خێڵه‌کانی هوبی ( هیندییه سووره‌کان) به‌شی چوارهه‌م له……
ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی میسۆلۆجییه‌وه( داستانه‌کان)
نووسینی: د. حامد عه‌لوان………
و: مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان……
ئه‌م خێڵانه به‌شێکی بنه‌ڕه‌تین له گه‌لی ئه‌مریکا که له‌سه‌رده‌مانێکی کۆنه‌وه لێره ژیاون و له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا به هیندییه سووره‌کان ناسروان. ئه‌مڕۆ له ژێر چاودێڕییهکی تایبه‌ت به خۆیان ده‌ژین له باکووری ولایه‌تی ئه‌ریزونا. ئه‌م ناوه‌یان ته‌حریفێکی ئینگلیزییه بۆ ناوی ئه‌سڵی زمانی نه‌ته‌وه‌ییان" هۆبیتۆ سینۆم" مانای ( میله‌ته ئاشتیخوازه‌که) ده‌گه‌ینێ. ئه‌م خێڵانه که باسیان ده‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه ههڵیانمنهبژاردووه چونکه شتێکی تایبه‌تییان هه‌یه، نا، بۆ ئه‌وه‌یه میسۆلۆجییای خه‌ڵق لای ئه‌م خێڵه ڕۆشن بکه‌مه‌وه وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی که دابڕابوون له جیهانی ده‌ره‌وه به ماوه‌یه‌کی درێژ، به‌ڵام له داستانه‌کانیاندا چیرۆکی هاوشێوه هه‌یه له‌گه‌ل گه‌لانی تر ده‌رباره‌ی خه‌ڵق.
به خوداوه‌ندی گه‌وره و خالقیان ده‌وت تایووا، ئه‌و سۆتۆکنانجی خه‌ڵق کرد و داوای لێکرد که‌ون درووستبکات. له‌سه‌ره‌تاوه که‌ونێکی سه‌ره‌تایی بوو و ناوی تۆبیلا بوو، له کاتی درووست کردنیدا زه‌وی و هه‌وا و ئاویان تێخزان، هه‌روه‌ها (کویانج ووت) یان( ژنه جاڵجاڵۆکه)هات. ئه‌م ژنه دووانه‌ی بوو، یه‌کێکیان ناوی یوکانج هۆیا بوو و ئه‌وه‌که‌ی تر ناوی بۆلانجاو هۆیا بوو. ئه‌م دووانه‌یه ڕووباره‌کان و ده‌ریاکانیان شه‌ق کرد و شاخه‌کانیان پێکهێنا. پاشان ژنه عهنکهبووتهکه ده‌ستی کرد به درووست کردنی زینده‌وه‌ره‌کان و دوایش مرۆڤی درووست کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وه‌چه‌ی مرۆڤ گوێڕایه‌ڵی خوداوه‌ند نه‌بوون بۆیه سۆتۆکنانجی خوداوه‌ند بڕیاری دا سزایان بدات و هه‌موویان له‌ناو بدات له ڕێگه‌ی لافاوێکی بێوێنه‌وه!!.
ئه‌لێره‌دا تێبینی ئه‌وه ده‌که‌ین که داستانی توڕه بوونی خوا به‌رامبه‌ر به‌نده خراپه‌کانی یان به‌نده یاخی بووه‌کانی له داستانه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌مریکای باکووریش هه‌یه که به‌ته‌واوه‌تی دابڕابوون له سه‌رده‌مه‌کانی ڕابردوو. به‌ڵام میسۆلۆجیا هوبی ورده‌کاری و داهێنان ده‌که‌ن له داڕشتنی ئه‌م چیرۆکه. بیرۆکه‌ی که‌شتییه‌که‌یان ( که به که‌شتی نوح ناسراوه له میزۆبۆتامیا)، بۆ ڕزگارکردنی به‌نده ئیمانداره‌کان گۆڕی بۆ چه‌ند شتێکی تر. خوداوه‌ند سۆتۆکنتانج یه‌کسه‌ر لافاوی نه‌نارد بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤ، به‌ڵکۆ سزاکه‌ی به چه‌ند قۆناغێک دانا، یه‌که‌م به ئاگر سزایانیدا، پاش ماوه‌یه‌ک که ده‌ستیان کرده‌وه به کاری خراپه، سه‌رمای به‌کارهێنا بۆ سزادانیان، ئه‌و کاته‌ی که هیچ له‌مانه سوودیان نه‌بوو بڕیاریدا به لافاو سزایان بدات. به‌ڵام پێش هه‌ر سزایه‌ک، ئاگاداری پیاو چاکانی ده‌کرده‌وه که ڕوو له ئه‌شکه‌وت و شاخه‌کان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئازار نه‌بن. له دوایدا ئه‌م خودایه بینی دوا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک له‌ناوبدات به لافاو به‌ڵام ئه‌مری کرده پیاوچاکان که بڕۆن بۆ لای ژنه جاڵجاڵۆکه‌که. ئه‌م ژنه ده‌ستی کرد به بڕینی چڵ و ڕه‌گی داره هه‌ڵکۆڵراوه‌کان و هه‌موو پیاوچاکانی له‌وێ دانا که ویستی ڕزگاریان بکات، ئه‌و کاته‌ی که خوداوه‌ند لافاوه‌که‌ی نارد داره هه‌ڵکۆڵراوه‌کان که‌وتنه سه‌ر ئاو، پاش ماوه‌یه‌ک که‌وتنه سه‌رزه‌وی و ئه‌وانه‌ی که له‌ناویدا بوون به‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌سوڕانه‌وه تا نیشته‌جێبوون.
ئایه په‌یامبه‌رێک نرا بۆ هیندییه سووره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌تیان بدات و پیاوچاکان له سزایه‌کی سه‌خت ڕزگار بکات؟ ئایه ژنه چانجاڵۆکهکه پهیمابهره یان ئه‌وان کتێبه ئاسمانییه‌کانیان خوێنده‌وه و پاشان ئه‌و داستانه‌یان لێوه‌رگرد له‌گه‌ل ده‌ستکارییه‌کی که‌م؟ وه‌ک ده‌زانین نه ئه‌وه و نه ئه‌مه، به‌ڵام هه‌موو ئومه‌ته‌کان که پێش هه‌زاره‌ها ساڵ ژیاون و پێش ئه‌وه‌ی له زماندا وشه‌ی په‌یامبه‌ر بزانرێت، باسی توڕه بوونی خودایان کردووه که مرۆڤی درووست کرد. هه‌موو گه‌لێک له‌و گه‌له کۆنانه خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه خۆیان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی داهێنان بکه‌ن له داڕشتنی داستانه‌کان به گوێره‌ی کات، هه‌ندێ جار شت ده‌خه‌نه سه‌ر داستانه‌کان یان نه‌ختێ ده‌ستکاری ده‌که‌ن یان شتی لێده‌رده‌که‌ن که بگونجێت له‌گه‌ڵ عه‌قلییه‌تی ئه‌و گه‌له، ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌هوودییه‌کان کردیان له کاتی نووسینی ( سفر التکوین). له داستانی سۆمه‌ری ده‌رباره‌ی خوڵقاندن وهریانگرد و ده‌ستکاری وئیزافه و قرتاندی داستانه‌کانیان کرد که له‌بنه‌ڕه‌تدا به نه‌ختێ تهحریفکردنهوه گوێزرایه‌وه بۆ بابل، یههوودیهکانیش به‌م هه‌موو ده‌ستکارییه بیرۆکه‌ی تاکه خواییان له‌و داستانه‌وه درووست کرد له جیاتی فره خوایی. ئه‌م بیرۆکه‌یه پێشتر باسم کرد له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا له‌و کاته په‌یدا بوو که بابلییه‌کان ده‌ستیان کرد به ستایشکردنی مه‌ردۆخ له‌سه‌ر حیسابی خوداوه‌نده‌کانی تر.
با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خێڵێ هوبی، ئه‌وان ده‌ڵێن: له کاتی توڕه بوونی خودا له بێباوه‌ڕه‌کان، خودا دڵپاکه‌کان ده‌نێرێت بۆ ناو ئه‌شکه‌وته‌کانی زه‌وی. لێکۆڵێوهرهکان له ئه‌شکه‌وته زۆر کۆنه‌کاندا نه‌قشیان له‌سه‌ر تاوێره‌کان دۆزییه‌وه، نه‌قشی مهخولقاتێکی تێدا بوو که سه‌رێکی گه‌وره و چاوێکی فراوان و له‌شێکی بچووک له‌گه‌ل په‌نجه‌ی باریک و درێژیان هه‌بوو. پاشان چی ده‌ڵێن؟ ده‌ڵێن: دانیشتوانی ئه‌ستێره‌کان ڕۆژێک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی له کۆتایی کاتدا.
میسر.
داستانی خه‌ڵق لای میسرییه کۆنه‌کان ورده‌کاری زۆره و په‌رش و بڵاوه و چڵی زۆر لێده‌بێته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌م به گوێره‌ی توانا به کورتی باسی بکه‌م. له‌سه‌ره‌تاوه پێش ئه‌وه‌ی زه‌وی میسر هه‌بێت، تاریکی باڵی کێشابوو به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا، جگه له ئاوی باش شتێکی تر نه‌بوو ئاوه‌که ناوی ن‌و ( نون) بوو. له‌م ئاوه رعی مه‌زن هاته ده‌ره‌وه. له ڕوانگه‌ی میسرییه‌کانه‌وه، ڕع توانایه‌کی بێوێنه‌ی هه‌بوو و ده‌یتوانی خۆی بگۆڕی بۆ چه‌ند شێوه‌یه‌کی تر، نهێنی هێزی ڕع له‌وه‌دایه که کۆمه‌ڵێ ناوی نهێنی هه‌بوو، هه‌رکاتێک بانگی بکه‌ی به هه‌ر ناوێک، ده‌رئه‌که‌وێت به گوێره‌ی مانای ناوه‌که. ڕع وتی: خیبیرام له شه‌فه‌قدا، ڕعم له نیوه‌ڕۆدا و تیمم له شه‌واندا، ئه‌و کاته‌ی ئه‌وه‌ی وت خۆر هه‌ڵهات و بۆ یه‌که‌م جار به‌رزبووه‌وه بۆ ئاسمان. ئه‌وکاته‌ی وتی که ئه‌و شووه ڕه‌شه‌با درووست بوو و له کاتێکدا وتی ئه‌و تهفتووته باران باری و که وتی ئه‌و جبه زه‌وی درووست بوو. ئه‌و کاته‌ی ناوی خودای شووی هێنا ئاسمان بووه سه‌ر زه‌وی. ئه‌و کاته‌ی وتی هابی، ڕووباری نیل سه‌ریهه‌ڵدا که به پانتایی میسر ده‌ڕوات و زه‌وییه‌که‌ی به پیت کرد، پاشان ڕع ناوی هه‌موو شتێکی نا که له‌سه‌ر زه‌وی سه‌ریان هه‌ڵدا و له کۆتاییدا ناوی مرۆڤی هێنا ئیتر ژنان و پیاوان درووست بوو. ئه‌وه‌ی وه‌سفی میسرییه‌کان له‌سه‌ر ڕعی خودا بخوێنێته‌وه، یه‌که‌سه‌ر هێزی( کن فیکون) به خه‌یاڵتدا دێت.
یابان.
میسۆلۆجییهکانی یابان له هه‌موو میسۆلۆجییهکانی تر جیاوازتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی زه‌مه‌نێک ده‌کات که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ملیۆنه‌ها ساڵ نه‌ک هه‌زاره‌ها ساڵ. داستانه‌که ده‌ڵێت: له‌سه‌ره‌تاوه پێش ئه‌وه‌ی که ئاسمان یان زه‌وی هه‌بێت، هه‌موو شتێک به بێ سیسته‌م بوو، به بێ سنوور و به بێ شێوه‌یه‌کی دیاریکراو بوون. له‌م پێکهاته به‌ره‌ڵایه بێکۆتاییه، شتێکی تیشکدار و شه‌فاف ده‌رکه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمان درووست بکات که پاشان خوداوه‌ندی ئامی_ نۆ_ میناکا_ ن‌و_ میکوتو، درووست بوون ( ئه‌مانه مانای خوای ناوه‌ندی ئوگستسه( ئاب) له ئاسماندا، پاشان ئاسمان ئه‌م خوداوه‌نده‌ی بوو( تاکامی_ مۆسوبی_ ن‌و_ میکۆتۆ) و پاشان خوداوه‌نده‌کانی کامی _ مۆسوبی_ ن‌و_ میکۆتو. ئه‌م سێ خوداوه‌ندانه، خوداوه‌ندی درووست‌کردنی خهلیقهن. نه قورس بوو و نه تاریک، هاته خواره‌وه زه‌وی درووست کرد به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه ڕه‌ق نه‌بوو، به‌م شێوه‌یه تا ماوه‌یه‌کی دوور مایه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بیبه‌ستێت. له ماوه‌ی ته‌مه‌نه سه‌ره‌تاییه‌کانیدا پێش ملیۆنه‌ها ساڵ، زه‌وی وه‌ک ڕۆنێک بوو که به‌سه‌ر ئاوه‌وه بێت. پاش به‌ستنی زه‌وی خوداوه‌ندی قامیش و پاشان خوداوه‌ندی ڕاوه‌ستاوی نه‌مر ده‌رکه‌وتن .( ناوه‌کانیان درێژه به گرنگی دا نانه‌م باسیان بکه‌م). دوای ئه‌وانه کۆمه‌ڵێ خوداوه‌ندی تر درووست بوون، به‌ڵام هیچ کارێک نه‌بوو ئه‌مانه بیکه‌ن چونکه هه‌موو شتێک تا ئێسته بێ سیسته‌م بوو. دوای ئه‌مه به ماوه‌یک خوداوه‌نده‌کانی ئاسمان دوو خوداوه‌ندیان درووست کرد ئه‌وانه‌ش، ئازاناجی که ژن بوو و ئازانامی که پیاو بوو. ئه‌م دوو خوداوه‌نده، گه‌شتێ درێژخایه‌نیان کرد له نێوان ئاسمان و زه‌وی و به ڕووداوی زۆر تێپه‌ڕین، له کۆتایدا دوورگه‌ی ئۆنۆکورویان درووست کرد که له‌وێ نیشته‌جێبوون و کردیانه بنکه‌یه‌کی خۆیان.
زۆر له داستانه کۆنه‌کان باسی بیرۆکه‌ی درووست بوونی که‌ون به بێ سیسته‌م ده‌که‌ن، وه‌ک داستانی درووستکردن لای کریکه‌کان و هه‌ندێک له داستانه‌کانی چین، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی داستانه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌سه‌ره‌تاوه هه‌موو شتێک تاریک بوو. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ ورده‌کاری لابده‌ین که گه‌لان ئیزافه‌یان کردووه له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی سه‌رزاری بۆ داستانه‌کان، زۆربه‌ی داستانه‌کانی خه‌لیقه له ناوه‌ڕۆکدا هاوشێوه‌ن چی گه‌لانی ڕۆژهه‌لات یان گه‌لانی ڕۆژئاوا بێت. ئه‌م هاوشێوه‌یه ده‌مانبا بۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک که شێوه‌ی خواکان له مێشک و زهنی مرۆڤی سه‌ره‌تایدا مایه‌وه که له شوێنێکی دیاریکراوی سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌ژیان پێش ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی کۆچکردنی هه‌بێت بۆ ناوچه‌کانی تری زه‌وی. له هه‌موو داستانه کۆنه‌کاندا، خوداوه‌ند یان له ئاسمان په‌یدا بوو( که بیرۆکه‌یه‌کی زاڵه) یان له پێکهاته‌یه‌کی که‌ون درووست بوو و پاشان زۆربوون و جیا بوونه‌وه و له کۆتاییدا مرۆاڤیان درووستکرد، یان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له ئاسمانه‌وه دابه‌زی بۆ سه‌ر زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ درووست بکات. ته‌نها ئاینه ئاسمانییه‌کانه باس له درووست بوونی خه‌لیقه‌ت ئه‌کات له نه‌بوونه‌وه. خودا له‌سه‌ره‌تاوه بووه و پاشان که‌ون و ئه‌وه‌ی له که‌وندا هه‌یه( ئه‌م بیرۆکه‌ی ئاینه ئاسمانییه‌کانه). بیردۆزه‌ی درووست کردن له نه‌بوون ( به‌لاتینی پێده‌ڵێن ئه‌کسی نیهیلو)، لۆژیکی زانستی دانیپێدانانێت، چونکه وه‌ک مه‌علومه یاسای فیزیکی گشتی ده‌ڵێت ماده نه له‌ناو ده‌چێت نه له نه‌بوونه‌وه درووست ده‌بێت.
له وتاری داهاتووماندا به شێوه‌یکی درێژ باس له پێوه‌ندییه‌کی به‌هێز ده‌که‌م ده‌رباره‌ی درووست بوونی مرۆڤ و چیرۆکی خه‌لیقه‌ت و سزادانی. ئه‌وه‌ش چیرۆکی لافاوه‌که‌ی که هه‌موو گه‌لان ده‌زانن، که‌ی لافاوه‌که درووست بوو و دیدو تێڕوانینی زانست چییه بۆ ئه‌و ڕووداوه.
گفتوگۆکه‌مان به‌رده‌وامه
24/3/2008
.