‌ته‌کان و کولتووره‌کان ئه‌و کاته ده‌مرن که توانای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وی دی له ده‌ست ده‌ده‌ن . ” ووته‌که هینی به‌ختیاره ” ) . میلله‌ته‌کان بۆخۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای داگیر کردن و تاڵان کردنی ناوه‌کییانه‌ی خۆیان و ده‌ره‌کییانه‌ی یه‌کترییه‌وه دروست بوون ، ئیتر چۆن دیسانه‌وه دۆزینه‌وه‌ی یه‌کتری ، به‌بێ ڕۆیشتن به‌و پرۆسه‌ی داگیر کردن و تاڵانی کردنه‌دا ، به ئه‌نجام ده‌گات ؟ کولتووره‌کانیش بۆخۆیان له ناوجه‌رگه‌ی تاڵانییهکانهوه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه ، ئیتر چۆن دۆزینه‌وه‌ی یه‌کتری به بێ کۆبوونه‌وه به ده‌وری خاڵه هاوبه‌شه‌کانی تاڵانییه‌کاندا به‌و جێگایه ده‌گه‌یه‌نن که ده‌یانه‌وێت ؟ میلله‌ته‌کان له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌کترییان دۆزیوه‌ته‌وه ، به‌ڵام له سۆنگه‌ی داگیر کردن و تاڵان کردن و زه‌وت کردنی ئازادی یه‌کترییه‌وه .
شه‌ڕ جگه له‌وه‌ی که پێداویستی داگیر کردن و تاڵان کردنه ، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گرووپگهراییشه . گه‌وره بوونی تایبه‌تمه‌ندێتی شه‌ڕ بۆ گرووپ ، له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی گرووپه‌که‌دا ڕاسته‌وانه دێته‌وه . میلله‌ت که ده‌توانین به گه‌وره‌ترین گرووپ ناوی لێبنێین ، خاسیه‌تی شه‌ڕ له به‌رزترین ئاستیدا له‌گه‌ڵیایه‌تی . هه‌موو میڵلهتێك ماده‌م گه‌وره‌ترین گرووپه ، ئیتر گه‌وره‌ترین زه‌مینه‌سازی بۆ شه‌ڕ له ناویدا ئاماده‌یه . هیچ هێزێك نییه له دنیادا بتوانێت شه‌ڕ له هیچ میلله‌تێك دابماڵێت . ته‌نیا ئه‌و کاته میلله‌ت شه‌ڕ وه‌لاده‌نێت که وه‌کو میلله‌ت نامێنێته‌وه . واته ئه‌و کاته شه‌ڕ له نێوان میلله‌ته‌کاندا نامێنێت ، که میلله‌ته‌کان وه‌کو نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت و وڵات له به‌رامبه‌ر یه‌کتریدا نامێنن .
هۆکاره‌کانی شه‌ڕ ، به‌جیا له‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا زۆرن ، به‌ڵام زه‌مینه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ، زه‌مینه تاکایه‌تییه‌کانن . واته ئه‌گه‌ر له تاکی مرۆڤدا زه‌مینه بۆ دروست بوونی شه‌ڕ له ئارادا نه‌بێت ، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش ، شه‌ڕه‌کان دروست و گه‌وره و ههمهجۆر نابن . ئاماده بوونی بهردهوامییانهی زه‌مینه‌سازییه‌کانی شه‌ڕ له تاکدا ، له پێداویستییه تاکایهتییهکانهوه سه‌رچاوه ده‌گرن . پێداویستییه تاکایه‌تییه‌کان له دوایین جاردا له به‌رگری و هێرشدا به‌رجه‌سته ده‌بن . به‌رگری کردن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا که پیاده بوون و هاتنه‌دی ئاره‌زووه‌کان به پله جیاوازه‌کان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌کانه‌وه و له هه‌مان کاتدا هێرش کردن بۆ سه‌ر ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌ره و به‌ربه‌سته مرۆییانه‌ی که له به‌رده‌م پیاده بوونی ئاره‌زووه‌کاندا ڕاوه‌ستاوون . واته هۆکاری هه‌ره گه‌وره‌ی شه‌ڕه‌کان ، له قاڵبدانی ئاره‌زووه تاکایهتییهکانه . شه‌ڕ به‌رئه‌نجامی ڕێگرتنه له پیاده بوونی ئاره‌زووه‌کان . گرووپگه‌رایی لێره‌وه شکڵ ده‌گرێت . واته هه‌ڵپه‌ی تاك بۆ گرووپچێتی و په‌یدا کردنی پێگه‌ی تایبه‌ت له ناویدا ، له به‌ر ڕێکردنهوهکانیهتی بۆ هێنانه‌دی ئاره‌زووه‌کانی . ئه‌مه‌یه که ” فرۆید ” تێیناگات و شه‌ڕه‌نگێزی به غه‌ریزه داده‌نێت له مرۆڤدا . شه‌ڕه‌نگێزی له مرۆڤدا غه‌ریزه نییه ، به‌ڵکو خاسیه‌تێکی مرۆییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازییه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی لێره‌وله‌وێی دیارده‌کانی سروشت و کۆنترۆڵه ڕه‌هاکه‌ی به‌سه‌ریدا . ئه‌وه کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌یه که ئه‌م خاسیه‌ته مرۆییه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازی ، وه‌یان ئه‌م پێداویستییه‌ی مرۆڤ ، پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه و کاره‌ساته گه‌وره و بچوك و بێکۆتاییه‌کان به به‌رده‌وامی به‌سه‌ر یه‌که‌یه‌که‌ی مرۆڤه‌کان و هه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیشدا داده‌بڕێت .
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ناو ببرێت ده‌بێت تاك له کۆگه‌رایی ئازاد بکرێت . ئازاد بوونی تاك له کۆگه‌رایی ، له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دایه . کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه تا به پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزاندا نه‌ڕوات . دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان بۆ یه‌کتری ، له‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌وه ده‌ست پێده‌کات . کۆمه‌ڵگاکان ” به ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواکه‌ی به‌ختیار یشه‌وه ” له بنه‌وه‌ڕا به‌رئه‌نجامی ئه‌م یه‌کتر نهدۆزینهوهیهی تاکه‌کانن له‌سه‌ر ئاستی جیهان . به واتایه‌کی تر ، ئه‌وه وون بوونی تاکه‌کانن له یه‌کتری که ئه‌م دنیایه‌ی ئاوا به لێوانڕێژی له کاره‌سات هێناوه‌ته بوون .
ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك ، به‌جیا له ویستی خۆیان ، له ناو سیستمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و نوێنه‌رایه‌تی و عهقڵسالاریدا تۆڕبه‌ند کراون . ئه‌م تۆڕبه‌ند کردنه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌کان ، له پێداویستییه‌کانی پارێزگاری و بردنه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و له‌سه‌ر بنه‌مای تاڵان کردنی یه‌کترییه‌وه دامه‌زراندن و به‌رده‌وامی و گۆڕانکارییه‌کان ، به خۆیه‌وه ده‌گرێت . به‌ختیار عه‌لی به‌بێ لاقه کردنی ئه‌م ڕه‌وشه ترسناکه‌ی که له کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاواییه‌کاندا بۆ تاکه‌کان له گۆڕێیه ‘ له ئارادایه ” ، له‌م نووسینه‌یدا ده‌یه‌وێت سه‌رقاڵمان بکات به چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی مرۆییانه‌ی دوو ئۆردووگای نامرۆیی بۆ یه‌کتری .
بژار 2 – 10 – 2011