گه‌وره‌ترین ناته‌بایی و ته‌ناقزی فه‌لسه‌فیی قورئان
نوسینی: ئه‌فشین زه‌ند….
وه‌رگێرانی: عوسمان_ م….
به خوێندنه‌وه‌ی قورئان و هه‌روه‌ها تێپه‌رینێک به ناو نوسراوه‌کانی مه‌رجه‌ع و ئه‌حکاماتی ئیسلامی‌دا، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ناته‌بایی ئاشکرا و روندا به‌ره‌ورو ده‌بین که ده‌توانین به "گه‌وره‌ترین ته‌ناقزی فه‌لسه‌فیی قورئان" ناویان ببه‌ین. ئه‌م ناته‌باییانه باسی مه‌خلوقێک ده‌کا که له لاێه‌ک به "ئازاد" ناو ده‌برێ و له لاێه‌کیتره‌وه بێ ده‌سه‌ڵات و ته‌نیا "ناچاره" به ئیتاعه‌ت و گوێراێه‌ڵی! له‌م پێوه‌ندییه‌دا "ژول لایبوم J.Labeaumew" ئیسلام ناسی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی فه‌رانسه له کتێبه به‌نرخه‌که‌یدا به ناوی "دابه‌ش کردنی قورئان" ئاماژه به زیاتر له 100 ئاێه‌تی جۆراوجور ده‌کا. له‌م ئاێه‌تانه‌دا هاتوه که ته‌واوی مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به ئینسان و جیهان و که‌ون، له‌وانه جموجوڵه‌کانی گشتیی سروشت و کاکێشانه‌کان و ته‌نانه‌ت بچوکترینیشیان – هه‌رهه‌مو – له لاێان خوداوه له پێشدا ده‌ست نیشان و دیاری کراوه. وه به شیوه‌ێه‌کی رێکوپێک له "له‌وحی مه‌حفوز"دا سه‌بت کراوه و ده‌پارێزرێت. که واێه به‌م شێوه‌ێه، ئینسان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی له لێکدانه‌وه و هه‌ڵبژاردندا نییه.
له لاێه‌کی تره‌وه، هه‌ر ئه‌م خوداێه له زۆربه‌ی ئاێه‌ته‌کانیدا به هه‌ره‌شه و گوره‌شه و پێداگرتن له‌سه‌ر پرۆگرامه‌که‌ی ده‌ڵێ: " ئینسان خۆی به‌رپرسیاری کرده‌وه‌ی خۆێه‌تی و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که رێگاێه‌کیتر بێجگه له‌و رێگاێه‌ی که بۆم داناون برۆن، ئاگرێکی گه‌وره و سوتێنه‌رم بۆێان ئاماده کردوه." برێک له‌و ئاێه‌تانه بریتین له (سوره‌ی ئه‌نعام ئاێه‌تی 104، سوره‌ی جاثیه ئاێه‌تی 15، سوره‌تی تۆبه ئاێه‌تی 67، سوره‌تی ئه‌عراف ئاێه‌تی 51 و سوره‌تی ئه‌لنه‌جم ئاێه‌ته‌کانی 38 و 39.)
دیسانه‌که له پاڵ ئه‌م ته‌ناقزه ئاشکراێه‌دا "بانێک و دوو هه‌وا" ده‌بینین که له جێگاێه‌کیتر واته له ئاێه‌تی 12ی سه‌بادا، خودا له حه‌ره‌که‌تێکی چاوه‌روان نه‌کراودا راده‌گه‌ێه‌نێ که "شه‌یتانی کردوه‌ته مه‌ئموری گومرا کردنی ئینسانه‌کان. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا دوکتور شوجاعه‌دینی شه‌فا ده‌ڵێ: "دیاره به تێپه‌ربونی ئه‌م هه‌مو سه‌ده‌ێه، هێشتا وڵامێکی قه‌ناعه‌ت هێنه‌ر و گونجاو به دوو پر‌سیار نه‌دراوه‌ته‌وه. یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه ئه‌گه‌ر خودا خۆی ئیجازه‌ی به شه‌یتان داوه که خه‌ڵکه‌کان گومرا بکا، ئیتر گوناهی ئاده‌م و حه‌وا که فریبی ئه‌م شه‌یتانه‌ێان خوارد چی بوو؟ وه وای دابنێین که ئاده‌م و حه‌وا گوناهکار بون، به‌ڵام بۆچی ده‌بێ منداڵانی نه‌سڵه‌کانی دواتریان تاوانی گوناهی ئه‌م باوک و دایکه ساویکه‌ێه بده‌ن؟ ئێستا به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م چه‌نداێه‌تی و چۆناێه‌تی و ناته‌باییانه، چلۆن ده‌توانرێ جێ و شوێنی "ناچاری" و "ئازادی" له فه‌لسه‌فه‌ی دینی ئیسلامدا لێک جیا بکرێته‌وه؟!
ئگه‌ر ئینسان "ئازاد" و خاوه‌ن ئێختیاره، باشه مه‌به‌ست له پێداگرتنه‌کانی به‌رده‌وامی قورئان له‌سه‌ر "له‌پێشدا دیاری کراو بونی" هه‌مو شتێک له جۆرێک ئارشیو خانه‌دا به‌ناوی "له‌وحی مه‌حفوز" وه به‌راستی مه‌قوله‌ێه‌ک یان فه‌لسه‌فه‌ێه‌ک به ناوی "قه‌ده‌ر" چییه؟ ئه‌گه‌ر ئینسان "ناچاره" وه به ئه‌مری خودا له شانه‌ێه‌کی ناچاریدا ده‌ژیت، ئیتر دانان و دروست کردنی شوێنه‌کانی وه‌ک "به‌هه‌شت" و "جه‌هه‌نه‌م" به مه‌به‌ستی دانی پاداشت و سزای کرده‌وه‌کانی ئینسان،چی ماناێه‌کی هه‌ێه؟ هه‌روه‌ها به‌راستی هه‌ڵسه‌نگاندنی کرده‌وه‌کانی ئینسان به پێی چ بنه‌ماێه‌ک ئه‌نجام ده‌درێ؟ یان ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له ژیانێکی به‌ته‌واوی دیاریکراو و له پێشدا دارێژراودا، ئیتر چی پێویستی و ماناێه‌کی هه‌ێه؟!
ئه‌م ناته‌بایی و ته‌ناقزاته ساڵه‌های ساڵه که له لاێه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه خراوه‌ته ژێر پر‌سیار، به بێ ئه‌وه‌یکه هیچکام له زاناێانی دینی و غه‌یری دینی توانیبێتیان وڵامێکی گونجا و دروستی بۆ بدۆزنه‌وه. به ناو زاناێانی دینی، به‌تایبه‌ت له چه‌شنی روناکبیرانیان وه‌ک (ریفورمیسته ئیسلامیه‌کان) یان ئیسلامی سیاسی، باش ده‌زانن که وڵام دانه‌وه به ئاوا پرسیارێک نیازمه‌ندی چاوپۆشی کردن له بنه‌ما ئه‌ساسیه‌کانی دینی ئیسلامه، که تێیدا دوکاندارانی دین له هه‌ر جێگاێه‌ک به گوێره‌ی زه‌مان و مه‌کان حوکمێکیان له قۆڵیانه‌وه ده‌ر هێناوه. به‌م حوکمه بێ بنه‌ماێه ته‌قالاێان کردوه به به‌ڵارێدا بردنی باس و بابه‌ته‌کان و به هێنانه گۆری کۆمه‌ڵیک پرسیاری لاوه‌کی، له‌بری وڵامدانه‌وه، به کرده‌وه له وڵامدانه‌وه هه‌ڵهاتون. ئه‌م جۆره خۆ دزینه‌وانه له وڵامدانه‌وه به پرسیاره عه‌قڵانی و زانستیه‌کان، وه به هێنانه گۆری ئه‌حکاماتی وشک و کلیشه‌یی وه‌ک "ده‌ست له کاری خودا و ره‌سولی خودا وه‌ر مه‌ده‌ن"، هه‌وڵی به بنبه‌ست گه‌ێاندنی پرسیاره‌کان و بێده‌نگ کردنی پرسیارکه‌ریان داوه. به‌ڵام به‌م خۆ دزینه‌وه و په‌نا بردنه به‌ر ترسنادن و تۆقاندن له ئاگری دۆزه‌خ و عه‌زابی خودا، یان به کۆشتار و داگیرکاری، به ئیرهاب و یان به‌رتیلدان، هێشتا نه‌یانتوانیوه و ناتوانن ئینسانی عه‌قلگه‌را و بشکێنه‌ر قانع بکه‌ن، یان ناچاری بکه‌ن ده‌ست له له‌قاودانی دین و بازاری دین فرۆشان هه‌ڵبگرێ. هوه‌که‌شی ئه‌وه‌ێه که به گه‌شه کردنی زانست و فێربون و په‌روه‌رده‌ی زانستی له سه‌رده‌می ئێستادا و ته‌لاش و تێکۆشانی بێ پسانه‌وه‌ی ئینسان بۆ درباز بون له ئه‌و گیر و گرفتانه‌ی که به‌شه‌ر توشی هاتوه، خۆ به خۆ بنه‌ما رزیوه‌کانی دینی بنکۆڵ کردوه و لێبراوانه و جیدی خه‌ریکی سرینه‌وه‌ێه‌تی له ژیان و کۆمه‌ڵگادا. هه‌روه‌ها نیاز به شه‌فافیه‌ت و سرینه‌وه‌ی ئه‌فسانه خورافیه‌کانی له مێشک و باوه‌ره‌کانی ئینساندا خستوه‌ته سه‌رله‌وحه‌ی کاری خۆی و له پێشره‌وی داێه!.